|
Thursday, October 13, 2011 |
به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له سلێمانی: ده‌بێت بیمه‌ی بێ‌کاری به خوێندکاره دانه‌مه‌زراوه‌کان بدرێت، تا کارێک ده‌دۆزنه‌وه |
(سبه‌ی):
به‌رپرسی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات، پاش دامه‌زراندنی پاشکۆی کۆلێژ و په‌یمانگاکان، قۆناغی دامه‌زراندنی ئاماده‌یی و به‌ره‌و خوار ده‌ستپێده‌کات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، ئه‌و خوێنداکارانه‌ی فۆڕمیان پڕکردوهتهوهو ناویان ده‌رنه‌چوه بۆ دامه‌زراندن، ده‌بێت بیمه‌ی بێ‌کاری بیانگرێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی کارێک په‌یدا ده‌که‌ن.
مه‌حمود عوسمان، سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن له پارێزگای سلێمانی، له‌لێدوانێکیدا به (سبه‌ی) راگه‌یاند: پاشکۆیه‌کی کۆلێژ و په‌یمانگاکان ماوه بۆ دامه‌زراندن، ئه‌و پاشکۆیهش وردبینی و به‌راوردی ده‌وێت له نێوان فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌کانی خۆیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوتای ئه‌و میلاکه بکرێت، که له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانه‌وه بۆیان دیاریکراوه، تا که‌می تێدا نه‌بێت و زیاده‌ڕه‌ویشی تێدا نه‌کرێت.
رونیشیکردهوه، ئه‌و پاشکۆیانه نزیکه‌ی 1000 که‌س ده‌بن، هه‌رکاتێکیش ئه‌وانه ته‌واو بون، قۆناغی کۆتایی ده‌ستپێده‌کات، که قۆناغی ئاماده‌یی و به‌ره‌و خواره، ئه‌وکاتیش میکانیزمی جێبه‌جێکردنه‌که‌ی و سیسته‌مه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نین، که زۆر جیاوازه له دامه‌زراندنه‌کانی تر، به‌ڵام تا ئه‌م پاشکۆیه ته‌واو نه‌بێت، نازانین چه‌ند له ئاماده‌یی و به‌ره‌و خوار داده‌مه‌زرێت.
سه‌باره‌ت به‌و خوێندکارانه‌ش، که ناویان لهدامهزراندنهکاندا ده‌رنه‌چوه، مه‌حمود عوسمان وتی: هه‌مو ئه‌و ده‌رچوانه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندیان پڕکردوه‌ته‌وه و ناویان نه‌هاتوه‌ته‌وه، ده‌بێت بیمه‌ی بێ‌کاری بیانگرێته‌وه، چونکه ئه‌و که‌سانه فۆڕمیان به‌و مه‌به‌سته پڕکردوه‌ته‌وه، که دابمه‌زرێن و هه‌لێکی کاریان ده‌ستبکه‌وێت، بۆیه ده‌بێت بیمه‌ی بێ‌کاری به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و رۆژه‌ی کاری ده‌ستده‌که‌وێت، هه‌رکاتیش کاری ده‌ستکه‌وت، بیمه‌که‌ی ده‌بڕێت. |
|
|