(سبەی): ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوێترین توێژینەوەیدا ئاشكرای دەكات، عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە یەكێكە لە زەرمەندترین ئەو وڵاتانەی نرخی نەوت زیانی پێگەیاندون، لە دوای ئێران و روسیاوە. لە دەستپێكی توێژینەوەكەی ژوری توێژینەوەی سیاسی‌دا باس لەوە دەكات "دەوڵەتی كرێخۆر، ئەگەر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ سامانی سروشتی نەكات، ئەوا دەبێتە دەوڵەتێكی شكستخوارد و ناسەقامگیر لە ڕوی سیاسی و ئابوریەوە". هەر لەو توێژینەوەیدا 13 راسپاردە خراوەتەڕو تا عێراق و هەرێمی كوردستان كاری لەسەر بكەن و لە رێگەیانەوە ئەو زیانانە پڕ بكەنەوە كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە روبەڕویان بۆتەوە، لەوانە تەرخانكردنی بودجەیەكی زۆر زیاتر لە ساڵانی پێش‌و لە بودجەی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری وەك پیشەسازی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ. دەشێ سود لە ئەزمونی ئیمارات وەربگیرێ. هاوكات ئەزمونی نەرویج دەشێ ببێتە نمونەیەكی چاولێكراو لە ئاستی دوردا بۆ چۆنیەتی ئیدارەدانی سامانی سروشتی. هەروەها پشت نەبەستن بەنەوت وەك تاكە سەرچاوەی سەرەكی داهات، وەك ئەوەی لە ئێستادا هەیە، كە نزیكەی 80% بۆ 90% داهاتی عێراق پشتی پێ دەبەستێ. بۆ نمونە عێراق لەدروستبونیەوە بەدرێژای سەردەمی پادشایەتی تاساڵی 1954 سەرەرای دۆزینەوە و كاركردنی نزیكەی 17 بیرە نەوت لەو كاتدا، بەڵام عێراق 64% داهاتی پشتی بە فرۆشتنی بەرهەم و بەروبومی (كشتوكاڵی و ئاژەڵداری) بەستبو. بەڵام لەئێستادا بەپێچەوانەوە، بۆیە پێویستە عێراق كەرتی كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و پیشەسازی هاوشانی كەرتی نەوت پەرەپێبدات و بەتەنها نەوت نەكاتە تاكە سەرچاوەی بژێوی وڵاتەكەی. دەقی توێژینەوەکە جیهان لەبەردەم کاریگەری دابەزینی نرخی نەوتدا ده‌ستپێك پشتبه‌ستن به سامانی سروشتی وه‌ك یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی بودجه و داهاتی وڵات، مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره له ناوه‌نده ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت ئهكادیمیهكانیشدا، پرسیاری ئه‌وه ده‌كرێ، ئایا پشتبه‌ستن به سامانی سروشتی ده‌بێته مایه‌ی نه‌فره‌ت (نه‌گبه‌تی) یان ڕه‌حمه‌ت (ئاسوده‌یی) بۆ وڵات؟ به‌جۆرێكی تر، ئایا ده‌وڵه‌تی كرێخۆر (الدوله الریعیه Rentier State) ده‌توانێ له ڕوی سیاسیه‌وه ببێته ده‌وڵه‌تێكی دیموكرات، به هه‌مان شێوه له‌ڕوی ئابورییه‌وه پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بێت؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندی به شێوازی تایبه‌تی هه‌ر وڵاتێكه‌وه هه‌یه بۆ ئیداره‌دانی سامانی سروشتی. بۆ نمونه نه‌رویج و مالیزیا و تاڕاده‌یه‌كیش ئیمارات به‌و وڵاتانه ئه‌ژمار ده‌كرێن، كه سامانی سروشتی نه‌بوه‌ته نه‌فره‌ت، به‌ڵكو بۆته ڕه‌حمه‌ت. هاوكات، نه‌یجیریا به‌یه‌كێك له‌و وڵاتانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه سامانی سروشتی بوه‌ته مایه‌ی نه‌گبه‌تی و پاشه‌كه‌وتنی زیاتریان. پرسیار و نیگه‌رانی گه‌وره‌ی عێراقیه‌كان به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئه‌وه‌یه: ئایا له ئێستا‌و داهاتودا، سامانی سروشتی ده‌بێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی، یان به پێچه‌وانه‌وه؟ ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه له‌سه‌ده‌ی رابردودا، ئیداره‌دانی نه‌وتی عێراق له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له‌دوا یهكهكانهوه ته‌ندروست نه‌بوه و داهاتی سامانی سروشتی له به‌هێزبونی دیكتاتۆریه‌ت، به سه‌ربازیكردنی وڵات، قوڵبونه‌وه‌ی جیاوازی مه‌زهه‌بی، دواكه‌وتنی وڵات له بواری پیشه‌سازی و كشتوكاڵدا، ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه. هۆكارگه‌لێك هه‌ن پێمان ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی كرێخۆر، ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانی سروشتی نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی شكستخوارد و ناسه‌قامگیر له ڕوی سیاسی و ئابوریه‌وه. یه‌كێك له‌و هۆكارانه ئه‌وه‌یه كه نرخی سامانی سروشتی (نه‌وت له دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان) جێگیر نیه و به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه و دابه‌زینێكی نائاساییدایه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبونی گرفت و كێشه له ئیداره‌دانی بودجه‌ی گشتی و پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان و ته‌نانه‌ت پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش. ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا عێراق و هه‌رێمی كوردستانی پێداتێپه‌ڕده‌بێت، دۆخێكی ئاڵۆزه و داڕشتنی پلانی ئابوری بۆ داهاتوی نزیك و دور گرفت ئامێزه. هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت دیارده‌یه‌كی مێژوییه، له 1870 تاوه‌كو 1900 نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه و پاشان له‌نێوان ماوه‌ی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دوه‌م دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه. پاشان له ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردودا جارێكی تر نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه و له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا، دیسان دابه‌زیوه. به‌ڵام دواتر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21وه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێوه‌یه‌ك كه تا ناوه‌راستی ساڵی 2008، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو گه‌یشته 147 دۆلاری ئه‌مریكی. به‌ڵام له سه‌ره‌تای 2009، نرخی نه‌وت له كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدابووه تا ساتی ئێستا. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه هه‌وڵده‌دات هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ كاریهگهریهكانی ئه‌م دابه‌زینه له‌سه‌ر دۆخی ئابوری، سیاسی و داهاتوی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بخاته ڕوو. هاوكات، كۆمه‌ڵێك ڕێگا چاره و پێشنیار ده‌خاته‌روو بۆ ده‌ربازبون له‌م قه‌یرانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی. ده‌شێ دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاتی بێت و ئه‌م قۆناغی نیگه‌رانی و كێشه داراییه تێپه‌ربێت، به‌ڵام كاره‌سات و گرفته‌كانی پشت به‌ستن به سامانی سروشتی وه‌ك سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵات (بون به ده‌وڵه‌تی كرێخۆر) گرفتێكی هه‌میشه‌ییه بۆ ژیانی نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتو. پێویسته فه‌رمانڕه‌وایان و ئابوری‌ناسان ڕێگربن له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌رێمێكی كرێخۆر، ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌بوبێت...؟! دابه‌زینی نرخی نه‌وت دابه‌زینی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 115 دۆلاره‌وه بۆ 44 دۆلار له 2015دا، به‌شێوه‌یه‌ك جیهانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه، كه هه‌ندێك له‌وڵاتانی وه‌ك روسیا‌و ئێران و فه‌نزویلا و عێراقی توشی شۆك كردووه و ناچاری كردون پێداچونه‌وه به بودجه و خهرجیهكانیاندا بكه‌ن. له‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌دا وڵاتی سعودیه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، له دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و دووباره به‌رزنه‌بونه‌وه‌ی، چونكه ئه‌م وڵاته خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته له‌رێكخراوی ئۆپیكدا به‌رێژه‌ی 264.4 ملیار به‌رمیل نه‌وت، كه 22% یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان پێك دێنێت. هه‌روه‌ها سعودیه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی هه‌نارده‌كاری نه‌وته بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، كه رۆژانه نزیكه‌ی نۆ ملیۆن و 704 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌رنارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان دهكاتو ده‌توانێت به‌پێی داواكاری بازار ئاستی به‌رهه‌می بۆ نزیكه‌ی 12 ملیۆن به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه. كه له‌ئێستادا ئه‌و بره به 11.7 ملیۆن به‌رمیل مه‌زه‌نده‌كراوه. له‌وه‌ش زیاتر سعودیه ئاماده‌یی تێدایه كه نه‌وت به كه‌متر له نرخی ئێستاشی له‌بازاره‌كاندا بفرۆشێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا زیان به‌داهاتی گشتی ئه‌و وڵاته بگه‌یه‌نێت. له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌م گۆرانه‌ی نرخی نه‌وت، بری خستنه‌ڕوی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه رۆیشتوه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاستی خواستیش له‌سه‌ر نه‌وت بۆ زۆرێك له‌ده‌وڵه‌تانی وه‌ك (چین‌و یابان‌و هیندستانو وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مەریكا به‌تایبه‌ت) كه‌میكردوه. هاوكات چه‌ند وڵاتێكی وه‌كو (روسیا، فه‌نزوێلا، به‌رازیل ، لیبیا، ئێران، عێراق و وڵاتانی كه‌نداو) كه زۆربه‌ی داهاته‌كانیان پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، دوچاری گرفتی گه‌وره ده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك كار ده‌كاته سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه‌یان، به‌و هۆیه‌شه‌وه بودجه‌یان ڕوبه‌ڕوی كورتهێنانی گه‌وره ده‌بێته‌وه. بۆ نمونه له‌رابردودا رۆژانه كه له جیهاندا بری 90 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌خرایه بازاری نه‌وتی جیهانی، داهاتی گشتی فرۆشتنه‌كه‌ی له ساڵێكدا ده‌یكرده نزیكه‌ی 3.77 ترلیۆن دۆلار، به‌ڵام له دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، ئه‌و داهاته دابه‌زیوه بۆ نزیكه‌ی 2.3 ترلیۆن دۆلار. واته 1.47 ترلیۆن دۆلار له‌پشكی وڵاتانی فرۆشیار و هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت كه‌میكردووه، له‌به‌رامبه‌ردا زۆرێك له‌و سه‌رمایه‌یه هاتوه‌ته نێو بانكی وڵاتانی كڕیار و هاوردهكهری نه‌وته‌وه. فاكته‌ره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت دابه‌زینی نرخی نه‌وت، گۆرانكارییه‌ك نییه ته‌نها په‌یوه‌ست بێت به‌ئاستێكی به‌رته‌سك و دیاریكراوی خواستی ده‌وڵه‌تێكه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی سروشت و تایبه‌تمه‌ندی شمه‌كێكی وه‌ك نه‌وته‌وه كه په‌یوه‌ندیداره به رێره‌وی ژیانی ئابوری و بازرگانی ده‌وڵه‌تانه‌وه، واده‌كات كه سروشتی فاكتهرو كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ر بازاڕی نه‌وتیش گۆرانیان به‌سه‌ردابێت. به‌جۆرێك كه پێده‌چێت زیاتر له‌هۆكار و فاكته‌رێكی ناوخۆیی رۆڵ له‌م نێوه‌نده‌دا بگێرن، كه ته‌نانه‌ت پێده‌چێت چوارچێوه‌ی فاكته‌ره‌كان به‌رفراوان ببێت و بگوازرێته‌وه بۆ نێو ئاستی ململانێ نێوده‌وڵه‌تی و جیۆ سیاسیه‌كانیشه‌وه. بۆیه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین پشت به‌ست به‌گۆرانكاری و روداوه‌كانی ئێستای سه‌ر ئاستی جیهانی، لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م پرسه بكه‌ین و له‌چه‌ند خاڵێكدا فاكته‌ره كارگه‌ریه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بخه‌ینه‌ڕو. یه‌كه‌م: فاكته‌ری نێوخۆیی سعودیه و وڵاتانی كه‌نداو سعودیه‌و وڵاتانی كه‌نداو به‌م دواییانه دوچاری كێشه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بون. ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پشت به‌ستنه سه‌ره‌كیه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵاته‌كانیان به داهاتی فرۆشتنی نه‌وت، به‌م هۆیه‌شه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م وڵاتانه له‌هه‌وڵی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدان، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئامانجی درێژخایه‌نیان ئه‌وه‌یه كه نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه‌یان توانای كێبڕكێی كردنی هه‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی ده‌وڵه‌تانی دیكه، به‌دیاریكراویش نه‌وتی لیته‌یی (نه‌وتی به‌ردی- Shale Oil) ، كه‌له ئێستادا ئه‌مەریكا به تێچویه‌كی به‌رز به‌رهه‌می ده‌هێنێت. ئه‌م وڵاتانه به‌و هیوایه‌ن ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مەریكا شكست پێبهێنن، یان رێگربن له‌وه‌ی كه ئه‌م نه‌وته ببێته جێگره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌نداو یاخود نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیك. گه‌وره‌ترین كێشه كه روبه‌ڕوی سعودیه ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه سعودیه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆر نه‌وتی خاوه، هاوكات یه‌كێكیشه له‌گه‌وره‌ترین ولاَتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت، ئه‌مه‌ش بۆ وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو بهبڕو راده‌ی جیاواز راسته. ساڵی 2013 داهاتی سعودیه له‌نه‌وت 322 ملیار دۆلار و 55 ملیار دۆلاریش له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه بوه. له كاتێكدا خه‌رجیه‌كانی ته‌نها 192 ملیار دۆلار بوه، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه سعودیه 130 ملیار دۆلاری زیاده له‌خه‌رجیه‌كانی بۆ ماوه‌ته‌وه. به‌م جۆره سعودیه ده‌توانێ بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی تا رێژه‌ی 40% كه‌مبكاته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر داكشانی ئاستی ئابوری ئه‌و وڵاته. ته‌نانه‌ت كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ خوار 50 دۆلاریش دابه‌زیوه، كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر دۆخی ئابوری سعودییه دروست ناكات و قه‌یرانی ئابوری له‌و وڵاته‌دا دروست ناكات، چونكه له‌ئێستادا سعودییه خاوه‌نی نزیكه‌ی 750-800 ملیار دۆلار دراوی یه‌ده‌گه، كه‌ده‌توانێت له‌رێگه‌ی ئه‌و یه‌ده‌گه‌وه ساڵانه كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی پێ پر بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه بۆ چه‌ند ساڵێكیش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێت. به‌ڵام (ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی نامۆرای ژاپۆنی)، له‌راپۆرتێكی نوێ‌دا ئاشكرای كردوه كه سعودیه، ته‌نها 12 بۆ 18 مانگی تر توانای به‌رگه گرتنی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی هه‌یه، پاشان ناچار ده‌بێت، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی له‌بازاری جیهانیدا كه‌م بكاته‌وه. چونكه خودی سعودیه‌ش له‌ریزبه‌ندی وڵاتانی زه‌ره‌رمه‌ندی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدایه. سعودییه به‌م جۆره سیاسه‌ته له‌بازاری نه‌وتدا هه‌نگاو ده‌نێت، كه‌به‌رده‌وامه له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ئامانجی دابه‌زینی زیاتری به‌های نه‌وت، سه‌ره‌رای زیانه داراییه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته، به‌ڵام بۆ سعودیه‌كان دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌ئێستادا گرنگی زیاتره. ئه‌مه‌ش له‌پێناو پارێزگاریكردن له ئامانجه درێژخایه‌ن و ستراتیژیه‌كانی له‌سیاسه‌تی هه‌رێمی و بازاڕی نه‌وتدا. دوه‌م: كه‌می خواست و زۆری خستنه‌ڕو رێكخراوی ئۆپێك له راپۆرتێكیدا كه ناوه‌ڕاستی كانونی یه‌كه‌می 2014 بڵاویكرده‌وه، پێشبینی ده‌كات له ساڵی 2015دا خواست له‌سه‌ر نه‌وتی ئۆپێك بۆ 28 ملیۆن و 920 هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا داببه‌زێت، له كاتێكدا ماوه‌ی 10 ساڵه ئۆپیك رۆژانه 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیكیش رۆژانه نزیكه‌ی 6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان خستوه‌ته بازاری نه‌وتی جیهانیه‌وه. وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك 12 وڵاتن، به‌گشتی 35% تا 43%ی پێداویستی جیهان بۆ نه‌وت دابین ده‌كه‌ن، 81% نه‌وتی یه‌ده‌گی جیهانیش له‌ژێر ده‌ستی وڵاتانی ئۆپیكدایه. له‌م روانگه‌یه‌وه وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك ده‌توانن كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه یان دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به خواستی خۆیان به‌رهه‌مهێنان كه‌م و زیاد بكه‌ن، یان به‌هۆی هه‌ر قه‌یرانێك كه روبه‌ڕویان ببێته‌وه. له ناو ئه‌و وڵاتانه‌شدا سعودیه پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، چونكه یه‌ك له‌سه‌ر سێی نه‌وتی ئۆپێك به‌رهه‌م ده‌هێنێت. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه له كانونی یه‌كه‌می 2014دا كۆبونه‌وه‌ی باڵای رێكخراوی ئۆپیك له (جنێف)ی پایته‌ختی سویسرا به‌رێوه‌چوو، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی ئێستای بازاڕی نه‌وت و ده‌ستكاریكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌پێی خواست. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوهروانیهكانهوه ئۆپیك دواجار بڕیاریدا كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌م جۆره‌ی ئێستا بهێڵیته‌وه و بڕی به‌رهه‌م هێنان دانه‌به‌زێنێت. هه‌رچی په‌یوه‌ندی بهخواستهوه هه‌یه، (وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مەریكا، چین، یابان و هیندستان ...) له كڕیارانی سه‌ره‌كی نه‌وتن له جیهاندا، به‌ڵام ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا كه دیارترین كڕیاری نه‌وت بووه له جیهاندا، خواستی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌مبۆته‌وه، ئه‌مەریكا له ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی 10.9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه، به نه‌وتی لیتهییهوه (Shale oil)وه، هه‌رچی په‌یوه‌ندی (چین)ه‌وه هه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌مریكا خواستی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مبۆته‌وه، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی چین بۆ بری 4.19، هاوكات ئاستی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی له‌و وڵاته‌دا روی له‌دابه‌زین كردووه، به‌م هۆیه‌شه‌وه له‌ئێستادا ئاستی خواست له‌سه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن چینه‌وه له‌چاو رابردوودا كه‌میكردوه. سێهه‌م: فاكته‌ری ململانێی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی چاودێران بڕوایان وایه كهدابهزینی نرخی نه‌وت له‌كاتی ئێستادا په‌یوه‌سته به‌پرسی ئه‌و ململانێ سیاسیه‌وه كه‌له ئێستادا جیهانی له‌نێوان دوبه‌ره‌دا دابه‌شكردوه، به‌ره‌ی (ئه‌مەریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی) له‌لایه‌ك، (روسیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی) له‌لایه‌كی دیكه‌وه. چونكه ئاستی ململانێكانی نێوان ئه‌م دو نێوه‌نده وه‌ك چۆن كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كۆی گۆرانكاری و روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان، به‌هه‌مان شێوه‌ش لێره‌دا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه. هه‌ربۆیه له‌م قۆناغه‌دا چاودێران دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌بریارێك و كارتێكی سیاسی به‌ره‌ی ئهمەریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی لێكده‌درێته‌وه كه‌له دیارترینیان سعودیه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ زیانگه‌یاندن به ئابوری و بازاری نه‌وتی وڵاتانی نه‌یاری سیاسه‌تی ئه‌مەریكا كه روسیا‌و ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئێران و فه‌نزوێلا رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ی له‌ئێستادا روده‌دات دوباره‌بونه‌وه‌ی ره‌فتاری له‌مێژینه‌ی ده‌وڵه‌تانی باڵاده‌سته كه زۆرجار ئه‌م رێكارهیان لهرابردوی ململانێكاندا تاقیكردوهتهوه. وه‌ك به‌كارهێنانی كارتی فشار، گۆرانكاریان به‌سه‌ر بازاری نه‌وتدا هێناوه. له‌و ساته‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ره‌و دابه‌زین ده‌روات، په‌نجه‌كانی تۆمه‌ت بۆ سعودیه راده‌كێشرێن، كه ئه‌م وڵاته به ته‌نها بێت، یان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا بازاڕی نه‌وتیان روه‌و نغرۆبون بردوه. به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بۆچی ئه‌م دو ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه له‌م قۆناغه‌دا په‌نایان بردۆته به‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م كارته، له‌كاتێكدا بۆ خۆشیان وڵاتی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وتن كه پێده‌چێت دواجار زیانی دارایی به‌خۆشیان بگه‌یه‌نێت. ئه‌م پێشبینی كردنه بۆ سعودییه راسته، به‌ڵام هۆكاره‌كان چین؟ بۆچی سعودییه سوره له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و كه‌منه‌كردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌پشت دابه‌زاندنی نرخی نه‌وتن له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تی بخه‌ینه‌ڕو. 1. ململانێی هه‌رێمی سعودییه و ئێران نه‌وت یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و فاكته‌رانه‌ی كهلهئێستای ململانێكانی نێوان سعودییه و ئێران‌دا ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاو ده‌گێرێت، هاوشانی فاكته‌ره‌كانی دیكه، له دیارترینیان فاكته‌ری هه‌ژمونخوازی و مه‌زهه‌بیه له نێوان هه‌ردو رابه‌ری (سونی و شیعی) له‌جیهان و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش له‌پێناو زاڵبون به‌سه‌ر كه‌نداوی فارس ( كه‌نداوی عه‌ره‌ب) به‌تایبه‌تی و هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی. جاری یه‌كه‌م نیه كه سعودیه نه‌وت وه‌ك چه‌كێكی سیاسی دژبه ڕكابه‌ره‌كانی به‌كارده‌هێنێت. به‌دیاریكراویش دژ به ئێران. چونكه سعودیه ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر بری به‌رهه‌می نه‌وتی زیادبكات و نرخه‌كه‌ی بۆ نیو هێنده دابه‌زێنێت، ئه‌وا یه‌كه‌م هێز له‌ناوچه‌كه‌دا كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت ئێرانه. چونكه ئاشكرایه به‌شی زۆری داهاتی ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی ركابه‌ری هه‌رێمی سعودییه له‌ناوچه‌كه‌دا، پشتی به‌فرۆشی نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه ده‌به‌ستێ. لهرویهكی دیكه‌شه‌وه ئێران به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كانی به‌رده‌وام پاڵپشتی ماددی و سه‌ربازی پێشكه‌ش به باڵ و گروپ و ره‌وت و لایه‌نه شیعیه جۆراوجۆره‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر سعودییه بیه‌وێت له‌م روه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێران بدات، پێویسته كار له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی هێزی ئێران بكات، ئه‌ویش لایه‌نه داراییه‌كه‌یه‌تی. سعودییه ئه‌م كارته‌ی چه‌ند جارێك دژی ئێران به‌كارهێناوه، دواترین جار له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ساڵی 2009 ئێران‌دا بوو، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ قه‌یرانی دارایی جیهان. به‌م هۆیه‌وه سعودیه بازاڕی نه‌وتی له‌و كاته‌دا داشكاند. ئه‌م داشكاندنه‌ی نرخی نه‌وت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا كاریگه‌ری كرده سه‌ر باری دارایی ئێران. به‌م هۆیه‌وه (محمد ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) ناچاربوو له‌پێناو روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، پڕۆگرام و هاوكارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه رابگرێ. دواتر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش خراپترین پێشێلكاری سیاسی و ساخته‌كاری له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رهه‌م هێنا. به‌م هۆیه‌شه‌وه شۆرشی سه‌وز رویدا‌و دۆخی ناوخۆی ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به ناسه‌قامگیری مایه‌وه. له‌ئێستاشدا ئێران توانیویه‌تی زۆرێك لهخواستهكانی له‌ناوچه‌كه‌دا بهێنێته‌دی. كه خۆی ده‌بینێته‌وه له (مانه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، باڵاده‌ستی حیزبوڵا به‌سه‌ر هاوكێشه‌ی سیاسی لوبناندا، ده‌ستكراوه‌ی لایه‌نی شیعه به‌سه‌ر ناوه‌ندی بریار له‌عێراقدا، پشتگیری كردن لهنارهزای شیعه‌كانی دژ به‌حكومه‌تی به‌حره‌ین، هاوكاری جوڵانه‌وه‌ی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن، پشتیوانی سه‌ربازی به‌حه‌ماس بۆ لێدانی ئیسرائیل...). گومانی تێدانییه هه‌ژمونی ئێرانیش به‌سه‌ر ئه‌م نێوه‌ندانه‌دا، له‌لایه‌ن سعودییه‌و ده‌وڵه‌تانی هیلالی سونییه‌وه به‌مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌رناوچه‌كه لێك ده‌درێته‌وه. هه‌ربۆیه سعودییه ئاماده‌یه له‌پێناو لاوازكردنی ئێران و هێز و گروپه پشتیوانهكانیدا گشت رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر و كۆی كارته‌كانی له‌م نێوه‌نده‌دا تاقیبكاته‌وه. بۆ سعودییه دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له‌كاتی ئێستادا باشترین بژارده بو، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هاوشانی ئه‌و گه‌مارۆ ئابورییه‌ی كه‌له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواوه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، گورزێكی به‌هێز له بارودۆخی سیاسی و ئابوری ئێران بدات. ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێدان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران. كه‌لایه‌نی كه‌م خۆی له‌دورخستنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی ئێران به‌سه‌ر هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه. هاوكات سعودییه و ئه‌مریكا ئامانجێكی دیكه‌یان هه‌یه، له‌دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت، ئه‌ویش به‌فشار خستنه سه‌ر ئێران، به‌ئامانجی ده‌ستبه‌رداربونی ئێران له‌پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی. چونكه به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و جیهان، به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران به زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ته‌ماشا ده‌كه‌ن. له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌مریكا و سعودییه ده‌یانه‌وێت ئه‌م رێكاره بكه‌نه كارتێكی گوشار ، تا له ماوه‌ی 6 مانگی داهاتوودا، ئێران نه‌رمی زیاتر بنوێنێت به‌رامبه‌ر گرووپی (پێنج + یه‌ك) ، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی. چونكه له‌ئێستادا تاڕاده‌یه‌كی زۆر چاره‌نووسی نرخی نه‌وت له جیهاندا به‌یه‌كێك له دیارترین فاكته‌ره گرێدراوه‌كان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران لێك ده‌درێته‌وه. دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌بازاری جیهاندا به‌نزیكه‌ی 40% ، به‌رپرسانی ئێران راسته‌وخۆ ئه‌م دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌یان به پیلانێكی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی (سعودیه و ئه‌مریكا) ناوبرد. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئێرانی ناچاركرد كه له‌میانه‌ی ئه‌و كێبڕكێ تونده‌ی له بازاڕه‌كانی ئاسیادا هه‌یه، له‌نێوان فرۆشیارانی نه‌وتدا، له‌پاڵ (سعودییه و كوه‌یت وعێراقدا...) داشكاندانێكی گه‌وره‌ی له نه‌وته سوكهكهیدا بكات، به رێژه‌ی 1.8 دۆلار. ئه‌مه‌ش بۆ ئێران به‌رزترین داشكاندنه كه‌له ماوه‌ی 14 ساڵدا بۆ كڕیاره‌كانی نه‌وتی كردبێت، له كیشوه‌ری ئاسیادا. بێگومان به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر دۆخی ئابوری و داهاتو خه‌رجیه‌كانی ئێران دروست ده‌كات. بۆیه له‌ئێستاوه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كه‌وتونه‌ته خۆیان و كارده‌كه‌ن بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه ئابورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك لهروسیاو ڤه‌نزوێلا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌می ئاسه‌واره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، تاوه‌كو هیچ نه‌بێت بتوانن به‌هاوكاری یه‌كدی رێگربن له‌به‌رده‌م روودانی قه‌یرانی ئابوری له‌وڵاته‌كانیاندا. 2. ململانێی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا و روسیا پاش جه‌نگی سارد به‌رده‌وام جۆرێك لهلێكهوتهی رابردو به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا‌و ئه‌مەریكاوه به‌دیكراوه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌قه‌یرانی سوریادا به‌زه‌قی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش پاش به‌كارهێنانی دوو جار مافی ڤیتۆ له‌لایه‌ن روسیاوه، له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ رێگری له‌به‌كارهێنانی هێز دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د. ئه‌مه‌ش به سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی ململانێكانی نێوان روسیا‌و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێكدرایه‌وه. هاوكات سنوری ململانێكانی هه‌ردولا په‌ڕینه‌وه بۆ ئۆكرانیای هاوسێ و هاوپه‌یمانی ڕوسیا كه‌به‌هۆیه‌وه (ڤیكتۆر یانكۆڤیچ)ی هاوپه‌یمانی روسیا له‌ده‌سه‌ڵات دورخرایه‌وه. ڕوسه‌كانیش له‌به‌رامبه‌ردا نیوه دورگه‌ی كریما (قرم) یان داگیركرد و هانی هاونیشتیمانیانی ئه‌و نیوه دورگهیهیاندا بۆ ئه‌نجامدانی راپرسی و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی. له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بریاریاندا سزای ئابوری بخه‌نه سه‌ر روسیا. به‌ئامانجی وه‌ستانی چالاكیه ئابوریه‌كانی روسیا. تاوه‌كو له‌م رێگه‌یه‌وه روسیا ناچار به‌كشانه‌وه بكه‌ن له‌ده‌ست تێوه‌ردان له‌بارودۆخی ئۆكرانیا. تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ململانێكانی نێوانیان وه‌ك كار و كاردانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌ربۆیه پاش دابه‌زینی نرخی نه‌وت راسته‌وخۆ (ڤلادیمێر پۆتین)ی سه‌رۆك كۆماری روسیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئه‌مریكا راكێشا. پۆتین پێی وایه ئه‌مریكا به‌پشتیوانی سعودییه ئه‌م رێكاره به‌كاردێنێ بۆ فشار خستنه سه‌ر روسیا و زیانگه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی له‌ناوخۆ و جیهاندا. چونكه له‌ئێستادا روسیا یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت. كه‌رۆژانه بری 10.3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كهبهرامبهره به‌رێژه‌ی 13.2% كۆی نه‌وتی جیهانی به‌رهه‌مهێنراو. هاوكات روسیا له‌روی به‌رهه‌می گازی سروشتییه‌وه له‌پله‌ی یه‌كه‌می وڵاتانی جیهان دێت كه‌خاوه‌نی 47.8 ترلیۆن مه‌تر سێجا، كه به‌رامبه‌ره به‌رێژه‌ی 44.8% یه‌ده‌گی گازی جیهانی. واته روسیا له‌پێش ئه‌مریكاوه‌یه كه‌له پله‌ی پێنجه‌م ریزبه‌ندی گه‌وره‌ترین وڵاتان دێت، كه‌خاوه‌نی 9.459 ترلیۆن مه‌تر سێجایه، له‌روی خاوه‌نداری بۆ یه‌ده‌گی گازی سروشتی. به‌ڵام به‌م دواییانه، روسیا به‌هۆی شكستی پشت به‌ستنی به‌داهاتی دیكه جگه له‌نه‌وت و گاز و فاكته‌ری سزای ئابوری ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا، داهاتی گشتی روسیا تا ئاستی نیوه ڕوی له‌دابه‌زین كرد. بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی روسیا، پێویستی ده‌كرد نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌وه‌ش له‌پێناو هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی بودجه‌و چاره‌سه‌ری كورت هێنان. به‌ڵام خواسته‌كه‌ی روسیا پێچه‌وانه بویه‌وه، ئه‌وه‌بو له‌بری به‌رزبونه‌وه نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زی له‌و 90 دۆلاره‌ی كه بۆ به‌رمیلێك نه‌وت له بودجه‌ی روسیادا خهمڵێنرابو. به‌م شێوه‌یه ئاستی قه‌یرانه ئابورییه‌كه‌ی روسیای له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های نه‌وتدا قوڵتربویهوه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌كرێت پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه‌به‌شێكی دیكه له‌ئامانجه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌كان په‌یوه‌ندیداره بهكێبركێ نێوان پڕۆژه‌كانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت بۆ كۆنترۆڵ كردنی بازاڕی ئه‌وروپا و سه‌رچاوه‌كانی گاز. به‌وپێیه‌ی ئه‌مریكا خواستی هه‌یه، له‌بری روسیا پرۆژه‌ی (نابۆكۆ) و گازی ولاَتانی كه‌نداوی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا كۆنترۆڵی بازاری گازی جیهانی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ئاسیای ناوه‌ند و ئه‌وروپادا. هه‌رچه‌نده وابڕیار بوو كه پڕۆژه‌ی نابۆكۆ بكه‌وێته كار بهلاَم به‌هۆی هه‌ندێ گرفته‌وه دواكه‌وت بۆ ساڵی 2017. ئه‌مه‌ش رێگای خۆشكرد له‌به‌رده‌م چالاكبونی پرۆژه‌كه‌ی روسیادا، ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ململانێكه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا تا ئاستێك بۆ روسیا یه‌كلاكرده‌وه. پێده‌چێت پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م پلانه، بۆ ئه‌مەریكا دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت باشترین و گونجاوترین بژارده بوبێت، تا ئه‌وه‌ی له‌نزیكترین ماوه‌دا فشارێكی گه‌وره بخاته سه‌ر بازاری وزه‌ی روسی. ئه‌مه‌ش له‌پێناو قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری له‌و وڵاته‌دا، كه‌به‌م دواییانه لێكه‌وته‌كانی به‌سیمای ئابوری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ركه‌وتوه. هه‌رچه‌نده پۆتین پێیوایه ئه‌سته‌مه به‌به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێنرێت كه ئه‌مەریكا و سعودییه به مه‌به‌ست بازاری نه‌وتیان شكاندبێت بۆ زیانگه‌یاندن به‌روسیا، به‌ڵام ناوبراو پێی وایه ئاماژه‌كان هه‌موو به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌ئه‌مه پلان و كارتێكی سیاسی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ شكاندنی روسیا. به‌هه‌مان شێوه (تۆماس فریدمان) لێكۆڵه‌ری ناسراوی ئه‌مریكا له وتارێكدا ته‌ئكید له‌و تیۆرییه ده‌كاته‌وه كه جه‌نگێكی نه‌وتی دژی ئێران و روسیا به‌رێوه ده‌برێت، ئه‌مه‌ی له‌ئێستادا روده‌دات هه‌مان پلانه كه سعودیه و ئه‌مریكا له‌جه‌نگی ساردا له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو به‌كاریانهێنا. له‌ئێستادا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، دراوی ڕۆبڵی روسی پاشه‌كشه‌ی كردوه به‌رامبه‌ر به دۆلار و یۆرۆ، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 56 رۆبڵی روسیه‌و 75 رۆبڵی روسی به‌رامبه‌ره به یه‌ك یۆرۆ، هاوكات ته‌نها له‌ماوه‌ی دوانزه مانگی رابردوودا به‌های روبڵ له‌بازاردا به رێژه‌ی 50% دابه‌زیوه. به‌م هۆیه‌وه وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه ئه‌و وڵاته زیاتر له 100 ملیار دۆلار زیانی دارایی به‌ر بكه‌وێت. هه‌مو ئه‌م هۆكارانه بانكی ناوه‌ندی روسیای ناچاركرد ده‌ستێوه‌ردان بكات و نرخی سووی بانكی بۆ 17% به‌رزبكاته‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه حكومه‌تی روسیا په‌نا بباته به‌ر فرۆشتنی به‌شێك له‌و 1.117 تۆن یهددهگی ئاڵتونه‌ی كهپاشهكهوتی كردوه. ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن و رزگار كردنی وڵاته‌كه‌یان، له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه‌به‌رۆكی گرتوون، هاوشانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت. هه‌موو ئه‌م پێشهاته نادیارانه و ئاڵۆزانه بۆ روسیا پێشبینی خراپتر بونی دۆخی ئابوری ئه‌و وڵاته زیاتر زه‌ق كردوه‌ته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆنی روسیاش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز كردۆته‌وه، به‌جۆرێك كه پێیان وایه: ئابووری روسیا به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیداری پێشبینی نه‌كراو هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێت. 3. ململانێی ستراتیژی سعودییه‌و ئه‌مریكا له‌ئێستادا سعودییه‌و ئه‌مەریكا وه‌ك دو ده‌وڵه‌تی پشتیوان له‌دابه‌زاندن و یاریكردن به‌نرخی نه‌وت تۆمه‌تبار ده‌كرێن. چونكه ئاراسته‌ی روداوه‌كان به‌جۆرێك هه‌نگاو ده‌نێن، كه‌هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه كۆكبن كه له‌ئاكامدا ئه‌م جۆره له سیاسه‌ت، ته‌نیا سود به‌به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی دو ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ، كه ئه‌وانیش (ئه‌مریكا و سعودییه)ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ بونی ئه‌م راستیهشدا ناكرێت ئه‌مه وه‌ك پلانێكی دورمه‌ودا له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته بۆ هه‌ردولا لێك بدرێته‌وه. چونكه به‌رده‌وامی دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له‌ئێستادا زیان به‌بودجه و داهاتی سعودیه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ریه‌كه‌ش به‌ئاراسته‌یه‌كی زۆر نه‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت و ناگونجێت سعودییه به‌بێ بونی ئامانجێكی ستراتیژی ئاماده‌بێت رۆژانه به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار زیان به داهاتی خۆی بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رامبه‌ردا سودی ئه‌م زیانه، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه بچێته گیرفانی ئه‌مەریكاوه. له‌م روانگه‌یه‌وه پێویسته گریمانه‌ی ئه‌وه بكرێت كه پاڵپشتیكردنی سعودیه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، له‌بنه‌ره‌تدا جگه له‌لێدان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی نه‌یاری له‌روی هه‌رێمییه‌وه، پلانێكیشه بۆ شكستهێنان به‌پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی لیته‌یی (به‌ردی)، كه‌له ئێستادا ئه‌مریكا به‌رهه‌می ده‌هێنێت. چونكه له بارودۆخی ئه‌مڕۆدا پێگه‌ی درێژخایه‌نی وڵاتانی كه‌نداو له بازاڕی وزه‌دا روبه‌ڕوی كێبڕكێ ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره نه‌وته‌وه. نه‌وتی به‌ردی ترسی زۆری بۆ وڵاتانی ئۆپیك دروستكردوه، به‌وپێیه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كهلهئایندهیهكی نزیكدا بتوانێت له‌روی بر و جۆرێتیه‌وه ململانێی نه‌وتی جیهانی بكات و زیان به‌بازاری نه‌وتی (ئۆپیك) به‌دیاریكراوی بگه‌یه‌نێت. به‌ڵام خاڵی لاوازی ئه‌م جۆره له‌نه‌وت، كه ده‌بێته هاوكاری سعودییه و وڵاتانی ئۆپیك، تاوه‌كو ئیش له‌سه‌ر لێدانی ئه‌م پرۆژه‌یه بكه‌ن. ئه‌وه‌یه كه ده‌رهێنان و وه‌به‌رهێنانی ئه‌م جۆره نه‌وته كه ئه‌مریكا پێی هه‌ڵده‌ستێت، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیكه‌ی 65 بۆ 70 دۆلاری تێده‌چێت، بۆیه سعودیه وابیرده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌بازاڕدا داببه‌زێنێت، پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی لیته‌یی ئه‌مریكی شكست ده‌هێنێت. له‌و باره‌یه‌وه كۆمپانیای (به‌یكه‌ر نیوزی ئه‌مەریكی بۆ خزمه‌تگوزاریه نه‌وتییه‌كان) له ناوه‌ڕاستی كانونی یه‌كه‌می 2015 ئاشكرای كرد، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، قازانجی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان دابه‌زیون، به‌جۆرێك كه 29 بورجی هه‌ڵكۆڵینی نه‌وتیش به‌م هۆكارانه له كاركردن راگیراون. به‌هه‌مان شێوه ئاژانسی DWئه‌ڵمانی زۆر رونتر په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌و له راپۆرتێكدا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: پیشه‌سازی ده‌رهێنانی نه‌وتی به‌ردی ئه‌مریكا ئێستا رۆژگاری زێرینی خۆی تێپه‌راندوه‌و پێده‌چێت له‌داهاتوودا له رۆژگارێكی سه‌خت به‌رێ بكات. هه‌ر به‌پێی هه‌مان راپۆرت، به‌رده‌وامی له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌بێته "مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ و ژیان" بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا، چونكه له‌ئاكامدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی له‌سایه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا جگه له‌زیان چاوه‌روانی هیچی دیكه‌ی لێناكرێت. 