میلیشیا شیعه‌كان.. تارماییه‌ك به‌سه‌ر ناوچه‌ دابڕێنراوەکان

(سبەی):

ئا/ سۆران كامه‌ران


تا دێت مەترسییەکان بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لەلایەن ئەو میلیشیایانەی بۆ شەڕی داعش دروستکراون زیاتر دەبێت، بە تایبەت کە لەئێستادا لە چەند ناوچەیەکی نزیک کەرکوک سەربازگەیان داناوە.

شارەزایانیش پێیانوایە، کێشەی داهاتوی کورد لەو ناوچانە لەگەڵ ئەو گروپانەدا دەبێت، بۆ ئەوەش ئاماژە بە روداوەکانی چەند هەفتەی رابردوی قەزای خورماتو و جەلەولا دەکەن، هەر لە رێگری و ئاستەنگ دروستکردن بۆ هاوڵاتیانی کورد تا دەگاتە دەستدرێژیکردنە سەر موڵک و ماڵیان، ئەمە جگە لەوەی تۆمەتی روداوی کوشتنی مەلاکەی قەزای خورماتو کە هەفتەی رابردو رویدا، دەخرێتە پاڵ ئەو گروپانە.

سەرهەڵدانی میلیشیاکان
مێژوی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ گروپی‌ میلیشیا شیعه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی‌ هه‌شتاکان ئه‌وكاته‌ی‌ به‌شێك له‌سه‌ركرده‌ شیعه‌كان له‌وڵاتی‌ ئێران ئۆپۆزسیۆن بون له‌دژی‌ رژێمی‌ سه‌دام حوسێن، هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ له‌وڵاتی‌ ئێرانه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی‌ شیعه‌ی‌ عێراق بیریان له‌دامه‌زراندنی‌ گروپی‌ چه‌كداری‌ كرده‌وه‌ له‌و سه‌رده‌مانه‌ش ئه‌م گروپانه‌ كاریگه‌ری و چالاكییان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بو كه‌ رژێم شپرزه‌ بکەن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ رژێمی‌ سه‌دام حوسێن به‌رده‌وام سه‌رقاڵی‌ سه‌ركوتكردنی‌ گروپه‌ شیعه‌كان بو.

پاش ساڵی‌ (2003) و روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس جارێكی‌ دیكه‌ گروپه‌ شیعه‌كان سه‌ریانهه‌ڵدایەوەو رۆڵ و پێگه‌یان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانی‌ عێراق. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گروپانه‌ له‌شه‌ڕی‌ نێوان شیعه‌ و سوننه‌دا رۆڵ و کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بو، به‌ڵام پاش هێوربونه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌، ناوی‌ ئه‌و گروپانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نه‌ما، له‌ئێستاشدا پاش سه‌رهه‌ڵدانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش جارێكی دیکه‌ ئه‌م گروپه‌ هاتنه‌ نێو گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ عێراق و له‌چه‌ندین ناوچه‌ی‌ عێراق به‌بیانوی‌ شه‌ڕی‌ داعش به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا دەرکەوتنەوە، حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ پاڵپشتی به‌شێكیان ده‌كات.

جێگیربونی‌ ئه‌م گروپانه‌ له‌به‌شێك له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، جارێكی‌ دیكه‌ مشتومڕه‌كه‌ی‌ گه‌رم كردو به‌شێك له‌دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌مه‌ترسی‌ ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاینده‌ی‌ ناوچه‌كه‌یان.

دیارترین میلیشیا شیعه‌كان:
سوپای‌ به‌در
ساڵی‌ 1981 له تارانی ‌پایته‌ختی‌ وڵاتی‌ ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئیسلامیی‌ عێراقی و له‌سه‌ر ده‌ستی‌ زانای‌ ئاینی‌ شیعه‌كان (محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم) دامه‌زرا، كه‌ له‌ساڵی‌ 2003 دا تیرۆر كرا. له‌ئێستادا ئه‌م سوپایه‌ له‌لایه‌ن هادی‌ عامرییه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ ده‌كرێت و خاوه‌نی‌ 12 هه‌زار چه‌كداره‌.

سوپای مه‌هدی‌
باڵی‌ سه‌ربازی‌ ره‌وتی‌ سه‌دره‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات، ئه‌م سوپایه‌ له‌ساڵی‌ 2003 دامه‌زراو ئامانج له‌دروستكردنی‌ به‌وته‌ی‌ خۆیان ده‌ركردنی‌ ئه‌مەریكا بو له‌عێراق له‌و چوارچێوه‌شدا شه‌ڕێكی‌ سه‌ختیان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مەریكادا ئه‌نجامدا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ عێراق، ژماره‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌م سوپایه‌ ده‌گاته‌ (60) هه‌زار چه‌كدار.

له‌ساڵی‌ 2009 موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی‌ ئه‌و ره‌وته‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ كاره‌كانی‌ سوپای‌ مه‌هدی‌ راگرت و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌شاری‌ به‌غدا نمایشێكی‌ سه‌ربازی‌ ئه‌نجامداو تێیدا ناوی‌ سوپاكه‌ی‌ گۆڕی‌ بۆ (سه‌رایه‌ سه‌لام) كه‌ به‌وته‌ی‌ خۆی‌ ئه‌ركی‌ ئه‌وان ته‌نها پاراستنی‌ مه‌زارگه‌ پیرۆزه‌كانی‌ شیعه‌ ده‌بێت له‌عێراق.

عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق
له‌ساڵی‌ 2007 پاش ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌ی‌ دیاری‌ ره‌وتی‌ سه‌در (قه‌یس خه‌زعل)ی‌ له‌موقته‌دا سه‌در جیابویه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ گروپی‌ (عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق)ی‌ كردو هه‌زار چه‌كداری‌ له‌و ره‌وته‌ له‌گه‌ڵیدا جیابونه‌وه‌ له‌موقته‌دا سه‌در. به‌پێ ڕاپۆته‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بێت ئه‌م گروپه‌ له‌ژێر فه‌رمانی‌ راسته‌وخۆی‌ جه‌نراڵ قاسم سلیمانیدایه‌ سه‌ركرده‌ی‌ سوپایی‌ پاسدارانی‌ ئێران.

سوپای‌ موختار
له‌ساڵی‌ 2010 دامه‌زراوه‌و (واسق به‌تات) سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات به‌شێكه‌ له‌(حزب الله)ی‌ لوبنانی‌ به‌وته‌ی‌ سه‌ركرده‌ی‌ ئه‌و ڕه‌وته‌ ئامانج له‌دامه‌زراندنی‌ ئه‌م ڕه‌وته‌ به‌گژاچوونه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامانی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ و ه‌هابییه‌كانه‌ له‌عێراق. ژماره‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئه‌و گروپه‌ (40) هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.

لیوای ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس
گروپێكی‌ دیكه‌ی‌ شیعیه‌ له‌عێراق له‌لایه‌ن (قاسم تائی‌) له‌ساڵی‌ 2011 دامه‌زرا، ئامانج له‌دامه‌زراندنه‌كه‌ی‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بو‌ كه‌ دژ به‌ڕژێمی‌ ئه‌سه‌د له‌سوریا ده‌جەنگن و شۆڕشیان هه‌ڵگیرساند.


نزیکیان لە کەرکوکەوە
له‌ئێستادا میلیشیا شیعه‌كان له‌ناحیه‌ی‌ تازه‌ی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ كه‌ركوك كه‌ (5 كم) له‌ناوه‌ندی‌ شاره‌وه‌ دوره‌، سه‌ربازگه‌یه‌كیان دروستكردوه‌و لەو ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێن، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ش به ‌یه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌ گه‌وره‌كانی‌ میلیشیاكان داده‌نرێت، له‌و شوێنه‌وه‌ پلان داده‌ڕێژن بۆ هێرش بردن بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌كی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ چه‌كدارانی‌ داعش هه‌ر له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ هاتونه‌ته‌ ریزی میلیشیا شیعه‌كانه‌وه،‌ خولێكی‌ به‌په‌له‌ی (20 بۆ 25) رۆژییان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و مه‌شق ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌لیوای‌ یه‌كی‌ پیاده‌ی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ (سبه‌ی‌) وت: "له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌كداره‌ شیعه‌كان جێگیرن و له‌ئێستادا تا دێت سه‌ربازگه‌كه‌یان فراوانتر ده‌كه‌ن و چۆڵكردنی‌ ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ش مه‌حاڵه،‌ چونكه‌ ئه‌وان له‌و ناوچه‌یه‌دا جێگیربون و خۆیان توندتر کردوە".


دەخرێنە نێو سوپاوە
له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ عێراقی‌ سه‌رقاڵی‌ ئه‌وه‌یه‌ میلیشیا شیعه‌كان بكات بە‌ هێزێكی‌ نیزامی و له‌چوارچێوه‌ی‌ سوپای عێراقیدا جێگیریان بكات.

لیوا یاوز عومه‌ر، كه‌ پێشتر له‌ فیرقه‌ی‌ (12)ی سوپای عێراق بوە به ‌(سبه‌ی‌) راگەیاند: له‌ئێستادا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی‌ وه‌زیران سه‌رقاڵی‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن چه‌كداره‌ شیعه‌كان له‌چوارچێوه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆدا جێگیر بكات و بیانهێنێته‌ ژێر ركێفی‌ خۆیه‌وه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ هیچ فه‌رمانێك له‌ حكومه‌ت وه‌رناگرن ته‌نها بڕیاری‌ سه‌ركرده‌كانی‌ خۆیان جێبەجێ دەکەن.

به‌وته‌ی‌ لیوا یاوز، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م میلیشیایانه‌ بهێنرێنە ژێر بڕیار و ركێفی خۆیه‌وه‌و وتیشی: "تا ئێستا چه‌ند فه‌وجێكی‌ (حه‌شد شه‌عبی‌) هێنراونه‌ته‌ ریزی‌ سوپای عێراقیه‌وه‌ و موچه‌یان بۆ دابینكراوه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا سه‌رجه‌م میلیشیاكان بهێنرێته‌ ریزی‌ سوپای عێراقیه‌وه‌".


