(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا پێشوازی له‌پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا کرد، هاوکات حکومه‌تی چین داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌کات به‌ڵێنه‌کانیان بۆ چاکسازی ببه‌نه سه‌ر.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)، لیۆ ویمین، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، رایگه‌یاندوه، حکومه‌تی چین هانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریای داوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوه کار بکه‌ن بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانیان له‌باره‌ی چاکسازی له وڵاته‌که‌یاندا.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی چین له‌کاتێکدایه، دو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ روسیا، له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی،" ڤیتۆ"یان به‌کارهێنا بۆ ده‌رکردنی بڕیارێک به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی له سوریا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.