4. فاكته‌ره گشتییه‌كان 1. وڵاتانی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنی پێشكه‌وتو هه‌وڵه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه‌ی وه‌ك (تیشكی خۆر، وزه‌ی با و وزه‌ی ئه‌تۆمی ...). وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی وه‌ك نه‌وت و گاز. ئه‌م رێكاره‌ش هۆكارێك ده‌بێت بۆ كه‌متر په‌نا بردنه به‌رده‌م به‌كاربردنی نه‌وت له‌بواری پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێناندا. هه‌ر بۆیه لێكه‌وته‌ی ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆكار بۆ دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت له‌ئاینده‌دا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌متر پێویستی به‌به‌كاربردنی نه‌وت و گاز و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی جێگره‌وه. 2. چین به‌دوه‌م ده‌وڵه‌تی هاورده‌كاری نه‌وت له‌جیهاندا داده‌نرێت، به‌ڵام كێشه‌ی ئابوری ئه‌و وڵاته بۆته هۆی خاوبونه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی، به‌م هۆیه‌شه‌وه هاورده‌كردنی نه‌وت بۆ چین كه‌میكردوه، هه‌ربۆیه دۆخی ئابوری چینیش به‌هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی ئاستی خواست له‌سه‌ر نه‌وت داده‌نرێت، به‌جۆرێك ئه‌مه‌ش كاریكردوه‌ته سه‌ر دابه‌زینی به‌های نه‌وت له‌بازاری نه‌وتی جیهانیدا. 3. هاوشانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی لیته‌یی (به‌ردی) له ئه‌مەریكا، ئێستا چه‌ندین وڵاتانی ئه‌فریقی و ئه‌مریكای باشوور وه‌به‌رهێنانی زۆریان له بواری نه‌وتی خاوی ئاسایی‌دا ئه‌نجام داوه و بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان به‌رزكردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ زیادبونی ئاستی وه‌به‌رهێنان و خستنه روی بری نه‌وتی له‌جیهاندا. بۆ نمونه له وڵاتێكی وه‌ك مه‌كسیك پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت درا به كه‌رتی تایبه‌ت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌چاو رابردودا به‌رزتر ببێته‌وه. 4. پێده‌چێت یه‌كێكی دیكه له‌هۆكاره‌كان په‌یوه‌ندیداربێت به‌كۆنترۆڵكردنی زۆرێك له‌بیره نه‌وته‌كانی سوریا‌و عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه. چونكه به‌شێكی زۆری داهات و سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م رێكخراوه پشت به هه‌نارده‌و فرۆشی نه‌وت ده‌به‌ستێت، له‌بازاری ره‌شدا. هاوكات داعش ئاستی خستنه‌ڕوی نه‌وتی له‌بازاری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا زیاد كردووه. به نرخێكیش نه‌وت ده‌فرۆشێت، كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت هێشتا نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌و ئاسته ك له نێوان 20 -30 دۆلاردا به‌رمیلێك نه‌وت بفرۆشرێت. كاریگه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تان گومانی تێدا نییه دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئاكامه‌كه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تان وه‌ك یه‌ك نییه، بۆ نمونه هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌تان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م دابه‌زینه نوێیه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بن وه‌ك (ئێران، روسیا، ڤه‌نزوێلا، نه‌یجیریا، عێراق، سعودیه، وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو). له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی وه‌ك (ئه‌مەریكا، چین، ژاپۆن، هندستان، وڵاتانی ئه‌وروپا) سودمه‌ندی گه‌وره‌ن له نزمبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت. به‌ڵام دواجار كاریگه‌ریی زیان و سود له نێوان ده‌وڵه‌ته‌كاندا جیاواز ده‌بێت، به‌جۆرێك هه‌ر ده‌وڵه‌تێك پشكێكی جیاوازی له‌سود و زیان به‌رده‌كه‌وێت. هه‌ر بۆیه ئێمه لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین دیارترین ده‌وڵه‌تانی زیانمه‌ند و سودمه‌ند به‌م جۆره ده‌ستنیشانبكه‌ین: یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تانی زه‌ره‌رمه‌ند له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، سه‌رجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ن كه بۆ دابینكردنی داهات و خه‌رجیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستن. ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌گه‌ڵ دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا دۆخی ئابوری ئه‌م وڵاتانه دوچاری گۆرانی جیاواز ببێته‌وه. له‌دیارترینی ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتین له: 1. ئێران هه‌رچه‌نده حكومه‌تی ئێران راهاتوه ئیداره‌ی دۆخی ئابوری خۆی بكات، سه‌ره‌رای ئه‌و سزا ئابورییانه‌ی كهبهردهوام له‌لایه‌ن رۆژئاواوه خراونه‌ته سه‌ری. به‌ڵام دۆخی ئه‌مجاره بۆ ئێران جیاوازه، چونكه شاده‌ماری ژیانی ئابوری ئێران وابه‌سته‌ی داهاتی فرۆشی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه له‌ناویشیاندا نه‌وت به‌دیاریكراوی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه داشكانی نرخی نه‌وت بۆ خوار ئه‌و نرخه‌ی كه‌ئێران له‌بوجه‌ی گشتی وڵاته‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر فرۆشی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دیاریكردوه، زیانێكی بێ ئه‌ندازه به داهاتی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت. له‌بودجه‌ی 2015 ئێران‌دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رامبه‌ر 72 دۆلار خه‌مڵێنراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ساڵی 2014 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 100 دۆلار دیاریكرابو. (سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی IMF)ش پێی وایه ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت هاوسه‌نگی بگێرێته‌وه بۆ داهاتی گشتی و بودجه‌ی لهكورتهێنان بپارێزێت، ئه‌وا پێویسته نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به‌رامبه‌ر بێت به 130 -131 دۆلار. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ده‌بینرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌یه، به‌واتا نرخی فرۆشتنی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌دو هێنده زیاتر دابه‌زیوه كه ئێران پێویستی پێیه‌تی. ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌به‌های دراوی ریاڵی سعودی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكیدا به‌رێژه‌ی14% داببه‌زێت. سندوقی دراوی نێوه‌وڵه‌تی له‌م سه‌روبه‌نده‌دا پێشبینی كردوه كه بودجه‌ی ئێران له‌ساڵی نوێ‌دا روبه‌روی نزیكه‌ی 8.6 ملیار دۆلار كورتهێنان ببێته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئێران به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه زیانێكی زۆری به‌ر كه‌وتووه، كه پێشتر‌و له‌ساڵی 2013 دا (پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران) ئاماژه‌ی پێدابوو كه به‌هۆی كاریگه‌ری ولێكه‌وته‌كانی سزاكانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له ئێران‌دا بۆ 20% به‌رزبۆته‌وه. به‌گشتی ئه‌م گۆرانكاریانه گوشارێكی دارایی مه‌زنیان بۆ سه‌ر دۆخی ئابوری ئێران هێناوه. به‌جۆرێك كه پێده‌چێت زیانه‌كانی ئێران به‌هۆی دابه‌زینی نه‌وته‌وه زۆر زیاترببێت له‌و زیانانه‌ی كهچاوهروانكراون به‌هۆی گه‌مارۆكانی (ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان) به‌ر دۆخی ئابوری و سیاسی ئێران بكه‌وێت. 2. روسیا روسیاش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێران، دۆخی ئابوریی دوچاری گرفتێكی زۆر بۆته‌وه. به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا، ئه‌مه جگه له‌و ئابلوقهو سزا دهرهكیهش كه‌به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی دۆخی ئۆكرانیا خراوه‌ته سه‌ری، كه‌هێنده‌ی دیكه كاریكردوه‌ته سه‌ر دابه‌زینی نرخی دراوی رۆبڵی روسی و ئابوری ئه‌و وڵاته‌ی دوچاری ته‌نگژه‌ی زیاتر كردوه‌ته‌وه. دابه‌زینی نرخی نه‌وت، روسیا ده‌خاته ژێر فشارێكی زۆره‌وه. چونكه رووسیا له بودجه‌ی 2015 دا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی له‌نێوان 90 بۆ 100 دۆلار خه‌مڵاندووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت روسیا نه‌وت له‌خوار 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌فرۆشێت، چونكه بودجه‌كه‌ی دوچاری كورتهێنان ده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌نده روسیا له‌ئێستادا نزیكه‌ی 450 ملیار دۆلار یه‌ده‌گی پاشه‌كه‌وتكراوی له‌به‌ر ده‌ستدایه، به‌ڵام له‌وانه‌یه نه‌توانێ به‌م بره ته‌واوی خه‌رجی و پێداویستیه‌كان و ئاستی وه‌به‌رهێنان و ئاستی ژیانی هاوڵاتیان و كێشه‌ی بێكاری و هاوتای كورتهێنانی بودجه‌ی وڵاتی پێ راست بكرێته‌وه. 3. ڤه‌نزوێلا ڤه‌نزوێلا یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی كه بۆ دابینكردنی داهاتی به‌رێژه‌ی 96% پشتی بهههناردهكردنی نه‌وت به‌ستوه. بودجه‌ی ڤه‌نزوێلا بۆ ساڵی 2015 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی به 60 دۆلار خه‌مڵاندوه. ئه‌م نرخه‌ش به‌دو هێنده كه‌متره له‌و نرخه‌ی كه ڤه‌نزوێلا له‌ساڵی 2012 نه‌وتی پێ فرۆشتوه كه 103 دۆلار بو. سندقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی IMF پێی وایه بۆ فه‌نزوێلا پێویسته نرخی نه‌وت 118 دۆلار بێت، بۆ راگرتنی باڵانس له بودجه‌ی ئه‌و ولاَتهدا. هه‌ر بۆیه دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌بڕی هه‌ر دۆلارێك نزیكه‌ی 450 تا 500 ملیۆن دۆلار زیان به دارایی ڤه‌نزوێلا ده‌گه‌یه‌نێت. هاوكات بودجه‌ی ساڵانه‌ی ڤه‌نزوێلا نزیكه 17% كورتهێنانی به خۆیه‌وه بینیوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م كورتهێنانه زیاتریش بێت، چونكه پێناچێت یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌ی ئه‌و وڵاته له ئاستێكدا بێت كه حكومه‌تی ڤه‌نزوێلی بتوانێ به‌هۆیه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی ئابوری و كورتهێنانی بودجه بدۆزێته‌وه. چونكه قه‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه سه‌رۆكی ولاَت (نیكۆلاس مادۆر) ناچار كردووه به گرتنه به‌ری رێكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیاكان، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێكارێكی سه‌ره‌تایی و خۆپارێزی له‌به‌رامبه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا. سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا (نیكۆلاس مادۆر) رایگه‌یاند: ڤه‌نزوێلا ده‌توانێت له‌م دۆخه رزگاری ببێت به‌مه‌رجێك نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 دۆلار به‌رز ببێته‌وه. هه‌رچه‌نده له‌بودجه‌ی ڤه‌نزوێلادا نرخی نه‌وت به 60 دۆلار خه‌مڵێندراوه. له‌روی تیۆریشه‌وه گه‌ر ڤه‌نزوێلا بیه‌وێت له‌و قه‌یرانانه رزگاری ببێت و بودجه‌ی وڵات لهكورتهێنان بپارێزێت، ئه‌وا ده‌بێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ زیاتر له 100 دۆلار به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی ئه‌سته‌مه. دواجار دابه‌زینی نرخی نه‌وت فشارێكی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌خاته سه‌ر ڤه‌نزویلا. له‌گه‌ڵ ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ چه‌ند ساڵێكه خراونه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاته. 4. نه‌یجیریا نه‌یجیریا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئابوری و گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وته له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقادا. رێژه‌ی 60% داهاتی نه‌یجیریا له‌رێی نه‌وته‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، رێژه‌ی 95% چالاكیه بازرگانیهكانیشی پشت بهههناردهكردنی نه‌وت ده‌به‌ستێت. بۆیه هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له نرخی نه‌وتدا، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵێت. ئاستی كارگه‌ریه‌كانی دابه‌زینی نه‌وت له‌ئێستادا بۆ نه‌یجیریا زۆر زیاتره له‌چاو رابردودا، چونكه پێشبینی ده‌كرێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی نه‌یجیریا بۆ ساڵی 2015 له‌چاو 2014 كه‌متربێته‌وه، له 2.38 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه بۆ 2.27 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه رۆژانه نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن چه‌كدار و چه‌ته رێگرهكانهوه به‌تاڵان ده‌برێت ده‌كاته 5% نه‌وتی نه‌یجیریا. هاوكات نه‌یجیریا بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ی هاوسه‌نگ بێت و خۆی له كاریگه‌ریه‌كانی كورتهێنان بپارێزێت، ئه‌وا ده‌بێت نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 118 دۆلار دابنرێت. له‌دیارترین كاریگه‌ریش كه‌له ئێستادا به ئابوری نه‌یجیریاوه ده‌رده‌كه‌وێت، بریتییه له‌دابه‌زینی به‌های دراوی نه‌یجیری (نایرا) كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا، نرخه‌كه‌ی به رێژه‌ی 4% له‌به‌رامبه‌ر دۆلاردا دابه‌زیوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كه بودجه‌ی ساڵی 2015 ی نێجیریا دوچاری كورتهێنان ببێته‌وه. چونكه له‌بودجه‌ی 2015 دا نه‌یجیریادا بۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 78 دۆلاری دیاریكردووه. له‌كاتێكدا نرخی نه‌وت هاتۆته خوار 50 دۆلاره‌وه. به‌م جۆره هاوشانی قه‌یرانی سیاسی ئه‌و ولاَته به‌ده‌ست گروپه چه‌كدارییه‌كانی وه‌ك (بۆكۆ حه‌رام)، پێشبینی ده‌كرێت كێشه‌و قه‌یرانی دارایش، له ئاینده‌دا بۆ نه‌یجیریا ببێتـه ئه‌گه‌رێكی كراوه. 5. به‌حره‌ین وڵاتی به‌حره‌ین یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی كهرێژهی 85% داهاتی گشتی پشت به فرۆشتنی نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌م وڵاته له بودجه‌ی 2013-2014دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی به 90 دۆلار خه‌مڵاندبوو. ئه‌گه‌رچی پێشبینی ناكرێت له‌ساڵی 2015دا نرخی نه‌وت بگاته‌وه ئه‌و ئاسته. به‌حره‌ین رۆژانه له‌هه‌نارده‌كردنی 194 هه‌زار به‌رمیل، نزیكه‌ی 17.46 ملیۆن دیناری ده‌ست ده‌كه‌وت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌م رێژه‌یه كه‌م ده‌كات بۆ 11.64 ملیۆن دینار، واته به‌حره‌ین ته‌نها له دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ خوار 90 دۆلار به‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی و له‌چه‌ند رۆژێكدا 5.82 ملیۆن دینار زیانی به‌رده‌كه‌وێت. به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێیان وایه كه به‌حره‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ناتوانێت به‌رگه‌ی دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت بگرێت. به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی دارایی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند كه‌ته‌نها له‌ماوه‌ی پێنج هه‌فته‌دا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های نه‌وته‌وه، زیانی 261 ملیۆن دۆلار به ئابوری به‌حره‌ین گه‌یشتوه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین بیانه‌وێت بودجه‌ی وڵاته‌كه‌یان لهكورتهێنان بپارێزرێن و هاوسه‌نگی له‌نێوان خه‌رجی و داهاته‌كانیدا بهێننه دی، ئه‌وا پێویسته نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیان به 120 دۆلار دابنێن. به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵه، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ خوار 50 دۆلار. به‌م شێوه‌یه چاوه‌روان ده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چه‌ند قه‌یرانێك به‌رۆكی بهحرهینیهكان بگرێته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به‌حره‌ین له فرۆشتنی نه‌وت نزیكه‌ی 1.2 ملیار دیناری ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا به‌حره‌ین پێویستی به 1.3 ملیار دینار ده‌بێت، بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی رۆژانه و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی وڵاته‌كه‌ی. لێره‌وه ئاماژه‌كانی هاتنه كایه‌ی قه‌یرانی راسته‌قینه بۆ بهحرهینییهكان ده‌بێت به واقیع. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه گۆڤاری (وڵ ستریت جۆرناڵ ) له‌میانی راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا به‌حره‌ین نزیكه‌ی 0.5% له كۆی گشتی داهاتی ناوخۆی زیانی به‌ركه‌وتووه، له‌روی دارایشه‌وه له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یدا زیانێكی زۆری دارایی به‌ركه‌وتوه، كه ئه‌و گۆڤاره زیانه‌كانی به 170 ملیۆن دۆلار خه‌مڵاندوه. 6. كوه‌یت باری ئابوری كوه‌یت زۆر په‌یوه‌سته به نرخی نه‌وته‌وه، چونكه 95% داهاتی گشتی ئه‌و وڵاته پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت. له بودجه‌ی 2014ی ئه‌و وڵاته‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌رامبه‌ر بو به 75 دۆلار بو، بۆ ساڵی 2015 نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی له‌نێوان 55 - 60 دۆلار خه‌مڵاندوه. بۆیه نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ خوار 50 دۆلار، كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر باری دارایی كوه‌یت ده‌بێت. رۆژنامه‌ی (وڵ ستریت جۆرناڵ) زیانه‌كانی كوه‌یتی له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ساڵی 2015 به 31 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كات. له‌م باره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی بودجه له په‌رله‌مانی كوه‌یت رایگه‌یاندوه كه بودجه‌ی ساڵی 2015 كوه‌یت روبه‌روی كورتهێنان ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بری كورتهێنانه‌كه بگاته 2.8 ملیار دینار كهبهرامبهره به 10 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گۆرانكاریه‌كی گه‌وره‌یه كه‌به‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا دێت، له‌چاو رابردودا. چونكه داهاتی كوه‌یت له ساڵی 1995 تا ئێستا روبه‌روی قه‌یرانێكی له‌و جۆره نه‌بوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام داهاتی له بودجه‌كه‌ی زیاتر بوه. رێژه‌ی پشتبه‌ستنی وڵاتان به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت دوه‌م: ده‌وڵه‌تانی سودمه‌ند له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌له دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا سودمه‌ند ده‌بن، سه‌رجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ن كه‌پشت به هاورده‌كردنی نه‌وت ده‌به‌ستن، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان و دابینكردنی وزه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت، دۆخی ئابوری ئه‌م وڵاتانه گه‌شه‌كردن به‌خۆیه‌وه بینێت، به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه‌له كڕینی نه‌وتدا بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. 1. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا دابه‌زینی نرخی نه‌وت، وه‌ك چۆن له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به نه‌وتی لیته‌یی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئابووری ئه‌مریكا دروست ده‌كات. به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی هاورده‌كاری نه‌وته كه‌رۆژانه نزیكه‌ی 6.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هاورده ده‌كات. نزیكه‌ی 19.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیش به‌كار ده‌بات. ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیان به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی (نه‌وتی به‌ردی) ئه‌مریكی ده‌گه‌یه‌نێت. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك ئاماژه‌ی دیكه هه‌ن ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌مریكا سود مه‌ند ده‌بێت له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت، واته سوده‌كان بۆ ئه‌مریكا له‌م نێوه‌نده‌دا زیاترده‌بن له‌و زیانانه‌ی كه ئه‌گه‌ری رودانیان له‌ئاینده‌دا هه‌یه. دابه‌زینی نرخی نه‌وت به كۆی گشتی نزیكه‌ی 75 ملیار دۆلار ده‌گێرێته‌وه بۆ هاونیشتیمانیانی ئه‌مریكی، هاوكات ده‌شبێته هۆكار بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین بۆ شۆفێرانی ئه‌مریكا و له رۆژێكدا نزیكه‌ی 630 ملیۆن دۆلار بۆ هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. واتا له ساڵێكدا 230 ملیار دۆلار پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن و ده‌توانن له دابینكردنی پێداویستیه‌كانی دیكه‌یاندا خه‌رجی بكه‌ن. به هه‌مان شێوه گه‌وره كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ئه‌مریكی سودمه‌ندده‌بن له دابه‌زینی نرخی به‌نزین، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ده‌لتا ده‌ڵێت: دابه‌زینی نرخی هه‌ر سه‌نتێك به‌نزین ده‌بێته هۆی زیادبونی قازانجی نزیكه‌ی 40 ملیۆن دۆلار له ساڵێكدا. ستیڤن براون كه پسپۆرێكی بواری ئابورییه له‌زانكۆی (نیڤادا) له‌رێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه كه‌ئایا ئه‌مەریكا سود مه‌ند ده‌بێت له ئه‌نجامی دابه‌زینی به‌های نه‌وت یاخود نا؟ ستیڤن پێیوایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هۆكارێك ده‌بێت بۆ گه‌شانه‌وه‌ی دۆخی ئابوری له 42 ویلایه‌تی ئه‌مریكادا، ئه‌وانه‌ش ئه‌و ویلایه‌تانه‌ن كه چڕترینن له‌روی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه، زۆرینه‌شیان سه‌رقاڵی بواری به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازین، هاوكات له‌م ویلایه‌تانه‌دا رۆژانه زۆرترین رێژه له‌نه‌وت هاورده و به‌كار ده‌برێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی به‌نزین، كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا جێده‌هێڵێت، به‌وپێیه‌ی ساڵانه بۆ هه‌رماڵێك نزیكه‌ی 500- 1100 دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌وه جگه له‌و سودانه‌ی دیكه‌ش كه‌له بواری (تێچونی كرێی بلیتی فرۆكه‌و گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كان و پێداویستییه رۆژانه‌كانی دیكه ) بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا دۆخه‌كه بۆ هه‌شت ویلایه‌تی دیكه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (ئه‌لاسكا و لویزیانا و نیو مه‌كسیكۆ و داكۆتای باكور و ئۆكلاهۆما و وایمۆنگ و ڤێرجینیا)ن، چونكه ئه‌مانه ئه‌و ویلایه‌تانه‌ن كه زۆرینه‌ی داهاتیان پشت به به‌رهه‌مهێنانی وزه و نه‌وتی به‌ردی ده‌به‌ستێ. بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌م ویلایه‌تانه دوچاری كورتهێنانی دارایی بكاته‌وه. بۆ نمونه (ئه‌لاسكا) دوچاری كورتهێنان هاتووه به رێژه‌ی 3.5 ملیار دۆلار له‌ساڵێكدا، كه‌ده‌بێت له‌رێگای هاوكاریه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی كرێ و باجی سه‌ر هاونیشتیمانیان چاره‌سه‌ری كورتهێنانه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه. دواجار به بۆچونی (براون) ئه‌م دۆخه له ئێستادا سوده‌كانی به‌چاو زیانه‌كانی زۆر زیاترده‌بن بۆ ئه‌مریكا. بۆیه ده‌كرێت پشت به‌ست به‌و سوده‌ی كه ده‌چێته سه‌ر داهاتی گشتی ئه‌مریكا، كێشه‌كانی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی پێ چاره‌سه‌ربكرێت كه دوچاری قه‌یرانی كورتهێنان ده‌بنه‌وه. جانێت یه‌له‌ن، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بڕوای وایه: دابه‌زینی نرخی نه‌وت ره‌نگه ئه‌گه‌ر قازانج و زیانه‌كانی به‌یه‌كتر به‌راورد بكه‌ین به قازانجی ئه‌مریكا ده‌شكێته‌وه. نه‌وتی هه‌رزان بۆ هاوڵاتییان باشه، چونكه خێزانه ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌وان ده‌توانن پاره‌ی زیاتر پاشه‌كه‌وت بكه‌ن. به‌م جۆره له‌كۆی گشتی هاوكێشه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئابوری ئه‌مەریكا سودمه‌ند ده‌بێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌مەریكا به ئه‌ندازه‌ی 1% له‌ماوه‌ی ساڵێكدا. 2. چین چین له پاش ئه‌مریكاوه به یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تانی هاورده‌كاری نه‌وتی جیهان داده‌نرێت. رۆژانه نزیكه‌ی 6.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو هاورده ده‌كات، كهبهرامبهره به رێژه‌ی 10.22%. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 7.8 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیش به‌كار دێنێت. بۆیه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 115 بۆ 60 دۆلار، له‌به‌رامبه‌ردا نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلار بۆ داهاتی چین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. به‌م هۆیه‌وه چین رۆژانه نزیكه‌ی 470 ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌گه‌رێته‌وه. چونكه له‌م قۆناغه‌دا چین ده‌توانێ به‌كه‌مترین نرخ، زۆرترین بری نه‌وت بكرێت، تاوه‌كو بۆ ئاینده پاشه‌كه‌وتی بكات. هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مه ده‌رفه‌تێكیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چین روبكاته به‌كاربردنی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه كهلهدیارترینیان گازی سروشتییه. 