لەگەڵ کورد خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه، بەڵام نامانه‌وێت كه‌ركوك بچێتەسەر هه‌رێم
|
دیمانە: سۆران كامه‌ران
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له عێراق، ئه‌و وتانه‌ی به‌رپرسێكی توركمان ره‌تده‌كاته‌وه كه داوایكردبو به مه‌رج كه‌ركوك بخرێته‌سه‌ر هه‌رێم كوردستان و ده‌ڵێت: "ئه‌و برایه داوای نه‌كردوه كه‌ركوك بخرێته‌سه‌ر هه‌رێم، ئێمه له به‌ره‌ی توركمانی و حیزب و بزوتنه‌وه‌كانی تر پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی جیاوازی سیاسیمان هه‌یه له‌سه‌ری له‌نێوان ئێمه و سه‌ركردایه‌تی كوردستان".
ئه‌و كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی (سبه‌ی) ئاماژه به‌وه ده‌كات مه‌به‌ستیان له‌وه‌ی كه‌ركوك ببێته هه‌رێمێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه كه یاسای هه‌رێمه‌كان نه‌یگرێته‌وه، به‌وپێیه دو هه‌رێم ده‌توانن هه‌رێمێك پێك بهێنن و ده‌ڵێت: "كه ئێمه ده‌ڵێین هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه لایه‌نی توركمان دڵنیا ده‌بێته‌وه، كه كه‌ركوك له داهاتودا نالكێنرێت به هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ش ده‌كات كه خستنه‌ڕوی ئه‌و بابه‌ته له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره كوردییه‌كان نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نیه و ده‌ڵێت: "تا ئه‌مڕۆش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان نه‌بینیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكاربو بۆئه‌وه‌ی ئێمه په‌نا بۆ ئه‌م رێگه‌چاره‌سه‌ره ببه‌ین"، وتیشی: "سه‌ركردایه‌تی كورد به‌چاوی كه‌مینه ده‌ڕواننه توركمان ئه‌مه‌ش خاڵی ناكۆكیمانه".
سبه‌ی: ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ركوك بچێته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: له راستیدا ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌و لێدوانه‌ی یه‌كێك له براكانمان كه سه‌باره‌ت به لكاندنی كه‌ركوك به هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاندبو، ئه‌و لێدوانه‌ش لێدوانی فه‌رمی نه‌بوه دوای وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ش پێی وتم: شتێكی له‌وشێوه‌یه‌م باسكردوه و راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندوه.
ئه‌و برایه باسی نیازپاكی په‌یوه‌ندییه‌كانمانی كردوه له‌نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوك به‌تایبه‌تی كورد و توركمان و ئه‌وه‌ی وتویه‌تی: به‌مانای ئه‌وه نیه كه‌ركوك بخرێته‌سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵام باسی له‌و جیاوازیانه كردوه كه له‌نێوانماندا هه‌یه، ده‌كرێت لایه‌نی كوردی و سه‌ركردایه‌تی كورد دروستكردنی پێكه‌وه‌ژیان و لێك نزیكبونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گرێ بدرێت له‌سه‌ر بنه‌مای گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام و هاوبه‌ش له‌م ناوچانه.
ئێمه تائێستا له فه‌رهه‌نگماندا نیه كه پرۆژه‌یه‌ك دژی پرۆژه‌یه‌كی تر بخه‌ینه‌ڕو ئه‌وه‌ی ئه‌و برایه وتویه‌تی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ته‌نها ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، كه ده‌كرێ سه‌ركردایه‌تی هەرێم گۆڕه‌پانه‌كه فراوانتر بكه‌ن له‌به‌رده‌م توركماندا بۆئه‌وی بتوانن نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بكه‌ن هیچ نه‌بێت له هه‌رێم، بۆ نمونه له هه‌رێم بۆچونێكی ته‌سك هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر برا توكمانهكانمان له هه‌ولێر و كفری ئایا كه‌سێك هه‌یه نوێنه‌رایه‌تی توركمان بكات له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی؟ ئایا سێ ئه‌ندامی توركمان (لە پەرلەمانی کوردستاندا تورکمان 5 نوێنەریان هەیە: سبەی) له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه بۆ توركمان؟
سه‌ركردایه‌تی هەرێم به‌چاوی كه‌مینه ده‌ڕواننه توركمان، ئه‌مه‌ش خاڵی ناكۆكیمانه، كاتێك باس له كه‌ركوك ده‌كه‌ین یان باس له برا كورده‌كانمان ده‌كه‌ین له هه‌رێم ئه‌وه كه‌ركوك ده‌خه‌ینه لایه‌كی تر ، چونكه كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان خاڵێكی دیكه‌ی ناكۆكی نێوان ئێمه و سه‌ركردایه‌تی هەرێمه، به‌ڵام ئه‌و جیاوازیانه جیاوازی دوژمنایه‌تی نین و ته‌نها جیاوازی بیر و رایه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌وان بیروڕای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و ئێمه‌ش بیروڕای تایبه‌تی خۆمان هه‌یه.
ئێمه له‌به‌ره‌ی توركمانی و سه‌رجه‌م حیزبه توركمانیه‌كان كۆكین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له كێشه‌كانی نێوان ئێمه و برایانمان له هه‌رێم، به رێگایه‌ك كه جێگای ره‌زامه‌ندی بێت، ئێمه له ساڵی (2004)دا پڕۆژه‌ی خۆمان پێشكه‌شكرد و ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێبكرایه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم و كوتله سیاسیه‌كان، پێموایه ئه‌وكات زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بون كه ئێستا روده‌دات له عێراقدا له نێویشیاندا داواكردنی هه‌رێمی سوننی ئه‌وكات كه ئێمه داوامان كرد فیدراڵیه‌تی پارێزگاكان بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، واتا پێدانی لامه‌ركه‌زی به پارێزگاكان له‌نێوانیاندا ئه‌و پارێزگایانه‌ی جێگه‌ی ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كه‌ركوك و به‌غدا شێوه‌ی تایبه‌تی پێبدرێت و ئه‌و شێوه تایبه‌ته‌ش هه‌مو چینه جیاوازه‌كانی تایفه و مه‌زهه‌بی هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌قۆناغی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی گواستنه‌وه‌دا له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا هه‌بو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و یاسایه به‌ڕێكرا به‌و شێوه‌یه‌ی كه برایانی كورد ویستیان وه‌ك ماده‌ی (140) كه كێشه‌كانی زیاتر كرد، ئێمه ویستمان كیێشهكان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام كێشه‌كانیان زیاتر كرد، دیسانه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و برایه داوای نه‌كردوه كه‌ركوك بخرێته سه‌ر هه‌رێم، به‌ڵكو ئێمه له به‌ره‌ی توركمانی و حیزب و بزوتنه‌وه‌كانی تر پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تمان هه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ كه‌ركوك، به‌ڵكو بۆ هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی كه جیاوازی سیاسیمان هه‌یه له‌سه‌ری له‌نێوان ئێمه و سه‌ركردایه‌تی كوردستان .
سبه‌ی: ئه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌وه، توركمان رێگه چاره‌سه‌ری هه‌یه؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: هه‌مو كه‌س ده‌زانێت گۆڕانگاری به‌سه‌ر كه‌ركوكدا هێنراوه له‌ڕوی دیمۆگرافیه‌وه جا ئه‌گه‌ر پێش (2003) بێت یان پاش (2003)، گۆڕانكاری دیمۆگرافی و سیاسی و ته‌عریب له‌پێش ساڵی (2003) كه سه‌ركردایه‌تی كورد كرۆكی ئه‌و بابه‌ته ده‌زانن، شێوازی هه‌ڵگرتنی پاشماوه‌ی گۆڕانكاری دیمۆگرافی و ته‌عریب به‌شێوه‌یه‌كی دروست هه‌ڵنه‌گیرا، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك كرا كه هه‌ندێ پاره درا به‌و خێزانانه‌ی له باشوری عێراقه‌وه هێنرابون ئه‌وه‌شی له دوای ساڵی (2003)ه‌وه رویدا ئه‌و گۆڕانكاریه بو كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ حیزب و لایه‌نی كوردییه‌وه كرا، ئه‌ویش به ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی كه‌ركوك بو به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆركرایه سه‌ر موڵكی شاره‌وانی، به‌داخه‌وه شاره‌وانی له كه‌ركوك بوه هۆكاری زیادكردنی كێشه‌كان كه ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین و بۆمان چاره‌سه‌ر ناكرێت.
سبه‌ی: كه‌واته توركمان پڕۆژه‌ی چیه بۆ كه‌ركوك؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: ئه‌مه ته‌نها پێشه‌كیه‌ك بو بۆ ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كران به‌رامبه‌ر به زهوری زاری كه‌ركوك وایكرد به‌شێوه‌یه‌كی تر بیر بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه نه‌كرایه ئه‌وه رازی ده‌بوین به رێگه چاره‌سه‌ری تر وه‌ك ماده‌ی (140)، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هیچ نیه‌تێكی نیه به‌رامبه‌ر هه‌ڵگرتنی زیاده‌ڕۆی یان چاره‌سه‌ر كردنی بۆیه ئێمه‌ش پڕۆژه‌ی هه‌رێمی تایبه‌تمان خستۆته‌ڕو بۆ كه‌ركوك، كه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ستوری ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی باش نه‌ك وه‌ك پارێزگاكانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی رێكنهخراو.
هه‌رێمی تایبه‌ت مافی هه‌مو كه‌س ده‌دات به‌شداری سیاسی بكات له رێگه‌ی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش نه‌ك ئیداره‌یه‌ك پشت به هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ببه‌ستێت، چونكه ئێمه گومانمان هه‌یه له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له كه‌ركوكدا كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه نه‌كرایه ئه‌وكات رازی ده‌بوین به‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بخرایه به‌رده‌ستمان، پێموایه ئه‌مه جیاوازی قسه‌و باسهكانمانه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد، چونكه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك به‌هێز و به‌كارهێنانی چه‌ك و ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌وڵدان به ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبه جێبه‌جێ كاره‌كانه‌وه نابێت، ئه‌مانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات .
سبه‌ی: ئه‌ی هه‌ڵوێستی توركمان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: هه‌ڵبه‌ت نا، ئێمه بۆچی ناوماننا هه‌رێمی تایبه‌ت؟ ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ناومان ده‌نا هه‌رێمی كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر بو به هه‌رێمی تایبه‌ت به‌پێی یاسای هه‌رێمه‌كان دو هه‌رێم ده‌توانن هه‌رێمێك پێك بهێنن، به‌ڵام كه ئێمه ده‌ڵێین هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌و شێوه تایبه‌ته لایه‌نی توركمان دڵنیا ده‌كاته‌وه كه كه‌ركوك له داهاتودا نالكێنرێت به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، خستنه‌ڕوی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه حیزبه كوردییه‌كان نیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نیه، تا ئه‌مڕۆش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان نه‌بینیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش هۆكاربو بۆئه‌وه‌ی ئێمه په‌نا بۆ ئه‌م رێگه‌چاره‌سه‌ره ببه‌ین، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌م شێوه‌یه قوڵ نه‌بوایه‌ته‌وه له كه‌ركوك ئه‌وه رازی ده‌بوین به‌هه‌ر پێشنیارێكی ده‌ستوری كه بخرایه‌ته به‌رده‌ستمان.
سبه‌ی: له‌م دۆحه‌دا چۆن ده‌ڕواننه په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد و توركیا؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: ئه‌گه‌ر به راشكاوی قسه بكه‌م، له‌وانه‌یه من یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی توركمان بم په‌یوه‌ندی توركمان و توركیا نه‌به‌ستمه‌وه به باشبونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی یان عه‌ره‌بی یان حكومه‌ت، ئێمه ده‌كرێ هه‌نگاو بنێین به پشتبه‌ستن به‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی توركماندایه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا، نه‌بونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان حكومه‌تی توركیا و هه‌رێم له رابردودا كاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركمان، به‌ڵام من باوه‌ڕم به‌و جۆره سیاسه‌ته نیه، به‌ڵكو باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی دیاریكراومان هه‌یه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه له ههندێكاتدا به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام ئاشكرایه له‌هه‌ندێ كاتیش‌دا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه له‌نێوان ئێمه و برایانی كورد، ده‌كرێت ئه‌و په‌یوه‌ندیانه نهپچڕێندرێت، چونكه له‌نێوانماندا ژن و ژنخوازی و بازرگانی و زه‌وی هاوبه‌ش و زۆر شتی دیكه‌ی هاوبه‌ش هه‌یه.
ئه‌وه به‌سه كه ئهوپهتهی له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا هه‌مان په‌ت بو كه گه‌ردنی كورد و توركمانی ده‌بڕی، كه‌واته زۆر شتی هاوبه‌شی گرنگ هه‌یه له‌نێوانماندا.
ئێمه پشتگیری له په‌یوه‌ندی نێوان برایانی توركیا و سه‌ركردایه‌تی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر هه‌نگاو بنێت، ئه‌گه‌ر له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بوایه ئه‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئێستا ئاسانتر ده‌بو.
من له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی باشدام و له‌و بواره‌شدا زۆر ده‌ستپێشخه‌ریم كردوه، یه‌كه‌م سه‌رۆكی حیزبی توركمانیم داوام كردبێ له سه‌ركردایه‌تی كورد رێگه‌ی گفتوگۆ هه‌ڵبژێرین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌وكاته‌ی سه‌ردانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقم كرد پێش دو ساڵ و پێم وت: ده‌كرێت هه‌موان دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین.
سوپاس بۆخوا ئێستا په‌یوه‌ندی باش هه‌یه له‌نێوان به‌ره‌ی توركمانی و سه‌ركردایه‌تی كورد، هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌ین له‌نێوان سه‌ركرده كوردییه‌كان و چاومان به‌هه‌مویان ده‌كه‌وێ چاومان به برایانمان ده‌كه‌وێ له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و برایانمان له یه‌كگرتوی ئیسلامی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دو حیزبه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكرتی كوردستان، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دو حیزبه وه‌كو پێویست نه‌بوه، من له‌گه‌ڵ كرانه‌وه و گفتوگۆدام، چونكه ته‌نها ئه‌و زمانه ده‌توانێ بمانگه‌یه‌نێ به‌چاره‌سه‌ر.
سبه‌ی: ئه‌ی چ بۆچونێكتان هه‌یه له‌سه‌ر ماده‌ی (140)؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: له‌سه‌ره‌تاوه وتم؛ ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری دیمۆگرافی نه‌كرایه له‌كه‌ركوك ئه‌وه ماده‌ی (140) باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موان، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵه سیاسیه‌ی له جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی (140) له ناوچه جێناكۆكه‌كان كرا به‌تایبه‌تیش له كه‌ركوك و دوزخورماتو ئه‌وه كێشه‌كانی ئاڵۆز كردوه له‌نێوان ئێمه و لایه‌نی عه‌ره‌بی و كوردیش له موسڵ، كه‌واته جێبه‌جێكردنی هه‌ڵه و هه‌ندێ ره‌فتار كه كرا له‌دوای ساڵی (2003)وه ئه‌و برایانه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن كه به‌رپرس بون له كه‌ركوك و دوزخورماتو، كاتێك بینیان بۆشاییه‌ك دروست بوه و هه‌ستیان به‌وه كرد توركمان نایه‌وێت روبه‌ڕوی دروستكردنی زیاده‌ڕۆی ببنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئێمه نامانه‌وێت رۆژێك له رۆژان توندوتیژی به‌كاربهێنین دژی برا كورده‌كانمان، چونكه ئه‌و توندوتیژییه‌ی دژی ئێمه و كورد كرا به‌سه بۆمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ساڵی (2007)ه‌وه ئه‌م ماده‌یه واده‌ی به‌سه‌رچوه و پێویسته چاره‌سه‌ریش بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌ویش به‌دانیشتنی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كه تێیدا باس له‌كێشه‌كان بكرێت له‌نێوان نوێنه‌رانی كورد و نوێنه‌رانی توركمان، ئه‌گه‌ر برایانی عه‌ره‌بیش بیانه‌وێ هه‌مو پێكه‌وه كۆده‌بینه‌وه به‌ئاماده‌بونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یان حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، بادابنیشین بۆ دانانی نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ كێشه‌كان.
سبه‌ی: باس له چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش ده‌كه‌یت، ئه‌ی پێتوایه كێشه‌ی زه‌وی نێوان كورد و توركمان بگاته چاره‌سه‌ر؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: هه‌ڵبه‌ته ئێمه خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه و كاری بۆده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش جا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بێت یان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌باره‌ت به‌كێشه و گرفتی ئه‌و زه‌ویانه زۆر گرنگه پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه كه دروستكراون، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا زه‌ویه‌كی زۆری ئێمه و برایانی كورد ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و پڕۆژهیهكیشمان به هاوبه‌شی پێشكه‌شكردوه بۆ هه‌مواركردنی ده‌سته‌ی سكاڵای موڵكداری، ئێمه له لیژنه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خالد شوانی و به‌ڕێز له‌تیف موسته‌فا دركمان به‌و كێشه‌یه كردوه، دادوه‌ر شیخ له‌تیف موسته‌فا ئاگاداری ئه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پڕۆژه‌كه‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا بۆ هه‌ردو ئه‌و مادانه‌ی كه باس له چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وی و زارانه ده‌كات كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا بو به‌شێوه‌یه‌كی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تائێستا بۆ خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م نه‌یخستۆته نێو خشته‌ی كاره‌كانیه‌وه به‌هۆی ئه‌وكێشه سیاسیانه‌ی كه‌دروست بوه.
پێده‌چێت ئه‌ویش بكرێته كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی سیاسی، نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌م بابه‌ته له‌چه‌ندین بابه‌تی دیكه له‌گه‌ڵ برایانی كوردا خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه و به‌جدی كاری بۆ ده‌كه‌ین جا له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت یان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان .
سبه‌ی: تۆ نوێنه‌ری توركمانی بۆ گفتوگۆی پرسی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب، كاری ئه‌و لیژنه‌یه به‌چی گه‌یشت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كه‌ركوك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئاماده‌نین له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به‌شداری بكه‌ن؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه خاڵێكی گرنگه، زۆر كه‌س به‌هه‌ڵه ده‌یبینێت كه بۆچی به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، به‌ڵام به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ناكه‌ین، به رواڵه‌ت هیچ كوتله‌یه‌كی سیاسی و راگه‌یاندنه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان نه‌كردوه له‌وه‌ی چۆن رازی بون به به‌شداریكردنی توركمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشوتر.
یاسای هه‌ڵبژاردنی پێشوتر دڵنییای كردینه‌وه به پێدانی بڕگه‌یه‌ك كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی (2010) ده‌كرێ چاوبخشێنرێته‌وه به‌تۆماری ناوی ده‌نگده‌راندا، ئێمه پێشوتر رازی نه‌بوین به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئه‌و بڕگه‌یه‌ی دڵنیایی پێداین و بورای بۆ ره‌خساندین به‌شداری بكه‌ین ئه‌گه‌رنا به‌شداریمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پێشوتریش نه‌ده‌كرد به‌بێ ئه‌و بڕگه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی كوردی رازی نه‌بو هه‌ر ئه‌وكات پێشنیارێكمان خسته‌ڕو به واژۆی (50) نوێنه‌ر. ئێمه تائێستاش گومانمان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی (2010)، راسته خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ره‌و ته‌واو بون ده‌چێت، به‌ڵام گومانمان هه‌یه له ئه‌نجامه‌كانی، چونكه هه‌ندێ ناو به‌كارهێنران و خرانه‌سه‌ر تۆماری ناوی ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ئه‌و كۆمسیۆنه مافی به برا كورده‌كاندا كه سه‌دان هه‌زار ناو زیاد بكه‌ن كه نه ئاواره بون و نه دانیشتوی پێشوتری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین بون رێگه‌شی پێدان له كه‌ركوك ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مه كاریگه‌ری كرده سه‌رمان بۆیه رازی نه‌ده‌بوین، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌سته له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك.
سبه‌ی: ئه‌ی بڕیارتان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتو چیه؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشوتر له‌سه‌ری رێككه‌وتوین ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه نه‌بێت ئه‌وه چۆن هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ربه‌ستی له‌پێش دروستكرا، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش دروستده‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه بۆ سه‌رده‌می خۆی، وه‌ك چۆن برایانی كورد داوای ده‌كه‌ن دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت، كاتێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنرا هه‌مان ویستیان هه‌بو، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك زیادكرا به‌بێ هه‌ڵبژاردن.
كاتێك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنرا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی یاسایی پێكهێنرا؟ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی 6 ئه‌ندام بۆ كورد 6 بۆ توركمان 6 بۆ عه‌ره‌ب دوای ئه‌وه چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه بۆ برایانی كورد زیاد كرا به‌بێ هه‌ڵبژاردن بو به 11 ئه‌ندامی كورد 6 عه‌ره‌ب 6 توركمان 6 مه‌سیحی دواتر مه‌سیحییه‌كی دیكه‌ش زیاد كرا‌و بوه 7 مه‌سیحی 6 توركمان 6 عه‌ره‌ب 11 كورد، دواتر ده‌ركه‌وت شێوه‌یه‌ك له رێككه‌وتن هه‌یه له‌نێوان كورد و برایانی مه‌سیحی له‌گه‌ڵیاندا ده‌نگیان ده‌دا له‌ناو توركمانیش به‌شداری به هه‌مو توركمان نه‌كرا، به‌ڵكو هه‌ندێ توركمان هه‌بو له‌گه‌ڵ كورددا بون، له‌كۆتاییدا چوار یان پێج توركمان مانه‌وه كه نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی توركمانی كه‌ركوكیان ده‌كرد، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ هه‌ڵبژاردن بون به ئه‌ندام هه‌ندێك له‌و توركمانانه‌ی دانرابون پشتگیری برایانی كوردیان ده‌كرد، ئه‌مه‌ش رێگه‌خۆشكه‌ر بو له‌به‌رده‌م كورد و رێگه‌ی پێدان له‌كاتی خۆیدا پارێزگار له برا كورده‌كان ده‌ستنیشان بكرێت و كه نه‌ده‌بو ئه‌وه بكرایه.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار كاتێك هات بۆ كه‌ركوك وتی: پێویسته پۆسته‌كان به یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت، به‌ڵكو توركمان له‌هه‌مو پێكهاته‌كان زیاتر وه‌ربگرێت، چونكه بیری له‌وه‌كرده‌وه كه توركمان له كورد و عه‌ره‌ب زیاتر سته‌می لێكراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه برایانمان له سه‌ركردایه‌تی هه‌ردو حیزبی كوردی به راشكاوی ده‌ڵێم زیاده‌ڕۆییان كرد له‌و بابه‌ته‌دا و كاریشیان بۆ چاككردنه‌وه‌ی نه‌كرد.
سبه‌ی: به‌ڵام بۆچی ته‌نها به‌ره‌ی توركمانی به‌نوێنه‌ری توركمان ده‌ناسێنن، ئه‌ی ئه‌وانی تر توركمان نین؟
ئه‌رشه‌د ساڵحی: ئێمه سوپاسی رۆڵی هه‌مو حیزبه توركمانیه‌كان ده‌كه‌ین، من ده‌ڵێم هه‌ركه‌سێك داوای مافی توركمان بكات له عێراق هه‌ر حیزبێك بێت ئه‌وه نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی توركمانه، نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ش حه‌تمه‌ن له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت.
ئه‌مڕۆش به‌ره‌ی توركمانی 5 نوێنه‌ری هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، حه‌تمه‌ن ئه‌مه‌ش شه‌رعیه‌تی پێده‌دات سه‌ركردایه‌تی و ئاڵا هه‌ڵگری بزوتنه‌وه‌ی توركمان بێت له عێراقدا له‌گه‌ڵ رێز و سوپاسیشم بۆ حیزب و بزوتنه‌وه‌كانی دیكه ،كه بیروباوه‌ڕی تایبه‌تیان هه‌یه.
|
|