داوا دەکەم دەنگ به‌ لیستی‌ (117)ی‌ گۆڕان بده‌ن

دیمانە: عەلی فەتاح

فه‌تاح زاخۆیی‌ كه‌سایه‌تی‌ دیار و وه‌زیری‌ پێشوتری رۆشنبیری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (2001-2005)، رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌ركه‌وتنی‌ لیستی‌ (117)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زامنی‌ پاراستنی‌ ماف و ئازادییه‌كانه‌ و هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یەش،‌ پاشه‌كشه‌یه‌ له‌ چه‌سپاندنی‌ ئازادی‌ و ئامانجه‌ دیموكراتییه‌كان".

ناوبراو پێشتر ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ریفراندۆم بوه‌ و به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌ كه‌مپه‌ین و ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستی له‌ پۆستی وه‌زیری رۆشنبیری‌ ئه‌وكاته‌ كێشایه‌وه‌.

لەم دیمانەیەیدا لەگەڵ (سبەی) فه‌تاح زاخۆیی‌ ئاماژە بەوەش دەکات، له‌سایه‌ی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ ئێستا حكومڕانه‌ له‌ كوردستاندا رۆژ به‌ رۆژ ئازادیه‌كان پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێت، هەروەک دەڵێت: بۆ پاراستنی‌ ئازادی‌ تاك و ئازادیه‌ گشتیه‌كان و بۆ به‌رفراوانكردنیان، پشتگیریكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێویسته‌.


"باشترین رێگا بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌"

سبه‌ی‌: كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه‌، ئایا پێتوایه‌ هه‌ڵبژاردن بتوانێت كوردستان به‌ره‌و جۆرێكیتر له‌ حكومڕانی‌ به‌رێت؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: بۆ به‌رده‌وام بونی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی‌ كه‌ ناونراوه‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراتی‌ به‌شداری‌ هاوڵاتیان له‌ده‌نگدان زۆر گرنگه‌، ئه‌مه‌ مافی‌ خه‌ڵكه‌ كه‌ هه‌مو چوار ساڵ جارێك په‌رله‌مانی‌ خۆی‌ هه‌ڵبژێرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌شداریكردنی‌ خه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌ره‌كانی‌ گرنگیه‌كی تری‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌هه‌مو ئه‌مانه‌ گرنگتره‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت خه‌ڵك به‌ هۆشیاریه‌وه‌ ده‌نگبدات، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌نگدان تا ئێستا لای‌ ئێمه‌ زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای‌ سۆزداری‌ بوه‌، ئه‌گه‌ر ئێستا رۆژانی‌ دوای‌ راپه‌ڕین و تا روخانی‌ رژێمی‌ به‌عسیش حساب نه‌كه‌ین، ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی‌ كوردستانداو له‌ماوه‌ی‌ دو خولی‌ پێشتری‌ هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست دو هێزی‌ سیاسیه‌وه‌ بوه‌، ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ی‌ ئه‌و دو هێزه‌ پێشكه‌شیان كردوه‌ ئه‌وه‌ هه‌مو تواناكانی‌ خۆیان بوه‌و ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌، به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ناڕازین و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ش له‌زۆر شێوه‌دا خۆی‌ نمایشكردوه‌، له‌نوسین و قسه‌كردن و راده‌ربڕین تا گه‌یشته‌ خۆپیشاندان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ ته‌رجومه ‌بكرێت بۆ شێوازی‌ حكومڕانی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان و ببێته‌ كردار و واقعێك پێویسته‌ هه‌موان به‌شداری‌ له‌هه‌ڵبژاردندا بكه‌ین، باشترین رێگا بۆ ده‌ربڕینی‌ ناڕه‌زایی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ دروستكردوه‌ كه‌ تۆ لێی ناڕازیت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ ئه‌م دۆخه‌ی‌ دروستكردوه‌و تۆ پێتوایه‌ مافه‌كانتی‌ تێدا خوراوه‌و ناعه‌داله‌تی‌ تێدا هه‌یه‌، به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ باشترین رێگایه‌، بۆیه‌ به‌ڕاستی‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ گرنگه‌، ده‌بێت بزانین له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردودا ئۆپۆزسیۆنێكی‌ چالاك له‌په‌رله‌ماندا بو، ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه‌ خه‌ڵكی‌ هۆشیاركرده‌وه‌، پێموایه‌ ئه‌مجاره‌ خه‌ڵك گه‌رموگوڕترو هۆشیارانه‌تر به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئێستا خه‌ڵك ئومێدی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ئه‌توانێت ته‌عبیر له‌خۆی‌ بكات.

"گۆڕانێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌شێوازی‌ حكومڕانی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌بێت"

سبه‌ی‌: له‌باره‌ی‌ وه‌هم یان كلتوری‌ بێئومێدكردنه‌وه‌ ده‌ڵێیت چی‌؟ هه‌ندێك پێیانوایه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت؟

فه‌تاح زاخۆیی‌: ئه‌و دیده‌ی‌ كه‌ پێیوایه‌ هه‌ڵبژاردن ناتوانێت هیچ بگۆڕێت، به‌شێكه‌ له‌ پڕوپاگه‌نده‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زه‌مینه‌ دروست بكه‌ن تا دۆخه‌كه‌ وه‌ك خۆی‌ بهێڵنه‌وه‌، له‌گه‌ڵ سنورداركردنی‌ به‌شداری‌ خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن، به‌گشتی‌ به‌شداری‌ نه‌كردن له‌هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستێكی‌ زۆر خراپه‌ و كۆتاییه‌كه‌ی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵك لێیان ناڕازییه‌، باشترین رێگای‌ ناڕه‌زایی‌ به‌شداریكردنه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ده‌نگنه‌دانه‌ به‌و لایه‌نه‌ی‌ كه‌ لێی ناڕازیت، بۆیه‌ ئێستا لایه‌نی‌ جیاواز هه‌یه‌و خه‌ڵك ده‌توانێت كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دابنێت.

من پێموایه‌ گۆڕانێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ له‌شێوازی‌ حكومڕانی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا ده‌بێت و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر به‌هێز بۆ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات. پێیشموایه‌ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌ركێكی‌ نیشتیمانی‌ و ئه‌خلاقیه‌، چونكه‌ نه‌چون بۆ ده‌نگدان واده‌كات ئه‌م ده‌نگانه‌ به‌خراپ به‌كاربێت و ده‌رفه‌تی‌ ساخته‌كاری‌ زۆر زیاد ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی‌ به‌شداریكردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و راسته‌یه‌یان له‌به‌ر چاوبێت كه‌ به‌ناوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ ساخته‌كاری‌ ده‌كرێت.

"نایشارمه‌وه‌و پشتگیری‌ له‌ لیستی‌ (117)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م"

سبه‌ی‌: پێتوایه‌ له‌دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 25/7ه‌وه‌ هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌كوردستاندا رویداوه‌؟

فه‌تاح زاخۆیی‌: پێش 25/7 جۆری‌ جیاواز له‌ناڕه‌زایه‌تی‌ شێوه‌ ئۆپۆزسیۆن هه‌بون، هه‌ندێك هه‌بون له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ره‌خنه‌یان ده‌گرت، میدیای‌ ئازاد سه‌ریهه‌ڵدا، نوسه‌ری‌ بوێر هه‌بون ره‌خنه‌یان له‌شێوازی‌ حكومڕانی‌ ده‌گرت، به‌ڵام وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی‌ ره‌سمی‌ كه‌ له‌ناو په‌رله‌ماندا كاریگه‌ری‌ دروستكردو توانی‌ هۆشیاریه‌كی‌ تازه‌ به‌ خه‌ڵك ببه‌خشێت و پێناسه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ شێوازی‌ ئۆپۆزسیۆن دابڕێژێت، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ئومێدی‌ به‌خه‌ڵك به‌خشیوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هه‌نگاویتر به‌ ئاراسته‌ی‌ گۆڕانكاری‌ بنه‌ڕه‌تی‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌نێت.

"هیچ ئومێدێكم به‌ به‌ڵێنه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات نییه‌ "

"له‌ناو لیستی‌ (117)ی‌ گۆڕاندا كۆمه‌ڵێك توانای‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌و پشتگیریان لێده‌كه‌م "

سبه‌ی‌: هه‌ستده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 21ی‌ ئه‌یلول پشتیوانی‌ له‌ لیستی‌ (117)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌یت، ئایا ئه‌مه‌ پشتڕاست ده‌كه‌یته‌وه‌؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: من نزیكه‌ی‌ دو ساڵ ده‌بێت بێلایه‌نم و له‌ڕوی‌ سیاسییه‌وه‌ ئه‌ندامی‌ هیچ حیزبێك نیم، به‌ڵام نایشارمه‌وه‌و پشتگیری‌ له‌ لیستی‌ (117)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ زۆر جیاواز نه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ پێشوترم، هه‌تا ئه‌و كاته‌ش كه‌ له‌نێو حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشان و حیزبی‌ ئاینده‌شدا بوم، من هه‌میشه‌ له‌ روانگه‌یه‌كی‌ ره‌خنه‌گرانه‌وه‌ سه‌یری‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌م كردوه‌و هه‌میشه‌ ئومێدم به‌وه‌ بوه‌ كه‌ ئه‌م شێوازی‌ حكومڕانیه‌ به‌ره‌و پێشتر بڕوات، ئه‌گه‌ر به‌ساده‌ترین شێوه‌ ئه‌مه‌ رونبكه‌مه‌وه‌، ته‌نها له‌ دو خولی‌ رابردوی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ ئێستا زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و حكومڕانن بینیمانن و هیچ له‌و ئومێدانه‌ی‌ خه‌ڵك نه‌هاته‌دی‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ له‌سه‌ر دو ئاست شیبكه‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئاستی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ زیاتر له‌ 40%ی‌ خاكی‌ باشوری‌ كوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان، كه‌ له‌ 10ساڵی‌ رابردودا ده‌رفه‌تی‌ زێڕین هه‌بو، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی‌ و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ به‌ فه‌رمی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كوردستانیان ده‌كرد كه‌مته‌رخه‌مبون له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و له‌م ئه‌ركه‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بون.

دوه‌م: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆ سه‌یری‌ بكه‌ین دیسان ده‌سه‌ڵات ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێ نه‌كردوه‌، له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌وه‌ سه‌یربكه‌ به‌ڕاستی‌ كه‌موكوڕی‌ واگه‌وره‌ هه‌یه‌ هه‌ر له‌ مه‌كته‌بی‌ سێ‌ ده‌وامی‌ و پۆلی‌ 45 قوتابی و نه‌بونی‌ مامۆستای‌ پێویست، له‌ئاستی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ كه‌رتێكی‌ گرنگه‌ ده‌بینین ده‌رمانی‌ ئێكسپایەر و بازرگانی‌ ناشه‌رعی‌ به‌ ده‌رمان و به‌ ته‌ندروستی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ 30 هاوڵاتی‌ كوێربكرێن و له‌لایه‌كه‌وه‌ دوپشك خه‌ڵك بكوژێت و چه‌ندین كه‌موكوڕی تر. تا ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ نه‌یتوانیوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ گشتیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌سه‌ر ئاستی‌ پاراستنی‌ مافی‌ مرۆڤ پێشێلكاری‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌، له‌سه‌ر ئاستی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین پێشێلكاری‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌، سه‌روه‌ری‌ یاسا شتێكی‌ رونه‌ كه‌ تا ئێستا نه‌ك تاوانباری‌ تاوانی‌ سیاسی‌ تاوانباری‌ تاوانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌توانێت پارێزگاری‌ له‌خۆی‌ بكات له‌ژێر چه‌تری‌ حیزبێك یان عه‌شیره‌تێك و نه‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا، ئه‌مانه‌ هه‌مو ئه‌و ئه‌ركانه‌ن كه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هه‌مو هه‌ڵبژاردنێك چاره‌سه‌رەكه‌ی‌ له‌به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ خۆیدا ده‌نوسێت و به‌ڵام له‌ ئه‌رزی‌ واقعدا جێبه‌جێی‌ ناكات، بۆیه‌ من هیچ ئومێدێكم پێیان نییه‌ له‌ ئاینده‌دا ئه‌مانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن و توانای‌ جێبه‌جێ كردنیشیان نییه‌، بۆیه‌ من له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پشتگیری‌ لیستی‌ (117)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كه‌م، له‌ناو ئه‌و لیسته‌شدا كۆمه‌ڵێك توانای‌ گه‌وره‌ هه‌یه‌و خه‌ڵكی‌ به‌توانای‌ تێدایه‌ و به‌ ئه‌ركی‌ خۆمی‌ ده‌زانم كه‌ هه‌وڵبده‌م ئه‌م جۆره‌ توانا گه‌ورانه‌ بگه‌نه‌ په‌رله‌مان.

له‌سه‌ر ده‌ستی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ سیاسی‌ له‌ داهاتودا له‌سه‌ر ئاستی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش گۆڕانی‌ گه‌وره‌ له‌ كوردستاندا دروست ده‌بێت

"نه‌وشیروان مسته‌فا له‌هه‌ر شوێنێك كاریكردبێت فاكته‌رێكی‌ كاریگه‌ر بوه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی‌ روداوه‌كان"

سبه‌ی‌: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێستات جۆرێك له‌ چانس پێدانه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان یان متمانه‌شت پێیانه‌؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: من ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌ناسم په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و پێموایه‌ جێی‌ متمانه‌ن و من وه‌ك خۆم متمانه‌ی‌ زۆرم پێیانه‌، به‌ڵام به‌ڵێ‌ ئه‌مه‌ چانسێكیشه‌ با ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ خۆی‌ تاقیبكاته‌وه‌ خه‌ڵكیش ببینن تا چ ئاستێك ده‌توانێت به‌رنامه‌ پێشنیاركراوه‌كانی‌ جێبه‌جێ بكات. له‌سه‌ر ئاستی‌ خودی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕنیش پێموایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به‌ده‌رنییه‌ له‌و جۆره‌ كه‌موكوڕی‌ و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆی‌ حیزبه‌كانی‌ كوردستان و كۆمه‌ڵگای‌ كوردیدا هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ دروستبونی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌و كاته‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ زۆربه‌ی‌ ده‌رگاكانی‌ ده‌رچون له‌م قه‌یرانه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا گه‌یشتبون به‌ بنبه‌ست، گۆڕان گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی‌ ره‌خساند بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه‌، پێموایه‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ زۆر ده‌رگای‌ داخراوی‌ تریشی‌ كرده‌وه‌و له‌ئاینده‌دا هه‌ر له‌ڕێی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی‌ رێكخستنی‌ سیاسی‌ به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش گۆڕانی‌ گه‌وره‌ له‌ كوردستاندا دروست ده‌بێت.

ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم له‌سه‌ر ئاستی‌ په‌یوه‌ندیش په‌یوه‌ندیه‌كی‌ زۆر نزیكم له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان نییه‌، به‌ڵام رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان مێژویه‌كی‌ سیاسی‌ دورودرێژی‌ هه‌یه‌، له‌هه‌ر شوێنێك كاریكردبێت فاكته‌رێكی‌ كاریگه‌ر بوه‌ له‌ ئاراسته‌كردنی‌ روداوه‌كان، ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا ئه‌و رۆڵه‌ ده‌بینێت و بونی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ رێكخستنه‌وه‌ی‌ سیاسی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕاندا زۆر گرنگه‌، ئومێد ده‌كه‌م به‌ ئاراسته‌یه‌ك بێت كه‌ شێوازی‌ حیزبایه‌تی‌ له‌كوردستاندا دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌دوای‌ خۆی‌ كه‌س نه‌بێت ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ببات، هه‌رواش له‌ كاك نه‌وشیروان چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كه‌ ده‌رفه‌ت به‌جۆرێك ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ له‌ قۆناغی‌ دوای‌ خۆی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ نه‌ك پاشه‌كشه‌ نه‌كات به‌ڵكو به‌ هه‌نگاوی‌ گه‌وره‌تر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت.

"به‌ڵێنمداوه‌و كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت"

سبه‌ی‌: تۆ تا چ ڕاده‌یه‌ك پشتیوانی‌ له‌ لیستی‌ (117)ی‌ گۆڕان ده‌كه‌یت؟ ئایا ئاماده‌ی‌ تا راده‌ی‌ بانگه‌شه‌ پشتیوانی‌ لێبكه‌یت؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: من به‌ گشتی‌ ئه‌وه‌م راگه‌یاندوه‌ ئێستاش رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ له‌ سنوری‌ کاریگه‌ریه‌كانمدا به‌ڵێنمداوه‌و كارده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت.

