(سبه‌ی):
ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا ده‌ستگیرکردنی موعته‌سه‌م، یه‌کێک له کوڕه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی له‌کارلابراوی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید عه‌بدوڵا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کاتی له ته‌رابلوس، به ئاژانسی (رۆیته‌رز)ی راگه‌یاندوه، رۆژی چوارشه‌ممه موعته‌سه‌م له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه له‌شاری سرت ده‌ستگیر کراوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌نیازی هه‌ڵاتن بوه له‌و شاره.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سایتی جه‌زیره له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ئاشکرایکردوه، له‌ئێستادا موعته‌سه‌م گوازراوه‌ته‌وه بۆ شاری به‌نغازی، هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌سه‌ره‌تا شۆڕشگێڕه‌کان ده‌ستگیرکردنی ناوبراو رابگه‌یه‌نن تا ئه‌وکاته‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌نغازی، ئه‌مه‌ش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ک له‌لایه‌ن پاشماوه‌کانی قه‌زافییه‌وه هه‌وڵی ئازادکردنی بدرێت.