|
Saturday, September 24, 2011 |
هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق له مانگی ئابی رابردودا 700 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردوه |
(سبه‌ی):
قه‌باره‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق له‌مانگی ئابی رابردودا، گه‌یشته 67 ملیۆن‌و 900 هه‌زار به‌رمیل، به‌تێكڕای نرخی 104.909 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
عاسم جیهاد، وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: قه‌باره‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی عێراق له‌مانگی ئابی رابردودا گه‌یشته 67 ملیۆن‌و 900 هه‌زار به‌رمیل، له‌كاتێكدا له مانگی ته‌مموزدا 67 ملیۆن‌و 200 هه‌زار به‌رمیل بوه، واته 700 به‌رمیل زیادیكردوه.
وتیشی: به‌های فرۆشتنی نه‌وتی خاوی عێراق له‌م مانگه‌دا گه‌یشته 7 ملیار‌و 124 ملیۆن دۆلار، به‌تێكڕای نرخی 104.909 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
جیهاد، بۆ (ده‌نگه‌کانی عێراق) رونیشیكرده‌وه، كه "قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌م مانگه‌دا له به‌نده‌ر‌و بیره نه‌وتییه‌كانی باشوری عێراقدا له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی به‌سره‌و خۆر ئه‌لعومیه‌دا گه‌یشته 53 ملیۆن‌و 600 هه‌زار به‌رمیل، كه به نرخی 5 ملیار‌و 614 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه.
هه‌روه‌ها 14 ملیۆن‌و 300 هه‌زار به‌رمیلیشیان له بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركوك‌و له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانی توركییه‌وه به به‌های یه‌ك ملیار‌و 510 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، 28 كۆمپانیای جیهانی وڵاته جیاجیاكان له‌ماوه‌ی مانگی رابردودا تێكڕای ئه‌م بڕه نه‌وته‌یان كڕیوه. |
|
|