|
Sunday, October 9, 2011 |
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی نه‌دا به هه‌ڵگرتنی حه‌سانه له‌سه‌ر سه‌باح ساعیدی |
(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دانیشتنی دوێنێیدا ده‌نگی نه‌دا به هه‌ڵگرتنی حه‌سانه (پارێزبه‌ندیی) له سه‌باح ساعیدی، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، هاوکات وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك ئه‌ندامانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆڵی دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت.
له‌وباره‌یه‌وه ساعیدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان بۆ رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو دواخرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هه‌ڵنه‌گرتنی حه‌سانه له‌سه‌ر "من" هۆڵی دانیشتنه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
جێی ئاماژه‌یه ساعیدی كه پێشتر ئه‌ندامی حزبی فه‌زیڵه بو، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقییه‌وه كاندیدكرا توانی كورسی په‌رله‌مان بباته‌وه، دواتر له‌م ئیئتیلافه هاته ده‌ره‌وه‌و وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات.
له‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشدا ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌یه و به ره‌خنه‌گرتنی زۆر له حكومهتو تۆمه‌تباركردن به شكستی حكومه‌ت ناسراوه، پێشتریش ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبو، که چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسیی له‌پاڵ گهندهڵییهكانهوهن و داوای دادگاییكردنیانی ده‌کرد. |
|
|