(سبه‌ی):
هه‌ریه‌ك له ته‌وه‌كل كرمان چالاكوانی بواری ژنان له یه‌مه‌ن و ئالین جۆنسۆن سیرلیف سه‌رۆكی لیبریا و لیما گبۆی چالاكوانی ژنان له لیبریا، خه‌ڵاتی نۆبڵیان بۆ ساڵی 2011 له بواری ئاشتیدا پێ به‌خشرا.
لیژنه‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵ رایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ 3 ژن هه‌ڵبژێردران له‌بواری ئاشتیدا ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزگرتنێك بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌بواری هێنانه‌دی مافی ژنان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیدا.
ته‌وه‌كل كرمان كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی یه‌مه‌نییه له بواری هه‌وڵدان بۆ دیموكراتی و هه‌روه‌ها ئالین جۆنسۆن سیرلیفی سه‌رۆكی لیبریا و به هه‌مان شێوه‌ش لیما گبۆی كه هه‌ردوكیان هاوڵاتی لیبریان به دو كه‌سایه‌تی به‌هێز ناسراون له‌بواری ئاشتیدا.
له‌كاتی بهخشتنی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌دا، سۆربگۆرن جاگلاند سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌خشینی نۆبڵ رایگه‌یاند: ناتوانین دیموكراتی و ئاشتی هه‌میشه‌یی له جیهاندا به‌دی بهێنین ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌لی یه‌كسان نهبهخشینه ژنان تاكو له‌هه‌مو ئاسته‌كاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دروست بكه‌ن.
وتیشی: لیژنه‌كه‌مان خوازیاره پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته به ژنان، هانده‌ر بێت بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژ به ژنان كه تاوه‌كو ئێستاش له زۆرێك له وڵاتانی جیهاندا به‌دی ده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه ته‌وه‌كل كرمان ته‌مه‌نی 32 ساڵه و خاوه‌نی 3 منداڵه و یه‌كێكه له دیارترین رۆژنامه‌نوسه چالاكه‌كانی بواری ژنان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیشدا رایگه‌یاند: من زۆر خۆشحاڵم و ئه‌م خه‌ڵاته ده‌كه‌مه دیاری بۆ گه‌نجانی شۆڕشی یه‌مه‌ن و شه‌هیدانی شۆڕشه عه‌ره‌بییه‌كان.
ئالین جۆنسۆن سیرلیفی سه‌رۆكی لیبریا كه له ساڵی 2005ه‌وه به هه‌ڵبژاردن بوه‌ته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتو خۆی بۆ خولێكی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌پاڵێوێته‌وه، هاوكات براوه‌ی سێیه‌می خه‌ڵاتی نۆبڵ (لیما گبۆی) كه به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵكی لیبریایه، كار ده‌كات له‌پێناو راخێنانی ژنان له‌بواری ئاشتی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
سۆزان عومه‌ر