زانست وته‌کنه‌لۆژیا   
Wednesday, October 5, 2011
ناسا به‌ وردی چاودێری ئه‌و هه‌سارانه‌ ده‌کات مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه‌

(سبه‌ی):
له‌ ئێستادا زاناکان له‌ لیکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان بۆ دیاریکردنی ئه‌و هه‌سارانه‌ی ئه‌گه‌ری مه‌ترسییان بۆسه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه،‌ تا سیناریۆکانی ساڵی 1908 رونه‌داته‌وه‌، کاتێک هه‌ساره‌یه‌کی بچوک له‌ روسیا که‌وته‌ خواره‌وه‌ به‌ وزه‌ی 30 مێگا تۆن و زیانێکی زۆری به‌و وڵاته‌ گه‌یاند.
زانایانی فه‌له‌کناسی رایده‌گه‌یه‌نن نزیکه‌ی 35 هه‌زار هه‌ساره‌ی ناوه‌ندی به‌ دوری 120 ملیۆن میل له‌ نزیک گۆی زه‌ویه‌وه‌ بونیان هه‌یه‌.
له‌ ساڵی 1998یشدا کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ئاژانسی ناسای راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی روپێوی ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی، که‌ مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ دیاریکردنی ئاڕاسته‌کانیان.
هاوکات له‌رێکه‌وتی 29ی مانگی رابوردودا، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ ئاژانسی ناسا رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌ی له‌وانه‌یه‌ جێگای مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی، له‌ 35 هه‌زار هه‌ساره‌وه‌ که‌مکرایه‌وه‌ بۆ 19500 هه‌ساره‌.
له‌ئێستاشدا له‌کۆی ئه‌و 19،500 هه‌ساره‌یه‌، ته‌نها زانیاری له‌سه‌ر 5200 هه‌ساره‌ کۆکراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ چاودێریکردنی 911 به‌ردی گه‌وره‌ له‌کۆی 918 به‌رد.
جێی ئاماژه‌یه‌ روداوه‌که‌ی روسیا به‌ یه‌کێک له‌هه‌ره‌ گرنگترین روداوه‌کان داده‌نرێت به‌و پێیه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی له‌ نزیک روباری "تۆنگۆسكا"ی ئه‌و وڵاته‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌، 1000 هێنده‌ له‌ بۆمبه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی سه‌ر شاری "هیرۆشیما" به‌هێزتر بو، به‌هۆی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌شه‌وه‌ نزیکه‌ی 80 ملیۆن دره‌خت له‌ناوچون له‌گه‌ڵ روبه‌رێکی به‌رفراوان له‌زه‌وی، که‌ به‌ 830 میل چوارگۆشه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت.

       
ڤیتامین (E) ئه‌گه‌ری توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاد ده‌کات
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک: وه‌رزشی پیاده‌ کێش که‌م ناکاته‌وه‌
موزیک ئاستی زیره‌کی منداڵ به‌رز ده‌کاته‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک: منداڵان له‌ته‌مه‌نی 15 مانگیدا راست و هه‌ڵه‌ لێک جیاده‌که‌نه‌وه‌
زانایانی فه‌له‌کناسی: به‌مزوانه‌ مانگێکی ده‌ستکردی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌
(ئایفۆن5) به‌ 43 دۆلاره‌
ئه‌پڵ، دوای مردنی سه‌رۆکه‌که‌ی
هه‌فته‌ی داهاتو نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن ده‌که‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌
ناسا به‌ وردی چاودێری ئه‌و هه‌سارانه‌ ده‌کات مه‌ترسییان بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه‌
فه‌یسبوک سێیه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه‌
ڤایرۆسێکی کوشندە روبەڕوی شێرپەنجەی مەمک دەبێتەوە
دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌کر له‌ مێشکدا ده‌بێته‌ هۆی زۆر خواردن
شه‌کره‌ ده‌بێته‌ هۆی توشبون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر
1.5 ملیار که‌س له‌ جیهاندا به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌نالێنن
دو کوپ قاوه‌، بۆ دوربون له‌ توشبون به‌ جه‌ڵته‌ی مێشک
366 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا به‌ده‌ست نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌وه‌ ده‌ناڵێنن
فه‌یسبوک بۆ ره‌نگی شینه‌؟
گوگڵ و فه‌یسبوک رکابه‌رییه‌کانیان توند ده‌بێته‌وه‌
به‌ ڤیدیۆ: له‌ماوه‌ی 60 چرکه‌دا، گه‌شتێک به‌نێو جیهاندا ببینه‌
قه‌زافی خاوه‌نی ئۆتۆمببێلێکه‌، نرخه‌که‌ی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار‌ه‌
ئاژانسی ناسا: له‌رێکه‌وتی 24/9دا مانگێکی دەستکرد دەکەوێتە خوارەوە
ئاژانسی ناسا: رودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له‌ رۆژی 26/9دا بنه‌مای زانستی نییه‌
گرافیک نیوز؛ نه‌خۆشی سیل به‌شێوه‌یه‌کی خێرا له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بڵاوده‌بێته‌وه‌
ئه‌ڵمانیا؛ تاوانه‌کانی ئینته‌رنێت،‌ ساڵانه‌ زیانی 16.4 ملیار یۆرۆی لێده‌که‌وێته‌وه‌
نه‌خۆشییه‌کانی دڵ هۆکاری سه‌ره‌کی مردنن له‌جیهاندا

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