(سبه‌ی):
له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی یاسایی، ئه‌مڕۆ بۆ جارێکی تر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته باڵاکانی دواخست.
به‌پێی هه‌واڵیکی ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی عێراق، وا بڕیاربو ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سیاسه‌ته باڵاکان بکرێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی هه‌ندێ بڕگه‌ی یاسایی پڕۆژه‌یاساکه و له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌که دواخرا.
جێی ئاماژه‌یه دوای تێپه‌ڕبونی چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقدا، به‌هۆی ناکۆکییه‌کانی نێوان لیستی عێراقییه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه، تائێستا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پێکنه‌هاتوه.
هاوکات لیستی عێراقییه‌ش داوا ده‌کات، سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌ڵبژێردرێت و کاندیدیشیان بۆ ئه‌و پۆسته ئه‌یاد عه‌لاوییه، له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه‌و داوای ئه‌وه ده‌کات، ده‌سته‌ی پێکهێنراوی ئه‌نجومه‌نه‌که، سه‌رۆکه‌که‌ی دیاری بکات.