پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ (حكومه‌تی هه‌رێم به‌ نمونه‌)

راپۆرتى شیكارى: ژورى توێژينه‌وه‌ى كارگێڕى

پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ (حكومه‌تی هه‌رێم به‌ نمونه‌)
Evaluation appraisal



سه‌ره‌تا:
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا بۆته‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌زانستی كارگێری، چه‌نده‌ها رێكخراو و كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره‌دا ده‌ركه‌وتون. ناودارتریینیان رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زگا باڵاكان‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ی ژمێریاری (INTOSA)،‌ له‌ساڵی 1953 دامه‌زراوه‌، ئه‌م رێكخراوه‌ ئامانجی په‌ره‌پێدانی كاری هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای حكومه‌ت له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا پیشه‌ییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌، له‌ئێستادا ئه‌م رێكخراوه‌ (190) ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی و (4)ی كاتیشی هه‌یه‌.

پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ له‌ زانستی كارگێری و به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌ڵتوری جێبه‌جێكردنو راپه‌راندنی كاروباره‌كان له‌سه‌ر گشت ئاسته‌كانی كارگێری‌ (ده‌وڵه‌ت – دامه‌زراوه‌ - تاك)، ئه‌نجامده‌درێت.

هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ بۆچى؟
a) بۆ حكومه‌ت له بوارى سياسى و ئابورى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تى له‌ئێستا و داهاتو كۆمه‌ڵێ به‌رهه‌ڵستى - Challenges– له‌‌ به‌رده‌مدايه. بۆ كاڵكردنه‌وه‌ و لابردنيان، وه‌كو حكومه‌تێكى كارا بتوانێ گۆڕانكارييه‌كان له‌خۆ بگرێت پێويستى به‌ رێژه‌يه‌كى باشى راپه‌راندنى كاره‌كان هه‌يه‌.

b) ساڵانه‌ هه‌ر حكومه‌تێك بودجه‌يه‌كى گه‌وره‌ كه‌ به‌ چه‌ندين مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێ وه‌كو داهاويشته‌ Input ده‌خاته‌ كار. بۆ زانينى رێژه‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌مو ئه‌و بودجه‌يه‌ى كه‌ هه‌ر دامه‌زراوه‌يه‌ك خه‌رجى كردوه‌ واته‌ ده‌رهاویشته‌كانی چه‌ند و چۆنن، پێويستى به‌ چاوخشاندنه‌وه‌ و پێداچونه‌وه‌ به‌ ئه‌داى كارى خۆى هه‌يه‌‌.

c) له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى رۆڵدا خاڵه‌ به‌هێزو لاوازه‌كانى ئه‌و دامه‌زراوه‌يه له‌كاركردندا به‌ ده‌رده‌كه‌وێت‌، بۆيه‌ گرنگيه‌كه‌ى له‌وه‌دايه‌ به‌ وردى ده‌توانرێ په‌نچه‌ له‌سه‌ر خاڵه‌ به‌هێزه‌كانى و خاڵه‌ لاوازه‌كانى دابنرێت. پاشان له‌ پێناو به‌هێزتركردنى خاڵه‌ به‌هێزه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى خاڵه‌ لاوازه‌كان, كارى پێويستى بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

d) زانينى رێژه‌ى جێبه‌جێبونى ئامانجه‌كان: هه‌ر دامه‌زراوه‌يه‌ك ده‌ست بۆ كارى هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى ببات ده‌بێ پلانى كار و راپۆرتى وه‌رزى يان ساڵانه‌ى خۆى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌راوردى نێوان هه‌ردوكياندا بگات به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكى دروست.

e) دڵنياكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان، واته‌ ئه‌وانه‌ى سود له‌خزمه‌تگوزارييه‌كانى دامه‌زراوه‌كه‌ ده‌بينين له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كه‌, بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌يه‌كى بته‌ویان به‌م دامه‌زراوه‌يه‌ له‌ ‌لادا دروست بێت.

پێداويستيه‌كانى سه‌رخستنى پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ:
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دا پێويستى به‌چه‌ند مه‌رجێك هه‌يه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتو بێت، بريتين له‌:
• باوه‌ڕبونى ده‌سه‌ڵاتى كارگێرى باڵا به‌ پرۆسه‌كه.
• پابه‌ندبون به‌ ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌كه‌.
• دانانى پێوه‌رى بابه‌تى و نه‌گۆڕ بۆ كارى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه.
• بێلایه‌نی ئه‌نجامده‌ران و سه‌رپه‌شتيارانی پرۆسه‌كه‌ و پابه‌ندبوونيان به‌ پێوه‌ره‌كان.
• راهێنانى سه‌رپه‌شتياران له‌سه‌ر پرۆسه‌ى دروستى جێبه‌جيكردن.

هه‌نگاوه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى رۆڵ:
a) دانانى پێوه‌ره‌كان: پێوه‌ره‌كان له‌دامه‌زراوه‌يه‌كه‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی تر جیاوازه‌، چونكه‌ دانانی پێوه‌ر له‌هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كدا له‌سه‌ر بنه‌مای سروشت و ئه‌رك و مه‌هامه‌كه‌ی داده‌نرێت‌، بۆ نمونه‌ ئه‌رك و ئامانجى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ هه‌مو پێكهاته‌كانى جياوازى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رك و مه‌هامى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى.
b) رۆڵی فيعلى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامانج و پێوه‌رانه‌ى دياريكراون، به‌راورد بكرێن.
دامه‌زراوه‌يه‌ك پلانێكى كارى شه‌ش مانگه‌ بۆ خۆى داده‌نێت، له‌ كاتى ته‌واوبونى واده‌كه‌دا.
c) ئامانج و ئه‌ركی وا دابنرێن بتوانرێ بپێورێ. بۆ نمونه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا له‌ دامه‌زراوه‌كه‌تدا پێويستت به‌ راهێنانى 6 فه‌رمانبه‌ر هه‌يه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌يه‌كى تايبه‌تى كۆمپيوته‌ر  (Access)، پێش ته‌واوبونى واده‌كه‌ يان كاتێ ته‌واو ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ به‌ پلانى كاره‌كه‌ ده‌كه‌يت و ئه‌وه‌ ده‌پشكنى كه‌ ئايا چه‌ند فه‌رمانبه‌ر فێرى ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ بون، رێژه‌ى تێگه‌يشتنيان چه‌ند؟
d) گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رى په‌يوه‌نديدار. راسته‌وخۆ ديالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ ده‌كرێت كه‌ پلانى كاره‌كه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ ده‌يگرێته‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ى خۆى ئاماده‌ بكات و له‌كارى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ش له‌خاڵه‌ ئه‌رێنيه‌كانى و له‌ خاڵه‌ نه‌رێنيه‌كانى ئاگادار بكرێته‌وه‌.
e) پاداشتكردن پێشه‌نگان و راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ و لادانه‌كان.

ئاسته‌نگه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن:
هه‌ر دامه‌زراوه‌يه‌ك چ حكومى بێت يان ئه‌هلى ده‌بێ ئه‌م كه‌لێنه‌ كارگێرييانه‌ى خواره‌وه‌ تێپه‌رێنێ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاستى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌داى خۆيدا بێت, ئه‌گينا وه‌كو ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌ميدا ده‌مێنێ و ناتوانێ وه‌كو دامه‌زراوه‌يه‌كى كارا كاروباره‌كانى به‌رێوه‌ ببات, ئه‌و كه‌لێنانه‌ش بريتين له‌:
a) هه‌بونی په‌یكه‌ری كارگێڕی ناڕێك و پێک.
b) نه‌بونی وه‌سفی وه‌زیفی و دابه‌شكردنی كار.
c) نه‌بونی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ.
d) نه‌بونی باوه‌ڕ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵای كارگێرییه‌وه‌ به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و كاریگه‌رییه‌كانی.
e) نه‌بونی هانده‌ر بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وام.

