(سبه‌ی):
په‌رله‌مانتارێکی کوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه، عێراق پێویستی به راهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكیی نییه، هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، که په‌رله‌مانتاران له‌وباره‌یه‌وه به‌سه‌ر دو به‌ره‌دا دابه‌شبون.
حه‌سه‌ن ساری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكیدا به (ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی راگه‌یاندوه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مانه‌وه‌ی هێزه بیانی‌و ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ناو عێراقدا ره‌تده‌كاته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: په‌رله‌مانتاران دابه‌شبونه‌ته سه‌ر دو به‌ره‌وه له‌باره‌ی پێویستبون به راهێنه‌ره ئهمهریكییهكانو پێویست نه‌بونه‌وه.
ساری، پێشیوابو، که "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌تواناترن، زۆرجار ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوای هاوكارییان له هێزه عێراقییه‌كان كردوه، به‌و پێیه‌ی شاره‌زاییه‌كی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه".
ته‌ئكیدی له‌وه‌شکردوه‌ته‌وه، "عێراق پێویستی به راهێنه‌ره‌كان نییه".