ئێران و چه‌كی ئه‌تۆم؛ كاریگه‌ری سزاكان
|
(سبەی):
ئاماده‌كردنی/ ئه‌یوب حه‌سه‌ن*
پێشه‌كی
ئه‌م توێژینه‌وه‌یە تیشك خستنه سه‌ر باسكردنی ئێران و چه‌كی ئه‌تۆم و كاریگه‌ریی سزاكان له‌سه‌ر ئابوری ئەو وڵاتە، زیاتر هه‌وڵدانه بۆ باسكردنی لایه‌نە ئابورییه‌كانی مه‌له‌فی ئێران.
چه‌كی ئه‌تۆم به‌یه‌كێك له چه‌كه وێرانكهرو مه‌ترسیداره‌كانی جیهان داده‌نرێت، هه‌رچه‌نده كه رێکكه‌وتنێكی گشتی له سه‌رتاسه‌ری دونیادا هه‌یه تا ئه‌م چه‌كه رێگیری لێ بكرێت و بڵاو نه‌بێته‌وه، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام خولیایه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی وڵاتان ببن به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم وه‌ك به‌شێك له خۆپاراستن و وه‌ك چه‌كێك بۆ زیادكردنی هه‌یمه‌نه‌ی وڵات و گۆڕینی وڵات بۆ هێزێكی هه‌رێمی و جیهانی .
ئێران له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زۆرترین قسه‌و باسی له‌سه‌ر كراوه‌و زۆرترین وتاری له‌سه‌ر نوسراوه، هه‌ندێك له نوسین و دیبه‌یته‌كان تایبه‌ت بون به په‌لهاویشتی ئێران بۆ وڵاته ده‌راوسێ یه‌كان و هاندانی خه‌ڵكی شیعه مه‌زهه‌ب له‌نێو وڵاته سونه مه‌زهه‌به‌كاندا، ئه‌م وڵاته له‌هه‌مو لایه‌نێكه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه .
ئهمەریكاو ئه‌وروپاو ئیسرائیل و سعودیه زۆرترین ره‌خنه‌و به‌رهه‌ڵستی ئێرانیان كردوه له‌ئه‌گه‌ری په‌ره‌پێدانی توانا ئهتۆمیهكانیدا، به‌تایبه‌تی ئیسرائیل چه‌ندیین جار هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كردوه به‌رامبه‌ر به ئێران، هه‌روه‌ها ئه‌مەریكاش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته كردوه، به‌ڵام ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گه‌مارۆی ئابوری و سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بووه هیچ كات ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی به خاوه‌ن بونی چه‌كی ئه‌تۆم نه‌بوه .
مه‌به‌ست له توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌م چه‌شنه قسه كردنه له‌سه‌ر ئابوری ئێران و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر ئه‌م ده‌وڵه‌ته شیعه مه‌زهه‌به كه‌وتوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا له‌دوای رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا هێشتا نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كه‌ی بێت، سه‌ره‌نجام یان ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری خولیاكه‌ی بێت یان ده‌بێت ئه‌و سزا ئابوری و دارایانه قبوڵبكات كه به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت، هه‌ندێك له توێژەری بواری ئابوری باوه‌ڕیان وایه كه ئێران به‌م سزا و گه‌مارۆكان ده‌گات به كه‌وتن و له‌ناوچون .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سێ به‌ش پێكدێت به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ناساندنی ئێران له‌ڕوی جوگرافی و ئابوری و سه‌ربازی و به‌شی دوه‌م تایبه‌ته به باسكردنی مێژوی چه‌كی ئه‌تۆم و توانا ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی، به‌شی سێیه‌م تایبه‌ته به باسكردنی كاریگه‌ری سزاكانه له سه‌ر ئابوری ئێران .
ئامانجی توێژینه‌وه
• باسكردنی ئه‌و زیانانه‌یه كه به‌ر ئابوری ئێران كه‌وتن ده‌رئه‌نجامی ده‌ستبه‌ردار نه‌بونی ئێران له‌چه‌كی ئه‌تۆم
• خستنه‌ڕوی ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنران .
• خستنه‌ڕوی بارودۆخی ئابوری ئێران له‌ژێر سزا ئابوریه‌كاندا .
گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه
• پابه‌ند بونی ئێران به ڕێكه‌وتنی له گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ده‌ستبه‌رداربونی ئێران له چالاكیه ئه‌تۆمییه‌كان .
• پابه‌ند نه‌بونی ئێران رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و ده‌ستبه‌ردارنه‌بونی ئێران له چالاكیه ئه‌تۆمییه‌كان .
به‌شی یه‌كه‌م ؛ ئێران
باسی یه‌كه‌م: جوگرافیای ئێران :
هه‌میشه پێگه‌ی جوگرافیا ده‌ورێكی باڵا‌و به‌رزی هه‌یه له هاوكێشه ئابوریه‌كاندا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنی ئابوری یاخود دواكه‌وتوی ئابوری، ئێران خاوه‌نی جێگایه‌كی جوگرافیایی گرنگه، جێگایه‌كی نێوه‌ندی هه‌یه به نسبه‌ت كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه .
ئێران ئه‌كه‌وێته رۆژئاوای ئاسیا. له‌به‌شی باكور هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركمانستان و ئازه‌رباینجان و ده‌ریای قه‌زوین و ئه‌رمینا، له‌ڕۆژئاوا هاوسنوره له‌گه‌ڵ توركیا‌و عێراق، له‌رۆژهه‌ڵاته‌وه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئه‌فعانستان و پاكستان‌دا، كه‌نداوی عه‌ره‌بی (كه‌نداوی فارسی) و كه‌نداوی عه‌مان له به‌شی باشوری ئێرانه‌وه .
هێڵه سنوریه ئاویه‌كانی ئێران 1660 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، له‌به‌شی باكور له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه نزیكه‌ی 800 كیلۆ مه‌تر سنوری ئاوی هه‌یه. روبه‌ری ته‌واوی ده‌وڵه‌تی ئێران نزیكه‌ی 1648000 كم2 ده‌بێت، پایته‌خته‌كه‌ی شاری تارانه، گرنگترین شاره‌كانی مه‌شهه‌د و ئه‌سفه‌هان و ته‌برێز و شیراز و ئه‌هواز ، دانیشتوانی ئه‌م وڵاته نزیكه‌ی 74 ملیۆن كه‌س ده‌بێت و زمانی ره‌سمی فارسیه.
له 98% ئێران مسوڵمانن، 2% ئاینه‌كانی ترن وه‌ك سه‌رده‌شتی و یارسانی و جوله‌كه و مه‌سیحی، فارسه‌كان نزیكه‌ی 51% وڵاتی ئێران پێكده‌هێنن، ئازهرباینجانیهكان نزیكه‌ی 24% و كورد نزیكه‌ی 7% و عه‌ره‌به‌كان نزیكه‌ی 3% پێكده‌هێنن (السهلی ، لا 50 ، 2014)
باسی دوه‌م: ئابوری ئێران
له گرنگترین ده‌رامه‌ته‌كانی ئێران :
1. زه‌وی و كانزاكان
زه‌وی ئێران و شاخه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌نده به ههمهجۆر كانزاو به‌رد، ئێران كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه ئه‌و سامانه به‌كاربهێن و ده‌ریان بهێنێت: وه‌ك ئاڵتون و مس و ئاسن و قورقوشم، خاوه‌نی یۆرانیۆمه نزیك تاران .
2. په‌تڕۆڵ
په‌تڕۆل به‌یه‌كێك له‌كانزا گرنگه‌كان به نیسبه‌ت ئێرانه‌وه، شاره‌زایانی بواری په‌تڕۆڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران لهدورگهیهك ده‌چێت كه له‌سه‌ر ده‌ریایه‌كی گه‌وره بێت لهپهتڕۆڵ. دوای ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت ده‌ستیكرد به خۆماڵیكردنی نه‌وت له‌ساڵی (1949) داهاتێكی زۆری له نه‌وت ده‌ستكه‌وت. له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مەریكی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و هۆڵهندیهكاندا گرێبه‌ستی كرد بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی جیهان. له ساڵی 1958 قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه گه‌یشته 42 ملیۆن تۆن. له ساڵی 2006 دا قه‌باره‌ی ههناردهكرای ئێران گه‌یشته چوار ملیۆن و دو سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه، ئه‌و نه‌وته‌ی كه له ناخۆدا به‌كاری ده‌هێنێت نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و شه‌ست و سێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته، رێژه‌ی یه‌ده‌كی نه‌وت له‌و وڵاته‌دا نزیكه‌ی 132.5 بلیۆن به‌رمیل نه‌وته .
3. گازی سروشتی
ئێران به یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت به گازی سروشتی، رێژه‌ی یه‌ده‌كی گازی سروشتی جێگیر (26.37) بیست و شه‌ش تریلیۆن ده‌بێت به‌پێی ئاماری ساڵی 2006، به‌ڵام قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كرنی گازی سرۆشتی 4.33 چوار بلیۆن مه‌تر سێ جا بو له هه‌مان ساڵدا . هه‌بونی گازی سروشتی به‌و قه‌باره‌یه و به‌كارهێنانی بو به‌هۆی به‌هێزی ئێران له به‌رهه‌مێهنانی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره له‌ڕێگه‌ی وێستگه‌ی گازیه گه‌وره‌كانه‌وه .
4 . هه‌نارده‌ی ئێران
له گرنگترین ههناردهنیهكانی ئێران بریتیه له نه‌وت كه به‌ڕێژه‌ی 80% ناردهییهكانی ئه‌و وڵاته پێكدههێنێـت ، وه به‌رهه‌می پترۆكمیاوی و میوه و فه‌رشی ده‌ستی به‌شێكی ترن له ههناردهنیهكان ، له گرتگترین ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانی ئێران هاورده ده‌كه‌ن بریتین له یابان به‌ڕێژه‌ی 14% و چین به‌ڕێژه‌ی 12,8% توركیا به‌ڕێژه‌ی 7,2 % ئیتاڵیا به‌ڕێژه‌ی 6,2 % و كۆریای باشور 6% و هۆڵه‌ندا به‌ڕێژه‌ی 4.6 % . قه‌باره‌ی ئه‌و داهاته‌ی كه ئێران ده‌ستی ده‌كه‌وێت 61.3 ملیۆن دۆلار بو، رێژه‌ی یه‌ده‌كی دراوی بیانی و ئاڵتۆن 69.2 ملیار دۆلار بو، وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌ئێراندا به به‌های 4.345 ملیار دۆلاره به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2007 (الساعدي ، - ، 2012 ).
5. ده‌ستی كار
ژماره‌ی دهستیكار له ئێران‌دا له ساڵی 2010 دا 25.02 مليۆن كرێكاره، به‌پی ی ئاماره‌كان ئه‌و یه‌كه پیشه‌سازیانه‌ی كه ژماره‌ی كرێكاری زیاتره 16% له بواری پشه‌سازی خۆراكدا و خواردنه‌وه، 15.7% له بواری ڕستن و چنین پۆشاكی ئاماده‌كراودا 17.1 له بواری ئامراز و ئامێری، ژماره‌ی كرێكاره‌كانی وه‌رشه كه‌متره له 10 كه‌س له یه‌ك ملێۆن و نێو كه‌سدا .
6. پیشه‌سازی
له‌نێوان ساڵانی 1990 تا 1995 له‌و ماوه‌یه‌دا كه حكومه‌تی ئێرانی گرنگی به وه‌به‌رهێناندا نزیكه‌ی 8800 پرۆژه كرانه‌وه‌و هه‌روه‌ها زیاتر له 227 هه‌زار هه‌لیكاری دروستكرد، له سه‌ره‌تای پلانی گه‌شه‌كردنیدا ئێران گرنگی به پرۆژه قورسه‌كان ده‌دا، توانی ئاستی به‌رهه‌مهێنان زیاتر بكات له ساڵی 1989 دا 55.25 هه‌زار ته‌ن زیاتر كرد بۆ 107 هه‌زار ته‌ن له‌پیشه‌سازی پاترۆ كیمیاوی. هه‌ر له هه‌مان ماوه‌دا ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كانی جۆری كرۆپ له 13 هه‌زار و 600 سه‌د زیاد كرد بۆ 74 هه‌زار و 800 سه‌د ئۆتۆمبیل، ئێران پله‌ی دازدهههمینی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمیلیدا، له ساڵی 2009 دا نزیكه‌ی 1.395.471 یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د و نه‌وه‌دو پێنج هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتا و یه‌ك سه‌یاره به‌رهه‌م ده‌هێنا، به‌پێی ڕاپۆرتێكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی له ساڵی 2011 به‌رێژه‌ی 9.5 زیادی كردوه. توانای به‌رهه‌مێهنانی له 12.2 ملێۆن تۆن له چیمه‌نتۆ وه به‌رزركرده‌وه بۆ 16.9 ملێۆن ته‌ن .
6.كشتوكاڵ
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران خاوه‌نی زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی به پیته وه له باره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵ ده‌توانێت هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی (گه‌نم، برنج، گه‌نمه‌شامی، لۆكه، چا، میوه، به‌تاته، سه‌وزه‌وات، ئاڵه‌ت، فسته‌ق، گۆێز ، هیتد ) به‌رهه‌مبهێنێت ، ده‌ستی كاری ئه‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی 25% كرێكاران له‌و كه‌رته‌دا كارده‌كه‌ن، گه‌شه‌كردن له‌م كه‌رته‌دا زۆر به‌خێرایی بو، یه‌كێكه له هه‌نارده‌كارانی گه‌نم (السهلی ، 50 : 2014)
باسی سێ یه‌م: توانای سه‌ربازی ئێران
ئێران خاونی توانایه‌كی سه‌ریازی گه‌وره‌یه ، وه قه‌باره‌ی خه‌رجیه‌كان ٥,٨ ملیار و نیو دۆلار بووه به پێی ئاماری ساڵی 1998 وه نزیكه‌ی 240 كارگه‌ی بهههمێهانی چه‌ك و پێداویسته‌كانی چه‌كی هه‌یه وه نزیكه‌ی 45000 هه‌زار كارمه‌ندی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی كرێكاره‌كانی گه‌یشته نزیكه‌ی 60000 كرێكار كه له كارگه ناوخۆییه‌كانی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن (حسين، 286 ):.
1 ─ هێزی وشكانی
ئێران خاوه‌نی سوپایه‌كی گه‌وره‌یه به‌راورد به هێزی وشكاوه‌كی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداو، ژماری سه‌ربازی ئاماده 350.000 و ژماره‌ی سه‌ربازی یه‌ده‌ك 300.000 ، ژماره‌ی تانكه‌كانی ئێران له‌ساڵی 2011 دا ئێران نزیكه‌ی 1982 تانك و 90 تانكی له جۆره‌كانی تر. ئێران چه‌كی دژی تانكی له ڕوسیا و چین و ئۆكرانیا كڕی وه هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی مۆدیلی رۆسی دا له ناوخۆدا، هه‌ندێك پێداویستی له ناوخۆدا به‌رهه‌مهێنا وه‌ك RPG و هه‌ندێك جۆری موشه‌ك، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی چاكسازی له ئاماده‌كردنی هێزه‌كانی سوپادا، به‌ڵام هێشتا ئه‌م وڵاته ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كه‌موكورتی یه‌كانی چاكردنی ئامێره جه‌نگی یه‌كانی (السهلی ، لا 54 ، 2014).
2-هێزی ئاسمانی
هێزی ئاسمانی ئێران زیاتر له 62.000 چه‌كداری هه‌یه، زیاتر له 360 فرۆكه‌ی جه‌نگی، به‌ڵام هێشتا ئه‌م وڵاته گیرۆده‌ی نه‌بونی توانایی ناوخۆیی یه بۆ چاكردنه‌وه و چاكسازی فرۆكه‌كانی، توانا ئهلیكترۆنیهكانیانی هێشتا مۆدێلی كۆنه به‌به‌راورد به ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌كانی تر. نزیكه‌ی 75 فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌و 135 فڕۆكه‌ی راهێنان و 2.800 موشه‌كی ئه‌رزی (جو)وه ژماره‌یه‌كی تری نه‌زانراو له موشه‌ك، چه‌كی دژ به تانك نزیكه‌ی 122 هه‌زار دانه ، (السهلی ، 54 : 2014) . به ته‌نها سوپای نیزامی ئێران نزیكه‌ی ( 700 بۆ 800 ) تانكی هه‌بوە. (1500 بۆ 2500) تۆپی مام ناوه‌ند و (1500 بۆ 2000 ) هاوه‌ن، ( 200 بۆ 2010 هه‌لیكۆپته‌ری هێرش به‌ری هه‌یه)، 206 هه‌لیكۆپته‌ری تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه، به‌ته‌نها هێزی پاسه‌وانی شۆڕش نزیكه‌ی 1500 چه‌ك له جۆری دژه فڕۆكه‌یان هه‌یه. (حسين ، لا 286 ، - ) .
3-هێزی ده‌ریایی
نزیكه‌ی 30.000 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی هه‌یه، 7 ژێر ده‌ریایی و 264 كه‌شتی ده‌ریایی و جه‌نگی هه‌یه‌و ئامێری دژه لوغم 12 دانه، كه‌شتی دژه ژێر ده‌ریایی 14 دانه‌و 18 كه‌شتی كواستنهوه(السهلی ، لا 54 ، 2014).
به‌شی دوه‌م : ئێران و چه‌كی ئه‌تۆم
باسی یه‌كه‌م: مێژوی چه‌كی ئه‌تۆم و قۆناغه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆم له ئێران‌دا
1. مێژوی چه‌كی ئه‌تۆم له ئێران‌دا .
خولیای ئێران بۆ به خاوه‌ن بونی چه‌كی ئه‌تۆم ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شا كه به‌رنامه‌ی هه‌بوو 20 بنكه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی بونیات بنێت، بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر له كه‌نار ده‌ریاری عه‌ره‌بی له گرنگترین بنكه‌ی ئه‌تۆمی بو كه لای شای ئێران ئامانج بو، به‌ڵام ئه‌م بنكه ئه‌تۆمیه له جه‌نگی عێراق – ئێران‌دا له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراقه‌وه بۆردومانكرا و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر كه‌وت. له‌سه‌رده‌می شای ئێران‌دا چهندیدین هه‌وڵ و كۆششی دا له‌م بواره‌دا به هاوكاری ئه‌مەریكا .
چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له دوای شۆڕشی ئێران له ساڵی 1979 دا وه‌ستا ، به‌ته‌نها له هه‌ندێك بنكه‌ی ئه‌تۆمیدا نه‌بێت كه پێشكهوتوبو و كاركردن به‌رده‌وام بو، به‌ڵام لاواز بو، هۆكاری وه‌ستانی ئه‌م چالاكیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا ئه‌ورپیه‌كان هاوكاری ئێرانیان نه‌كرد. له ساڵی 1984 به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دوباره گه‌ڕایه‌وه بۆ چالاكی هۆكاری كهوتنهكاركردن له‌بنكه ئه‌تۆمییه‌كاندا هه‌بونی ململانێی خۆ پڕچه‌ككردن بو له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق به‌شێكی بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هریان بۆردومانكرد . له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئێران عێراقدا كاركردن له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران‌دا به‌ره‌وپێشچونی باشی به‌خۆیه‌وه دی، كاربه‌ده‌ستان كاركردنێكی جدی یان كرد (المطيري ، 45.46 : 2011 ).
مێژوی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران به چه‌ند قۆناغێكی یه‌ك به دوای یه‌كدا تێپه‌ڕ ده‌بێت هه‌ر قۆناغێك له قۆناغێكی تر جیا تر بوه، له هه‌ر قۆناغێكدا توانای ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته به‌پێی ئاستێكی دیاری كرا‌و بوه .
یه‌كه‌م : قۆناغه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆم
قۆناغی یه‌كه‌م
ئه‌م قۆناغه له‌سه‌رده‌می شای ئێرانه‌وه ده‌ست پێده‌كات به هاوكاری ئه‌ڵمانیا و چاوپۆشی ئه‌مەریكا توانی كارگه‌ی چه‌كی ئه‌تۆم له شاری بوشه‌هر دروست بكات، كۆی تواناكه‌ی نزیكه‌ی 1200 میگاوات ده‌بێت .
له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مەریكا هاوكاریه‌كی باشی ئێران كرد به ده‌رامه‌تی خاوی ئه‌مەریكا، ئه‌مەریكا له‌و بڕوایه‌دا بو كه چه‌كی وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران زیاتر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بێت و هه‌مو پێداویستیه‌كانی ئه‌تۆم راده‌ستی ئێران كرد. له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی شا و هاتنه‌سه‌ر حكومی خومه‌ینی ئه‌مەریكا هاوكاریه‌كانی بۆ ئێران كۆتایی پێ هێنا .
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له‌سه‌رده‌می خومه‌ینیدا ده‌ستبه‌رداری هاوكاریه‌كانی بو، له‌و كاته‌شدا خومه‌ینی زۆر گرنگی به چه‌كی ئه‌تۆم نه‌داو به‌شێكی زۆری زانایانی ئه‌تۆم دوای كه‌وتنی شا ئێرانیان به‌جێهێشت، ترسی گواستنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌تۆم دروست بو بۆ ده‌ره‌وه، هه‌ریه‌ك لهئهمەریكاو ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ته‌واوی هاوكاریه‌كانیان له ئێران بڕی تا له‌وه دڵنیا نه‌بن كه ئێران ئه‌تۆم بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی به‌كار بهێنێت (السهلی ،66 :2014)
قۆناغی دوه‌م
ئاره‌زوی ئێران بۆ دوباره كاركردنه‌وه‌ی له بواری ئه‌تۆمدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق – ئێران ده‌بێته هۆكاریك بۆ دوباره خولیا بونه‌وه‌ی ئێران بۆ چه‌كی ئه‌تۆم وه‌ك په‌رچه كردار و وه‌ك ئاره‌زوو كردن بۆ بون به‌یه‌كه‌م هێزی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێران داخوازی ئه‌وه‌ی كرد له ئه‌ڵمانیا كه هاوكاری بكات بۆ چاككردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی بورشه‌هر، به‌ڵام به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و ئه‌ڵمانیا و پاشان فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا هه‌ر زوو ئه‌ڵمانیا ئه‌م داواكاریه‌ی ئێرانی ڕه‌ت كرده‌وه ، ئه‌وه له كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌كان قه‌ده‌غه‌كرا كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران و تا وێستگه‌ی بوو شه‌هر ته‌واو بكه‌ن ، بێ ئه‌مه‌ل بونی ئێران له ئه‌ڵمانیا ئێرانی ئاڕاسته‌ی سۆفیه‌ت كرد تا داوای هاوكاری بكات ، هه‌ر زو (ئه‌ندریه كوزیریف)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماده‌ی نیشاندا بۆ هاوكاری ئێران له‌بواری ئه‌تۆم، پاشان ئێران هه‌وڵی رێكهوتنیدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا، پاش ئه‌وه‌ی كه عێراق هه‌ست به‌م جوڵانه‌ی ئێران ده‌كات له‌ساڵی 1987 دا عێراق وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانی له بوور شه‌هر بۆردومان كرد زیانێكی زۆری پێگه‌یاند .
هه‌وڵه‌كانی ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا
1. هه‌وڵی فراوانكردنی هاوكاری ئه‌تۆمی دا له‌گه‌ڵ روسیا و كۆبا و ئه‌رجه‌نیتین و كۆریای باكور پاكستان و هندستان
2. فراونكردنی ژێرخانی ئه‌تۆمی ئێران .
3. پێشخستنی توانا هونه‌ری و زانستی كرێكاران له‌بواری چه‌كی ئه‌تۆمیدا. له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زانا ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌روه‌ها ناردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك له كادیری ئێرانی بۆ ڕاهێنانی زانستی له بواری ئه‌تۆمدا.
4. پاڵپشتی كردنی بواره‌كانی گه‌ڕان و پێشكه‌وتنی له بواری چه‌كی ئه‌تۆمدا (السهلی ،66 :2014).
قۆناغی سێیه‌م
سه‌ره‌تای ئه‌م قۆناغی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای كۆتای هاتنی جهنگكی كه‌نداوی ساڵی 1991 و به‌تایبه‌تی تر دوای لێكترازانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئێران بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ببنه خاوه‌نی جه‌كی ئه‌تۆم تا له‌و رێگه‌یه‌وه خۆیان وه‌ك هێزی یه‌كه‌م له‌هه‌رێمه‌كه‌دا ببینه‌وه ، هه‌روه‌ها وه‌ك هیزێكی هه‌رێمی خاوه‌ن ئه‌تۆم ببینرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران قه‌لس بون و ناڕه‌زای ئه‌مەریكای لێكهوتهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كی ئه‌تۆم به‌ده‌ست خودی ئهمەریكایشهوه وه‌ك گه‌ره‌نتی ئه‌مریكا سه‌یری ده‌كریت، واته مانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا په‌یوه‌سته به موڵكداری چه‌كی ئه‌تۆمه‌وه .
ئه‌مەریكا وه‌ك مه‌ترسیه‌كی گه‌وره سه‌یری ئێرانی ده‌كرد هه‌وڵی دروستكردنی فشاری دا له‌سه‌ر روسیادا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئێران نه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له‌مه‌وادی تێكه‌ڵه كه وه‌ك كلیلی ڤۆڵتیه‌ی به‌رز به‌كار ده‌هێنرێت له ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمدا، هه‌روه‌ها ئهداواتی لاسلكی كه توانای هه‌یه مامه‌ڵه بكات بڕێكی ئێجگار زۆر له‌گه‌ڵ مه‌وادی تیشكدهرهوه كه به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ .
گرنگترین كاره‌كانی ئه‌م قۆناغه
1. به‌كارهێنانی ماوه‌ی روخاندنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له هێنانه ناوه‌ی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئێران له ده‌وڵه‌ته ئاسیاییهكانهوه .
2. هێنانی زاناكانی ئه‌تۆم له كۆماره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه بۆ دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كه كاری تێدا بكه‌ن .
3. چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی كار ئێران و ده‌وڵه‌ته هاوڕێكانی له بواری ئه‌تۆمدا .
4. ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان ئێران و چین و هێنانی ئامێری كارۆموگناتیسی و وه ئامێری تایبه‌ت له پزیشكی ئه‌تۆم و توێژینه‌وه‌ی فیزیایی و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی ئێرانیه‌كان .
5. نوێكردنه‌وه‌ی داواكاری بۆ ته‌سلیم كردنی هه‌ڵم بۆ فێنكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی (السهلی ،67 :2014).
باسی دوه‌م : بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران
گرنگترین دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران
1. بوشه‌هر
بوشه‌هر ده‌كه‌وێته كه‌ناری كه‌نداوی عه‌ره‌بیه‌وه له‌سه‌رده‌می شای ئێرانه‌وه ئه‌م جێگایه چالاكی تێدا بوه، چالاكیهكان كه‌وتونه‌ته دوو وێستگه‌ی ناته‌واو بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه، ته‌واوی توانای وزه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی (1200) میگاوات ، ئه‌و وێستگانه‌ن كه كۆمپانیا ئهڵمانیاكان كاركردن تێیدا ره‌تكرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی له‌ژێر فشاری ئه‌مەریكادا، به‌ڵام ڕوسیا هه‌ستا به ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی ئامێر و ئەدەواتی پێویست بۆی .
2. گورگان
ده‌كه‌وێته كه‌ناری ده‌ریای قه‌زوین، كه روسیا چالاكردنی له ئه‌ستۆ گرت وزه‌كه‌ی ده‌گاته 440 میگاوات، رێكخراوی موجاهیدنی خه‌ڵق زۆر زو به‌مه‌ی زانی كه له‌ساڵی 1996دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه روسیا دو بنكه‌ی چالاكی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌ی گورگان دروستكردوه، به‌سه‌ر په‌رشتی زانا فیزیاییه‌كانی روسیا .
3. دار خوێن
ده‌گه‌وێته هه‌رێمی خوزستان نزیك شاری ئه‌هواز، چینهیهكان ئه‌م وێستگه ئهتۆمیهیان بۆ ئێران دروستكرد كه هه‌ردو چالاكه ئه‌تۆمیه‌كه وزه‌كه‌یان ده‌گاته 300 میگاوات، دیسان رێكخراوی موجاهیدنی خه‌ڵق ئه‌مه‌یان ئاشكراكرد .
4. تاران
وێستگه‌ی ئه‌تۆمی تاران جێگایه‌كی بچوكه له‌سه‌رده‌می شاوه دروستكرا به وزه‌ی 5 میگاوات زیاتر به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه ئه‌م بنكه ئه‌تۆمیه دروستكراوه له‌ساڵی 1967 به هاوكاری ئه‌مەریكا .
5. معالم كلایه
ده‌كه‌وێته نزیك ده‌ریای قه‌زوین به‌ڕوی باكوری رۆژئاوادا ئه‌مه جێگایه‌كی تایبه‌ته بۆ توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له‌بواری سه‌ربازیدا ئه‌م بنكه ئه‌تۆمیه له لایه‌ن هندستانه‌وه بونیات نراوه به وزه‌ی 10 میگاوات زیاتر تاكه ئیرانی یه‌كانی تێدا فێر ده‌كرێت.
6. ئه‌سفه‌هان
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازیه كه شاره‌زایانی چینی و كۆریای باكور كاری تێدا ده‌كه‌ن، وزه‌ی 27 میگاوات ده‌بێت و له لایه‌ن چینه‌وه دروستكراوه وه له نێویدا سه‌نته‌رێكی بچوكی تێدایه كه كالیترۆن ئێران له‌ڕێگه‌ی چینه‌وه ده‌ستیكه‌وت له ساڵی 1987 دا.
7. كه‌ره‌ج
ده‌كه‌وێته نزیك تارانی پایته‌خت زیاتر بۆ مه‌به‌ستی پزیشكی و كشتوكاڵی به‌كارده‌هێنرێت، ئامێری خێراكردنی سیكلترون تێدایه كه ئێران له رێگه‌ی به‌لجیكاوه ده‌ستی كه‌وتوه .
8. شاگاند
ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی ئێران له‌هه‌رێمی یه‌زید كه ئه‌مه كۆگای یۆرانیۆمی ئێرانه، كه بڕێكی زۆری یۆرانیۆمی تێدایه كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 5000 هه‌زار تۆن، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2005 ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه، هه‌ر ئه‌وه بو كه ئێران له ساڵی 1987 دا ئاشكرای كرد كه پلانی هه‌یه بۆ دروستكردنی كارگه‌ی ئۆكسد یۆرانیۆم .
9. بیلیكیانیو
له ساڵی 1990 دا ئه‌م بنكه ئه‌تۆمیه كرایه‌وه، به سه‌رپه‌رشتیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئێرانی پێش‌و، به‌ئامانجی فێركردن و راهێنانی ئێرانیه‌كان كه له‌بواری ئه‌تۆمدا ئیش ده‌كه‌ن .
10. بوروحیرد
ده‌كه‌وێته هه‌رێمی خوراسان نزیك سنوری توركمانستان، دیسانه‌وه رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌م بنكه ئه‌تۆمیه له لایه‌ن كۆمپانیایی ( ئێم ده‌بلیو كیلوج ) ی به‌ریتانیاوه دروستكراوه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی ئامۆنیا و یۆریا هه‌یه له‌م ناوچه‌دا وه هه‌روه‌ها توانی كه ئاوی قورس چاك بكات .
11. شاكا
نوێترین بنكه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه كه لهدروستكردینیدا پشت به روسیا به‌ستراوه كه تواناكه‌ی 440 میگاواته ته‌نانه‌ت پشكنه‌رانی ئاژانسی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ چه‌كی ئه‌تۆم هیچ زانیاریه‌كیان نی یه له‌سه‌ر ئه‌م وێستگه‌یه.
12. ته‌برێز
ئه‌و دانیشتوانه‌ی كه له‌م جێگادا نیشته‌جێبون راگوازران به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیه‌وه، دواتر ئێران ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ده‌یه‌وێت كارگه‌یه‌كی ئاسایی دابمه‌زرێنێت بۆ گه‌شه‌كردن (السهلی ،69 :2014).
باسی سێیه‌م: توانا ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كی ئه‌تۆم له‌ڕاپۆرتێكیدا له‌ساڵی 2012 چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی توانا ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كات .
1. هه‌وڵی فراوانكردنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بۆ موشه‌ك، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كی ئه‌تۆم ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی 30% زیادی كردوه، ئاماژه به‌وه كرد كه یڕی پاشه‌كه‌وتی ئێران به‌ڕێژه‌ی 3.8 تۆن ده‌بێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه سه‌ڕه‌رای سزاكانی سه‌ر ئێران هێشتا له‌و بواره‌دا ئێران به‌ره‌و پێشه‌وه چونی به‌خۆیه‌وه دیوه .
2. ئێران به‌رده‌وام بو له پیتاندن به‌ڕێژه‌ی 20%، ئه‌م پرۆسه‌یه له فێبرایه‌ری ساڵی 2010 وه ده‌ستی پێكرد به‌ته‌نها تاران خاوه‌نی 995 كیلۆگرامه له گازی (یواف 6) ، ته‌واوی ئه‌و گازه‌ی كه ئێران خاوه‌نی یه‌تی كۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی نزیكه‌ی 19.75 ده‌بێت .
3. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تری پیتاندنی زیاده‌ی دروستكرد، یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی پیتاندن كه دروستیكرد له‌مانگی مارسی 2010 دا بو، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای تاقی كردنه‌وه‌ی چه‌ند جۆر موشه‌كێكی زه‌مین به‌زه‌مین كه ناوی (قام 1). نه‌وه‌یه‌كی نوێ له موشه‌ك كه له به‌نداوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا تاقیكرده‌وه، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا موشه‌كی (شه‌هاب) كه ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه ده‌توانێت بیبڕێت نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆ مه‌تر ده‌بێت.
4. رێژه‌ی 20% له‌سه‌دی یۆرانیۆمی نیمچه پیتێنراوی گواسته‌وه بۆ یه‌كه‌ی ئۆكسید بۆ به‌رهه‌مھێنانی سوته‌مه‌نی پێویست بۆ سنتهرهكانی توێژینه‌وه‌ی تاران ، هه‌ندێك حاویه‌ی ته‌قه‌مه‌نی گه‌وره‌ی دروستكرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌زمونی هایدرۆدینامكیی ئه‌مه ئاماژیهكی رون و ئاشكرای ئێران بوو بۆ بره‌و دانی زیاتر به توانا ئه‌تۆمیه‌كانی (السهلی ،65 :2014).
به‌شی سێیه‌م
سزا سه‌پێنراوه‌كان و جۆره‌كانی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری ئێران
باسی یه‌كه‌م : جۆره‌كانی سزا كان و ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه سزایان سه‌پاند به‌سه‌ر ئێران‌دا
1. جۆره‌كانی سزا سه‌پێنراوه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا
●سزای بازرگانی و وه‌به‌رهێنان
سزا بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌كان بۆ سه‌ر ئێران قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵوگۆری بازرگانی ئێران بوو له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی تری جیهاندا ، له‌م ڕێگه‌یه‌وه نرخی كاڵا و پێداویستی به‌تایبه‌تی كاڵای به‌كاربه‌ر له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا به‌رز بویه‌وه و به‌هۆی داخستنی چه‌ندین كارگه‌وه وه بێكاری زیادی كرد، وه له لایه‌كی تره‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه‌كرا و ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتی ئێران . وه سزای وه‌به‌رهێنان بریتیی بوو له قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیا بیانیه‌كان له نێو ئێران‌دا به‌تایبه‌تی كه‌رتی نه‌وت و گازدا .
●سزا دارایی یه‌كان
له‌م سزایه‌دا هه‌موو جۆره ئاڵووێرێك و گۆڕینه‌وه‌ی دراو و حهواڵهكردنێك له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی ئێران و ته‌واوی ئه‌و بانكانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌چه‌كی ئه‌تۆمه‌وه هه‌یه راگیرا، له ئه‌مەریكادا ته‌واوی بانكه ئێرانیه‌كان یاخود لقه‌كانی ئه‌و بانكانهو هه‌مو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بانكه ئێرانیه‌كاندا راگیڕا .
●سزای زیره‌ك
ئامانج له "سزا زیره‌كه‌كان" كاركردن بو له‌سه‌ر كه‌رته نوخبه‌كانی وڵاتێكی دیاریكراو له‌ڕێگه‌ی لێدان لهبهرژهوهنیدهكانیهوه، له‌م ڕێگه‌یه‌وه دروستكردنی فشاره له‌سه‌ر ته‌واوی سیسته‌می سیاسی ، وه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوی سیسته‌مه‌كه ، ئه‌م جۆره له سزا به‌رامبه‌ره به ته‌واوی سزاكانی تر(اللباد ، - :2013).
2. سزا سه‌پێنراوه‌كانی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئهمەریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپا).
A.سزا سه‌پێنراوه‌كان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه
بڕیاری 1696 له به‌رواری 31/7/2006
قه‌ده‌غه‌كردنی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی ئه‌تۆمی هه‌ستیار یان هه‌ر مه‌وادێك یان كاڵایه‌كی ته‌كنۆلۆژی كه به‌شدار ده‌بێت له پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانداو بلۆككردنی ئسوڵاتی تاك و كۆمپانیا ئێرانیه‌كان كه په‌یوه‌ندیان به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه.
بڕیاری 1737 له به‌رواری 23/12/2006:
دوای ئه‌وه‌ی كه ئێران هیچ وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ بڕیاره‌كانی پێشوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆمه‌ڵه سزایه‌كی تری ده‌ركرد،و ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ست بو به‌چالاكیه داراییه‌كانی، داوا لەهه‌مو ده‌وڵه‌ته‌كان كرا كه پاره‌و سه‌روه‌ته دارایی و ده‌رامه‌ت ئابوریه‌كانی كه ئه‌و كیان و كه‌سانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی پێوه ده‌كه‌ن بلۆك بكرێت كه په‌یوه‌ندیان به چالاكیه ئهتۆمیهكانهوه هه‌یه ئه‌م بریاره 10 كیان و 11 كه‌سی گرته‌وه كه سه‌روه‌ته‌كانیان بلۆك كرا .
بڕیاری 1747 له به‌رواری 24/3/2007
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ستن به چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی چونه ناوه‌وه‌ی به‌خشین و هاوكاری دارایی و قه‌رز بۆ حكومه‌تی ئێران، بێجگه له‌وانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی مرۆڤایه‌تی یاخود گه‌شه سه‌ندن. فراوانكردنی بڕیاره‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر جۆره چه‌كێك وه‌ك تانك و فرۆكه‌ی جه‌نگی و موشه‌ك، له‌م بڕیاره‌دا 13 كیانی نوێ و 15 كه‌سی تره گرته‌وه وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دامه‌زراوه‌كانی هێزی پاسه‌وانی شۆرشی ئێران و به‌رپرسه‌كانی ئه‌و رێكخراوه .
بڕیاری 1803 له به‌رواری 3/3/2008
قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێر و كاڵای ته‌كنۆلۆژی په‌یوه‌ست به چالاكی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه ، وه زیادكردنی كۆتوبه‌ند له‌سه‌ر مامه‌ڵه بازرگانیه‌كانی ئێران، سه‌پاندنی هه‌ندێك له كۆتوبه‌ندی نوێ له‌سه‌ر دامه‌زراوه داراییه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌واوی بانكه ئێرانیه‌كاندا به‌تایبه‌تی بانكی "مللی" و "سدیرات" وه ته‌واوی لقه‌كانی ئه‌و بانكهدا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێرانن. هه‌روه‌ها پشكنینی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه روده‌كه‌نه ئێران له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه یاخود كه‌شتی بێت .له‌م بڕیاره‌دا 13 كه‌سی ئێرانی و هه‌روه‌ها 12 كیانی ئێران زیادكران بۆ لیستی ره‌ش .
بڕیاری 1835 له به‌رواری 27/9/2008
ئه‌م بڕیاره هیچی زیاتر نه‌كرد یان هیچی شتێكی زیاده‌ی تێدا نه‌بوو ، بێجگه له داواكردن له ئێران كه په‌یوه‌ست بێت به بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه وه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه پێوسته بگه‌نه ئه‌نجام له رێگه‌ی گفتوگۆوه ده‌رباره‌ی ئه‌تۆمی ئێران .
بڕیاری 1929 له به‌رواری 9/6/2010
له‌م بڕیاره‌دا سزاكان به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر توندتر بون، بڕیاری قهدهعهكردنی ته‌واوی چالاكیه بارزگانیهكانی ئێران درا له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا كه ده‌رهینانی یۆرانیۆمی و بهرههمێهێان و به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای ئه‌تۆمی تێدا ده‌كرێت، قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌مو جۆره چه‌كێك و هه‌ر جۆره راهێنانێك كه په‌یوه‌ندیان به چه‌كی ئه‌تۆمه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره ده‌سته‌ڵاتی دا به‌ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌كان كه بتوانن ئه‌و كه‌شتیانه بپشكنن كه ئێرانین. هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری دڵنیایی یان پاره‌داركردنی هه‌ر هه‌بوویه‌كی دارایی له ناوخاكی ئێران‌دا ، كه پشكدارن له پرۆسه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا، قه‌ده‌غه‌كردنی كردنه‌وه‌ی لق و به‌شی هه‌ر بانكێك كه بانكی ئێران بێت، قه‌ده‌غه‌كردنی بانكه ئێرانیه‌كان له‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نوێ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران، قه‌ده‌غه‌كردنی خزمه‌تگوزاری دارایی، قه‌ده‌غه‌كردنی ههرچالاكیكهی بانكی له نێو ئێران‌دا. لیستی ره‌ش له‌م بڕیاره‌دا 40 كیانی نوێی ئێران كه په‌یوه‌ست بون به پاسه‌وانی شۆڕشی ئێرانه‌وه زیادكرا له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌سدا (السهلی ،65 :2014).
B. سزاكانی ئه‌مەریكا
به‌پێی سزاكان هه‌مو هاوردهنیهكانی ئێران بۆ ئه‌مەریكا بێجگه لهههدیهی بچوك و مه‌وادی زانیاری و هه‌ندێك لهفهرش قه‌ده‌غه‌كران. له ساڵی 1995 دا سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا بێڵ كلینتون بڕیاردا قه‌ده‌غه‌كردنی وه‌به‌رهێنانی بواری نه‌وت و گازی سروشتی ده‌ركرد له‌خاكی ئێران‌دا بۆ هه‌موو كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ، له‌هه‌مان ساڵدا كۆنگریس بڕیاری له‌سه‌ر یاسادا كه حكومه‌تی ئه‌مریكادا كه سزای ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه بدا كه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له‌كه‌رتی ووزه‌ی ئێران‌دا به‌بڕی 20 ملیۆن دۆلار له‌و ساڵه‌دا . له ئۆكتۆبه‌ری 2007 دا واشنتۆن سزای سێ بانكی ئێرانی دا ناوی "چه‌كی وێرانكاری گشتی" به‌سه‌ر هێزی پاسه‌وانی شۆرشی ئێرانی‌دا. سه‌رباری ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مەریكا هه‌ندێكی تر له بانكه ئێرانیه‌كانی خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه. وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مەریكا 20 كۆمپانیای نه‌وت و پترۆكیمیاوی یه‌ی دیاریكرد كه له ژێر سه‌یته‌ره‌ی حكومه‌تی ئێران دان، ئه‌و بیست كۆمپانیای ئێران، لێهاتوی یان نیه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌رتی كرێكاری ئه‌مریكیدا . له مانگی یۆنیۆی 2010 دا كۆنگریس بڕیاری دا كه هه‌ندێك سزاری نوێ یه‌ك لایه‌نه بسهپێنێـت به‌سه‌ر ئێران‌دا به ئامانجی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر كه‌رتی وزه و بانكه‌كان ئێران‌دا .
له مانگی ئایاری 2011 دا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان چه‌ند سزایه‌كی نوێی دژی كۆمپانیاكانی BDFSA) ) نه‌وتی فه‌نزوێلی و 6 كۆمپانیای بچوكی بهترۆلیدا و كۆمپانیا كواستنه‌وه‌ی ده‌ریای ئيراني كه مامه‌ڵه‌ی بازگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن وه‌ك مه‌ترسی ناساندنی بۆ سه‌ر ئه‌مەریكا كه بو به‌هۆی توڕه بونی هۆگۆ شافێز .
له مانگی یۆنیۆی 2011 دا واشنتۆن چه‌ند سزایه‌كی نوێی سه‌پاند به‌سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی شۆرشی ئێران و هێزه‌كانی پاسیچ وه هێزه‌كانی یاسای ئێران و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی سوپاكه ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م، به پێ ی ئه‌م سزایانه بێت هه‌موو هه‌بوه داراییه‌كان بلۆك ده‌كرێت ، وه‌ك ئاگاداریه‌ك بۆ هه‌موو هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكا و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی كه مامهڵهگهڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا نه‌كات. له 21ی نۆفهمبێری 2011 دا واشنتۆن ئێرانی به ناوچه‌ی سه‌ره‌كی بۆ "شتنه‌وه‌ی پاره" ناوبرد، ئه‌مەریكا 11 لایه‌نی دیاری كرد كه تۆمه‌تباری كردن به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و هاوكاری كردنی ئێران ، ئه‌وانه‌شی كه په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ، زیادی كردن بۆ لیستی ره‌ش ، سزاكانی فراوانتر كرد به ئامانجی ئه‌و كۆمپانیایانه بون كه هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن له پیشه‌سازی نه‌وت و بترۆ كیمیاویدا . له 31ی مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2011 دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما بڕیاری دا به یاسای ته‌مویل كردنی به‌رگری سزا بسه‌پێنین به‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه داراییانه‌ی ئه‌مریكادا كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكی مه‌ركه‌زی ئێران‌دا ده‌كه‌ن ، كه وه‌ك كه‌ناڵێكی سه‌ره‌كی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و داهاته‌ی كه له نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت. به پێی ئه‌م یاسایه بێت دامه‌زراوه‌كان دورده‌خرێنه‌وه كه سزادراوهن له‌بازاڕی نه‌ختی ئه‌مەریكادا. له 13 ی یه‌نایری هه‌مان ساڵدا ئه‌مەریكا چه‌ند سزایه‌كی دژی دامه‌زراوی (زوهای زهنرونگ)ی چینی بۆبازرگانی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌پاند، واشنتۆن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئه‌و كۆمیانیایه گه‌وره‌ترین هاوكاری ئێرانه بۆ به‌رهه‌مه پهتڕۆلیهكان ، وه كۆمپانیاكانی (كو ئۆیل بی تی) سه‌نگافوره‌ی ئاگادار كرده‌وه .
له‌ساڵی 2008دا كاری حه‌واڵه‌كردنی پاره‌ی بانكه ئهمەریكیهكانی بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌كرد، له‌ساڵی 2010 دا بڕیاریدا ئیجرائات له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بیانی‌دا دا كه وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له كه‌رتی نه‌وتی ئێران‌دا، له ساڵی 2011 دا واشنتۆن سزاكانی سه‌ر ئێرانی زیاتر كرد له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی كه‌رتی نه‌وتی ئێران، له‌ساڵی 2010 دا ئه‌مریكا بڕیاری بلۆككردنی هه‌مو پاشكهوتانهی دامه‌زراوه داراییه بیانیه‌كانی دا كه په‌یوه‌ندی بازرگانیان هه‌یه به بانكی مه‌ركه‌زی ئێرانه‌وه، هه‌ندێك به كۆمپانیا ئه‌وروپی و ئاسیایی په‌یوه‌ست نه‌بون به‌م بڕیارانه‌وه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ملكه‌چی پڕیارهكانی حوكمهتهكانی خۆیان ده‌بن نه‌ك یاساكانی ئه‌مەریكا. ئێران له‌م یاسایانه تێپه‌ڕی كرد، ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سزای تری بۆ ئێران ده‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له ساڵی 2013 دا بڕیاری له سه‌ر دا، ئامانجی ئه‌م سزایانه شه‌له‌ل كردنی ئابوری ئێران بوو به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌ستبه‌رداری چه‌كی ئه‌تۆم بێت، سزایه‌كی سه‌ختی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێران دا و كه‌رته‌كانی تریشی گرته‌وه وه‌ك كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل، وه كه‌مكردنه‌وه‌ی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به قه‌باره‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ، وه سفركردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئێران (المجد ، - : 2014 ).
C. سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
لهئۆگستی ساڵی 2010 یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاكانی بۆ سه‌ر تاران قورستركرد، ئاگاداری كۆمپانیا ئه‌ورپیه‌كان كاركرد كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانیه‌كان كه كار ده‌كه‌ن له بواری پیشه‌سازی نه‌وت و گازی سروشتی یان هه‌ر لقێك له دامه‌زراوه‌كان كه له‌ژێر ئیداره‌ی ئه‌و كۆمپانیایهنهدان. هه‌مو ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی ئه‌وروپادا بڕیاڕی قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی و ناردهنیكردنی هه‌ر پارچهپهكێك كه به‌شدار ده‌بێت له پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران. بڕیاڕی قه‌ده‌غه‌كردنی كڕێن و گواستنه‌وه‌ی پێداویستهیهكانی وزه و ته‌كنۆلۆجیای تایبه‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌تۆم له لایه‌ن ئێرانه‌وه په‌سه‌ند كرد . یه‌كێـتی ئه‌وروپا پێشبینی ئه‌وه ده‌كرد كه گاریگهریهكانی سزاكانی سه‌ر ئێران به تێپه‌ر بونی كات زیاتر ده‌كات و دهدهبێته هۆی ماندوو كردنی ئێران و مل كهچكردنی . له مانگی مایۆ ساڵی 2011 دا كاریگه‌ری سزاكانی سه‌ر ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان زیاتر كرد، سه‌د ناوی تریان زیاد كرد له كۆمپانیاكان و تاكه‌كان بۆ لیستی ره‌ش، به‌تایبه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌نی كه بهپوهستن به‌هێڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریای كۆماری ئیسلامی ئێران .
له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2011 دا یه‌كێتی ئه‌وروپا 29 كه‌سی زیادكرد بۆ لیستی ڕه‌ش به‌تابیه‌تی ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ . له دیسهمبرهی 2011 دا یه‌كێتی ئه‌وروپا 180 تاكی تری ئێرانی زیاتر كرد بۆ لیستی ره‌ش. سه‌پاندنی بلۆككردنی پاره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌فه‌ركردن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانه‌وه هه‌یه . له یه‌نایه‌ری 2012 دا به‌خێرا یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌مو بۆنده نوێ یه‌كانی ده‌ركرد كه په‌یوه‌سته به‌كڕین و گواستنه‌وه‌ی په‌ترۆڵی ئێران و بهههمهنه نه‌وتیه‌كان ، به چاوپۆشین له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه پێشتر بۆندی كڕینی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی ئێرانیان هه‌یه. به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر بلۆككردنی ئه‌و پارانه‌ی كه بانكی مه‌ركه‌زی ئێران هه‌یه‌تی ، قه‌ده‌غه‌كردنی ئاڵتۆن و كانزا هاوشێوه‌كان له‌گه‌ڵ بانك و دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌تی ئێرانی (http://www.marefa.org)
باسی دوه‌م: كاریگه‌ری سزاكان له‌سه‌ر ئابوری ئێران
ئابوری ئێران له ساڵی 2010 دا سێیه‌م گه‌وره ئابوری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو ، بوو به قه‌باره‌ی 337.9 ملیار دۆلار، كه‌رتی نه‌وت و گازی سروشتی به‌رێژه‌ی 80% ی هه‌نارده‌ی ئێرانی پێكده‌هێنا، نزیكه‌ی 60% ی داهاتی گشتی ئێرانی پێكده‌هێنا ، ئابوری ئێران به‌وه جیادهكراوهیه كه خاوه‌نی سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌یه له مه‌وادی سه‌ره‌تایی ، 20% زه‌وی ئه‌و وڵاته شایسته‌ی به‌كارهێنانه بۆ كشتوكاڵ كردن ، وه ڕێژه‌ی 10% ی نه‌وتی یه‌ده‌كی جیهان پێكده‌هێنێت، رێژی 15% ی یه‌ده‌كی گازی سروشتی ئێران پێكده‌هێنێت .
نزیكه‌ی سێ ده‌یه ده‌بێت ئێران له سێبه‌ری گه‌مارۆی ئابوری و دارایی، به‌ڵام سزاكان زۆر توندتربون له‌ساڵی 2011 دا. گه‌مارۆی ئابوری و دارایی وه‌ك بنه‌مایه‌كی گرنگی فشاره‌كانی ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ژمار ده‌كرێت دژی ئێران ، گه‌مارۆكان یه‌ك به‌دوای یه‌كدا كه‌ڵه‌كه بوون له‌سه‌ر ئێران ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی نه‌بو و به‌رده‌وامیدا به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی. بێ گومان سزا ئابوری و دارایی یه‌كان كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئابوری ئێرانه‌وه جێهێشت، ئێستا هه‌ندێك ئاسه‌وار ده‌بینرێت به‌سه‌ر ئابوری ئێرانه‌وه ره‌نگه له داهاتودا له‌ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بونی ئێران‌دا كاریگه‌ریه‌كان زۆرتر ده‌ربكه‌ون .
ئابوری ئێران زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، ریاڵی ئێرانی له ساڵی 2012 نزیكه‌ی 80% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مەریكی، ئه‌مه‌ش پاڵی به بانكی مه‌ركه‌زی ئێرانیه‌وه نا كه سزاكانی خۆرئاوا به جه‌نگێكی ئاشكرا وه‌سف بكه‌ن دژی ئێران .
به‌ڵام ئێران توانی سود له و توانا ئابوریانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی گه‌مارۆ و سزا ئابوری و داراییه‌كان. ئه‌و ژمارانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران نزیكه‌ی 40% ههناردهنیهكانی له نه‌وت له‌ده‌ستداوه، سندوقی نه‌ختینه‌ی جیهان هه‌ڵسه‌نگادنی بۆ كه‌مكردنه‌وه كۆی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌ی ئێران كرد له ساڵی 2012 به‌ڕێژه‌ی 0.9% دابه‌زیوه، بێكاری به‌ڕێژه‌ی 25% زیادی كردوه له نێوان ساڵی 2011 و 2012 دا .
له‌سه‌ر ئاستی پشه‌سازی به‌رهه‌مێنانی ئۆتۆمبێل به‌رێژه‌ی 42% كه‌مكردوه به‌تایبه‌تی دوای پاشه‌كشه‌كردنی كۆمپانیایی "پیجۆ" ی فه‌ره‌نسی له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا ، سزا ئه‌مریكی و ئه‌وروپیه‌كان بۆ سه‌ر ئێران كه‌رتی نه‌وت و بانكی ئێران توشی چه‌ند گرفتێكی گه‌وره و تاقه‌ت پڕوكێن بوون (2أكتوبر،2012، بڵاو كراواتهوه له سایتی، http://www.dohainstitute.org ).
بێبه‌شكردنی ئێران له ده‌روازه‌ی بازرگانی جیهانی دوبه‌ی كه قه‌باره‌ی ئاڵ‌و گۆڕی بازرگانی له نێوانیاندا گه‌یشته 20 ملیار له ساڵی 2009 دا ، زیانی زۆی گه‌یاند به ئێران، زۆرینه‌ی كاڵای بیانی بو كه هاورده‌ی ده‌كرد له رێگه‌ی سهنتهرری بازرگانی دوبه‌یه‌وه. ئێران بۆ پڕكردنهووهی پێداویستسه‌كانی په‌نای برده به‌ر توركیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی خواسته ناوخۆیی یه‌كان وه قه‌باره‌ی بازرگانی نیوانیان گه‌یشته 15 ملیار دۆلار ساڵانه . ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێرران به‌مه‌بستی هه‌ڵهاتن بوو له گه‌مارۆی ئابوری ، له پاش سزا یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان نرخی كاڵای هاورده به‌ڕێژه‌ی 50% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌دی ، وه‌نرخی ده‌رمان به‌ڕێژه‌ی 30% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دی ، هه‌ڵئاوسان به‌رێژه‌ی 21% به‌رزبویه‌وه ، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئاماژه ئابوریانه و ئه‌و سهختیهیانهی كه‌ڕوو به‌ڕوی دامه‌زراوه پیشه‌سازی یه‌كان بویه‌وه . به‌هۆی نابوت بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له كارگه‌كانی ئێران. كه‌رتی دارایی و گه‌شت و گوزار گیرۆده‌ی كاریگه‌ری بێبه‌شكردنی بانك و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان بونه‌وه، گه‌مارۆكان له‌سه‌ر بارزرگانی هه‌نارده‌كردن و نارده‌نی و قه‌ده‌غه‌كردنی نارده‌نی ته‌كنۆلۆژیاو وه‌به‌هێنان و دارایی و گه‌شتوگوزار زیانی به ئابوری ئێران گه‌یاند، (غنيم، - :2013http://digital.ahram.org. g ).
دابه‌زینی هه‌نارده‌نی كردنی ئێران له بواری نه‌وتدا ، پاشه‌كشه‌كردنی وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا بیانیه‌كان له بازاڕی ئێران‌دا بوبه‌هۆی دروستكردنی بۆشایی یه‌كی گه‌وه‌ره له پێداویستی یه‌كانی ئێران بۆ په‌یداكردنی دراوی بیانی كه ئێران پێویستی بو، بو به‌هۆی ناچار كردنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه یه‌ده‌كی دراوی بیانی به‌كاربهێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك له پلانه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی، دامه‌زراوه داراییه‌كانی حكومه‌ت دراوی بیانیان به نرخێكی كه‌متر له نرخی بازاڕی ئازاد ده‌فرۆشت به هاوڵاتیانی ئێران كه ده‌یانویست سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه نزم بونه‌وه‌ی به‌های دراوی ئێرانی بوو به هۆی نه‌مانی متمانه‌ی هاوڵاتیان و سه‌رمایه‌داره‌كان به تمه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌رمایه‌داره ئێرانیه‌كانی ناچار كرد كه ئه‌و پاره‌ی كه هه‌یانه بیكه‌ن به دراوی بیانی ، هه‌روه‌ها خێرانه ئێرانیه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه بوو پاشه‌كه‌وتی دراو كه هه‌یان بوو به دراوی ناوخۆی هه‌موویان گۆڕیه‌وه به دراوی بیانی ، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ره‌سی دراوی ئێرانی لێبكرێت . له لایه‌كی تروه هاوكاری كردنی ئێران بۆ هه‌ندێك گروپی چه‌كداری شیعه و سوریا وه‌های كرد كه خه‌رجیه‌كانی سه‌ر شانی ئێران زیاتر بێت .
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی نیویورك تایمزی ئه‌مركی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه بارودۆخی ئیران زۆر خراپه به‌هۆی ئه‌و سزا ئابوریانه‌ی كه سه‌پێنراون به‌سه‌ر ئێران‌دا، به‌هۆی سزاكانه‌وه ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانێكی گه‌وره له‌ئێراندا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش جێبه‌جیكردنی سزا ئهمەریكیهكانی سالی 2012 دژی ئه‌و وڵاته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نارده‌نی نه‌وتی ئێران بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئابوری ئێران به‌ره‌و خراپتر بچێت و نه‌توانێت بڕی پێویست دراوی بیانی ده‌ست بكه‌وێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره ئێرانیه‌كان زیانێكی زۆریان كرد كارگه‌كانیان داخست و كرێكاره‌كانیان بیكار كه‌وتن، ئه‌وه‌ش زیانیكی گه‌وره به‌ر ئیران كه‌وت. رۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه كارمه‌نده‌كانی حكومه‌ت له‌بارێكی خراپدان، ئاماژه به‌قسه‌ی یه‌كێك له‌به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی گاردی كۆماری ئیران ده‌كات كه حكومه‌ت نا‌توانیت له كاتی خۆیدا موچه‌ی سه‌ربازه‌كانی بدات. ئابوریناسهكان باوه‌ڕیان وایه كه سزا ئابورییه‌كان گرفتی زیاتر بۆ ئیران دروست ده‌كات، وه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان به‌هۆی خه‌رجكردنی پاره‌ی نه‌وت و پشتگیری كردنی حكومه‌ت بۆ مه‌وادی خواردن. ئابوریناسێكی ئێران كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه باس له‌وه ده‌كات زۆرینه‌ی بنه‌ماكانی ئابوری داڕمان له ماوه‌ی چه‌ند سالی ڕابردودا (اللباد ، 2013 ، http://www.marefa.org/index.php ).
●كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت
سزا نه‌وتیه‌كان كه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌مانگی ته‌موزی ساڵی 2012 بڕیاری له‌سه‌ر دا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئێران، سزاكان له سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران یه‌كێك بوو له فشاره به‌هێزانه‌ی كه سه‌پێنرا به‌سه‌ر ئێران‌دا ، ئایا ئه‌م سزا نه‌وتیانه‌ی كه سه‌پێنران به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌ردار بونی ئێرانه له مه‌له‌فی ئه‌تۆمی ، یاخود ئه‌و پرۆسانه‌ی كه دژی ئێران بوون بون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران زیاتر به‌ره‌وپێش چون بدات به ئه‌تۆم ، گه‌مارۆكان بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چین بڕی هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران بۆ نیوه دابه‌زێت بۆ 285 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به به‌راورد كردنی به ساڵی 2011 . نه‌وت رێژه‌ی 60% داهاتی نه‌ته‌وه‌ی ئێران پێكده‌هێنێت ، (غنيم ، - :2013http://digital.ahram.org. g ).
ئه‌و ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌وت و دارایی زیاتێكی زۆر گه‌وره‌ی به ئابوری ئێران گه‌یاند ، وه ئێران زۆرینه‌ی كڕیاره هه‌میشه‌ییه‌كانی نه‌وتی له‌ده‌ست دا ، وه ئه‌مه‌ش زۆر قورسه كه دڵنیایی هه‌بێت له‌سه‌ر گهشتیهكان كه نه‌وتی ئێرانیان هه‌ڵگرتوه ، وه هه‌روه‌ها گرفتی باركردن و داگرتنیش هه‌بوو ، له هه‌موی گرنگتر ئه‌وه بوو ئێران نه‌یتوانی دۆلاری پێویست دابین بكات بۆ ناوخۆ ، ئه‌مه‌ش وای له ئێرانكرد كه به‌دوای چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا بگه‌رێت، له ساڵی 2011 و 2012 دا كۆمپانیا نه‌وتیه ئه‌وروپیه‌كان له ئێران كشانه‌وه، بو به‌هۆی دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كان و رەتكردنه‌وه‌ی ئه‌وانی تریش، كه‌مبونه‌وه‌ی توانای به‌رهه‌مھێنانی بو به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی توانای ئێران له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا، له ساڵی 2012 دا توانای داهاته نه‌وتیه‌كانی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، به پێی زانیاریه‌كانی ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مەریكا قه‌باره‌ی ههناردهنیهكانی ئێران بۆ 1.5 ملێون دابه‌زی رۆژانه وه له ساڵی 2011 دا ئێران نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده‌ی ده‌كرد ، وه ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی زیاد بوونی زیانه داراییه‌كان كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ سه‌رو 100 دۆلار به‌رامبه‌ر یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ، ئه‌و داهاته‌ی كه له‌نه‌وت ده‌ست ده‌كه‌وت دابه‌زی بۆ 69 ملیار دۆلار له ساڵی 2012 دا كه زۆر كه‌متر بوو له‌و داهاته‌ی كه له ساڵی 2010 و 2011 دا ده‌ستی ده‌كه‌وت ، به پێ ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له رۆژنامه‌ی حیاتی له‌نده‌نی بڵاو كراونه‌ته‌وه (خدوري ،-- :2013 ).
●هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سزا ئابوریه‌كان
حكومه‌تی ئێران هه‌وڵیدا كه ئیتر پشت به‌ستن به نه‌وت و داهاته نه‌وتیه‌كان كه‌مبكاته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی دراوی پێویست بۆ گه‌شه‌ی ئابوریداو چاره‌سه‌ركردنی گرفته ناوخۆییه‌كانی، هه‌وڵیدا كه وڵات دابه‌ش بكات به‌سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێكی ئابوریداو داواكاریه‌كانی كۆمه‌لگاش به‌ده‌ست بهینیت ، به‌رگری لهپاشهكهوتهكانی بكات، هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی سندوقی نه‌ته‌وه‌ی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن، هه‌ندێك ده‌زگای تایبه‌ت هه‌بوو به چاودێری كردنی بودجه‌ی گشتی وڵات، ئاراسته‌كردنی به‌نده‌كانی له‌گه‌ڵ دڵنیای كۆمه‌ڵگا بۆ به ههرنهدان. ده‌وڵه‌ت هه‌وڵیدا كه پشتگیری كه‌رتی تایبه‌ت بكات له به‌رهه‌مهینانی ناوخۆیدا، هه‌وڵی چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی هاوكاری بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و تایبهتمهندكردن ، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و چاره‌سه‌ركردنی بێكاری .
هه‌ندێك بڕیاری تازه‌یان ده‌ركرد سه‌رۆكه‌كانی ئێران بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزا ئابوریه‌كانی رۆژئاوا، دامه‌زراندنی سه‌ربازگه‌یه‌كی ئابوری نا رێكخراو، له ژێر ئیداره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئابوری تایبه‌ت به بانكی ناوه‌ندی ئێران، له گرنگنتربن كاره‌كانی پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌به هه‌نارده‌كردنه‌وه ، وه بهرههمینانی كاڵای جێگره‌وه هاورده‌كراو له به‌رهه‌می ناوخۆیی ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵئاوسان، زیادكردنی هه‌لی كار سزاكان وه‌هایان كرد كه ئاڵوگۆڕی نه‌وت به‌رامبه‌ر به كاڵا له نێوان ئێران و ڕوسیا بكرێت به به‌های نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار، وه ڕیكه‌وتنی ئالوگۆری شمه‌ك به نه‌وت له نێون ئیران وڕوسیادا كرا، كه ڕۆژانه ئێران 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ڕوسیا بكات و له به‌رامبه‌ر وهشدا روسیا ئامێر و كه‌لوپه‌ل و كاڵا هه‌ناره‌ی ئێران بكات .
كاربهدهستیكی ڕوسی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه مۆسكۆ ئاماده‌یه بۆ هه‌موو ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئیران‌دا و گرنگی ئه‌دات به‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێیراندا هه‌یه‌تی له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و هه‌موو ئاڵوگۆرهكانیش له سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌كریت كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتون ، هه‌ردو لایه‌نه‌كه ڕێك كه‌تن له‌سه‌ر ئاڵوگۆركردنی نه‌وت به‌رامبه‌ر به كاڵای پیشه‌سازی ڕوسی و كانزا و به‌رهه‌می خۆراكی ، به‌های ئه‌و ئالوگۆڕه له نیوان 15 بۆ 20 ملیار دۆلاره (اللباد ، 2013 ، http://www.marefa.org/index.php ).
باسی سێیه‌م : رێكه‌وتنی جنێفی ئه‌تۆمی
دوای ڕێكه‌وتنی ئێران و رۆژئاوا له شاری لۆزانی سویسرا ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی سیاسی ده‌رباره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له به‌رواری 2/4/2015 له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێنج ئه‌ندامه ههمیشهیهكه + ئه‌ڵمانیا ، كه ڕێكهوتتنێكی ماوه‌ن مامناوه‌نده له‌م ڕێكه‌وتنه‌دا ئێران بڕیاریدا كه هیچ بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمی نوێ دروست نه‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆم لێی ئاگادار نه‌بێت، رێگه‌نه‌دان به ئێران به به‌كارهێنانی ئه‌تۆم جگه له مه‌به‌ستی ئاشتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا سزا كانی سه‌ر ئێران به چه‌ند قۆناغێكی یه‌ك له دوای یه‌ك سزاكان له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن (أغوان ،-- : 2015)
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا باراك ئۆباما له ده‌وره‌ی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا هه‌وڵیدا له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و وه‌ك ده‌ست كه‌وتێكی سیاسی دانیشتن وه فشاریش له سه‌ر ئێران دروست بكات. ئه‌وه‌ی كه له سویسرا كرا ده‌ستكه‌وت گه‌لێكی باشی بۆ سیسته‌می سیاسی ئێران تێدا بو، سیسته‌مێكی زۆردار و خراپه‌كار هه‌ر له‌سه‌ر حوكمی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت . هه‌ڵگرتنی سزاكان له سهرئیران ته‌ماح ده‌خاته به‌رده‌م ئێران تا درێژه به گه‌شه‌سه‌ندنی خۆی بدات و فراوانتری بكات وه به‌جۆرێك په‌یوه‌ستی یه‌كی هه‌رێمی دروستبكات .
به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه رێگه درا به ئێران كه پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 5% بكات كه ئه‌وه ڕێژه‌یه‌كه به‌شی به‌رهه‌مهێنانی وه‌زه‌ی كاره‌با ده‌كات و بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی به‌كار ده‌هێنرێت، رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی ده‌گاته 20% ، ته‌واوی چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ڕۆژانه‌ی بكه‌وێته ژێر چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم، ئه‌م ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆك نه‌بوون له‌سه‌ری به‌ڵكو له هه‌ندێك خاڵی دیاریكراودا رێككه‌وتن ، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاوكاری مرۆی وبگهیهنه ئێران، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاسانكاری نه‌وت و دارایی و بانكیدا، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی نی یه‌تی ئێران له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه رێكه‌وتنێكی كاتیه ، ئێران له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه وێنای ئه‌م ڕێكه‌وتن نامه‌یه بكات به سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی و ئابوری گه‌وره ، له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه كردنێكی زۆر له داواكاریه‌كانی ، به رێگه‌دا به كۆمه‌ڵگانی نێو ده‌وڵه‌تی كه چاودێری پرۆسه‌ی یۆرانیوم بكه‌ن به پێی ئه‌و مه‌رجانه ، سڕكردنی تواناكانی بۆ پێشكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆم .
ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش وه‌ك كۆتا هه‌له لهبهرهك ئێران‌دا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئێران ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت بۆ ئه‌و وڵاته هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران زیاتر ده‌بێت و ده‌توانێت ڕۆژانه زیاتر له 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات ، ده‌بێته هۆی په‌یداكردنی دراوی بیانی بۆ ئه‌و وڵاته و به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلار. له لایه‌كی تریشه‌وه ڕێژه‌ی بێكاری له ئێران‌دا به‌ره‌و نزم بونه‌وه ده‌چێت و ده‌توانێت بازرگانی ده‌ره‌كی بكات له گه‌ڵ وڵاتانی تردا، ئابوری ئێران به‌ره‌و باشتر بوون ده‌چێت (اللباد ، - :2013).
ده‌رئه‌نجامه‌كان
1. ئێران نزیكه‌ی 40% ههناردهنیهكانی له نه‌وت له‌ده‌ستدا، ئێران زۆرینه‌ی كڕیاره هه‌میشه‌ییه‌كانی نه‌وتی له‌ده‌ستدا دابه‌زینی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كهبونهوهی ده‌ستكه‌وتنی دراوی بیانی كه ئێران زۆر پێویستی پێ بو.
2. رێژه‌ی بێكاری به‌ڕێژه‌ی 25% زیادیكردوه له‌نێوان ساڵی 2011 و 2012دا .
3. به‌رهه‌مێنانی ئۆتۆمبێل به‌رێژه‌ی 42% كه‌مكردوه به‌تایبه‌تی دوای پاشه‌كشه‌كردنی كۆمپانیایی "پیجۆ" ی فه‌ره‌نسی له بازاڕه‌كانی ئێران‌دا .
4. بێبه‌شكردنی ئێران له بازرگانی جیهانی. كاڵای هاورده به‌ڕێژه‌ی 50% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌دی، وه‌نرخی ده‌رمان به‌ڕێژه‌ی 30% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دی .
5. هه‌ڵئاوسان به‌رێژه‌ی 21% به‌رزبویه‌وه.
6. بێكاری به‌ڕێژه‌ی 25% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دی .
7. ریاڵی ئێرانی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا نزیكه‌ی 80% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست دا به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مەریكی
پێشنیاره‌كان
1. ده‌ستبه‌رداربونی ئێرانه له چه‌كی ئه‌تۆم جگه له‌وه‌ی كه بۆ مه‌به‌ستی ئاشتی بهكاریبهێنت
2. پابه‌ند بون به ته‌واوی رێكه‌وتن 2.4.2015 له‌گه‌ڵ 5+1 و دروستكردنی بنكه‌ی ئه‌تۆمی نوێ .
سه‌رچاوه‌كان
توێژینه‌وه‌ی زانستی و كتێب
1. السهلی ، عبدلله حمودالسهلی ، 2014 ، رؤیه استراتیجیه خلیجیه لمجابهه المشروع النووی الایرانی، رساله ماجستر ، جامعة نایف، السعودیه .
2. المطيري ، عبدالله فالح المطيري ،2011 ، امن الخلیج العربي و التحدى النووي الايرانى, رساله ماجستیر ، جامعة الشرق الاوسط .
3. حسين ، د . زكريا حسين ، القدرات والإمكانيات العسكرية في العالم الإسلامى ، بدون سنه نشر
سه‌رچاوه‌كان، ئه‌نته‌ر نێت
4. الساعدي ، عبد الجبار الساعدي ، تاريخ ايران القديم و المعاصر ، http://www.alrashead.net ، بتأريخ : 13/ 12/ 2008
5.
6. المجد ، هشام أبو المجد ، 2014 ، الحصار الاقتصادي على إيران .. والمسرحية الهزلية ، http:// http://main.islammessage.com/
7. اللباد ، مصطفى اللباد ، 6 أكتوبر 2013م ،العقوبات المفروضة على إيران ،http://www.marefa.org/index.php .
8. تأثيرات العقوبات الاقتصادية الغربية ضد إيران وأبعادها ، 24 أكتوبر ،2012 ، http://www.dohainstitute.org
9. غنيم ، عماد غنيم ، 13 فێبرای 2013 ، محنة الاقتصاد الإيراني ، http://digital.ahram.org.eg
10. أغوان ،علي بشار بكر أغوان ،2015 ، رفع الحصار الاقتصادي عن إيران سيمدد طموحها الإقليمي http://www.alquds.co.uk.
11. خدوري ،وليد خدوري، 6 أكتوبر 2013م ، آثار العقوبات على نفط إيران،http://www.alarabiya.net/ar/aswaq
* به‌كالۆریۆس له زانستی ئابوری‌دا
|
|