(سبه‌ی):
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كچه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌گه‌ز كۆڵۆبی (شاكیرا)ی ده‌ستنیشان كرد وه‌ك راوێژكاری كۆشكی سپی بۆ كاروباری په‌روه‌رده‌یی بۆ دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكی به ره‌گه‌ز لاتینی، ئه‌م هه‌واڵه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاجیای به‌دوای خۆیدا هێنا.
رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه هۆكاری ده‌ستنیشانكردنی شاكیرا بۆ ئه‌و پۆسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ناوبراو به درێژایی چه‌ندین ساڵ به‌شداریكردوه له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی بواری په‌روه‌رده بۆ منداڵانی به‌ره‌گه‌ز لاتینی.
شاكیرای ته‌مه‌ن 34 ساڵ به‌ره‌گه‌ز كۆڵۆمبی و لوبنانییه و له‌ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین جار خه‌ڵاتی وه‌رگرتوه و له چه‌ندین بواری مرۆیی‌دا خزمه‌تی هه‌یه، ساڵی 1997 رێكخراوێكی خێرخوازی كرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دارایی بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بۆ منداڵانی هه‌ژار، له ساڵی 2010شدا رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی میدالیای رێزلێنانی به‌خشییه شاكیرا وه‌ك رێزلێنانێك بۆ چالاكییه‌كانی، پێشتریش له‌ساڵی 2003دا كاتێك كه ته‌مه‌نی 26 ساڵ بو وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستنیشان كرا.
جێی ئاماژه‌یه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ئێستادا متمانه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكییه به‌ره‌گه‌ز لاتینییه‌كان پیشان ده‌دات تاكو رۆڵی سه‌ره‌كی ببینن له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ته‌نها 37%ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیان وایه كه ئۆباما پشتیوانی ئه‌مه‌ریكییه لاتینییه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا.