دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی
|
ئا/ پێشڕەو جەمال
له‌پاش پێنچ ساڵ سه‌قامگیری بازاڕی نه‌وت، نرخی نه‌وت گه‌یشته نزمترین ئاست له‌بازاڕه‌کانی جیهاندا، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی که داهاتی نه‌وتیان کردۆته تاکه سه‌رچاوه بۆ خه‌رجیه‌کانی وڵات، ته‌نها له‌مانگی 6ی 2014 بۆ مانگی 12ی 2014 نرخی نه‌وت 40% له بازاڕه‌کانی جیهنادا دابه‌زیوه، واته نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له 115 دۆلاره‌وه دابه‌زیوه بۆ 70 دۆلار، ئه‌مه‌ش ده‌بێته نزمترین ئاست له‌پاش قه‌یرانه ئابوریه‌که‌ی ساڵی 2009.
لە ئێستادا چوار خاڵی گرنگ پەیوەندی راستەوخۆیان بە نرخی نەوتەوە هەیە:
1- که‌منه‌کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهینانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئۆپیکەوە، که له ئێستادا ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه له‌سه‌روی خواستی نه‌وته‌وه‌یه و وڵاتانی ئۆپیک رۆژانه 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن.
2- خواستی نەوت لەدابەزیندایە، بەهۆی کەمبونەوەی ئەو جوڵە ئابوریە بەهێزەی لەڕابردودا بەدیدەکرا، بە تایبەت دابەزینی جوڵەی ئابوری ئەوروپاو چین.
3- به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌کێڵگه‌کانی ئه‌مەریکا.
4- زیادبونی سه‌رچاوه‌کانی تری وزه.
رێکخراوی ئۆپیک
رێکخراوی ئۆپێک 12 وڵات ئەندامن تیایدا‌و له‌ئێستادا 43% ی به‌رهه‌می نه‌وتی جیهان پێکده‌هێننن و هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه، وڵاتانی ئۆپیک 81% نه‌وتی یه‌ده‌گی جیهانیان له‌ژێر ده‌ستدایه، ته‌نها له‌ساڵی 2013 وڵاتانی ئۆپیک رۆژانه 31.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌مه‌ش ده‌کاته نزیکەی 43% پێداویستی رۆژانه‌ی جیهان، بۆیه وڵاتانی ئۆپیک له‌ئێستادا راسته‌وخۆ کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دیاریکردنی نرخی نه‌وت هه‌یه‌و له‌ئێستادا که نرخی نه‌وت رۆژ به رۆژ له دابه‌زیندایه ئه‌وان له سه‌روی خواستی جیهانه‌وه نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی ئابوری له‌وڵاتانی ئۆپیک
ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ن که بۆ خه‌رجیه‌کانی وڵات پشتیان به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌ستوه، ئه‌مه‌ش وایکردوه که بودجه‌ی وڵات کورتهێنانێکی زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێت و وڵاتان توشی قه‌یران بن. زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆپیک بۆ خه‌رجیه‌کانی وڵات پشت به هه‌نارده‌کردنی نه‌وت ده‌به‌ستن، ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه ئه‌وه‌مان پێ نیشان ئه‌دات که نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بۆ هه‌ر وڵاتێک ده‌بێت له چ ئاستێک‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی خەرجیهکانی وڵاتی پێ دابینبکرێت و بودجه دوچاری کورتهێنان نه‌بێت.
هه‌مو وڵاتانی ئۆپیک له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا دوچاری قه‌یرانی ئابوری نابن!
