|
Tuesday, October 11, 2011 |
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێدانی 100 موچه به فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات |
(سبه‌ی):
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریداوه 100 موچه‌و 5 ملیۆن دینار بدات به سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران به‌بێ جیاوازی.
فازڵ نه‌بی، وه‌كیلی وه‌زاره‌تی دارایی باسی لهوهكردوه، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیكردوه به وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه له داموده‌زگا حكومیه‌كان و هه‌مو فه‌رمانبه‌رێكیش مافی خۆیه‌تی له رێگه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه داوای ئه‌و بڕه پاره‌یه بكات.
وه‌كیلی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه له ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی كار له‌سه‌ر دانانی چه‌ند رێوشوێنێَك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مافی فه‌رمانبه‌ر و حكومه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت و پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه، كاریگه‌ری دروست نه‌كات له‌سه‌ر ره‌وشی ئابوری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه. |
|
|