(سبه‌ی):
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی ئاشکرایکردوه، نه‌بونی رێژه‌یه‌کی پێویست له شه‌کر له‌مێشکدا ده‌بێته هۆی برسێتی و کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زۆرخوادن و قه‌ڵه‌وی.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، که‌می ماده‌ی گلۆگۆز له مێشک‌دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه کۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست بدات و هه‌میشه خه‌یاڵی لای خواردن بێت، ئه‌مه‌ش هۆکاریكی سه‌ره‌کییه بۆ قه‌ڵه‌وی.
هه‌روه‌ها مه‌ترسییه‌کی زۆری بۆ ئه‌و که‌سانه هه‌یه که قه‌ڵه‌ون، چونکه وایان لێده‌کات ئاستی قه‌ڵه‌ویان رۆژ به رۆژ زیاتر بێت و نه‌توانن کۆنتڕۆڵی خۆیان بکه‌ن له‌کاتی خواردندا.
هاوکات هۆشیاریانداوه، به‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر خوارده‌مه‌نییه کاربۆهیدراته‌کانی وه‌ک (میوه و سه‌وزه‌مه‌نییه‌کان و شیره‌مه‌نییه‌کان و نانی جۆ) بخۆن، چونکه رێژه‌ی پێویست ماده‌ی گلۆگۆزی تێدایه و پارێزگاری له که‌مبونی شه‌کر ده‌کات له مێشک‌دا.