(سبه‌ی):
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا له‌مه‌ودوا ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران له‌رێی سیسته‌می ئه‌لیکترۆنیه‌وه بێت و بڕیاریشه شه‌ممه‌ی داهاتو ئه‌و سیسته‌مه به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌زمونی بکه‌وێته کار.
حسێن ئه‌سه‌دی، په‌رله‌منانتاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی به (سۆمه‌ریه‌نیوز)ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا، بڕیاریدا ده‌نگدانی په‌رله‌مانتاران بۆ پڕۆژه‌یاساکان و هه‌ر بابه‌تێکی دیکه، له‌ڕێی سیسته‌می ئه‌لیکترۆنییه‌وه ئه‌نجام بدرێت، له‌بری ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و بڕیاره‌ی پاش فشارێکی زۆری په‌رله‌مانتاران دێت به تایبه‌تیش فشاره‌کانیان بۆ سه‌رکردایه‌تی کوتله سیاسییه‌کان.
ئه‌سه‌دی، رونیکرده‌وه، په‌رله‌مان له‌رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌زمونی ئه‌و سیسته‌مه تاقیده‌کاته‌وه، تا ئه‌وکاته‌ی سیسته‌مێکی نوێ دابین ده‌کرێت، که بڕیاره تا رۆژی 20تشرینی دوه‌می داهاتو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی وه‌رزێکی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مان، ئاماده بکرێت.