كاریگه‌رییەکانیان لەسەر بودجە
له‌ماوه‌كانی‌ رابردوداو لەچەند بۆنەیەکی جیاوازدا، هوشیار زێباری‌ وه‌زیری‌ دارایی‌ عێراق دانی بەوەدانا، یه‌كێك له ‌هۆكاره‌كانی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق بونی‌ میلیشیا شیعه‌كانه‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ گشتی‌ پاره‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ناڕەزایی ناوه‌نده‌ شیعیەكانی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ئابوریناسان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ بونی‌ میلیشا شیعه‌كان زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ گه‌یاندوه‌ به‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق و هۆكاری‌ به‌هه‌ده‌ردانی‌ سامانی‌ گشتییه‌.

د.هاشم زێباری،‌ پسپۆڕی‌ بواری‌ ئابوری‌ و مامۆستای زانكۆ پێیوایە، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ له‌عێراق پڕچه‌ككردن وخه‌رجی‌ میلیشیا شیعه‌كانه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق، لەمڕوەوە بە (سبەی) وت: ‌ساڵی‌ 2014 نزیكه‌ی‌ (51) ملیار دۆلار له‌بودجه‌ی‌ گشتی‌ عێراق كورتهێنانی‌ هێناوه،‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ كورتهێنانه‌كه‌، لەکاتێکدا بڕێكی‌ زۆری‌ پاره‌ی‌ عێراق بۆ میلیشیا شیعه‌كان خەرجدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە بونی‌ میلیشیا شیعه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ عێراق، وڵات ده‌خاته‌ ژێر پرسیاری‌ گه‌وره‌وه،‌ چونكه‌ دەڵێت: ''ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ ئێستا عێراق ده‌یدات بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی‌ وڵات و دامه‌زراوهی‌كردنی‌ وڵات، هه‌موی‌ ده‌خاته‌ په‌راوێزه‌وه‌".

"ئاینده‌یه‌كی‌ مه‌ترسیدار له‌سه‌ر كه‌ركوك"
پسپۆڕێكی‌ بواری‌ ئه‌منی‌ جه‌خت له‌سه‌ر مه‌ترسی‌ هێزه‌ شیعیه‌كان ده‌كاتەوە بۆ كه‌ركوك و بەپێویستی دەزانێت، میلیشیا شیعه‌كان له‌ شاری كه‌ركوك دوربخرێنەوە،‌ چونكه‌ پێیوایە "له‌دوای‌ داعش، شه‌ڕی‌ ئاینده‌ی‌ كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وان دەبێت".

حاكم حه‌مدی‌ گلی،‌ شارەزای بواری‌ ئه‌منی‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگەیاند: میلیشیا شیعه‌كان تارما‌ییه‌كی‌ مه‌ترسیدارن به‌سه‌ر ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم و پێوسته‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد حه‌كیمانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكات و رێگه‌یان پێ نه‌دا كه‌ له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان پێشڕه‌وی بكه‌ن.

هەروەک ئەوەشی خستەڕو، كورد شه‌ڕی‌ له‌گه‌ڵ داعشدا كرد و جیهان له‌سه‌ر كورد هاته‌ ده‌نگ، بەڵام ئه‌و كاته‌ی‌ میلیشیا شیعه‌كان ئه‌گه‌ر هاتو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد بکەن، پێناچێت ئه‌م ده‌نگدانه‌وه‌و پشتیوانیەی لە کورد بێتە ئاراوە.

ئەو شارەزا ئەمنییە باسی لەوەشکرد، له‌ئێستادا كورد كه‌ شه‌ڕی‌ داعش ده‌كات كێشه‌ی‌ خاكی‌ هه‌یه‌ و به‌شێك له‌ناوچه‌كانی‌ كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم. وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ڕی‌ داعشی‌ سوننه‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ به‌یانی‌ شه‌ڕی‌ داعشی‌ شیعه‌شمان له‌پێشه،‌ چونكه‌ ئه‌وان له‌ناوچه‌كانمان جێگیربون.

جێگری‌ به‌ڕێوەبه‌ری‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ كه‌ركوك (پارتی‌) جەخت دەکاتەوە، کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن  میلیشیا شیعه‌كان بێنه‌ ناو كه‌ركوك و بە (سبەی) وت: تائێستا هیچ جموجۆڵێکیان نیە بەئاراستەی کەرکوک، بەڵام رێگە نادەین بێنە کەرکوکەوە.

عه‌مید ئازاد جه‌لال، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گروپانە زیاتر لە داقوق و خورماتو كاریگه‌ریان هه‌یه‌و وتیشی: "ده‌ستیان كردوه‌ به‌بێزاكردنی‌ خه‌ڵك، خه‌ڵكی‌ سوننه‌ مه‌زهه‌بیان ده‌ستگیرده‌کەن و ئازاریان ده‌دەن، جگەلەوەش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش بازگه‌یان داناوه‌ و خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌یان هه‌راسان كردوه‌".


30/12/2014 بینین: 18105
 
زیاتر
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق