سیروان ره‌شید
ده‌ركردنی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا داوای گۆڕانیان ده‌كرد، رووداوێك نییه كه زۆر جێگه‌ی سه‌رسووڕمان‌و تێڕامانبێت! چونكه یه‌كێتی له 10 ساڵی رابردوویدا، سه‌دان ئه‌ندام‌و كادیر‌و به‌رپرسی خۆی بوغزاندووه‌و وه‌لای خستوون، له‌كاتێكدا له‌دنیادا حیزبی سیاسی نابێت ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی خۆی به‌پاساوی ده‌سته‌گه‌ری‌و مه‌زاجی شه‌خسی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی، بڕه‌نجێنێ‌و په‌راوێزیان بخات!.
هه‌ڤاڵ كوێستانی رانیه‌یی‌و شۆڕش حاجی كۆیی‌و مه‌لاخدری دبسی‌و هشیار عابدی زاخۆیی،وه‌كو به‌رپرسێكی یه‌كێتی پێیوتم "نه له‌سه‌ر دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌و نه له‌سه‌ر خیانه‌ت له حیزب‌و فایلداری ده‌رنه‌كران!، به‌ڵكو تاوانی ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌بوو به‌ڕاستگۆیانه قسه‌ی دڵی خۆیانكرد‌و وتیان بارودۆخی یه‌كێتی ناته‌ندروست‌و له ئاستی گیانه‌ڵادایه‌و پێویسته چاره‌سه‌ربكرێت".
راگه‌یاندنی ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی "ره‌گ" له‌ناو یه‌كێتیدا له چوارشه‌ممه‌ی رابردوو و ده‌ركردنی به‌په‌له‌ی ئه‌م ره‌وته له‌لایه‌ن (م.س)ی یه‌كێتییه‌وه دوای دوو رۆژ له خۆڕاگه‌یاندنیان، بۆ من كه كه‌سێكی حیزبی نیم، ره‌نگه ئه‌و مافه‌م نه‌بێت كه قسه له كێشه ناوخۆییه‌كان‌و ژیانی ناوخۆی یه‌كێتی بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به بیروبۆچوون‌و ئازادی راده‌ربڕین‌و بیروبۆچوونی جیای فیكری‌و سیاسییه‌وه هه‌یه، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك مافی ئه‌وه‌م ده‌بێت بۆچوونی سه‌ربه‌خۆم هه‌بێت.
سه‌یر له‌وه‌دایه كه ئه‌م چوار كه‌سه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به "سه‌رلێشێواو"یان له‌قه‌ڵه‌مده‌دا‌و به‌یه‌كجاری له حیزبه‌كه‌ی ده‌ریكردن، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان‌و سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه پێشمه‌رگه‌و لێپرسراویه‌تییان له‌ناو حیزبه‌كه‌یاندا هه‌بووه.
راسته به‌یاننامه‌ی راگه‌یه‌نراوی "ره‌گ"، له‌هه‌ندێك بڕگه‌یدا توند بووه‌و ئاراسته‌كراوبووه بۆ هه‌موو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه هه‌رئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌و په‌رچه‌كرداره توند‌و به‌په‌له‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بوو، به‌ڵام باشتربوو یه‌كێتی وه‌كو دیفاكتۆ له‌سه‌ره‌تاوه ئیستیعابی ره‌وته‌كه‌ی بكردایه‌و په‌له‌ی له ده‌ركردنی ئه‌و به‌یانه نه‌كردایه.
پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كان لای من ئه‌وه‌یه:
1- ئایا به ده‌ركردنی گروپی "ره‌گ" كۆتایی به سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وت‌و گروپی دیكه‌ی ناڕازی له‌ناو یه‌كێتی دێت، له‌كاتێكدا به‌پێی زانیارییه‌كانی من، ئێستا چه‌ندین ره‌وتی تر له‌ژێر عه‌باوه خۆیان مه‌لاَسداوه‌و له داهاتوودا سه‌ر ده‌رده‌هێنن!
2- له‌كاتێكدا ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا چه‌ندین ره‌وت‌و گروپی دیكه‌ی له‌جۆری" ئاراسته‌ی یه‌كبوون به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د‌و ئاسۆی شێخ نوری"، "په‌یڕه‌وانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به سه‌رۆكایه‌تی برایم جه‌لال‌و مامۆستا چه‌تۆ"، "گروپی رابوون له ده‌ره‌وه‌ی وڵات"، "گروپی قه‌له‌نده‌رخانییه‌كان له سلێمانی" هه‌ن، بۆچی یه‌كێتی هیچ هه‌ڵوێست‌و بڕیارێكی له‌دژی ئه‌مانه ده‌رنه‌كردووه‌و به‌ته‌نها سزاكه "ره‌گ"ی گرته‌وه!؟.
بۆ ئێمه‌ی رۆژنامه‌نووس كه چاودێریی بارودۆخی سیاسی ده‌كه‌ین، پێمانوایه دوای 17ساڵ حوكمڕانی له هه‌رێمدا، هێشتا پرۆسه‌ی سیاسیی وڵاته‌كه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات لای تاكه حیزبێك حاڵه‌تێكی نۆرماڵ بێ‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی هه‌رێم ده‌ستاوده‌ست بكرێت.
بۆیه له‌ئێستادا چاره‌نووسی یه‌كێتی له‌خه‌ته‌ردایه، مانه‌وه‌ی به به‌هێزی له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم به‌قانونی ده‌كرێن، زۆر پێویست‌و گرنگه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی حوكمی تاك حیزبی فه‌رمانڕه‌وا دروست نه‌بێت، چونكه سه‌رتاپا پرۆسه‌كه به‌ره‌و پاوانكردن ده‌بات.
|