3. هیندستان هیندستان یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی كه پشت به رێژه‌یه‌كی زۆر له‌نه‌وتی هاورده‌كراو ده‌به‌ستێت كه رۆژانه 2.7 ملیۆن به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت. له‌به‌رامبه‌ردا 2.9 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیش به‌كار ده‌هێنێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بودجه‌ی هیندستان چه‌ند ساڵێكه دوچاری كورتهێنان بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی ناچار كردوه كه بڕی باج له‌سه‌ر پێداویستییه رۆژانه‌كان زیادبكات. پێده‌چێت دابه‌زینی نرخی نه‌وت باشترین ده‌رفه‌ت بێت بۆ ئه‌وه‌ی هیندستان بیقۆزێته‌وه و بهخهرجیهكانی بواری كرینی نه‌وت، پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی پر بكاته‌وه. لێره‌وه حكومه‌تی هیندستان بری 41 ملیار دۆلار كه ده‌گاته نزیكه‌ی 4.5% ی له كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵانه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش هانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات نرخی به‌رهه‌مه پیشهسازییهكانیان دابه‌زێنن، وه‌ك چۆن هانیان ده‌دات بۆ به‌رفراوانكردنی ئاستی چالاكی بازرگانی و بازاڕی هه‌نارده‌كردنیان له‌گشت بواره‌كاندا. سه‌رئه‌نجام به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئابوری هینستان له‌چاو رابردودا ده‌بوژێته‌وه. 4. وڵاتانی یۆرۆ وڵاتانی یۆرۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌گشتی له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت سودمه‌ند ده‌بن، چونكه 88% شمه‌كی به‌كاربراوی به‌رهه‌مهێنراویان پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت. له‌م دۆخه‌دا، پیشه‌سازی ئه‌وروپی دهبوژێتهو و هاوكات كێبركێ له‌گه‌ڵ شمه‌كی بیانیش زیاد ده‌كات، نرخی گشتی شمه‌ك و پێداویستییه گشتییه‌كانیش بۆ هاوڵاتیان داده‌به‌زێت. كڕینی نه‌وت به نرخێكی هه‌رزان بۆ وڵاتانی هاوردهكهری نه‌وت خاڵی پۆزه‌تیڤی زۆرتره و راسته‌خۆ كارده‌كاته سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌وت هاورده ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڵاتیانی ئه‌وروپا راسته‌خۆ قازانج له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا نرخی هه‌ر یه‌ك لیتر به‌نزین له كۆتایی 2014دا بۆ هه‌ر یۆرۆیه‌ك 25 سه‌نت دابه‌زیوه. هاوكات ئه‌وروپا له ساڵی 2013دا به‌ته‌نیا 500 ملیار دۆلاری خه‌رجی هاورده‌كردنی كاڵای كردوه كه 75%ی په‌یوه‌ست به نه‌وت بوه. ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له‌سه‌ر 50 دۆلار یاخود برێك كه‌متر، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك جێگیر ببێت، ئه‌و 500 ملیاره‌ی ته‌رخانكراوه بۆ هه‌نارده‌كردن له ئه‌وروپا، داده‌به‌زێت بۆ خوار 200 ملیار دۆلار. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌شێك لهداهاتیان پشت به به‌رهه‌م و پیشه‌سازی كشتوكاڵ ده‌به‌ستێت، لایه‌نێكی دیكه‌ی سودمه‌ندن له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، چونكه كه‌رتی كشتوكاڵ گرێدراوه به تێچووه‌كانی وزه‌وه، هه‌ربۆیه دابه‌زینی نرخی نه‌وت سه‌ر ئه‌نجام تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێنێت. هاوشێوه‌ی وڵاتانی یۆرۆ، وڵاتانی دیكه‌ش هه‌ن كه‌له دابه‌زینی نرخی نه‌وت سود مه‌ند ده‌بن، له‌وانه‌یه دیارترینی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش هه‌ر یه‌ك له (به‌ریتانیا و یابان و توركیا)بن. به‌هۆی پێویستیان به هاورده‌كردنی نه‌وتی رۆژانه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان پێده‌دات كه پشتیوانی له‌م دۆخه‌ی ئێستای بازاری نه‌وت بكه‌ن. سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش له ڕاپۆرتێكدا له باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی سود له‌م قه‌یرانی دابه‌زینی نرخی به‌نزینه وه‌رده‌گرن، پێی وایه كه‌له ئاكامدا دابه‌زینی به‌های نه‌وت، ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی ئابوری له سه‌رجه‌م وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كاندا . به پێچه‌وانه‌شه‌وه بانكی ناوه‌ندیی ئینگلته‌را له راپۆرتێكدا مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت به نزیكه‌ی 40% له مانگی حوزه‌یرانی رابردودا بۆ له‌سه‌ر ئه‌وروپا باس ده‌كات و پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ببێته هۆی دابه‌زینی پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌كردن له ناوچه‌ی یۆرۆ كه نیوه‌ی هه‌نارده‌كراوه‌كانی به‌ریتانیا به‌كار دێنێت و كێشه‌ی قه‌رزه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات. بانكه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه دواكه‌وتنی كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز له‌دانه‌وه‌ی قه‌رز ره‌نگه كه‌می سیوله‌ی (كاش) له‌ناو بازاڕه‌كاندا لێبكه‌وێته‌وه و پێویسته له‌سه‌ر بانك و كۆمپانیاكان هه‌ست به ئه‌گه‌ری فشاره‌كانی سه‌ر سیوله‌ی بازاڕ بكه‌ن. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه بڵێین براوه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، خودی ئابوریی جیهانه. هه‌ر 10% دابه‌زین له نرخی نه‌وت ده‌بێته هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئابووریی جیهان به‌رێژه‌ی 0.2%. كه‌واته 50% دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئێستا به‌ڕێژه‌ی 1% ئابوریی جیهانی پێشخستووه. عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی راسته‌خۆی له‌سه‌ر سیسته‌می ئابوری و حوكمڕانی و ژیانی رۆژانه‌ی هاونیشتیمانیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه عێراق و هه‌رێم دو لایه‌نی دیكه‌ن كهئابوریان وابه‌سته‌یه به هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وته‌وه. هه‌ر بۆیه دابه‌زین له‌نرخی نه‌وت زیانی گه‌وره‌ی ئابورییان پێده‌گه‌یه‌نێت و ئاستی قه‌یرانه داراییه‌كانیان قوڵتر ده‌كاته‌وه. حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌و كاته‌وه‌ی نرخی به‌رمیلێك نه‌وت هاتۆته خوار 90 دۆلاره‌وه، دوجار پێداچونه‌وه‌ی به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2015 كردوه و ده‌ستیشی كردوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی، سه‌ره‌تا له پڕۆژه یاساكه‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی به 70 دۆلار خه‌مڵاند، به‌ڵام كاتێك نرخی به‌رمیل دابه‌زی بۆ 64 دۆلار، لهپێداچونهوهی دوه‌می بودجه‌دا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیان به 60 دۆلار جێگیركرد. ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و كورتهێنانه‌ی كهچاوهروان ده‌كرێت بودجه‌ی عێراق روبه‌روی بێته‌وه. به‌ڵام نرخی نه‌وت له 60 دۆلاریش نه‌وه‌ستاو له ئێستادا له‌خوار 50 دۆلاره‌وه‌یه. به‌ڵام پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، كه بۆچی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م نرخ دابه‌زینه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر عێراق به به‌راوورد به وڵاتانی دیكه‌ی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وت له‌ناوچه‌كه‌دا زۆر زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت؟ ده‌كرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌رێی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه بخه‌ینه‌ڕو، كه‌له دیارترینیان بریتین له: 1. عێراق له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2015دا ڕوبه‌ڕوی كورتهێنانی زیاتر له 25 ترلیۆن دینار بۆته‌وه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كورتهێنانهش، حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ستوه، به‌ڵام واچاوهرواندهكرێت تا ناوه‌ڕاستی كانونی دووه‌می 2015 نرخی نه‌وت كه‌متربێت له‌و نرخه‌ی كه عێراق بۆ فرۆشتنی نه‌وت دایناوه، كه 60 دۆلاره بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت. نه‌وتی خاوی عێراق له ئێستادا به 43 دۆلار ده‌فرۆشرێت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، واته 17 دۆلار كه‌متر له‌و نرخه‌ی كه حكومه‌تی عێراق له پڕۆژه بودجه‌ی 2015 دایناوه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، به‌مه‌ش عێراق له حاڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی 3.3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتدا له 2015، بۆ هه‌ر رۆژیك زیاتر له 56 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 43 دۆلار بفرۆشێت به‌راورد به‌و نرخه‌ی كه بودجه‌ی عێراق بۆی داناوه، به‌مه‌ش له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا تێكڕای ئه‌و كورتهێنانه‌ی روبه‌ڕوی بودجه‌ی عێراق ده‌بێته‌وه، ده‌گاته یه‌ك ملیار و 683 ملیۆن دۆلار. به‌م جۆره ده‌بینین كه‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق زۆرترین كورتهێنانی هه‌یه، كه‌له ساڵی (2003)ه‌وه تائێستا ئه‌و رێژه‌یه‌ی كورتهێنانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وتیش بڕی كورتهێنانه‌كه زیاتر ده‌كات. 2. به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه بۆ زیاتر له ساڵێك ده‌چێت دۆخی ئاسایشی عێراق، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشور و ناوه‌راستی عێراق روی له ئاڵۆزی كردووه. به‌م هۆیه‌شه‌وه توانایه‌كی زۆری دارایی عێراق بۆ ئه‌م بواره ته‌رخانكراوه. هه‌م بۆ كڕینی چهكو پێداویستی سه‌ربازییه‌كان، هه‌م بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ره‌و زیانانه‌ی به‌ر دانیشتوانی ناوچه جیاجیاكانی عێراق كه‌وتووه. بۆ نمونه له بودجه‌ی 2015 دا وه‌زاره‌تی به‌رگری 15.296692903 تریلیۆن دینار و وه‌زاره‌تی ناوخۆ 14.710622000 تریلیۆن دینار، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی 293.464765 ملیار دینار، جیهازی موخابه‌رات 278.892134 ملیار دیناریان بۆ ته‌رخانكراوه. هه‌روه‌ها (بانكی ناوه‌ندی عێراق) ئاست و قه‌باره‌ی زیانه داراییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقی به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه، به‌نزیكه‌ی (4 – 5) ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه. كه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌و بره له‌بودجه‌دا ته‌رخانبكات، بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هاونیشتیمانیانی زیانلێكه‌وتوی عێراق. 3. چه‌كدارانی داعش له‌ئێستادا كۆنترۆڵی نزیكه‌ی شه‌ش كێلگه‌ی نه‌وتی عێراقیان له‌ده‌ستدا ماوه. كه‌ئه‌وانیش بیره نه‌وتیه‌كانی (نه‌جمه، گیاره، حه‌مرین، عه‌یل، به‌له‌د و به‌تمه)ن. له‌هه‌مانكاتدا ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه (IEA) له راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به بازاڕی نه‌وت، بڕی به‌رهه‌مهێنانی بیره نه‌وته‌كانی ژێر ده‌ستی داعشی به زیاتر له 80 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا مهزهندهكردووه، كه به‌هۆیه‌وه ته‌نها له عێراق نزیكه‌ی 1 ملیۆن دۆلار سود به لایه‌نی دارایی داعش ده‌گه‌یه‌نێت. 4. داعش توانیویه‌تی كۆنترۆڵی چه‌ند سایلۆیه‌كی حكومی به‌رهه‌می گه‌نم بكات، له پێنج پارێزگای عێراقدا. كه به‌پێی پرۆگرامی جیهانی خۆراكی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (فاو)، نزیكه‌ی 40% بره به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق له‌و سایلۆیانهدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن. به‌پێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقیش، حكومه‌تی به‌غدا له‌كاتی هه‌ڵگرتنی به‌رهه‌می گه‌نمدا، بڕی (1ملیۆن و سه‌د هه‌زار) گه‌نمی له جوتیارانی عێراق كڕیوه و له‌و سایلۆیانهدا پاشه‌كه‌وتی كردووه. بەڵام ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان. ئه‌م بڕه گه‌نمه‌ش خۆراكی ساڵانه‌ی نزیكه‌ی 20%ی هاونیشتیمانیانی عێراق دابین ده‌كات. 5. به‌رپرسانی عێراق رایانگه‌یاندووه بۆ ئه‌مساڵ شتێك نییه به‌ناوی دراوی نه‌قدی پاشه‌كه‌وتكراو له داهاتی نه‌وت. چونكه زۆرێك له‌و داهاتانه به‌هۆی نه‌بونی پلانێكی ستراتیژی ورد و جه‌نگی داعشه‌وه، حكومه‌تی ناچار كردوه كه بره پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی به‌رده‌ست بخه‌نه بواری خه‌رجییه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانه‌وه. بۆ نمونه له‌ساڵی 2014دا نزیكه‌ی 644 ملیار دینار بۆ موچه‌ی مانگانه‌ی خۆبه‌خشه شیعه‌كان ته‌رخان كراوه. كه له ساڵێكدا ده‌گاته نزیكه‌ی 2 تریلیۆن دینار. 6. دیارنه‌مان و ونبونی برێكی زۆری داهاتی گشتی له‌ساڵی 2014 دا، بێگومان بوه‌ته قوربانی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه بێشوماره‌ی كه‌كۆی سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كه‌رتی گشتی عێراقی گرتوه‌ته‌وه. 7. وابه‌سته‌بونی عێراق به‌گێرانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی یانه‌ی پاریس و كوێت و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، سندوقی دراوی نێودهوڵهتیو ...