(سبه‌ی):
رێکخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ئاشکرایکردوه، رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌جیهان به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رفراوان روی له‌زیادبون کردوه، که به‌پێی ئاماره‌کان، رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌ساڵی رابوردودا له رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ده‌ست به‌دخۆراکیه‌وه ده‌ناڵێنن زۆرتره.
ئه‌و رێکخراوه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له ساڵی 2010دا، 1.5 ملیار که‌س له جیهاندا روبه‌روی نه‌خۆشییه‌کانی قه‌ڵه‌وی بونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌نها 925 ملیۆن که‌س توشی به‌دخۆراکی بون، هاوکات رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌جیهاندا به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 20% و رێژه‌ی برسێتیش بۆ 15%.
ئه‌و رێکخراوه، هۆکاری به‌دخۆراکی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نییه‌کان له جیهاندا، ئه‌مه‌ش وایکردوه ببێته قه‌یرانێکی جیهانی، ئه‌مه وێڕای نه‌بونی میکانیزمێکی گونجاو، بۆ دابه‌شکردنی خۆراک له‌جیهاندا.