(سبه‌ی):
لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له نوسراوێکیاندا بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان، داوا ده‌که‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم زانیاری‌یان بداتێ له‌باره‌ی شێوازی کاری ئه‌و پاڵاوگانه بۆ حکومه‌ت.
هاوکات په‌رله‌مانتارێکیش ئه‌وه ده‌خاته‌ڕو، که گومان ده‌کرێت ئه‌و پاڵاوگانه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی درابنه که‌رتی تایبه‌ت.
له‌نوسراوه‌که‌دا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه، لیژنه‌که داوایکردوه، له‌ڕێی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێم زانیاری‌یان بداتێ له‌باره‌ی چه‌ند خاڵێکه‌وه، که تیایدا هاتوه: ئه‌وه‌لیاتی هه‌رسێ پاڵاوگه‌ی خه‌بات، زاخۆ و بازیان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربونی تیایاندا، تا ئه‌وکاته‌ی دراوه به که‌رتی تایبه‌ت و دواتر ته‌واوبونیان.
له‌هه‌مان کاتدا داوای دۆکیۆمێنت و زانیاری ته‌واویان کردوه، له‌سه‌ر شێوازی کاری ئه‌و پاڵاوگانه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌ر زانیارییه‌کی دیکه له‌وباره‌یه‌وه.
هاوکات عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ئاراسته‌کردنی ئه‌و نوسراوه، بۆ پشتراستکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یه، که گومان ده‌کرێت، ئه‌و پاڵاوگانه به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی دراونه‌ته به که‌رتی تایبه‌ت، له‌کاتێکدا پێشتر که‌رتی گشتی بون.