(سبه‌ی):
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی کوردستانی پێیوایه، ده‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ی گرنگن و ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه, به سازانی نێوان لایه‌نه‌کان په‌سه‌ندبکرێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا ده‌نگدانی تایبه‌ت بواری به ساختهکاریداوه و ده‌بێت له‌م ههڵبژاردنهدارێگهی لێبگیرێت.
د. دانا سهعیدسۆفی، ئه‌ندامی فراکسیۆنی کوردستانی و لیژنه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: راپۆرتی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتودا بخرێته به‌رنامه‌ی کاری دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان، جۆرێکیش له کۆده‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌که، له‌روی شێوازی ده‌نگدان که پێشتر به لیستی داخراوبو، به‌ڵام ئێستا نیمچه کراوه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و که‌سانه‌ی ناو لیسته‌کان کێیه.
ئه‌وه‌شی وت: ده‌نگدانی تایبه‌ت هه‌مو جارێک گرفتی دروستکردوه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان، چونکه بواری هێشتوه‌ته‌وه بۆ یاریکردن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌وانه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تیدا ده‌نگیانداوه، دوباره له رۆژی ده‌نگدانی گشتیدا ده‌نگیانداوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وڵدراوه له هه‌موارکردنه‌وه‌که‌دا ئه‌و بواره نه‌هێڵدرێته‌وه.
د.دانا سه‌عید سۆفی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: یاسای هه‌ڵبژاردن له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه هه‌یه و ئه‌وان به‌شدارن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، پێویسته کۆده‌نگیه‌ک هه‌بێت بۆ په‌سه‌ندکردنی یاساکه، ئه‌گینا ره‌نگه لایه‌نێک به قازانجی خۆی کاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
رونیشیکردهوه: ئه‌و یاسایانه‌ی تریش که چاره‌نوسسازن و ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه، ده‌بێت کۆده‌نگی له په‌سه‌ندکردنیدا هه‌بێت، چونکه باشتر یاساکه جێبه‌جێ ده‌کرێت و کاریگه‌ری و به‌رهه‌می زیاتریشی ده‌بێت.