|
Tuesday, October 11, 2011 |
40 پارتی سياسى میسر دانیان نا به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریادا |
(سبه‌ی):
(هاوپه‌یمانی دیموكراتی له پێناو میسر) كه 40 حیزبی سیاسی له خۆده‌گرێت، دانی نا به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا وه‌ك نوێنه‌ری شه‌رعی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ئه‌و وڵاته.
داننانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له میانه‌ی پێشوازیكردنی سه‌رۆكی حیزبی وهفددا هاتوه له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت هاوپه‌یمانی دیموكراتی له پێناو میسر زۆرترین كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی میسر له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا به ده‌ستبێنێت و له ئێستاشدا ره‌وتێكی دیاری ناو پرۆسه‌ی سیاسی میسره.
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا له ئه‌سته‌نبوڵ، ته‌نها ئه‌نجومه‌نی ئینتیقالی نیشتمانی لیبیا دانی پێدا ناوه‌و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌وه پێشوازی له دروستكردنی كراوه. |
|
|