(سبه‌ی):
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، ئه‌نده‌رس فۆگ راسمۆسن، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه باسی له‌وه كردوه كه له كۆتاییهێنانی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیان له لیبیا نزیكبونه‌ته‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه له مانگی ئه‌یلولدا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ درێژ كراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش ره‌چاوی بارودۆخی لیبیا ده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگراوه‌كان راوێژ ده‌كرێت.
به وته‌ی راسمۆسن، ناتۆ نایه‌وێت له‌وه زیاتر واده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی درێژ بكاته‌وه.