|
Monday, October 10, 2011 |
حكومه‌تی عێراقی داوا له وڵاتی سوید ده‌كات رێگریی بکات له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران |
(سبه‌ی):
وێڕای ستایشکردنی هه‌ڵوێسته‌کانی سوید له‌ئاست هاوڵاتیانی عێراقی له‌ماوه‌کانی رابردودا، حكومه‌تی عێراق داوای له حكومه‌تی سوید ده‌کات، رێگه‌بگرێت له به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که له‌سایتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه، که "به‌پێی چه‌ند هه‌واڵێك حكومه‌تی سویدی له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقییه، كه له‌ناویاندا ژن‌و منداڵیش هه‌یه".
هاوکات به‌پێی به‌یاننامه‌که، حکومه‌تی عێراق داوا له حکومه‌تی سوید ده‌کات، په‌نابه‌ران به‌زۆر نه‌نێرێته‌وه، ئه‌وه‌شی تێدا هاتوه: حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌رداری هاوڵاتیه‌کانی نابێت، ئهگهربێتو گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان ئاره‌زومه‌ندانه بێت.
له‌کۆتایی به‌یاننامه‌که‌شدا، حکومه‌تی عێراق ستایسی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی سویدی کردوه له‌به‌رامبه‌ر هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی عێراقی له‌کاتی سه‌رکوتکردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێشوی به‌عس و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن گروپه تیرۆرستییه‌کانه‌وه لێیانکراوه.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، که چالاکوانانی عێراقی دانیشتوی سوید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، که به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌پێی رێککه‌وتنێکی نێوان هه‌ردو حکومه‌تی سوید و عێراقی ئه‌نجامده‌درێت. |
|
|