هتد. ئاستی كورتهێنانه‌كه‌ی زیاتر كردوه. له ئێستادا به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، عێراق بڕی 8.9 ملیار دۆلار قه‌رزداری كوێته، كه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق ئه‌و برهقهرزه له‌ساڵی 2015 دا بۆ كوێت بگێرێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین عێراق لهداشكانی نرخی نه‌وت، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت له چاو گشت وڵاتانی جیهان به‌گشتی و وڵاتانی ده‌روبه‌ری به‌تایبه‌تی. چونكه عێراق به‌پێی بودجه‌ی 2015 ڕێژه‌ی 84% داهاته‌كه‌ی له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وته‌وه به‌ده‌ست ده‌هێنرێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت بۆ ساڵی نوێ به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كان و جه‌نگی داعشه‌وه، زۆرێك له‌پرۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان و وه‌به‌رهێنان له‌عێراقدا دوچاری چه‌قدا به‌ستن و راوه‌ستان ببنه‌وه. بەڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه‌دا ده‌رفه‌تێك به عێراق ده‌دات، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه عێراق هه‌یه‌تی بۆ زیادكردنی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له 3 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه بۆ 8 ملیۆن به‌رمیل، له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی گاز، كه عێراق به‌هه‌مان شێوه له‌م به‌رهه‌مه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده. هاوشێوه‌ی عێراق، هه‌رێمی كوردستانیش بێ به‌ش نییه له‌و زیانه ئابوریه‌ی كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت ڕوی تێده‌كات، چونكه عێراق و هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بودجه و یه‌ك داهاتیان هه‌یه‌و نه‌وت بڕبڕه‌ی پشتی سه‌رچاوه‌ی داهاتهكانیانه. عێراق و هه‌رێم له ئێستادا له سه‌روبه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكهوتننامهیهدان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی بودجه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، له‌به‌رواری 2/12/2014 ئیمزایانكرد، تێیدا هاتووه كه هه‌رێم پێویسته رۆژانه بری 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقیه‌وه بفرۆشێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عێراق پێویسته گشت موستهحهقاتێكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان چاوی له زیادكردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته له 250 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌ساڵی 2015. به‌ڵام دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت، جگه له‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری دروست ناكات، مه‌ترسی بۆ سه‌ر چاره‌نوسی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداش ده‌گوازێته‌وه. بۆ هه‌رێمی كوردستان دۆخه‌كه كه‌مێك جیاواز تریشه، هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا له كێشه‌دایه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نه‌وت هه‌نارده بكات، حكومه‌تی عێراق دژایه‌تی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت زیاتر بكات، ئه‌وا ئه‌و بۆریه‌ی كه ئێستا نه‌وتی هه‌رێم ده‌گوازێته‌وه و توانای گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوكی نییه له یه‌ك كاتدا. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی تێچوی كاره‌كانیانن له حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام له بودجه‌ی 2015شدا عێراق ئاماده نییه ئه‌و تێچوه بداته‌وه به كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌ركێكی قورستری كه‌وتۆته سه‌ر شان، كه ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بۆ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان خه‌رج بكات، له‌كاتێكدا نرخی نه‌وت به‌رده‌وام به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات. له ساڵی 2014وه زۆربه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن پلانی فراوانكردن و زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانیان به ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره سڕكردووه و چاوه‌ڕوانن پاره‌ی كاركردنیان وه‌ربگرن و بار‌و دۆخی سیاسی و ئه‌منیش كه به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه، هێور ببێته‌وه. ئایندهی نرخی نه‌وت ئه‌و گریمانانه‌ی كه له 10 ساڵی ڕابردودا بۆ خه‌مڵاندنی نرخی نه‌وت دانراون زۆربه‌یان نا ڕاست ده‌رچون، هه‌ر بۆیه دامه‌زراوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه زۆر به كه‌می پێشبینی جێگیربونی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام به خوێندنه‌وه بۆ پێشبینیه‌كانی ئێستا كه بۆ ئه‌م قه‌یرانه ده‌كرێت، نرخی نه‌وت دوو ئاستی بۆ داده‌نرێت. ئاستی یه‌كه‌م نرخی نه‌وت له نێوان 70 بۆ 80 دۆلار ده‌خه‌مڵێنن، ئاستی دوه‌میش نرخی نه‌وت له‌نێوان 35 بۆ 55 دۆلار ده‌خه‌مڵێنن. به‌ر له دیاریكردنی نرخه‌كه‌ی، عه‌بدوڵلا به‌دری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی ئۆپێك پێشبینی كاتی كۆتایی هاتنی قه‌یرانه‌كه دهكاتو بڕوای وایه: له‌نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2015دا نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت. له‌لایه‌كی تره‌وه په‌یمانگای (ئه‌نیستیتۆی مودیز بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی دارایی و ئابوری) له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه‌له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له سه‌روی 80 دۆلاروه جێگیر ببێت. جیاوازیه‌كی زۆر له‌نێوان ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه و بۆچونه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی سعودیه‌دا نییه ، كه ئه‌م وڵاته ئیداره‌ی دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت ده‌كات، عه‌لا ئه‌لنعێمی وه‌زیری نه‌وتی سعودییه به‌پێویستی ده‌زانێت نرخی نه‌وت دابه‌زێنرێت بۆ كه‌متر له نرخی نه‌وتی به‌رده نه‌وتییه‌كان، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر نرخی ئه‌و جۆره نه‌وته 80 دۆلار بێت، ده‌بێت نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی 75 دۆلار بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری روو له ئه‌وان بكاته‌وه. توێژه‌رێكی ئابوری ئه‌مه‌ریكی بڕوای وایه: ئه‌م دابه‌زینه‌ی ئێستای نرخی نه‌وت ده‌بوا له‌ساڵی 2011 روویبدایه، به‌ڵام به‌هاری عهرهبیو دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی زۆربه‌ی وڵاتان پرۆسه‌كه‌ی بۆ ئه‌مساڵ دواخست. (ئه‌نس حاجی)، توێژه‌ری ئابوری كۆمپانیای ئێن جی بی پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له‌ساڵی 2015دا نرخی نه‌وتی خاو به‌رزببێته‌وه بۆ سنووری 77 دۆلار. (بێژه‌ن زه‌نگه‌نه)، وه‌زیری نه‌وتی ئێرانیش بڕوای وایه: دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاتییه و پێشبینی ده‌كات نرخی نه‌وت ئاسایی ببێته‌وه و بگاته 60 بۆ 90 دۆلار. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچونانهشهوه، كۆمه‌ڵێك له دامه‌زراوه و لێكۆڵهرو چاودێره ئابوریه‌كان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌نرخی نه‌وت لانی كه‌م له‌م ساڵدا له خوار 55 دۆلاره‌وه بێت، كه ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت. (میشێل هیوسن) شیكه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای (سی ئێم سی ماركتسی نه‌وتی) ئاماژه بروای وایه: تا ئۆپیك ئاستی هه‌نارده كه‌منه‌كاته‌وه نرخی نه‌وت به‌رزنابێته‌وه و ئه‌گه‌ر داواكاری له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت زیاد نه‌بێت، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌بێته 40 دۆلار. بانكی (گۆڵدمان ساكس)یش پێشبینییه‌كی نوێی بۆ نرخی نه‌وت له دو ساڵی داهاتوودا بڵاوكرده‌وه‌ته‌وه. به‌پێی پێشبینییه‌كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له ساڵی 2015 ده‌گاته 50 دۆلار و 40 سه‌نت، هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساسیش به 47 دۆلار و 15 سه‌نت بفرۆشرێت. راسپارده‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له پێشه‌كیه‌كه‌دا، ئاماژه‌مان پێكرد پشتبه‌ستن به سامانی سروشتی گرفت ئامێزه. هاوكات ده‌شێ ئیداره‌دانی سامانی سروشتی له له‌عنه‌ته‌وه بگۆڕێت بۆ ڕه‌حمه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ییش بێت. له‌م به‌شه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده بخه‌ینه‌ڕو: 1.ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی زۆر زیاتر له ساڵانی پێش‌و له بودجه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری وه‌ك پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ. ده‌شێ سود له ئه‌زمونی ئیمارات وه‌ربگیرێ. هاوكات ئه‌زمونی نه‌رویج ده‌شێ ببێته نمونه‌یه‌كی چاولێكراو له ئاستی دوردا بۆ چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی سامانی سروشتی. 2. پشت نه‌به‌ستن به‌نه‌وت وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌یه، كه نزیكه‌ی 80% بۆ 90% داهاتی عێراق پشتی پێ ده‌به‌ستێ. بۆ نمونه عێراق له‌دروستبونیه‌وه به‌درێژای سه‌رده‌می پادشایه‌تی تاساڵی 1954 سه‌ره‌رای دۆزینه‌وه و كاركردنی نزیكه‌ی 17 بیره نه‌وت له‌و كاتدا، بهلاَم عێراق 64% داهاتی پشتی به فرۆشتنی به‌رهه‌م و به‌روبومی (كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری) به‌ستبوو. بەڵام له‌ئێستادا به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆیه پێویسته عێراق كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری وپیشه‌سازی هاوشانی كه‌رتی نه‌وت په‌ره‌پێبدات و به‌ته‌نها نه‌وت نه‌كاته تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوی وڵاته‌كه‌ی. 3. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بودجه‌ی 2015ی عێراقدا داببه‌زێنێت بۆ 50 دۆلار، نه‌ك به 60 دۆلار، كه ئێستا خه‌مڵێندراوه. 4. سودوه‌رگرتن و به‌گه‌رخستنی سامانی غازی سروشتی. هه‌نوكه له‌ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وت له عیراقدا بڕێكی زۆر غازی سروشتی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات. سودوه‌رگرتن له‌م غازه و پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی تری غاز له شوێنه جیاوازه‌كانی كوردستان و به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ده‌ره‌كیه‌كاندا، ده‌شێ یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی بێت بۆ داهاتی گشتی له بودجه‌دا. 5. كاركردن بۆ شه‌فافكردنی زیاتری پرۆسه‌ی نه‌وت و به‌هه‌ده‌رنه‌دانی داهاتی نه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا حیزب و گروپه‌كان ده‌ستیان له خه‌رجكردنی و بردنی ئه‌م داهاته‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ به‌دواداچون بۆ داهاته نادیاره‌كانی نه‌وت له چه‌ند ساڵی رابردوو له هه‌رێمی كوردستاندا. 6. هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به یه‌ده‌گی زێڕ و كانزاكانی تر، هه‌وڵدان بۆ سودوه‌رگرتن له‌م سامانه، ده‌شێ هۆكارێكی تر بێت بۆ به‌هێزبونی بودجه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. 7. كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان له بودجه‌ی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، كه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، یه‌كێكه له رێگاكانی زیادكردنی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه. بۆ نمونه ده‌گوترێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق نزیكه‌ی 8 تریلیۆن و 48 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه. 8. كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌و ئیمتیازاتی پله باڵاكان، له‌ناویشیاندا ( سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه، وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران )... 9. ده‌شێ قه‌رزكردن یه‌كێكی تر بێت له رێگه چاره‌سه‌ره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی عێراق، هه‌روه‌ك چۆن له پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2015ی عێراقدا هاتووه عێراق ده‌توانێ 8.3 ملیار دۆلار قه‌رز بكات، وه‌ك چۆن چه‌ندین وڵاتی وه‌ك یۆنان له كاتی قه‌یراندا هانایان بۆ بردوه. 10. عێراق ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ی هه‌یه، جیاواز له وڵاتانی تری ئه‌ندامی ئۆپیك، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عیراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له سێ ملیۆن و 300 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه، لانی كه‌م بۆ 5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا. 11. كار كردن به‌سیستمی باج له عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر ( ئۆتۆمبێل، عه‌قارات، گه‌شتكردن، هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ...). هه‌روه‌ها زیادكردنی ئه‌و بره باجه ره‌مزییه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ندێك له‌كاڵاو شمه‌كه‌كان دیاریكراوه. ئه‌مه‌ش به ئامانجی زیادكردنی داهاتی ناوخۆ. 12. عێراق و كوردستان پێویسته زیاتر گرنگی به پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وت و گاز بده‌ن، وه‌ك پیشه سازی پترۆ كیمیاوی و دانانی پاڵاوگه، نه‌ك ته‌نیا گرنگی به ده‌رهێنان و هاورده‌كردنی بده‌ن. ده‌رئه‌نجام دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به ئاستی خواست و خستنه‌روی به‌رهه‌می نه‌وتی ولاَتانهوه، هێنده‌ی په‌یوه‌سته به‌ئاست و كاریگه‌ری قه‌یران و ململانێ سیاسیه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، چونكه ئه‌م فاكته‌ره رۆڵی دیاری ده‌بینێت له‌بواری دابه‌زین و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا. واته ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی دابه‌زینی نه‌وت هێنده‌ی په‌یوه‌ندیداره به‌و ململانێ سیاسیه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییانه‌ی كه له جیهاندا روده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ست نیه به ئاستی به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی نه‌وتی وڵاتانه‌وه. بۆیه ده‌توانین بڵێن فاكته‌ری دوه‌م به‌كارهێنراوه وه‌ك فشار بۆ كاریگهرتربونی فاكته‌ری یه‌كه‌می دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا . هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ك به‌شێكی دانه‌براون له هاوكێشه‌ی سیاسی و ململانێی ناوچه‌كه به‌گشتی، له‌لایه‌كی دیكه‌ش سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی هه‌ردولاش به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، هه‌ربۆیه ئه‌م قه‌یرانه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ئابوری عێراق به‌گشتی و هه‌رێم به‌تایبه‌ت به‌جێده‌هێڵێت. ئاستی مه‌ترسییه‌كان بۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت به‌گشتی و بۆ عێراق به‌تایبه‌تی، ته‌نها له قه‌یرانی دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا كورت نابێته‌وه، چونكه پێده‌چێت ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه دیاریكراو بێت و له‌پاش چه‌ند مانگێك یاخود ساڵێك هاوسه‌نگی بۆ نرخی نه‌وت بگه‌رێته‌وه. به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیه بۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت بریتییه له قه‌باره‌ی پشت به‌ستن به سامانی سروشتی، به‌دیاریكراویش نه‌وت، بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی وڵات. چونكه راسته‌وخۆ ئه‌م هه‌نگاوانه رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ هێنانه ئارای ده‌وڵه‌تی كرێخۆر. بۆیه پێویسته حكومه‌تی عێراق و به‌دیاریكراویش حكومه‌تی هه‌رێم، به‌رنامه‌یان هه‌بێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ی دابینكردنی داهات. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا قه‌یرانی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا، ئه‌م دیارده‌یه كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كاته سه‌رئاستی گه‌شه‌ی ئابووری و قوڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه داراییه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گشت هه‌نگاوه‌كانی دوركه‌وتنه‌وه له ده‌وڵه‌تی كریخۆر بگرنه به‌ر، تاوه‌كو له‌ئاینده‌دا گه‌ر هیچ نه‌بێت ئاست و قه‌باره‌ی قه‌یرانه داراییه‌كان به‌و هێنده‌ی ئێستاقوڵ نه‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا بتوانن پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریهكانیشیان بكه‌ن. سه‌رچاوه‌كان - پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2015ی عێراق - د. سه‌ردار عه‌زیز، حكومه‌ت و سامانی سروشتی له هه‌رێمی كوردستان، چاپی یه‌كه‌م، دار العربیه للعلوم – ناشرون، لبنان، 2012. - د.بایه‌زید حسن عبدالله، سامانی نه‌وت و گازی عێراق و پشكی كورد له به‌رێوه‌بردنیدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2012 . - فه‌یسه‌ڵ عه‌لی، گازی سروشتی له ململانێی جیهانیدا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی، 2012. - یوسف محمد، چاره‌نوسی كورد و پترۆڵ ( وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژی)، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی كه‌مال، سلێمانی، 2013. - عدنان الجنابی، الدوله الریعیه و الدكتاتوریه، طبعه الاولی، معهد دراسات عراقیه، بغداد،2013. - أ.د. سلیم الوردی، الاستبداد النفطی فی العراق المعاصر، طبعه الاولی ،دار الجواهری، بغداد،2013. - ئابوری قه‌ته‌ر له دابه‌زینی نرخی نه‌وت تووشی كێشه نابێته‌وه http://www.sulcci.com/dreja.aspx?Jmare=4248&Jor=1 - ئاڵۆزییه‌كانی عێراق نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه http://www.sulcci.com/(A(C3-f_VWszAEkAAAAZGYzMTg2MGE... - ئۆپیك: خواست و خستنه‌ڕوو پاساو نییه بۆ داڕمانی نرخی نه‌وت http://www.gksat.tv/Default.aspx?page=article&id=38286&l=3 -ئۆپێك: دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاتییه http://www.sulcci.com/(A(C3-f_VWszAEkAAAAZGYzMTg2MGEtNDA2Zi0... -براوه و دۆڕاوه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت: هه‌رێم له دۆڕاوه‌كانه http://www.faceiraq.com/inews.php?id=3308501 -به‌هۆی ململانی سعودیه و ئێران نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت http://www.kurdiu.org/details.php?section=interview&lang=1&id=80 -پێشڕه‌و جه‌مال، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كاریگه‌رییه‌كانی http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=40911&LinkID=14 -نه‌وت ناگیرسێته‌وه http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=41599&LinkID=9 -دابه‌زینی نرخی نه‌وت له قازانجی چینه http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=37277&LinkID=1&leguaid.... -دابه‌زینی نرخی نه‌وت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق ڕێك ده‌خاته‌وه http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=72643 -دابه‌زینی نرخی نه‌وت، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراقی دواخسته‌وه http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=41011&LinkID=9 -روسیا نیگه‌رانه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت http://rudaw.net/sorani/business/261020142 -سلێمان تاشان، داخوازی جیهان بۆ نه‌وتی ئۆپێك كه‌م ده‌بێته‌وه http://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=8109&Jor=10 -محه‌ممه‌د هادی، بودجه‌ی عێراق مانگانه ملیارێك و 680 ملیۆن دۆلار كورت دێنێ http://rudaw.net/sorani/business/190120157 -هه‌وڵی ئه‌مەریكا بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌ی كوردستان شكستیهێنا http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=23207 -داعش (4 – 5) ملیار دۆلار زیانی به‌عیراق گه‌یاندووه http://www.knwe.org/Direje.aspx?Cor=11&Besh=Araste&Jimare=28741 -7 بیره نه‌وتی عێراق له‌ده‌ستی داعشدایه http://www.speemedia.com/dreja.aspx?Jmare=11824&Jor=2 -دابه‌زینی نرخی نه‌وت به قازانج و زیانی كێیه؟ http://kurdoilnews.com/?p=12126 -نه‌وت نرخێكی پێوانه‌یی له دابه‌زین تۆماركرد http://rudaw.net/sorani/business/120120156 -عومه‌ر ئه‌حمه‌د ، بۆچی نرخی نه‌وت هێنده ناجێگیره؟ http://rudaw.net/sorani/business/21122014 -عومه‌ر ئه‌حمه‌د، دابه‌زینی نرخی نه‌وت پیلانی نێوده‌وڵه‌تییه؟ http://rudaw.net/sorani/business/091120141 -عومه‌ر ئه‌حمه‌د، كێ له دابه‌زینی نرخی نه‌وت قازانج ده‌كات و كێ زیان ؟ http://rudaw.net/sorani/business/080120157 -فه‌رهاد عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین، براوه و دۆڕاوه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت: هه‌رێم له دۆڕاوه‌كانه http://rudaw.net/mobile/sorani/opinion/081220141 -قه‌یرانی دارایی عێراق له ٢٠١٥دا http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=37954&LinkID=1&leguaid=#... -له‌پێناو پاشایی ته‌ختی نه‌وت سعودییه، پاڵه‌وانی گه‌مه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت http://www.milletpress.com/news/post_detail.php?id=137 -مودیز: نرخی نه‌وت زیاتر داده‌به‌زێت http://rudaw.net/sorani/business/261020141 -نرخی نه‌وت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه http://zadizanst.com/archives/1380 -نرخی نه‌وت نزمتر ده‌بێته‌وه http://zagrostv.com/Default.aspx?page=article&id=40428&l=3 -نه‌وت بو به (55) دۆلار و ئێرانیش چاوی له‌وه‌یه ببێته‌وه (90) دۆلار http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=41540&LinkID=9 -10 أسئله شائعه لا بد أن تعرفها حول صناعه النفط فی العالم http://www.sasapost.com/facts-about-oil/ -انخفاض أسعار النفط نعمه للاقتصاد الصینی والاتجاه نحو تحدیث الزراعه http://omandaily.om/?p=186827 -الروبل" الروسی یترنح أمام الدولار بانخفاض 17% http://www.alarabiya.net/ar/aswaq/financial-markets/2014/12/16 -بوتین یتعهد بحل أزمه اقتصاد بلاده ویهاجم الغرب http://www.aljazeera.net/news/international/2014/12/... -بوتین: أمیركا والسعودیه سبب انهیار أسعار النفط لإخضاع روسیا وإیران http://www.almayadeen.net/ar/news/europe-a0usAgdjm0ezQ6QFAPV... -تأثر أمریكا بانخفاض أسعار النفط: 42 ولایه مستفیده و8 ولایات فقط متضرره http://altagreer.com/%D8%AA....... -توقعات بلجوو روسیا لبیع احتیاطی الذهب لإنقاذ الروبل، http://www.alarabiya.net/ar/aswaq/financial-markets/2014/12/17 -داعش یربح نحوملیونی دولار یومیامن تجاره النفط http://burathanews.com/news/251221.html -تقریر خطیر یؤشر تاپیرات انخفاض اسعار النفط علی 11 بلدا بینها العراق http://www.kitabat.com/ar/page/18/12/....... -الرابحون والخاسرون من انخفاض أسعار النفط http://www.masrawy.com/News/... -الریاض – عقیل العنزی، دول الخلیج تخطط لتنویع محافضها الاستثماریه لتفادی أی أزمات مالیه عالمیه http://www.alriyadh.com/884759 -السعودیه وتراجع النفط نثره مالیه وتاریخیه http://alphabeta.argaam.com/article/detail/96340 -شرین گه، انهیار سعر البترول..والازمة المصطنعه http://elbadil.com/2014/12/17/%D8%A7%.... -قوائم بأكبر 15 دوله مستهلكه ومستورده ومصدره للنفط فی العالم http://ara.reuters.com/article/idARAOLR05278820080620 -قیمه صادرات أوبك النفطیه تبلغ 1.112 تریلیون دولار فی 2013 http://arabic.rt.com/news/752833-... -النفط كسلاح جیوسیاسی للدمار الشامل http://arabic.ruvr.ru/2014_12_21/281558928 -نیجیریا تواجه مشكلات محتمله فی العمله والموازنه مع هبوط سعر النفط http://www.youm7.com/story/2014/11/6/%D9....... -أسعار النفط تهدد بتفاقم أزمات اقتصاد إیران فی 2015 http://www.alarabiya.net/ar/aswaq/economy/2014/12/28/%D.. -مادورو یقول إن میزانیه بلاده لسنه 2015 تقدرسعر النفط بنحو 60 دولارا http://ara.reuters.com/article/businessNews/idARAKCN0I704I20141018... -فنزویلا تعلن تقلیص میزانیه الدوله بسبب إنخفاض سعر النفط http://www.i24news.tv/app.php/ar/%D8... -رئیس فنزویلا یعتزم خفض رواتب الحكومه بسبب تراجع أسعار النفط http://burathanews.com/news/253929.html -نیجیریا تفترض سعرا للنفط 78 دولارا للبرمیل فی میزانیه 2015 http://ara.reuters.com/article/businessNews/idARAKCN0IB2DB20141022.... -اهتمامات الصحف العربیه/ إضافه أولی http://www.menara.ma/ar/2014/12/28/1523372-... -السعودیه تحتسب میزانیه 2015 حول 75 دولارا للبرمیل http://aawsat.com/home/article/251681/%D... -میزانیه السعودیه لعام 2015 : مراهنه علی سعر النفط! http://www.ra2ed.com/%D8%A3%D8%B9%D9.... -الكویت : 55 إلی 60 دولار أسعار برمیل النفط فی موازنه 2015-2016 http://www.fxnewstoday.ae/stocks/kuwait-news/%D8%.. -عصابات تسرق 100 ألف برمیل نفط یومیا من نیجیریا http://www.alarabiya.net/ar/aswaq/2013/09/21/%D8%B9... -البحرین : صحیفه محلیه: هبوط النفط إلی 45 دولار سیؤدی بالبحرین إلی العجز عن دفع رواتب الموڤفین http://burathanews.com/news/255301.html -خسائر البحرین من انخفاض سعر النفط أكثر من 170 ملیون دولار... وخسائر السعودیه 118 ملیار دولار http://bahrainmirror.ddns.net/news/20910.html -د. سلام جبار شهاب: الدوله الریعیه وصیاغه النظم الاقلیمیه http://www.iasj.net/iasj?func=fulltext&aId=50938 - As recession looms, Russia acts to support ruble http://www.radiometafora.ro/2014/12/24 - Oil-Price Slump Strains Budgets of Some OPEC Members http://www.wsj.com/articles/oil-price-slump-strains-budgets-of-some-opec-members-1412952367 - The shale oil revolution is in danger http://fortune.com/2015/01/09/oil-prices-shale-fracking/ - Jeffrey A. Frankel: The Natural Resource Curse : A Survey http://www.nber.org/papers/w15836.pdf - Joseph Stiglitz: Africa's natural resources can be a blessing, not an economic curse http://www.theguardian.com/business/economics-blog/2012/aug/06/africa-natural-resources-economic-curse - Joseph Stiglitz: We can now cure Dutch disease: http://www.theguardian.com/business/2004/aug/18/comment.oilandpetrol بۆ زانیاری زیاتر بروانه: - پ.د. عه‌زیز ئه‌حمه‌د ئه‌مین، ته‌كنه‌لۆجیای په‌ترۆڵ ، بڵاوكراوه‌ی ئه‌كادیمیای كوردی، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، هه‌ولێر213. - كاوه نادر قادر، رۆڵی نه‌وت له‌چاره‌نوسی گه‌لی كوردستاندا، چاپخانه‌ی روون، سلێمانی، 2008. -سابیر عه‌بدوڵا كه‌ریم، نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌خاك، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی رۆژ، كه‌ركوك،2010. -د. محمد الرمیحی، النفط و العلاقات النفطیه، عالم المعرفه، الكویت،1982. -عبدالحی یحیی زلوم، حروب البترول الصلیبیه، المؤسسه العربیه للدراسات و النشر، عمان- اردن، 2005. -فوأد قاسم الامیر، الجدید فی القضیه النفطیه العراقیه، قاهر للطباعه الفنیه الحدیپه، بغداد،2012. -طلال محمود نور عطار، النفط فی المملكه العربیه السعودیه، طبعه الاولی، ریاض، 2002.