|
Tuesday, October 11, 2011 |
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک: وه‌رزشی پیاده کێش که‌م ناکاته‌وه |
(سبه‌ی):
زۆرێک له‌هاوڵاتیان وه‌رزشی پیاده ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ که‌مکردنی کێشیان، به‌ڵام نوێترین لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه، ئه‌و جۆره وه‌رزشه کار ناکاته سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کێش.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌زانکۆی (لۆبۆرۆ)ی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتوه؛ ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌رزشی پیاده ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشیان، پێش ئه‌نجامدانی وه‌رزشکردنه‌که، پێوسیتیان به خواردن هه‌یه و به‌وه‌ش له‌ش رێژه‌یه‌کی زۆر له یه‌که‌ی گه‌رمی وه‌رده‌رگرێت و له‌ئه‌نجامدا هیچ گۆڕانکارییه‌ک له له‌شی ئه‌و که‌سه‌دا دروست ناکات.
هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره وه‌رزشه برسێتی مۆڤ زیاتر ده‌کات و زیاتر ماندویان ده‌کات، بۆیه سودی نابێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێش.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌چه‌ند خاڵێکدا چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی پیاده‌ی رونکردوه‌ته‌وه، به‌جۆرێک سودی هه‌بێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشی مرۆڤ.
1- خواردنی ژه‌مێک خۆراک به سه‌عاتێک پێش ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌که و دواتریش خواردنی ژه‌مێک خۆراکی سوک.
2- گۆڕینی شێوازی وه‌رزشی پیاده، به‌جۆرێک رۆیشتنی خێرا بۆماوه‌ی 30 خوله‌ک، ئاسانتر چه‌وریی له‌ش ده‌توێنێته‌وه، دواتر رۆیشتن بۆماوه‌ی 45 خوله‌ک به‌شێوه‌یه‌کی خاو.
3- خواردنی پارچه‌یه‌ک شۆکۆلاته، له‌کاتی وه‌رزشی پیاده‌دا. |
|
|