ئابووری   
Tuesday, September 20, 2011
به‌هۆی‌ شكستی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی نیشتمانی‌ كۆریای‌ باشور له‌ هه‌رێم، داوای‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كانی تریاندا ده‌كرێت
(سبه‌ی‌):
‌یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌ كۆریه‌كان، ره‌خنه‌ی‌ توندی ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی‌ كردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستێكی شكسخواردوی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكردوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 400 ملیۆن دۆلار زیانی‌ پێده‌گات.
رۆژنامه‌كه‌  ئه‌وه‌ی‌ رونكردوه‌ته‌وه،‌ كه‌ ئه‌و زیانه‌ به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌یه‌ بایه‌خی ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ یه‌ده‌گی نه‌وتدا به‌ره‌و نه‌بون و كه‌می ده‌ڕوات، جگه‌ له‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی به‌غدا كۆمپانیای‌ نه‌وتی نیشتمانی‌ كۆریا‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ تری‌ نه‌وت له‌ ناوچه‌كانی تری‌ عێراق بێبه‌ش ده‌كات.
رۆژنامه‌ی‌ تشۆسۆن ئیلبۆ، له‌ سه‌ر وتاری‌ ژماره‌ی‌ دوێنێیدا به‌ناوی‌ "هه‌ڵه‌ خه‌رجیهێنه‌ره‌كه‌ی‌ كۆریا"، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌: شكستی‌ كۆمپانیای‌ نیشتمانی‌ كۆریا، نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ 400 ملیۆن دۆلار زیانی‌ پێبگات.
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ كۆریا كاری‌ هه‌ڵكه‌ندنی له‌ چوار یان پێنج جێگادا ئه‌نجامداوه‌ كه‌ گومانی‌ ئه‌وه‌یان لێكراوه‌ نه‌وتیان تێدابێت، كه‌چی ئه‌و شوێنانه‌ نه‌وتیان تێدا نه‌بوه‌ یاخود به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌وتیان تێدابوه‌، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و شوێنه‌ی‌ تر كه‌ ماوه‌ كاری‌ تێدا بكرێت، نه‌وتی كه‌می تێدابێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كاركردنی كۆمپانیاكه‌ خه‌رجیدار ده‌بێت.
رۆژنامه‌ كۆریه‌كه‌ له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ر وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه‌، كه‌ لی میونگ باك، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌، له‌ ساڵی‌ 2008 چاوی به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم (نێچیرڤان بارزانی) كه‌وتوه‌و دواتر له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه،‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌ هه‌رێم، كۆریا 1.9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، واته‌ نیوه‌ی‌ بڕی به‌كاربردنی ساڵانه‌ی‌ ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ژێرخانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌شداری‌ ده‌كات، به‌ڵام شاره‌زایان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گومانیان له‌ بایه‌خی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ لادروستبوه‌و ئه‌وه‌یان وتوه‌ كه‌ كۆمپانیا جیهانیه‌كان گوێ به‌و ناوچه‌یه‌ ناده‌ن به‌هۆی‌ چه‌ندایه‌تی یه‌ده‌گی نه‌وته‌كه‌یه‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌هۆی‌ رێگه‌ نه‌دانی‌ حكومه‌تی ناوه‌ند، پرۆژه‌ی‌ ده‌رهێنانی‌ نه‌وت تێیدا درێژه‌ نه‌كێشێت.
له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ وتاره‌كه‌دا رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت، هۆكارێكی دیكه‌ مه‌ترسی له‌و گرێبه‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌سێك كه‌ به‌ تۆمه‌تی دزی پاره‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی‌ كیم ئای‌- جۆنگ، (یه‌كێك له‌ سه‌رۆكه‌كانی‌ كۆریا) ده‌ستگیركراوه‌، له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ كۆمپانیای‌ نیشتمانی‌ نه‌وتی كۆریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، وه‌ك كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی به‌شداریكردوه‌.
به‌ گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌ كۆریه‌كه‌، له‌ ساڵی‌ 2008دا گرێبه‌سته‌كه‌ مۆركراوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا، به‌ڵام پرۆژه‌كه‌ شكستی‌ هێناوه‌و كۆمپانیای‌ نه‌وتی كۆریاش كه‌وتوه‌ته‌ دۆخێكی خراپه‌وه‌، له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه خه‌رجی تێچوی‌ هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌ نه‌وته‌كان له‌ هه‌رێم، له‌ رێگه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ نه‌وتی‌ خاو قه‌ره‌بو ده‌كاته‌وه‌.
هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌یدا رۆژنامه‌كه‌ داوایكردوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ كۆریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌شداربون، لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و چاویش بخشێنرێته‌وه‌ به‌و پرۆژانه‌شدا كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێن.