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئۆپیک ده‌بێته که‌مبونه‌وه‌ی داهاتی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ئێستادا هه‌ندێک له‌وڵاتانی ئۆپیکی دوچاری قه‌یرانی ئابوری کردوه، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وڵاتانی تری ئۆپیک ئه‌مه به حاڵه‌تێکی ئاسایی ده‌زانن و پێیانوایه ده‌توانن به ئابوری وڵاته‌که‌یان ئه‌م قه‌یرانه تێپه‌ڕێن، بۆ نمونه وڵاتی (سعودیەی عه‌ره‌بی) له ئێستادا خاوه‌نی 750 ملیار دۆلار دراوی یه‌ده‌گه، گه‌ر ئه‌م قه‌یرانه بۆ چه‌ند ساڵێکی تریش به‌رده‌وامبێت، ئه‌وان ده‌توانن به‌م یه‌ده‌گه ساڵانه کورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕبکه‌نه‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ وڵاتی سعودیه‌دا هه‌ر یه‌ک له‌وڵاتانی ئیمارات و قه‌ته‌رو کوەیت له‌ڕوی دراوی یه‌ده‌گه‌وه زۆر به‌هێزن و ده‌توانن بۆ کورتهێنانی بودجه پشت به یه‌ده‌گی وڵاتی ببه‌ستن. ئه‌وه‌ی له‌م دۆغهدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت هه‌ر یه‌ک له‌وڵاتانی لیبیا، ئێران، نێجیریا، فهنزەوێلا له‌گه‌ڵ عێراقه.
دابەزینی نرخی نەوت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا!
وڵاتانی ئه‌وروپا هاوردەیەکی سەرەکی نەوتن، دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی پێنج مانگدا بەڕێژەی ٤٠% لەگەڵ ئەوەی زۆربەی وڵاتانی نەوتی یەدەگی توشی مه‌ترسی قه‌یرانی ئابوری کردوه، بەڵام بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا هەواڵێکی ناخۆش نیە، کڕینی نەوت بە نرخێکی هەرزان بۆ وڵاتانی هاوردە خاڵی پۆزەتیڤی زۆترە و راستەخۆ کاردەکاتە سەر بوژاندنەوەی ئابوری ئەو وڵاتانەی کە نەوت هاوردە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیانی ئەوروپا راستەخۆ قازانج لەدابەزینی نرخی نەوت دەکەن، لەکاتێکدا نرخی هەر یەک لیتر بەنزین بەڕێژەی ٢٥ ئێۆرۆ سەنت دابەزیوە.
هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا، هەریەک لەوڵاتانی چین، هیندستان، تورکیا، سود لەدابەزینی نرخی نەوت دەبینن لەکاتێکدا هەریەک لەم وڵاتانە یەکێکن لەگەورەترین هاوردەکانی نەوت بۆ پێداویستی رۆژانە. ئەمەش وادەکات کە پشتیوانی لەم دۆخەی ئێستا بکەن و هەوڵبدەن بەرهەمهێنانی نەوت لەم ئاستەی ئێستادا دانەبەزێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ وڵاتانی دژه ئه‌مەریکا
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانی روسیا، ئێران، فهنزەوێلا دوچاری قەیرانێکی ئابوری گه‌وره ده‌بنه‌وه، روسیا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌م دۆخه‌ی ئێستادا، له‌کاتێکدا زۆربه‌ی خه‌رجیه‌کانی وڵات له‌ڕێی هه‌نارده‌کردنی نه‌وته‌وه دابین ده‌کرێت، گۆڕانی نرخیش له‌م کاته‌دا راسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر داهاتی وڵات. دراوی یه‌ده‌گی هه‌ر یه‌ک له‌وڵاتانی روسیا و ئێران و فهنزەوێلا له ئاستێکی هێنده به‌رزدا نیه بتوانن ساڵانه کورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕبکەنهوه، بۆیه ده‌بێت ده‌ست بکه‌ن به که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان و چاکسازی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا، له‌لایه‌کی ترەوه که‌مبونه‌وه‌ی داهاتی هه‌ریه‌ک له‌م وڵاتانه کارده‌کاته سه‌ر پێگه‌ی سیاسی و ده‌ستێوه‌ردانه ده‌ره‌کیه‌کانیان.
