عێراق   
Friday, October 7, 2011
سه‌رچاوه‌یه‌ک: رێککه‌وتنێکی نهێنی کراوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق

(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراق رێککه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شێکی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک راهێنه‌ر له‌عێراقدا، به‌ڵام باس له‌بونی رێککه‌وتنی نهێنی ده‌کرێت له‌نێوان مالیکی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی (شط العرب) له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، پاش رێککه‌وتنێکی نهێنی نێوان نوری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و  جیمس جیفری، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق، مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق یه‌کلایی بوه‌ته‌وه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، مالیکی به‌ڵێنی به‌لایه‌نی ئه‌مه‌ریکی داوه‌، ئه‌گه‌ر بێتو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان رازی نه‌بون به‌ مانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی "زۆر"ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق، ئه‌وا خۆی تاکلایه‌نه‌ بڕیاری مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان ده‌دات، هه‌روه‌ک به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌که‌، مالیکی به‌ڵێنیشیداوه‌ یاداشتی لێتێگه‌یشتن له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا ئیمزا بکات.
سه‌رچاوه‌که‌ ئاشکرایکردوه‌، به‌پێی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ نهێنییه‌، له‌دوای ساڵی 2011ه‌وه‌، نزیکه‌ی (5)هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای مانه‌وه‌ی زیاتر له‌ هه‌زار سه‌ربازی دیکه‌ له‌چوارچێوه‌ی سه‌ربازه‌ خانه‌نشینبوه‌کان و تیمی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکادا.
ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کردبو، که‌ هه‌ردو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا له‌عێراق پلانیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پشتگیرکردنی مالیکی ببن، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر داواکه‌یان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق ره‌تبکرێته‌وه‌.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌که‌ش، رێککه‌وتنه‌ نهێنییه‌که‌ی مالیکی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق، له‌و زانیاریانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌.

       
به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌
لیستی عێراقیه‌ ده‌یه‌وێت ببێت به‌ پارتێكی سیاسی
به‌غدا؛ ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌، له‌نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر رویاندا
په‌رله‌مانتارێکی عێراق: که‌س ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی راهێنه‌ر و سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نازانێت
موتڵه‌گ: دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرینه‌، کۆتا بژارده‌کانی عێراقیه‌یه‌
ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: عێراقییه‌ به‌بێ عه‌لاوی، ده‌بێته‌ باشترین به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی
سه‌رچاوه‌یه‌ك: تۆڕێكی ساخته‌كردنی دراوی‌ عێراقی‌ ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ وه‌زیرێك و په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ هه‌یه‌
په‌رله‌مان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ وه‌زیری نوێی کاره‌بای عێراقی ده‌ستنیشان کرد
حكومه‌تی‌ عێراقی‌ داوا له‌ وڵاتی سوید ده‌كات رێگریی بکات له‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی‌ په‌نابه‌ران‌
لیژنه‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: به‌ جدی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌دا ده‌كه‌ین له‌ دژی‌ ئوسامه‌ نوجێفی ئاشكراكراون
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ئاستی پێویستدا نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی هه‌ندێ پارێزگا
لیستی عێراقییه‌: پرۆسه‌ی سیاسی وڵات له‌ لێواری روخاندایه‌
عێراق؛ له‌م مانگه‌وه‌ موچه‌ی‌ 150 هه‌زاره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی‌ نه‌دا به‌ هه‌ڵگرتنی‌ حه‌سانه‌ له‌سه‌ر سه‌باح ساعیدی
سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌كشه‌ی‌ هێزه‌كانیان و مانه‌وه‌ی‌ راهێنه‌ره‌كانیان، جۆ بایدن دێته‌ عێراق
وه‌حده‌ جومه‌یلی: عێراقییه‌ ده‌ستبه‌رداری ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته‌ باڵاکان نابێت
سه‌رچاوه‌یه‌ک: رێککه‌وتنێکی نهێنی کراوه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا: ئه‌و هێزانه‌ی له‌عێراق ده‌مێننه‌وه‌ پێویستیان به‌ حه‌سانه‌یه‌
په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی تورکیا ره‌تده‌کاته‌وه‌ له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی ئۆپه‌‌راسیۆنی‌ سه‌ربازیی سوپای ئه‌و وڵاته‌
په‌رله‌مانتارێكی‌ عێراق: له‌باره‌ی راهێنه‌ره‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کان‌، په‌رله‌مانتاران به‌سه‌ر دو به‌ره‌دا دابه‌شبون
ئه‌یاد عه‌لاوی، جارێکی تر ره‌تیده‌کاته‌وه‌ پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته‌ باڵاکان وه‌ربگرێت
ده‌نگدان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕێی سیسته‌می ئه‌لیکترۆنییه‌وه‌ ده‌بێت
په‌رله‌مانتارێکی عێراقییه‌: کۆبونه‌وه‌ی رابردوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بێهیوای کردین
عێراق؛ جارێکی تر په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته‌ باڵاکانی دواخست
محه‌مه‌د له‌كاش: ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ داوایان له‌ مالیكی كردوه‌ ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنی‌ هه‌ولێر ئاشكرا بكات، به‌ڵام ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