(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمدا زیاتر له ترلیۆنێک دینار بۆ ئه‌و 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره ته‌رخانکرا که بڕیاره ئه‌مساڵ دابمه‌زرێن، به‌ڵام له‌ئێستادا که نزیکه‌ی 8 مانگ تێپه‌ڕیوه، ئه‌و که‌سانه ده‌ستبه‌کار نه‌بون وه‌ک فه‌رمانبه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری ئابوریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، وێڕای ره‌خنه‌گرتن له چۆنێتی پرۆسه‌که، ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی دامه‌زراون گه‌ر هه‌ر یه‌کێکیان 600 هه‌زار دینار موچه‌که‌ی بێت، بۆ 4 مانگی ئه‌مساڵ ته‌نها 60 ملیار دیناریان بۆ خه‌رجده‌کرێت، هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، که ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری ئابوریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ (سبه‌ی) وتی: دامه‌زراندنی ئه‌مساڵیش وه‌ک ساڵانی پێش‌و سیمایه‌کی سیاسی پێوه دیاره، تا ئه‌وه‌ی سیمایه‌کی ئیداریی بێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌لێن، چونکه هه‌ندێک وه‌زاره‌ت هه‌یه، له وه‌زاره‌تێکی به‌رهه‌مهێنه‌وه بون به وه‌زاره‌تێکی به‌کاربه‌ر، به‌شێکی زۆریش له‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و وه‌زاره‌ته‌دان له بنه‌ڕه‌تدا بێ ئیشن.
ناوبراو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی وه‌ک نمونه هێنایه‌وه و باسی له‌وه‌کرد، ئه‌و وه‌زاره‌ته خۆی 16 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، ئه‌مساڵ 400 فه‌رمانبه‌ری تری بۆ دانراوه، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی 6 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، ئه‌مساڵ 320 فه‌رمانبه‌ری بۆ دانراوه، ئه‌مه‌ش سیمایه‌کی سیاسیه بۆ رازیکردنی هه‌ندێک خه‌ڵکی که‌م، نه‌ک کۆی هاوڵاتیانی هه‌رێم.
عه‌لی، وتیشی: ئه‌مساڵ ته‌رخانکردنی بودجه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به به‌راورد له چاو ساڵی رابردودا ترلیۆنێک و 588 ملیار دیناری زیادبو، له کاتێکدا بۆ 4 مانگی موچه‌ی ئه‌م 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ی که داده‌مه‌زرێت، ئه‌گه‌ر موچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکیش 600 هه‌زار دینار بێت، 60 ملیار دیناری پێویسته، واته نزیکه‌ی 6%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانکراوه بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران، به‌شی فه‌رمانبه‌ره دامه‌زراوه‌کانی ئه‌مساڵ ده‌کات، به‌و پێیه‌ش 94%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی حکومه‌ت ته‌رخانیکردوه ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: له ساڵی پێشودا ئه‌و گرفته هه‌بو، به شێوه‌ی جیاوازتر، چونکه له‌ساڵی 2010دا بڕیاربو به‌پێی میلاکی وه‌زاره‌ته‌کان 9هه‌زار و 500 فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێت، به‌ڵام حکومه‌ت 35 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دامه‌زراند، واته نیزکه‌ی 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری به شێوه‌ی نایاسایی بوه.
رونیشیکرده‌وه: حکومه‌ت به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی کار بۆ هه‌مو هاوڵاتیان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست، نه‌ک وه‌ک ئه‌م دو ساڵه‌ی دوایی، که به ناوی دامه‌زراندنه‌وه، بۆ مه‌به‌ستێکی دیکه بێت، ئه‌گه‌ر له‌که‌رتی گشتیشدا ناتوانێت ئه‌و کاره بکات، ده‌بێت په‌نا بباته به‌ر که‌رتی تایبه‌ت.
سه‌باره‌ت به‌و پاره زیاده‌یه‌ی له بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ فه‌رمانبه‌ره دامه‌زراوه‌کانی ئه‌مساڵ دانراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری ئابوریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: ئه‌و پاره‌یه‌ی که ده‌مێنێته‌وه، ده‌بێت رونکردنه‌وه بدرێت بۆ ته‌رخانکراوه و بۆ ده‌مێنێته‌وه، یاخود ده‌بێت بخرێته خزمه‌تی ئه‌و پرۆژانه‌ی، که راسته‌وخۆ کاریگه‌ری له گه‌شه‌پێدان و ژێرخانی ئابوری و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری ده‌که‌ن، یا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بودجه‌ی 2012 و ئاماژه‌ی پێبدرێت، که ئه‌وه‌نده پاره له بودجه‌ی 2011 ماوه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.