(سبه‌ی):
لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌لی، یاداشتی ده‌ستگیرکردنی بۆ هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دانیمارک و بازرگانێکی عێراقی ده‌رکرد.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر موسه‌وی، وته‌بێژی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرایکردوه، دادوه‌ره‌کانی نه‌زاهه یاداشتی ده‌ستگیرکردنی فارس شاکر فتوحی، هه‌ڵسوڕێنه‌ری کاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له دانیمارک ده‌رکردوه، به‌تۆمه‌تی ئیختیڵاسکردن.
به‌وته‌ی جه‌عفه‌ر موسه‌وی بۆ (سۆمه‌ریه‌نیوز)، له‌هه‌مانکاتدا یاداشتیان بۆ ده‌ستگیرکردنی یاسر عومه‌ر مه‌شهه‌دانی ده‌رکردوه، که بازرگانێکی عێراقییه، به‌هۆی ساخته‌کردنی بڕوانامه‌یه‌کی جیهانی، بۆ هاورده‌کردنی که‌لوپه‌ل بۆ عێراق.
وته‌بێژی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌ئکیدی له‌وه‌شکرده‌وه، که ناوبراوان به‌پێی یاسا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، وتیشی: "دوا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه بۆ دادگا ده‌مێنێته‌وه".