سبه‌ی‌: تۆ له‌كاتێكدا كه‌ پله‌ی‌ وه‌زیفی‌ گه‌وره‌ت هه‌بو ده‌نگت نه‌داو به‌شداریت نه‌كرد، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ ئێستات شتێكی‌ تازه‌ نیه‌؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: من كه ‌له‌ مه‌سه‌له‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق به‌شداریم نه‌كرد زیاتر له‌ روانگه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌وه‌ بو، ئێمه‌ ئه‌وكاته‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ریفراندۆم كارمان ده‌كرد بۆ چه‌سپاندنی‌ مافی‌ چاره‌ی‌ خۆنوسینی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ ده‌ستوری‌ عیراقدا، ئێستاش نه‌بونی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ كۆتوبه‌ند كردوه‌، كاتێك كه‌ نوێنه‌رانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان نه‌یانتوانی‌ ئه‌و ماده‌یه‌ بچه‌سپێنن، ئێمه‌ش وه‌ك بزوتنه‌وه‌كه‌ بڕیارماندا ده‌نگی‌ پێنه‌ده‌ین.

سبه‌ی‌: هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی‌ گرنگیدان به‌ ئازادیه‌كانی‌ تاكی‌ كوردو ئامانجه‌ دیموكراتیه‌كانیان، چ قسه‌یه‌كت هه‌یه‌؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: له‌سایه‌ی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ كه‌ ئێستا حكومڕانه‌ له‌ كوردستاندا رۆژ به‌ رۆژ ئازادیه‌كان پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێت، مه‌ودای‌ ئازادیه‌كانی‌ تاك وه‌ك ئازادی‌ راده‌ربڕین و ئازادی‌ رۆژنامه‌گه‌ری‌ له‌پاشه‌كشه‌دان و پێشێلكاریه‌كان رونن، بۆیه‌ به‌ڕاستی‌ بۆ پاراستنی‌ ئازادی‌ تاك و ئازادیه‌ گشتیه‌كان و بۆ به‌رفراوانكردنیان پشتگیریكردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێویسته‌، چونكه‌ هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی‌ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ دیوه‌كه‌یتری‌ پاشه‌كشه‌و سنورداركردنی‌ ئازادیه‌كانه‌.

سبه‌ی‌: دوا وته‌ت له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ چیه‌؟
فه‌تاح زاخۆیی‌: ئه‌مه‌ ده‌رفه‌تێكی‌ باشه‌و من هه‌ستده‌كه‌م خه‌ڵكێكی‌ زۆر ناڕازین له‌م ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ مافخوراون، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانن مافه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن و بڕیار بده‌ن بیگۆڕن، له‌پێش هه‌موانیش كه‌ ده‌توانێت جێی‌ متمانه‌بێت و هه‌ڵگری‌ به‌رپرسیارێتی‌ قۆناغی‌ ئاینده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌م هه‌مو خه‌ڵكه‌ ناڕازیه‌كان ده‌نگ به‌ لیستی‌ (117)ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بده‌ن.


02/09/2013 بینین: 25896
 
زیاتر
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆ
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی‌
ئەسیل نوجێفی: پلانی ئازادکردنی موسڵ لە قۆناغی
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی‌ كوردستا
محەمەد ئاکیف‌
ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكە وایكردوه‌ بتوانین روبه‌ڕوی ق
د.یوسف محەمەد‌
د. دەرباز محەمەد: گەلێك جوڵاوە، نەك ئاوارەبون
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف: له‌ هه‌ولێرەوە ده‌ستمان پێك
به‌غدا بوه‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ گه‌شتنی‌ چه‌ك به‌
مسته‌فا سه‌ید قادر‌
گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک
مه‌لا فه‌رمان‌
یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
ئه‌دهه‌م جومعه‌‌
سلێمانی به‌رده‌وام سزا دراوه‌
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌
ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد، خەڵک بیر ل
نەوشیروان مستەفا‌
كەس تەفاسیلی كێشەكان و گفتوگۆ داخراوەكان ناز
ئارام شێخ محەمەد‌
حه‌جمێ‌ حه‌قیقی‌ ده‌سه‌لات ژ بادینان ل موعار
حه‌مید حه‌سه‌ن‌
گه‌نجێن بادینان بهیچ ره‌نگه‌كێ‌ تاكره‌ویێ‌ ق
حاجی‌ رێكانی‌‌
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ن
جه‌لال جه‌وهه‌ر‌
له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته‌ قوربانی‌
نه‌وزاد شوانی‌‌
عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو
كاوه‌ محه‌مه‌د‌
له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم كاره‌بای‌ به‌رده‌وام نی
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس‌
هه‌ندێك قه‌باره‌ی‌ خۆیان نازانن
یوسف محه‌مه‌د:‌
پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌بژێرین
دانا عەبدولکەریم‌
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق