(سبه‌ی):
مۆنتاژی فیلمی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" له‌لایه‌ن مۆنتێری ئه‌ڵمانی "فرانسیكا بێرلیچ" له چه‌ند رۆژی داهاتودا كۆتایی پێدێت.
مۆنتاژی شه‌شه‌مین به‌رهه‌می سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری ناودار و به‌ئه‌زمونی كورد "به‌همه‌ن قوبادی" به ناوی "فسل كرگدن" واته "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" كه قۆناغی دوه‌می وێنه‌گرتنی تێپه‌ڕكردوه، له‌لایه‌ن مۆنتێری ئه‌ڵمانی "فرانسیكا بێرلیچ"، له چه‌ند رۆژی داهاتودا كۆتایی پێدێت.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه سه‌باره‌ت به شاعیرێكی ئێرانییه كه له شیعره‌كانیدا به‌شوێن ژیانی رابردوی خۆیدا ده‌ڕوات و چیرۆكێكی درامی ئه‌ویندارانه سازده‌كات.
ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئێران "به‌هرۆز وسوقی" رۆڵی ئه‌و شاعیره ده‌بینێت و هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركی "یه‌ڵماز ئوردوگان" و ئه‌كته‌ری به‌توانای ئیتاڵی "مۆنیكا بێلوچی" ئیتاڵیش رۆڵ ده‌بینن.
دیالۆگه‌كانی فیلمی "وه‌رزی كه‌رگه‌ده‌ن" به زمانه‌كانی فارسی، توركی و كوردیه‌و هه‌ر له ئێستاوه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاته‌وه فرۆشراوه.
به‌همه‌ن قوبادی كه ئێستا له ئه‌مه‌ریكایه، سه‌رقاڵی نوسینی سیناریۆی ئه‌نیمه‌یشنێكه كه ساڵی داهاتو ده‌ست به وێنه‌گرتنی ده‌كات، هیوادارهیشه بتوانێت فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌رگه‌ده‌ن" له سینه‌ماكانی وڵاتی ئێران نمایش بكات.