هه‌مه‌ره‌نگ   
Saturday, October 8, 2011
شانۆیی (بێكه‌س) نمایش ده‌كرێت
(سبه‌ی):
له‌نوێترین به‌رهه‌میداو به‌ به‌شداریكردنی‌ ستافێكی‌ گه‌وره‌ و به‌توانا له‌شانۆكارانی‌ كوردستان هونه‌رمه‌ند (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)، ئێستا له‌ مه‌شقكردندایه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ نمایشێكی‌ شانۆیی موزیكئامێز سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربورده‌ی‌ ژیان و خه‌باتی ‌(بێكه‌س)ی‌ شاعیر .
له‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ تازه‌یه‌دا كه‌ له‌نوسینی‌ مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار)ه‌ و (كاوان مه‌حمود) ئاوازه‌كانی‌ بۆ داده‌نێت و وێڕای‌ كاری‌ ده‌رهێنان (ده‌روێش) خۆی‌ نه‌خشه‌ی‌ كۆریۆگرافیا و سینۆگرافیای‌ داڕشتوه‌، ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌ هه‌ردو تیپی‌ (شانۆی‌ سالار و نواندنی‌ سلێمانی‌) به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن.
رۆڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ لایه‌ن شانۆكاران (ئه‌حمه‌د سالار، كامه‌ران ره‌ئوف، كاوه‌ی‌ ئه‌حمه‌د میرزا، عومه‌ر دڵپاك، یاسین به‌رزنجی‌، سوهه‌یله‌ حه‌سه‌ن، ئاشتی‌ عوسمان دانش، شیلان عه‌بدوڵا، هاوڕێ‌ قادر ره‌شید، زاهیر عه‌لی‌، ئاشتی‌ كه‌مال، ئه‌ڤین ئازاد، چێنه‌ر ئه‌حمه‌د، ماهیر عه‌لی‌، كه‌مال عه‌لی‌، سروه‌ عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌ سه‌عید، ماردین سه‌باح، دانا سه‌ڵاح و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی‌ تر)ده‌نوێنرێن.
بڕیاره‌ ئه‌م شانۆییه‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ پشتیوانی‌ لێكراوه‌و وه‌زاره‌تی‌  رۆشنبیری ولاوان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كات، به‌تایبه‌تی‌ بۆ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كان تۆماربكرێت.
دوا به‌دوای‌ ئه‌م نمایشه‌، هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌ره‌ب (د.سه‌ڵاح ئه‌لقه‌سه‌ب)و بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوی‌ شانۆی‌ عێراقیدا، شانۆیی (ریچاردی‌ سێیه‌م)ی‌ شكسپیر وه‌ك به‌رهه‌مێكی‌ هاوبه‌ش به‌زمانی‌ كوردی‌ ده‌ربهێنێت، كه‌ به‌ به‌شداریكردنی‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی‌ به‌توانای‌ وه‌ك ( د.سامی‌ عه‌بدولحه‌مید، ده‌عواتف نه‌عیم ، ئه‌حمه‌د سالار،ع ومه‌ر دڵپاك)دێته‌ ئه‌نجام.
       
ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌
شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ
به‌ریتانیا؛ سه‌عاتی‌ (بیگ بێن) لار بوه‌
سبه‌ینێ‌ یادی‌ 67 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ كتێبخانه‌ی‌ گشتی‌ سلێمانی‌ ده‌كرێته‌وه‌
مۆنتاژی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن"ی به‌همه‌نی قوبادی له‌ ته‌واوبوندایه‌
خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پێ له‌ مه‌غریبه‌
ئامێرێک، له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا پیتزا به‌رهه‌م ده‌هێنێت
سه‌مه‌ره‌تین شێوازی که‌وتنی باڵه‌خانه‌ له‌ جیهاندا
پیاوێكی بیجامه‌ شین بوه‌ پڕفرۆشترین کتێب
ئەو 15 ژنه‌ی‌ له‌ مێژودا خەڵاتی نۆبڵیان بۆ (ئاشتی) پێبەخشراوە
هه‌ولێر؛ توانا ئه‌مین و رامیار مه‌حمود له‌ئێواره‌ کۆڕێکی ده‌ق خوێندنه‌وه‌دا
جەمال غەمبار لە ئێوارە کۆڕێکی شێعری مالمۆدا
شانۆیی (بێكه‌س) نمایش ده‌كرێت
ژیانی سەرۆکەکەی ئەپڵ....بەوێنە
خه‌ڵاتی‌ نۆبڵ له‌بواری‌ ئاشتیدا بۆ ساڵی‌ 2011 به‌خشرایه‌ 3 ژن
فیلمی "ماندو" له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی به‌یروت نمایش ده‌كرێت
به‌ بلیتێکی هه‌ڵه‌، بوه‌ خاوه‌نی 25 ملیۆن دۆلار
(موختارو ژنانی گه‌ڕه‌ک)، ئاماده‌ی‌ نمایشكردنه‌
ئه‌مه‌ریكا؛ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ (ئه‌پڵ) كۆچی دوایی كرد
پاركی ئازادی‌؛ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری‌ (كه‌مانچه‌یه‌كی سه‌ركێش) لابرا
کۆنترین ئۆتۆمبێل ته‌مه‌نی 107 ساڵه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌کارکردن
فیستیڤاڵی کلتوری‌ کۆری لە شاری‌ هەولێر نمایش ده‌کرێت
چه‌ند دیمه‌نێكی‌ به‌رزترین شاخی جیهان به‌‌ (وێنه)
گۆرانی "نایه‌كسانی‌" بورهان مه‌جید به‌ڕێوه‌یه‌
به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه، ره‌نگه‌ خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بدرێته‌ که‌سایه‌تییه‌کی عه‌ره‌ب

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