(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا كه له ناوچه‌یه‌کی نزیک مهقدیشیۆی پایته‌ختی سۆماڵ رویداوه، کوژرانی 65 که‌س و برینداربونی ده‌یان که‌سی دیکه‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێک له شوێنی روداوه‌که به ئاژانسی (رۆیته‌رز)یان رایانگه‌یاندوه، ته‌قینه‌وه‌که له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوندا رویداوه که چوار وه‌زاره‌تی تێدایه‌و گروپێكی چه‌کداریش به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان به‌رپرسیارێتی خۆیان له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌و ئۆردوگایه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی تێدا رویداوه له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌ت و هێزه ئاشتی پارێزه‌كانی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌فه‌ریقادایه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی سۆماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه و ئامانجیشمان لێی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت بوه.
بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان گروپێکی چه‌کدارین و سه‌ر به رێکخراوی قاعیده‌ن.