سوده‌كانى پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ:
f) پۆلينێكى ورد بۆ ئه‌داى فه‌رمانبه‌رانى دامه‌زراوه‌كه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات  به‌ تايبه‌تى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى رۆڵێکی جياوازيان نواندوه‌.
g) تواناى هه‌مه‌چه‌شن له‌ بوارى هونه‌رى – كارگێڕى- ژمێريارى... هتد، ده‌به‌خشێته‌ فه‌رمانبه‌ران, به‌شێوه‌يه‌كى دروستيش ئاستى راپه‌راندن و جێبه‌جێكردنى كاره‌كانيان وێنا ده‌كات.
h) پێداويستيه‌كانى راهێنان و په‌ره‌پێدانى پيشه‌يى بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌خه‌مڵێنرێEstimate له‌ژێر رۆشنايى خاڵه‌ لاوازه‌كان و خاڵه‌ به‌هێزه‌كان. ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ پاڵپشتييه‌ك بۆ ئاماده‌كردنى پلانی په‌ره‌پێدانى كارى وه‌زيفى.
i) بزاوتى وه‌زيفى له‌ (پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ -  گواستنه‌وه‌ - كۆتايى هێنان به‌ راژه‌)، به‌ ئامانجى دانانى كه‌سى فه‌رمانبه‌ر له‌ شوێنى شياوى خۆيدا، وه‌كو به‌ره‌نجامیكی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، ده‌كه‌وێته‌وه‌.
j) چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتيه‌كان له‌ رێگاى سزا كارگێرييه‌كان.

ره‌وشى هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵ له‌ حكومه‌تى هه‌رێمدا:
كۆی گشتی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر یه‌كه‌یان، یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ و له‌ رێگه‌ی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه‌ كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان ده‌كه‌ن. سستى هه‌ر دامه‌زراوه‌يه‌ك له‌ ئاست جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى خۆيدا له‌وانه‌یه‌ به‌ره‌نجامی پشتكردن له‌ یاساكان‌ بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش نواندنى رۆڵێکی نمونه‌يى به‌ره‌نجامی جێبه‌جێكردنی حه‌كیمانه‌ی خودی ئه‌و یاسایانه‌‌ بێت.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و یاسایانه‌ گرفت و كه‌موكورتیان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ماوه‌ی دو ده‌یه‌ی رابڕدوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ئیراده‌یه‌كی سیاسی نه‌بوه‌ بۆ جێبه‌جیكردنی هه‌ندێ له‌ یاساكان كه‌ پاشان كاریگه‌ری به‌رچاویان له‌سه‌ر نواندنی ئه‌دایه‌كی باش نه‌بوه‌ بۆ دامه‌زراوه‌كان.

بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌قی یاسای دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكاندا پێوست به‌ سیستمێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی كارا هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌:
1- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای دامه‌زراوه‌كان له‌ بواری راپه‌راندن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كاندا.
2- ئه‌م پرۆسه‌يه‌ به‌سه‌ر ‌يه‌كه‌يه‌كى كارگێری و له‌ماوه‌يه‌كى دياريكراو جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه‌ له‌ زۆربه‌ى كاته‌كاندا بريتيه‌ له‌ ساڵێك، تێیدا چاودێری رۆڵی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ ده‌كرێت.

به‌داخه‌وه‌ سیستمێكی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و تۆكمه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ بوبێته‌ نه‌ریتێكی كارگێری بونی نیه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی خواره‌وه‌:
• نه‌بونی شه‌فافییه‌ت و داتای راسته‌قینه‌ بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.
• نه‌بونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی بۆ چێكردنی سیستمیكی له‌مجۆره‌.
• نه‌بونی شاره‌زایی و ئه‌زموونی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.
• تێڕوانین بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌كو مه‌ترسیه‌ك بۆ سه‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت.
• نه‌بونى وه‌سفى وه‌زيفى و دابه‌شكردنى كار له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا.

هاوپێچ: نمونه‌يه‌ك له‌ فۆرمى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌دا:



كۆى هه‌مو پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندن دابه‌شى سه‌ر ژماره‌ى پێوه‌ره‌كان ده‌كرێت و رێژه‌ى جێبه‌جێبون – هه‌ڵسه‌نگاندنى رۆڵ – ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو له‌ خشته‌كه‌دا دياره‌ رێژه‌يه‌كى وه‌همى ده‌رچوه‌ كه‌ بريتيه‌ 62%.


22/12/2014 بینین: 18471
 
زیاتر
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق