جێگره‌وه‌كانی وزه‌و داهاتوی نه‌وت و غاز له ناوچه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی
|
نوسينى/ د. جاسم حسین
و/ گه‌یلان عه‌باس & هه‌ڵمه‌ت محه‌مه‌د
ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان
پوخته
گه‌شه‌سه‌ندنه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كان له‌بواری وزه‌دا وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو (به‌تایبه‌ت له بواری نه‌وت و گازی سروشتی) ناچار ده‌كات تاوه‌كو كه‌شێكی له‌بار بۆ بژارده‌ی دیكه‌ی وزه بڕه‌خسێنرێت وه‌كو به‌كارهێنانی وزه‌ی خۆر بۆ وه‌به‌هێنانی كاره‌با، ئاراسته‌كردنی زیاتری گاز بۆ هه‌نارده‌كردن و عه‌مباركردنی له‌بری به‌كارهێنانی له‌ناوخۆدا، له‌پێناو گه‌شه‌دان به توانای ئه‌م وڵاتانه له‌داهاتویه‌كی نزیك و دوردا.
ئه‌م په‌یپه‌ره سه‌رنجی خۆی كۆكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگیدان به جێگرتنه‌وه‌ی وزه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنیان، دواتر به‌كارهێنانی وزه‌ی جێگره‌وه له شوێنیان، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه خواست له‌سه‌ر وزه‌ی كاره‌با بهڕادهیكی زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه چ بۆ پێداویستییه‌كانی ناوماڵ یان بۆ بواری پیشه‌سازی.
وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری وزه‌یان له‌به‌رده‌ستدایه، نه‌ك به ته‌نها نه‌وتی خاو و گازی سروشتی، به‌ڵكو خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی وزه نوێیهكانیشن وه‌ك وزه‌ی ئه‌تۆم، زیاتر له‌وه‌ش وزه‌ی كارۆئاویی.
گرنگترین سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه (بدیل)ی به‌رده‌ست له ئێستادا، بونیادنانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه، ئه‌مه‌ش له ڕێگای به‌ستنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان، بۆ پاڵپشتی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی وزه، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌بواری ئاشتیدا، له‌ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كانی ئه‌م بواره بۆ پاراستن و سه‌لامه‌تی ده‌زگاكانی ئه‌م وزه‌یه.
سه‌ره‌تا
هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی وزه‌ی نوێ و جێگرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی وزه، به‌و مانایه نیه كه وزه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌وت و گاز و خه‌ڵوز له كهمبونهوهدان، به‌ڵكو واتای ئه‌وه‌یه كه ناكرێت ته‌نها پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه ببه‌سترێت له كاتێكدا جێگره‌وه‌ی تری وزه له كایه‌دا بن.
لێره‌وه وزه‌ی كارۆئاوی و وزه‌ی ئه‌تۆمیش ده‌چنه پاڵ سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه‌ی خۆر و با. له‌كاتێكدا جۆرێك له پرسیار هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆم پرسێكی هه‌ستیاره، جگه له‌وه‌ی پێده‌چێت ئه‌م توانا ته‌كنیكیه سه‌ربكێشێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی، گرنگی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خۆر و وزه‌ی با له‌وه‌دایه كه له به‌رده‌وامی و نوێبوونهوهشدان. جیاواز له سه‌رچاوه‌ی وزه هایدرۆكاربۆنیهكانی وه‌كو نه‌وت و گاز، كهبهردهوام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌مبونه‌وه‌و له‌ناوچوندان.
وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ده‌بێت كاربكه‌ن به بژارده‌كانی دیكه‌ی وزه، وه‌كو وزه‌ی خۆر بۆ وه‌به‌رهێنانی كاره‌با، هه‌نارده‌كردنی زیاتری گاز له‌بری به‌كارهێنانی له‌ناوخۆدا، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. هه‌روه‌ها جێگرتنه‌وه‌ی وزه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی و به‌كارهێنانی وزه‌ی دیكه له شوێنیان به‌ستراوه‌ته‌وه به چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی وزه‌وه، به‌شێوازێكی باشتری بهكارهێنانبهتایبهت له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه خواست له‌سه‌ر وزه‌ی كاره‌با بهڕادهیكی زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه چ بۆ پێداویستییه‌كانی نێو ماڵ یان بۆ بواری پیشه‌سازی.
بێگومان، نابێت ڕۆڵی نرخی وزه‌و ته‌كنۆلۆژیا پشتگوێ بخرێت، له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی جێگره‌وه(بدائل) جیاوازه‌كاندا، له‌ساڵانی رابردودا كه قسه له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی نه‌وت ده‌كرا، پرسه‌كه سه‌باره‌ت به به‌رزی به‌های نه‌وت بو، بۆ نمونه له‌ساڵانی رابردودا نرخی نه‌وت به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ڵكشابوو له بازاڕه‌كانی جیهاندا، كه نرخی یه‌ك به‌رمیل له ساڵانی 2011-2013 (100) دۆلاری ئه‌مریكی تێپه‌ڕاندبو، به‌ڵام له ئێستادا نرخه‌كه‌ی بۆ زیاتر 50% دابه‌زیوه.
ئه‌م په‌یپه‌ره باسی جێگره‌وه‌كانی وزه، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی ئه‌م وزانه له‌داهاتودا، بۆ شه‌ش وڵاتی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، كه هه‌ریه‌ك له (سعودیه، ئیمارات، قه‌ته‌ر، كوه‌یت، عومان و به‌حره‌ین)ن.
گرنگی رێژه‌یی سه‌رچاوه‌كانی وزه
ده‌كرێت ڕیزبه‌ندی گرنگی ڕێژه‌یی سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌م شێوه‌یه دابه‌شبكرێت: 1-نه‌وت. 2- خه‌ڵوز. 3- گاز. 4- وزه‌ی كارۆئاوی. 5- وزه‌ی ئه‌تۆم. 6- وزه‌ی نوێیه‌كان. (بڕوانه: خشته‌ی ژماره 1).
خشته‌ی ژماره 1: به‌ركاربردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه له جیهاندا، ئاماری 2013
یه‌كه‌م: نه‌وت
كه‌رتی نه‌وت به‌هه‌ردو به‌شه‌كه‌یه‌وه (نه‌وت و گاز) دابینكه‌ری یه‌كه‌می وزه‌ن له جیهاندا، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی 2014 نه‌وت و گاز به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه رێژه‌ی 56% پێداویستی وزه‌ی جیهانیان دابینكردوه. ئه‌م دۆخه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه گرنگیدانه‌یه كه پێویسته بدرێت به سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه، هۆكاری مانه‌وه‌ی نه‌وت وه‌ك دیارترین سه‌رچاوه‌ی وزه بۆ كاروباری ژیانی هاوچه‌رخ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی نه‌وت و گاز (به كۆی پێكهاته‌كانیانه‌وه - المشتقات) وه‌كو مادده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌زۆر بواره‌كانی ژیاندا به‌كاردێت، وه‌كو بواری (گواستنه‌وه، وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی، بیناسازی، جوانكاری... بۆ زۆر بواری دیكه.
به‌و هۆیه‌ی تائێستا گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی كێڵگه‌ی نهوتینوێ له‌ناوچه‌و شوێنی جیاجیای جیهاندا به‌رده‌وامی هه‌یه. هێشتا یه‌ده‌گی نه‌وت روی له دابه‌زین نه‌كردوه، به‌ڵام به‌پێی راپۆرتێكی بواری وزه – سه‌رچاوه: كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم، ئاماره‌كانی وزه- له 53 ساڵی داهاتودا یه‌ده‌گی دۆزراوه‌ی نه‌وتی جیهان كۆتایی پێ دێت، پشت به‌ست به ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئێستا (88 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه یان 31 ملیار به‌رمیل له ساڵێكدا به‌راورد به 1688 ملیار به‌رمیلی بڕی یه‌ده‌گی جیهان). زیاتر له‌وه، مانه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست – له‌نێویدا وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو– تا 82 ساڵی دیكه بڕ ده‌كات، ئه‌گه‌ر دورترین مه‌وداش لێكبدرێته‌وه، ئه‌وا له هه‌ندێك ناوچه‌دا له 120 ساڵی داهاتو كۆتایی پێ دێت، بۆ نمونه باشوری كیشوه‌ری ئه‌مەریكا، به‌دیاریكراویش له فهنزویلادا.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت، له‌ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا له كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور، هاوكات قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی جیهان به‌ده‌وام روی له زیادبونه، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌ده‌گی جیهان له‌ساڵی 1993 دا 1041 ملیار به‌رمیل بوه، له ساڵی 2003 به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 1334 ملیار به‌رمیل، له 2013 گه‌یشتوه به 1688 ملیار به‌رمیل، هه‌ر ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ لێكده‌داته‌وه كه فه‌نزویلا وڵاتی یه‌كه‌م بۆ یه‌ده‌گی نه‌وت و له‌م نێوانه‌شدا له سعودیه زیاتر یه‌ده‌گی له‌به‌رده‌ستدایه.
فه‌نزویلا كۆنترۆڵی 17.7% یه‌ده‌گی نه‌وتی جیهان كردوه‌و سعودیه 15.8%، به‌ڵام به‌شداری هه‌ریه‌كه‌یان له بواری وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی جیهاندا جیاوازه، به‌جۆرێك سعودیه به‌ڕێژه‌ی 13% به‌شداره، فهنزویلاش به 3.3%، دیاره ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به جیاوازی توانا بهردهستیهكانی وه‌به‌رهێنانی هه‌ریه‌ك له‌م دو وڵاته (بڕوانه: خشته‌ی ژماره 2).
خشته‌ی ژماره 2: یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز له جیهاندا، ئاماره‌كانی 2013
دوه‌م: خه‌ڵوز
له دوای وزه‌ی نه‌وته‌وه خه‌ڵوز به دوه‌م گرنگترین سه‌رچاوه‌ی وزه هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌جۆرێك وزه‌ی خه‌ڵوز له‌ڕوی ڕیزبه‌ندییه‌وه له‌پێش وزه‌ی گازی سروشتیه‌وه دێت، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به ڕێژه‌ی به‌ركاهێنانی ئه‌م وزه‌یه له جیهاندا، كه ته‌نها له ساڵی 2013دا نزیكه‌ی 30% به‌كاربردنی وزه‌ی جیهانپشتی به‌م سه‌رچاوه‌یه به‌ستووه. هه‌ر وه‌ك چۆن پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا به‌هۆی خه‌ڵوزی پاكه‌وه به‌كاربردنی ئه‌م وزه‌یه رو له به‌رزبونه‌وه‌و هه‌ڵكشان بكات.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی یه‌ده‌گی خه‌ڵوزه له ساڵی 1993 بڕه‌كه‌ی به 1039181 ملیۆن ته‌ن مه‌زه‌نده كرابو، به‌ڵام له‌ساڵی 2003 ئه‌و بڕه دابه‌زیوه بۆ 984453 ملیۆن ته‌ن و له ساڵی 2013 بووه به 891531 ملیۆن ته‌ن، به‌ڵام ئه‌م بڕه زۆر كاریگه‌ری نیه، چونكه بڕی دۆزراوه‌ی ئه‌م وزه‌یه ئه‌و پێشبینییه ده‌خاته‌ڕو كه ئه‌گه‌ر هه‌یه وزه‌ی خه‌ڵوز به‌شی 113 ساڵی داهاتو بكات، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م وزه‌یه به‌م ئاسته‌ی ئێستای به‌شداربێت له به‌ركاربردنی وزه‌ی جیهانیدا.
وڵاتی چین پشكی شێری جیهانی به‌رده‌كه‌وێت، له‌وه‌به‌رهێنانی وزه‌ی خه‌ڵوزدا به دیاریكراویش رێژه‌ی 47% ئه‌م وزه‌یه وه‌به‌ردێنێت، به له‌به‌رچاوگرتنی یه‌ده‌گی زۆر و توانای به‌رهه‌مهێنانی، به‌ڵام نابێت ئه‌وه پتشگوێ بخرێت كه به‌كاربردنی ئه‌م وزه‌یه زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ نمونه گه‌شتیارانی ئه‌م وڵاته به ڕونی ئه‌م دیارده‌یه به ئاسمان و ژینگه‌ی پهیكینهوه هه‌ست پێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه سه‌باره‌ت به ژینگه و گرنگیدان به بواری ئابوری له‌سه‌ر حسابی ژینگه، به‌ڵام له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له هه‌وڵی توندكردنه‌وه‌ی كاركردنن له بواری وه‌به‌رهێنان و كاركردن له چاڵه خهڵوزهكاندا، كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خه‌ڵوز له‌و وڵاته‌دا.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی یه‌ده‌گی 4.5% ی یه‌ده‌گی جیهانه، به‌ڵام پشكی 1% وه‌به‌رهێنانی جیهانی هه‌یه، ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وكردنی ستراتیجیه‌تێكی گونجاوه كه ئه‌ڵمانیا هه‌ڵیبژاردوه، ئه‌مه‌ش گوزارشته له پابه‌ندبون به یاساكانی ژینگه كه وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م سامانه بونێكی به‌رچاوی نیه له ژینگه‌ی سروشتی وڵاتانی هاریكاری كه‌نداودا، چ له‌ڕوی یه‌ده‌گ چ له‌ڕوی وه‌به‌رهێنانه‌وه، بێگومان ئه‌م هۆكاره‌ش په‌یوه‌ندیداره به سروشتی جوگرافیای ناوچه‌كه‌وه (بڕوانه: خشته‌ی ژماره 3).
خشته‌ی ژماره 3: خه‌ڵوز وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی وزە، ئاماری 2013
سێهه‌م: گاز
وزه‌ی گازی سروشتی له پله‌ی سێهه‌م دێت، له‌دوای هه‌ریه‌ك له وزه‌ی نه‌وت و خه‌ڵوزه‌وه، له‌ڕوی به‌كاربردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به به‌راورد به سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزه، به‌ڵام نیمچه ڕێككه‌وتنێك هه‌یه له‌باره‌ی گرنگی ئه‌م وزه‌یه، كه پێشبینی ده‌كرێت له داهاتودا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی وزه پشتی پێ ببه‌سترێت، ئه‌وه‌ی له‌پشت ئه‌مه‌وه‌یه ئه‌و دۆزینه‌وه بێشوماره‌ی گازی سروشتییه له‌هه‌ردو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشور و ئه‌مەریكای باكوردا، دواتر له چینیش به هه‌مان شێوه، هۆكاری ئه‌م گرنگی پێدانهشبۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ئێستادا گاز به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ و زیندو داده‌نرێ له‌بواری پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنانی كاره‌بادا.
ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا هه‌یه ده‌ریده‌خات كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی ئه‌م وزه‌یه ئێجگار به‌رزه، بۆ نمونه ئه‌و گازه سروشتییه كه تا ساڵی 1993 دۆزرابویه‌وه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 118 تریلیۆن مه‌تر سێجا بوه، له‌ساڵی 2003 ئه‌و بڕه گه‌یشتووه‌ته 157 تریلیۆن مه‌تر سێجا، له 2013 گه‌یشتوه به 187 تریلیۆن مه‌تر سێجا، ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی كه گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه له‌م بواره‌دا له ته‌واوی جیهاندا، به‌تایبه‌ت له ئێران و روسیا (بڕوانه: خشته‌ی ژماره 2). به‌و یه‌ده‌گه‌ی كه له ئێستادا هه‌یه پێشبینی ده‌كرێت گازی سروشتی نزیكه‌ی 54 ساڵی دیكه كۆتایی بێت، پشت به‌ست به ئاستی وه‌به‌رهێنانی ئێستای جیهان. به‌ڵام بڕی گازی سروشتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست– له‌نێویدا وڵاتی قه‌ته‌ر–به‌دیاریكراوی سه‌رچاوه‌ی گاز تا 130 ساڵی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌پێدانه، له‌ئێستادا سێ وڵات ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌ده‌گێكی زۆریگازی سروشتی‌دا گرتوه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر و ئێران و روسیان. جیا له قه‌ته‌ر، به تێڕوانینی رۆژئاوا هه‌ریه‌ك له ئێران و ڕوسیا له‌م بواره‌دا سیاسه‌تێكی ناڕون په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. چونكه وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌زمونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕوسیادا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆی هه‌یه له داهاتودا گۆڕانكاری له‌ڕیزبه‌ندی وڵاتاندا روبدات له‌ڕوی خاوه‌ندارییان بۆیهدهگی گازی سروشتی، به‌تایبه‌ت به‌هۆی دۆزینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی گازی به‌ردییه‌وه.
چواره‌م: هایدرۆ ئه‌لكتریك (وزه‌ی كارۆئاوی)
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه رۆڵی هه‌یه له دابینكردنی بڕی 6.7% پێداویستی وزه‌ی جیهانی، كه به‌كاردێت له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بادا، له‌رێگه‌ی بونیادنانی وێستگه‌ی وزه‌ی كارۆئاوی له‌سه‌ر به‌نداوی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، بۆ سود وه‌رگرتنی زیاتر له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان. هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌م وزه‌یه له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا یه‌كێكه له سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه، ئه‌مه‌ش پشت به‌ست به بنه‌مای سود وه‌رگرتنی زیاتر له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له داهاتودا.
پێنجه‌م: وزه‌ی ئه‌تۆم
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه نزیكه‌ی 4.4% وزه‌ی به‌كاربه‌ری جیهانی پێك هێناوه، له‌ساڵی(2013) دا هه‌رچه‌نده ئه‌مه كه‌مترین رێژه‌ی تۆماركراوه له‌ساڵی (1984)ه‌وه. هۆكاری كه‌مكردنی ئاستی به‌كاربردنی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له‌ئێستادا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لێكه‌وته‌كانی پاش كاره‌ساتی وێستگه‌كانی وزه‌ی فۆكۆشیما له یابان، هه‌ر ئه‌مه‌ش پاڵی نا به ده‌وڵه‌تانه‌وه كه ئاستێك دابنێن بۆ به‌كاربردنی وزه‌ی ئه‌تۆم، ئه‌مه‌ش له به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌شێت به‌هۆی بهكاربردنیهوه كاره‌ساتی گه‌وره دروستبكات. هاوكات جۆرێك له‌ترس و دڵه‌ڕاوكێ هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سود وه‌رگرتن لەبه‌كارهێنانی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، چونكه به‌رده‌وام به‌میكانیزمێكی كارا داده‌نرێت له پێناو به‌كاربردنی بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی و جه‌نگ و دروستكردنی نا ئارامی. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م راستییه بریتیه له هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی وڵاتانی رۆژئاوا له‌باره‌ی پرۆژه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی نێو ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عه‌ره‌بیش، ئیمارات یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌م روه‌وه هه‌نگاوی باشی بڕیوه بۆ دابینكردنی ئه‌م وزه‌یه، له‌م بواره‌شدا رێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوردا مۆركردووه له‌پێناو بونیادنانی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆم له وڵاته‌كه‌یدا و له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا. ئیمارات سود له‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌بینێت، بۆ پركردنه‌وه‌ی داواكاری و پێداویستیه ناوخۆیه‌كانی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گه‌شه سه‌ندنه به‌رفراوانه‌ی بواری ئابوری كه ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینێته‌وه، كه به‌رده‌وام لهبهرهوپێشچوندایه. بۆ زیاتر به‌هێزكردنی پێگه ئابوریه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئابوری جیهانی.
شه‌شه‌م: وزه نوێیه‌كان
وزه نوێیه‌كان كه‌متر له 3% سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی جیهانی پێك ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م وزانه ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه و زیادبونی رێژه‌ی به‌كاربردنیان هه‌یه. چونكه كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی هه‌ن له‌پشت ئه‌م سه‌رچاوانه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م جۆرانه‌ی وزه له‌ئاینده‌دا بكاته جێگره‌وه‌ی گازی سروشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با. ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و خواسته زۆره‌ی كه له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه، به‌تایبه‌ت له پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی بواری پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنان و پێداویستی ناوماڵی هاولاَتیان و كۆی بواره‌كانی دیكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به نێوه‌ندی كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌وه‌یه، كه به‌رده‌وام داواكاری له‌سه‌ر به‌كاربردنی كاره‌با له‌گه‌شه سه‌ندندایه له ساڵێكدابه رێژه‌ی 8%، واته له‌هه‌ر ده‌یه‌یه‌كدا داواكاریه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با له‌بواری به‌رهه‌مهێناندا به دو هێنده به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م ڕێگه‌یه بارگرانیه‌كی گه‌وره‌ی ئابوری دروست ده‌كات له‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌تان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه‌وه هۆكارێك ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستخستنی برێك له نه‌وتی خاو و گاز كه ده‌كرێت سودی لێ ببینرێت له‌بواری هه‌نارده‌كردندا، به‌م شێوه‌یه‌ش چانسی به‌رزبونه‌وه‌ی داهاتی گشتی زیاد ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا سودمه‌ندی یه‌كه‌م خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تان ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو له ریزبه‌ندی خراپترین 14 ده‌وڵه‌ت داده‌نرێن له ده‌ردانی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن بۆ ناو به‌رگه هه‌وا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خاوه‌نداریان بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی وه‌ك هایدرۆكاربۆن و چاڵه سوته‌مه‌نیه‌كان، نه‌وت و یاخود گاز. بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌توانرێت سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌م كێشه‌یه، له‌رێگه‌ی سود وه‌رگرتن له سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه، كه به خاسیه‌تی پاكراگرتنی ژینگه ده‌ناسرێنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له‌بوارێكی به‌رفراواندا تێچونی به‌رهه‌مهێنانی پشت به‌ستو به‌سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه كه‌مبكاته‌وه به‌جۆرێك كه‌متربێت له تێچووی سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی وزره، به‌تایبه‌ت له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا. بێگومان ئه‌مه‌ش پاڵپشت به پێشكه‌وتنی ته‌كنیكی و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاسته‌كانی به‌رهه‌مهێنان له‌م بواره‌دا.(1)
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ئومێد ده‌به‌خشێته وڵاتانی نێو ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه تا 2020 چه‌ند ئامانجێكیان ده‌ستنیشانكردوه بۆ سود وه‌رگرتن له وزه نوێیه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویستی له نه‌خشه‌كێشان بۆ پلانێكی ته‌ندروست. له‌هه‌ندێك وردهكاریدا، ئه‌بو زه‌بی هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێ تا ساڵی 2020 رێژه‌ی 24% به‌رهه‌مێنانی كاره‌بای پشت ببه‌ستێت به سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه. له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی بڕێكی دیاریكراو لهوزهی خۆر و با ...، دواتر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی پشتبه‌ستن به گاز، كه له‌ئێستادا رێژه‌ی 97% وزه‌ی به‌كاربردن پێكدێنێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ئیماراتی عه‌ره‌بیدا. به‌م شێوه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌وڵه‌تانه ئامانجه‌كان به گونجاندنی واقیعی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا مه‌رج نییه له بنه‌ره‌تدا ئه‌م جۆره رێوشوێنانه له‌ئاست تموح و خواسته سهرهكیهكانیاندا بێت (2).
ده‌كرێت به‌ئاسانی له‌م ئاراسته‌یه‌ی ئه‌ماره‌تی ئه‌بو زه‌بی تێبگه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌روی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی هه‌لی سودوه‌رگرتنی له‌سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه، هۆكاره‌كه‌ش په‌یوه‌سته به میوانداریكردنی ئه‌بو زه‌بی بۆ باره‌گای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه نوێیه‌كان كه به (ئیرینا) ناسراوه. هاوكات كاركردن به‌رده‌وامه بۆ دروستكردنی كۆمپانیایه‌ك له سیمای شارێكی په‌یوه‌ندیدار به به‌رهه‌مهێنانی وزه، له نزیك ئه‌بوزه‌بی پایته‌خت له‌ژێرناوی (مصدر)، كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و شه‌راكه‌تی نێوان چه‌ند لایه‌نێكی جیاواز پێكهێنراوه. كه‌خاوه‌نی سامانێكی سروشتی گه‌وره‌یه له‌م بواره‌دا و پێشبینی ده‌كرێت بره سامانی سیادی ئه‌م كۆمپانیایه بگاته نزیكه‌ی 61 ملیار دۆلار تاوه‌كو ئه‌یلولی ساڵی 2014. ئه‌مه‌ش پشت به‌ست بهئامارهكانی په‌یمانگای سامانی سیادی، كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی دارایی و داهاتی گشتی ئیماراته‌وه، به‌و پێیه‌ی سامانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ش شوێنكه‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌ماره‌تی ئه‌بوزه‌بییه.(3).
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت (ئیرینا) شاری مصدری وزه بكاته باره‌گای خۆی، وه‌ك شارێك كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت ده‌به‌ستێت به‌سه‌رچاوه‌ی نوێیه‌كانی وزه‌ی وه‌ك (خۆر و با)، بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی له بواری وزه‌دا، له‌گه‌ڵ مه‌رجی رێگه‌نه‌دانی به به‌كارهێنانی ئۆتومۆبێل و هه‌رهۆكارێكی دیكه‌ی بهكاربهلری سه‌رچاوه سوتهمهنیهكانی وزه لهشارهدا.(4).
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئیماره‌تی دوبه‌ی خاوه‌نی پلانێكی ورده بۆ بهههمهجۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه له‌ماوه‌ی ده ساڵ یاخود پێنج ساڵی داهاتودا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه‌دا هاتوه:
خشته‌ی ژماره 4: جۆراو جۆری سه‌رچاوه‌كانی وزه له دوبه‌ی تا ساڵی 2030
لای خۆشیه‌وه قه‌ته‌ر هه‌وڵده‌دات 16% پێداویستییه‌كانی كاره‌بای له‌رێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه به‌رهه‌مبهێنێت، تاوه‌كو ساڵی 2018. وه ئه‌م پلانه‌ی قه‌ته‌ر له‌چاو خواستی دیكه‌ی وڵاتانی نێو ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عه‌ره‌بی به تهماحترین خواستیان داده‌نرێت به‌تایبه‌تی له‌م بواره‌دا.(5).
گرنگیپێدانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو به وزه نوێیه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عه‌ره‌بی له‌م بواره‌دا به‌رونی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت لهرێكاری رێكخستنی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ پرسی وزه نوێیه‌كان، وه‌ك نمونه‌ی (لوتكه‌ی جیهانی وزه له‌داهاتودا)كه ساڵی 2013 له باره‌گای (ئیرینا) له ئه‌بوزه‌بی/ئیمارات رێكخرا. یاخود ئه‌وه‌ی كه قه‌ته‌ر ده‌ستنیشانكرا بۆ رێكخستنی (لوتكه‌ی وزه‌ی خۆری جیهانی) له تشرینی دوه‌می ساڵی 2014 دا.
هه‌ندێ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك (ئیرینا)، دواكه‌وتنی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بۆ سود وه‌رگرتن له وزه نوێیه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كه بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه هایدرۆكاربۆنیه‌كان و پێكهاته‌كانی نهوتو گاز پێشكه‌ش ده‌كرێت. چ له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كان. له‌م نێوه‌نده‌شدا دور نییه بۆ هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك عومان و به‌حرێن و كوێت كه دوباره به دابه‌شكردنی پاڵپشتی و هاوكاریهكانیاندا نه‌چنه‌وه ، ئه‌ویش بۆ خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وتدا كه له چاره‌كی چواره‌می 2014دا رویدا. ره‌نگه سه‌ڵته‌نه‌تی عوممان ده‌ستپێشخه‌ربێت له پێداچونه‌وه به‌و هاوكاریانهدا بۆ ساڵی 2015 به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی داهاتی گشتی.
له‌بواری به‌كاربردنی وزه‌دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره ده‌ریخستووه كه سعودیه له ریزبه‌ندی شه‌شه‌م وڵات دێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌روی به‌كاربردنی نه‌وته‌وه، له‌روی گازی سروشتیشه‌وه ریزبه‌ندی حهوتهمین وڵاتی جیهانی گرتووه. به‌زمانی ژماره‌ش رۆژانه سعودیه نزیكه‌ی 750هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌كاردێنێت، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی هاویندا، واته به رێژه‌ی زیاتر 10% له‌كۆی ئه‌و نه‌وته خاوه‌ی كه سعودیه هه‌نارده‌ی بازاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات. گومانی تیا نییه كه سعودیه له‌لوتكه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وتی خاو دێت، به‌ڵام بڕی زۆر له به‌كاربردنی ناوخۆی بوه‌ته هۆكاری زیانگه‌یاندن به خه‌زێنه‌ی گشتی ئه‌و وڵاته، وه‌ك چۆن هۆكارێكیشه بۆ به‌هه‌ده‌ردانی بڕێكی زۆر له توانای وزه و زیادكردنی تێچوه‌كانی دیكه‌ی، وه‌ك ناچاری مامه‌ڵه‌كردنی داراییانه له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی وزه له‌سه‌ر ژینگه، ئاماده‌كردنی دارایی بۆ بواری بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخان بۆ به‌رده‌وامبون له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی داخوازی و داواكاریه‌كاندا.(6).
یه‌ده‌گی نه‌وت و غاز له‌كه‌نداو
ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو خاوه‌نی برێكی زۆرن له یه‌ده‌گی نه‌وت و گاز، كه به‌رێژه‌ی 21% بۆ 30% یه‌ده‌گی جیهانی مه‌زه‌نده ده‌كرێت. (بروانه خشته‌ی ژماره 5).
خشته‌ی ژماره 5: یه‌ده‌گی نه‌وت و گازی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بۆ ساڵی 2013
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سعودییه ریزبه‌ندی یه‌كه‌می به‌بێ ركابه‌ر گرتوه له‌سه‌ر ئاستی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو، ئه‌وه‌تا له‌هه‌مانكاتدا سعودیه گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی ئاڵتونی ره‌ش دانراوه له‌ساڵی 2013 دا، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه سعودیه له‌م بواره‌دا گرتویه‌ته به‌ر، بۆپركردنهوهی ئه‌و كورتهێنانه‌ی كه رویدا، به‌هۆی كێشه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان له‌وڵاتانی وه‌ك لیبیا‌و سوریا و یه‌مه‌ن، به‌هۆی قه‌یرانه ئه‌منی و سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌وه. هاوشێوه‌ی ئێران به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندو سزا ئابورییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی خۆرئاواوه، به‌هۆی په‌ره‌پێدان به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی سه‌پێندراوه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتەدا. هاوكات سعودییه جیا له‌ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناو ئۆپیك توانایه‌كی دیكه‌شی هه‌یه، ئه‌ویش زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی زیاده وزه‌ی نه‌وتی خاوی هه‌یه، به بڕی 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه هه‌ركات پێویستی دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته خواست.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه قه‌ته‌ر به‌گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كه‌ری گازی سروشتی (په‌ستێنراو) شلكراوه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و وڵاته بۆ یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌رهه‌می جیهانی گاز، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاره‌یه كه رۆڵی جه‌وهه‌ری وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری بهسهركهرتی نه‌وتی جیهانییه‌وه به‌هێزترده‌كات. ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زیاتریش ده‌به‌خشێته قه‌ته‌ر بریتیه لهخاوهنداری ئه‌و وڵاته بۆ برێكی ئێجگار گه‌وره له‌یه‌ده‌گی گازی شلكراو، له‌رێگه‌ی بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی پرۆژه و كه‌رته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی شلكراو.
خشته‌ی ده‌وڵه‌تانی هاوردهكهری گازی سروشتی له‌قه‌ته‌ر و وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری عه‌ره‌بی هه‌ریه‌ك له یایان و كۆریای باشور‌و هیندستان و ئیسپانیا‌و ئیتاڵیا‌و ئه‌مەریكا له‌خۆ ده‌گرێت. بۆ نمونه یابان یه‌كه‌مین وڵاته كه له‌و بواره‌دا رێكه‌وتنامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ئیمزا كرد له‌ساڵی 1992 بۆ هاورده‌كردنی گازی سروشتی له‌رێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه، به‌دیاریكراویش له رێگه‌ی كۆمپانیای (جۆبۆ ئه‌لكتریك و پاوه‌ر كۆمپانی). ئه‌وه‌بو یه‌كه‌مین باره به‌رهه‌می گازی سروشتی له قه‌ته‌ره‌وه بۆ كۆمپانیا یابانیه‌كان له‌ساڵی 1997 به‌رێكرا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین باربو كه ئاراسته‌ی دۆخی ئابوری قه‌ته‌ری به‌یه‌كجاری گۆڕی و ئه‌و وڵاته‌ی خسته سه‌ر رێره‌وی قۆناغێكی نوێ، له‌بواری به‌ره‌وپێشبردن و بونیادنان و گه‌شه‌پێداندا.
به‌رده‌وامبونی قه‌ته‌ر له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌و ئاسته له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن گازدا، به‌جۆرێك بوه كه له راپۆرته‌كانی كۆمپانیای (بریتیش پترۆلیۆم)دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كهقهتهر سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بوه له گه‌شه‌كردنی گازی شل له‌نێوان ساڵانی 2013-2014 دا، به‌و پێیه‌ی وزه‌ی به‌رهه‌مهێنراوی قه‌ته‌ر بۆ گازی سروشتی ساڵانه گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 77 ملیۆن ته‌ن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی قه‌ته‌ر له‌توانایدا هه‌یه ئاست و توانای وزه‌ی به‌هه‌مهێنراوی گازی سروشتی له‌و بره‌ش به‌رزتربكاته‌وه، هه‌ركاتێك یاساكانی خواست و خستنه‌ڕو رێگه‌یان پێدا به‌زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی.
پێده‌چێت زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی نێو ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو جگه له‌قه‌ته‌ر ناچاربن له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا روبكه‌نه هاورده‌كردنی گاز له‌ده‌ره‌وه بۆ ناوخۆی وڵاته‌كانیان، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه ناوخۆیه‌كانیان. وه ئه‌م هه‌نگاوه په‌یوه‌ست نییه به هه‌بونی كێشه‌ی ئه‌و وڵاتانه له‌بواری كورتهێنان یان له‌بواری به‌رهه‌مهێنان یاخود خاوه‌نداریان بۆ یه‌ده‌گی گاز، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت به سروشتی ئه‌و گرێبه‌سته دورمهودایانهی كه له‌نێوانیاندا مۆركراوه بۆ مه‌به‌ستی هاورده‌و هه‌نارده‌كردنی گاز. پشت به‌ست به‌و گرێبه‌ستانه، كه هه‌ندێكیان نزیكه‌ی 20 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه‌ش یاسایه‌كی په‌یره‌وكراوه له‌بواری به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازی وڵاتاندا، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش داواكاری ناوخۆی له‌سه‌ر گاز بۆ پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان بۆ بواری به‌كاربردنی گشتی و گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه‌دایه (7).
گاز‌و نه‌وتی به‌ردی
گاز‌و نه‌وتی به‌ردی (له‌ئێستادا له‌ریزی یه‌كدی دێن له ئه‌مەریكا، به پله‌یه‌كی كه‌متریش له چین). دۆخێكی نوێیان خستوه‌ته ئه‌ستۆی كه‌رتی نه‌وتی جیهانی، له‌و نێوه‌نده‌شدا هه‌مانشت بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بیش ئه‌مه راسته. به‌و پێیه‌ی كرده‌ی به‌دواداگه‌ران و لێكهه‌ڵوه‌شاندن و دڵۆپاندنی به‌ردی گازی، كرده‌یه‌كی ئاڵۆز‌و ورده و پێویستی به توانا‌و میكانیزمی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوی سه‌رده‌م ده‌بێت بۆ ده‌رهێنانی گازی سروشتی نه‌ك گازی ته‌قلیدی، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كرده‌یه به‌تێپه‌ربونی كات به‌رده‌وام به‌ره‌وپێشچونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.(8)
له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ئێستادا گازی به‌ردی ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر 15% خستنه‌ڕوی گازی جیهانیدا له‌ساڵی 2013 دا. هاوكات پێده‌چێت له‌ماوه‌ی 20 ساڵی ئاینده‌دا ئه‌م رێژه‌یه به‌رزببێته‌وه بۆ 50%، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی به‌كارهێنانی گاز بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، یاخود به‌كارهێنانی گاز له‌بواری پیشه‌سازیدا. بۆ نمونه له‌كاتی ئێستادا گازی بری به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی ئه‌مەریكا به‌رێژه‌ی 40% له‌گازی به‌ردییه‌وه به‌رهه‌م دێت، ئه‌م ژماره‌یه ئه‌گه‌ری زیادبونی هه‌یه له داهاتودا.
پێده‌چێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی دیكه‌دا، ئاستی پاشه‌كه‌وتكراوی یه‌ده‌گی نه‌وتی به‌ردی بگاته نزیكه‌ی 354 ملیار به‌رمیل نه‌وت، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی سودوه‌رگرتن له ته‌كنیكی خێرا گه‌یشتن به نه‌وتی په‌نگخواردوی ناخی زه‌وی، به‌تایبه‌ت له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا. به‌پێی ئه‌م ژمێره‌و ئاماره‌ش پێده‌چێت بری یه‌ده‌گی نه‌وتی به‌ردی بگاته نزیكه‌ی ئاستی یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌ریه‌ك له سعودییه و فه‌نزوێلا له ئاینده‌دا، كه له ئێستادا بۆ سعودییه به 298، بۆ فه‌نزوێلاش به 265 ملیار به‌رمیل نه‌وت خه‌مڵێنراوه.(9)
له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا بۆچونێك هه‌بو پێیوابو هه‌بونی ئه‌و بڕه زۆره له‌نه‌وتی به‌ردی له ئه‌مەریكا هۆكارێك بو بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌نیوه‌ی دوه‌می ساڵی 2014 دا، قسه‌كه‌ش لێره‌دا په‌یوه‌سته به‌زیادبونی بری خستنه‌ڕوی نه‌وتی جیهانی له‌به‌رامبه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی بڕی خواستدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆكارهبو كه ئاسه‌واری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت به‌جێهێشت، به‌جۆرێك كه به به‌رده‌وامی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی خواست و خستنه‌روی نه‌وت له‌بازاری نه‌وتی جیهانیدا.
بەڵام هێشتا رون نییه كه ئایا دابه‌زینی نرخی نه‌وتی ده‌توانێ سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی ئه‌مەریكی به‌دیاریكراوی، بۆ ئه‌و بره نه‌وته‌ی كه له‌بواری بازرگانی كردن له‌بازاری نه‌وتدا به‌كارده‌برێت، به له‌به‌رچاوگرتنی تێچونی پرۆسه‌ی به‌دواداگه‌ران و دڵۆپاندن، به به‌راورد به ده‌رهێنانی نه‌وتی خاو به‌رێگه كلاسیكیه‌كان، كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌كاری ده‌هێنن. بۆچونێكیش پێی وایه كه پرۆسه‌ی لێكهه‌ڵوه‌شاندن و دڵۆپاندن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردی تێچونێكی زۆری پێویسته، به تایبه‌ت پاش پاڵاوتن و ده‌رهێنانی پێكهاته پێویستیه‌كانی ئه‌م وزه‌یه.(10)
كۆتایی
ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو خاوه‌نی بڕێكی زۆری پاشه‌كه‌وتكراوی وزه ئهڵتهرناتیڤهكانن، نه‌ك به‌ته‌نها نه‌وتی خاو و گازی سروشتی، راسته كه هه‌ر شه‌ش ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كه له‌ڕوی خاوه‌نداریان بۆ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی خه‌ڵوز وڵاتانێكی هه‌ژارن، بەڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه خاوه‌نی بوارگه‌لێكی دیكه‌ی گرنگن له‌سه‌رچاوه‌كانی وزه‌دا، له گرنگترینیان سه‌رچاوه نوێیه‌كانی وزه‌ن، وه‌ك نمونه‌ی (وزه‌ی خۆر). ئه‌مه‌ش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی تۆبۆگرافیاوسروشتی ئاو و هه‌وای ئه‌م ده‌وڵه‌تانه، به‌و پێیه‌ی كه له‌زۆرینه‌ی مانگه‌كانی ساڵدا خۆر به‌ده‌ره‌وه ده‌بێت. هاوكات سروشتی ئه‌م وڵاتانه ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی وزه له چه‌شنی (وزه‌ی با). بێگومان ئه‌مه‌ش پشت به‌ست به به‌رفراوانی ناوچه‌و سنوری جوگرافی ئه‌و وڵاتانه، به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتێكی وه‌ك سعودیه.
ئه‌وه‌شی كه په‌یوه‌ندیداره به وزه‌ی ناوه‌كیه‌وه، لایه‌نه نیشتیمانیه‌كه خۆی ده‌سه‌پێنێت به به‌ڵگه‌ی هه‌نگاونانی ئیمارات بۆ بونیادنانی چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ناوه‌كی له‌رێگه‌ی ئیمزاكردنی چه‌ند رێكکهوتنامهیهك له‌گه‌ڵ كۆریای باشور، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی له بواری وزه‌دا، له‌گه‌ڵ سوربون بۆ به‌كارهێنانی ئاشتیانه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه ژیارییه، له‌رێگه‌ی گونجاندن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئارام بۆ ئه‌و دامه‌زراوانه.
له‌ئه‌نجامدا پێشبینی ده‌كرێت كه‌رتی نه‌وت پارێزگاری بكات له‌به‌رده‌وامی خۆی له‌جوڵه‌ی بازار و كه‌رتی ئابوری جیهانیدا، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی پێكهاته نه‌وتیه‌كان ( المتشتقات النفطیه)یوهك (وزه‌ی ئۆتۆمبێل و دیزڵ و هتد ...)، چونكه گرانه له‌ئێستادا بتوانرێت وزه‌ی شوێنگره‌وه‌ی عه‌مه‌لی بۆ ئه‌و پێكهاتانه بدۆزرێته‌وه، باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌م راستیه سود بینینه له‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو به به‌ردی بناغه داده‌نرێن په‌یوه‌ست به كه‌رتی نه‌وتی جیهانیه‌وه، چ له‌سه‌ر ئاستی یه‌ده‌گی پاشه‌كه‌وتكراوی دۆزراوه، چ له‌سه‌ر ئاستی بری به‌رهه‌مهێنراو، به له‌به‌رچاوگرتن و پشتگوێ نه‌خستنی ئاستی گه‌شه‌پێدانی رێژه‌ی گاز‌و نه‌وتی به‌ردی له هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئهمەریكاو چیندا.
سەرچاوەکان:
1. International Renewable Energy Agency (IRENA), Renewable energy in the gulf: facts and figures,http://www.irena.org/DocumentDownloads/factsheet/Renewable%20Energy%20in%20the%20Gulf.pdf
2.لمیاو القلاب، " الإمارات تستهدف إنتاج 24% من احتیاجاتها من الكهربا‌و من مصادر نظیفه": وزاره الطاقه، الإمارات العربیه المتحده، 27 یولیو/تموز 2014، الموقع الإلكترونی:
http://www.zawya.com/ar/story/ZAWYA20140727192313/
3. Sovereign Funds Institute, Fund Ranking, Nov 2014,http://www.swfinstitute.org/fund-rankings/
4.مركز الخلیج للدراسات الاستراتیجیه، "خیارات الطاقه المتجدده فی دول مجلس التعاون الخلیجی"، صحیفه أخبار الخلیج (البحرینیه)، 13 أغسطس/ێب 2013، الموقع الإلكترونی:
http://www.akhbar-alkhaleej.com/12920/article_touch/40917.html
5. Zachary Shahan Gulf Cooperation Councils Renewable Energy Targets — Considerable Or Weak? 9 July, 2013,
http://greenenergyinvesting.net/gulf-cooperation-councils-renewable-energy-targets-considerable-or-weak
6. العربیه، "التساهل بترشید الطاقه یهدد موارد دول الخلیج" حول دراسه معهد أكسفورد لدراسات الطاقه بعنوان "افاق الطاقه المتجدده فی دول مجلس التعاون الخلیجی: الفرص والحاجه للإصلاح" 9 سبتمبر/أیلول 2014، الموقع الإلكترونی:
http://www.alarabiya.net/ar/aswaq/2014/09/09/%D8%....
7. "تمتلك 23% من الاحتیاط العالمی دول مجلس التعاون الخلیجی باستثناء قطر قد تضطر إلی استیراد الغاز لتلبی احتیاجاتها،" صحیفه الحیاه، 12 دیسمبر/كانون اڵ‌ول 2010، الموقع الإلكترونی:
http://daharchives.alhayat.com/issue_archive/Hayat%20INT/2010/5/12/
8. د. مصطفی البزركان، "ثوره الغاز الصخری: هل تحقق استقلال أمیركا من سیطره الشرق الاوسط؟" مركز الجزیره للدراسات، 20 ینایر/كانون الپانی 2013، الموقع الإلكترونی:
http://studies.aljazeera.net/issues/2013/01/2013120113758690180.htm
9. Mark Scottjune, "Scouring the World for Shale-Based Energy, Shale Investments Could Reshape Global Market," The New York Times, 17 June 2014,
http://www.nytimes.com/2014/06/18/business/energy-environment/shale-inv....
10. "تقریر: النفط الصخری أكثر تأثرا بهبوط الاسعار من التقلیدی"، 2 نوفمبر/تشرین الثانی 2014، الموقع الإلكترونی:
http://www.aawsat.com/home/article/214001/
سه‌رچاوه: مركز الجزیره للدراسات
|
|