       
لیژنه‌ی‌ دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران پێكهێناوه‌
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، 150 هه‌زار دیناری‌ زیاده‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ په‌روه‌رده‌ ره‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێدانی‌ 100 موچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات
سلێمانی‌: سبه‌ینێ‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ بیمه‌ی‌ بێكاری‌ به‌سه‌ر ده‌رچوانی‌ زانكۆ و په‌یمانگاکاندا دابه‌شده‌كرێت
په‌رله‌مانتارێک: وه‌زاره‌تی دارایی پێیراگه‌یاندین ناتوانرێت له‌ بودجه‌ی 2011دا (150) هه‌زار دینار بده‌ینه‌ مامۆستایان
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌وه‌،‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌کێڵگه‌ی نه‌وتی رومێله‌ راگیراوه‌
عێراق؛ بۆ به‌دواداچونی‌ 17 ملیار دۆلاره‌ ونبوه‌كه‌، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه‌
ژوری لێکۆڵینه‌وه‌ی ئابوری گۆڕان: حكومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌رتی‌ تایبه‌تدا بكات‌
عێراق له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دایه تا كۆتایی ساڵ بڕی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت بگه‌یه‌نێته‌‌ 3 ملیۆن به‌رمیل
سۆمۆ: هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ رابردودا بریتی‌ بوه‌ له‌ 2.101 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌
رۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی‌ داهاتو دوه‌مین پێشانگای‌ تایبه‌ت به‌كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
په‌رله‌مانتارێک: پاره‌ی شیرینی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان زۆر زیاتره‌، له‌وه‌ی حکومه‌ت ئاشکرایکردوه‌
به‌رپرسێكی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی باكور: له‌ ئێستادا هه‌رێم رۆژانه‌ 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌ ده‌ستگیرکردنی هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ دانیمارک
لیژنه‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان داوای زانیاری له‌سه‌ر هه‌رسێ پاڵاوگه‌که‌ی هه‌رێم ده‌کات
هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ عێراق له‌ مانگی‌ ئابی‌ رابردودا 700 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه‌
له‌ مانگی رابوردودا عێراق بایی 7 ملیار و 124 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه‌
په‌رله‌مانتارێک: له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین، بارزانی دانی به‌وه‌دانا که‌مته‌رخه‌مبون له‌ داواکردنی مافه‌کانی کورد
سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کگرتو: له‌ڕێی که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێم ده‌که‌ین
شاره‌زایه‌ک: 94%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌رخانیکردوه‌ بۆ دامه‌زراندن، ده‌که‌وێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌
به‌هۆی‌ شكستی‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی نیشتمانی‌ كۆریای‌ باشور له‌ هه‌رێم، داوای‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرۆژه‌كانی تریاندا ده‌كرێت
بیمه‌ی بێکاری، ئه‌و خوێندکاره‌ کوردانه‌ ناگرێته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خوێندنیان ته‌واوکردوه‌
به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌پێدانی گه‌شتوگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسێك له‌هه‌ولێر به‌رێوه‌چو
ئه‌مه‌ریکا: برسێتی به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌کات

Sbeiy.com © 2007-2011 All rights reserved    
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی‌ راسته‌وخۆمان هه‌یه‌ مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی‌ كوردستان ده‌كات به‌غدا؛ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دو بۆمبه‌وه، 70 كه‌س بون به‌ قوربانی‌ به‌هۆی‌ كوشتنی‌ خوشكه‌زاكه‌یه‌وه‌، میرێكی كوه‌یتی‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێت چوارقوڕنه‌؛ كارمه‌ندانی به‌شی سیانه‌ی كاره‌با مانیانگرت بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ 22 زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێرن سوریا؛ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 14 كه‌س كوژراون هه‌ولێر؛ چه‌ندین كه‌س ناویان له‌ناو ليستى (دامه‌زراوان) و (دانه‌مه‌زراوان)دا نه‌هاتوه‌ته‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی‌ لیبیا: قه‌زافی له‌ شاری‌ سیرته‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان: حكومه‌تی‌ توركیا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ كورد وه‌ستاندوه‌ هۆشیار زێباری‌: بونی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر خاكی عێراق ناشه‌رعیه‌و جێگه‌ی‌ قبوڵكردن نیه‌ 5 هه‌زار یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌ شاره‌كاندا بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ دروستده‌كرێت ئه‌ڵمانیا؛ تارا جاف و داریوشی‌ ئیقبالی‌ كۆنسێرتێك كۆیان ده‌كاته‌وه‌ سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به‌ به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا شانۆگه‌ری‌ گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