(سبه‌ی):
پاش تێپه‌ڕبونی هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر پێکهێنانیدا، پێشوازیکردن له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا به‌رفراوانتر ده‌بێت و پاش یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی لیبیا دانی به‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ناو، باڵیۆزخانه‌ی سوریاشی له‌وڵاته‌که‌ی داخست.
له‌وباره‌یه‌وه مو‌سا کۆنی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی لیبیا له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌ی رۆژی دوشه‌ممه‌ی ئهنجومهنهکهماندا، بڕیارماندا ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا به‌ره‌سمی بناسێنین.
ئه‌وه‌شی وت: له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری ئه‌وه‌شدراوه باڵیۆزخانه‌ی سوریا له‌ته‌رابلوس دابخرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ڵوێستێک له‌دژی سه‌رکوتکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌یان.
ئه‌وه له‌کاتێکدایه پێشتر مو‌سا کۆنی، به‌ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندبو، ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی لیبیا، به‌ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریای ناساندوه‌و وه‌ک حکومه‌تی شه‌رعی گه‌لی سوریاش له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه حکومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ره‌سمی پشتیوانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیا سوریا راگه‌یاند، که له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا پێکهێنراوه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئالان جوبێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دوێنێ دوشه‌ممه له‌پاریس، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیدا سوریادا کۆبویه‌وه، له‌ناویشیاندا بورهان گلیۆنی سه‌رۆکی کاتی ئه‌نجومه‌نه‌که.
وه‌زیری ده‌ه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ته‌ئکیدی له‌وه‌شکردوه، له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا.
هاوکات هه‌ر دوێنێ دوشه‌ممه یه‌كێتی ئه‌وروپا پێشوازی له دروستكردنی (ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوری) كرد‌و به "هه‌نگاوێكی ئیجابی به‌ره‌و پێشڕه‌وی" له قه‌ڵه‌میدا.