(سبه‌ی):
له دوایی ده‌رچونی ناوی ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ دامه‌زراندن له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ندین كه‌س ناویان له ناو دامه‌زراوان و دانهمهزراواندا نیه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دامه‌زراندنیش له‌و شاره هۆكاری ئه‌وه به هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی ده‌زانێت.
فه‌رهاد مه‌لا ساڵح، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له پارێزگای هه‌ولێر دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی رویانداوه، ئه‌وه‌ی به (سبه‌ی) راگه‌یاند كه: ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی له هه‌ردو لیستی ده‌رچو و دهرنهچودا هاتوه، ده‌توانن سه‌ردانی لیژنه‌ی دامه‌زراندن بكه‌ن له پارێزگای هه‌ولێر و سكاڵا تۆماربكه‌ن.
ناوبراو كێشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به "هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی" زانی و ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه: لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه".
دوێنی له قۆناغی سێیه‌می دامه‌زراندن له كۆی 1600 پله‌ی وه‌زیفی، ناوی 1116 كه‌س راگه‌یه‌ندرا.
هه‌نگاو هاشم