(سبه‌ی):
به‌هۆی پێکدادانی نێوان قیبتیه‌کانی میسر و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته، ده‌یان که‌س کوژران و سه‌دانی که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
ئه‌و پێکدادانه‌ش لهکاتێکدابو که دوێنێ یه‌کشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆری هاوڵاتیانی مه‌سیحی قیبتی له ناوچه‌ی (ماسبیرۆ)ی قاهیره‌ی پایته‌خت رژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی، له‌به‌رامبه‌ر سوتاندنی ژماریه‌ک کڵێسا له‌چه‌ند رۆژی رابردودا.
هاوکات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر ئاشکرایکرد، دوایین ژماره‌ی قوربانییه‌کان گه‌یشتوه‌ته، 24 کوژراو و 213 بریندار.
له‌هه‌مان کاتدا هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌مو جۆره هاتوچۆیه‌کیان له‌و ناوچه‌یه‌و هه‌روه‌ها، مه‌یدانی ته‌حریر و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر قه‌ده‌غه‌کردوه.