وڵاتانی ئۆپیک بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت که‌م ناکه‌نه‌وه؟
مانگی رابردوی له‌جنێف-ی پایته‌ختی سوسیسرا کۆبونه‌وه‌ی باڵای رێکخراوی ئۆپیک بو بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای بازاڕی نه‌وت و ده‌ستکاریکردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌پێی خواست، به پێچه‌وانه‌ی ئابوریناسانه‌وه که پێیانوابو ئۆپیک ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت که‌مده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیدی نرخی نه‌وت دانه‌به‌زیت، به‌ڵام دواجار بڕیار درا که ئاستی به‌رهه‌مهینان به‌م جۆره‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌و که‌م نه‌کرێت، لەکاتێکدا سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی روسی (رۆسنێفت) دور لە چاوی میدیاکان ئامادەی کۆبونەوەکە بو بۆ ئەوەی فشار لەسەر وڵاتانی ئۆپیک دروستبکات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەم بکەنەوە.
له‌لایه‌کی تره‌وه ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مەریکا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ناوخۆی زیادکردوه و به‌مه‌ش ئه‌و نه‌وته‌ی ئێستا له‌جیهاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت زۆر له سه‌روی خواستی جیهانیه‌وه‌یه و پێشبینی ده‌کرێت نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته 43 دۆلار.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جوڵه‌ی ئابوری له‌جیهاندا لاوازه‌و خواستی نه‌وت له‌دابه‌زیندایه، به‌ڵام که‌منه‌کردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌وڵاتانی ئۆپیک و به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌مەریکا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ئێستادا دور نیە سیاسه‌تێکی نوێی رۆژئاوا بێت بۆ دروستکردنی قه‌یرانێکی ئابوری له‌هه‌ندێک وڵاتانی دژه ئهمەریکاو که‌مکردنه‌وه‌ی داهاته‌کانیان که ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ کار ده‌کاته سه‌ر جیوپۆلیتیکی هه‌ریه‌ک له‌وڵاتانی روسیا‌و ئێران له ناوچه‌که‌دا.
هه‌رێمی کوردستان و نه‌وت!
هه‌رێمی کوردستان له قۆناغی سه‌ره‌تایی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتدایه، ئه‌م هه‌رێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ڕیزبه‌ندی جیهاندا له پله‌ی نۆههمیندایه له یه‌ده‌گی نه‌وتدا، به‌ڵام ده‌بێت سیاسه‌تێکی ئابوری جیاواز له وڵاتانی ناوچه‌که په‌یڕه‌وبکات و بۆ خه‌رجیه‌کانی وڵات ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستێت.
نه‌رویج هاوشێوه‌ی هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌یه‌ده‌گی نه‌وتدا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تی ئابوری‌دا خاوه‌نی ئابوریه‌کی تێکه‌ڵاوه‌و بۆ داهاتی وڵاتیش ته‌نها پشتی به سێكته‌ری نه‌وت نهبەستوه، بۆیه هه‌میشه له‌قه‌یرانه‌کانی دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وتدا خه‌رجی وڵاتی توشی مه‌ترسی نه‌کردۆته‌وه.
یه‌کێک له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی داهات له‌وڵاتانی رۆژئاوا سیستمی باجه، باجی گشتی، باجی موچه، باجی ئۆتۆمبێل، پێویسته هه‌رێمی کوردستان بیر له‌گرنگی ئه‌م سیستمه بکاته‌وه‌و به‌پێی داهاتی تاک و نرخی شتومه‌ک سیستی باچ پهیڕەو بکات، که ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ده‌بێته یه‌کێک له‌سه‌رچاوه گرنگه‌کانی داهات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته هه‌ریه‌ک له‌سێکته‌ره‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی زیاتر په‌ره‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌رهه‌می خۆماڵی و پێداویستی ناوخۆ دابینبکرێت، که ئه‌مه‌ش جوڵه‌یه‌کی ئابوریه و راسته‌وخۆ کارده‌کاته سه‌ر داهاتی وڵات.
سه‌رچاوه‌کان..
http://www.economist.com/blogs/economist-explains/2014/12/economist-explains-4?fsrc=scn/fb/wl/bl/ee/whytheoilpricefalling
http://nl.wikipedia.org/wiki/Organisatie_van_olie-exporterende_landen
http://www.nrc.nl/nieuws/2014/11/27/opec-verandert-prijs-olie-niet-slecht-nieuws-voor-rusland/
|
|