بە دەنگەکانتان ئەم حوکمڕانیە بگۆڕن
|
دیمانەی: عەلی فەتاح
له‌تیف مسته‌فا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەم دیمانەیەیدا لەگەڵ (سبه‌ی) ئاماژە بەوە دەکات، کە هه‌ر حكومڕانییهك سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌گه‌ڵدا نه‌بو، ئەوا هیچ گره‌وێك له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه مادیه‌كانی ناكرێت و له‌هه‌مو كاتێكدا قابیل به هه‌ره‌سهێنانه.
هاوکات لەبارەی به‌یاساییكردنی ئامانجه نیشتیمانی و دیموكراتییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌دوێت و دەڵێت: په‌رۆشی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌رێمه گه‌شه بكات و پێشبكه‌وێت.
هەروەک به‌شداریكردنیش له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یلولی داهاتو به‌گرنگ وه‌سف ده‌كات و به ئه‌ركێكی شه‌رعی و نیشتیمانی ده‌زانێت.
سبه‌ی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستور یه‌كێكه له ئامانجه نیشتیمانییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆچونی به‌ڕێزتان له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
له‌تیف مستەفا: ده‌ستور واتا یاسای بنچینه‌یی، واتا كاتێك ئێمه بنچینه‌ی وڵات داده‌نێین ده‌بێت بنچینه‌یه‌كی دیموكراتی بێت، هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بون به دیموكراتی سه‌ره‌تا به ده‌ستورێكی دیموكراتی ده‌ستیان پێكردوه، باشترین سیسته‌میش له‌جیهاندا له‌وڵاته پێشكه‌وتو و دواكهوتوهكانیشدا سیسته‌می په‌رله‌مانییه، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رۆشی خۆی بۆ دانانی بنچینه‌یه‌كی ساخ و سه‌لیم بۆ ئه‌م هه‌رێمه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا بتوانین قاتی تری له‌سه‌ر دروست بكه‌ین و به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بون بڕۆین بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات تێكی بده‌ینه‌وه، له‌م روانگه‌یه‌وه گرنگی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌ستور سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
سبه‌ی: بهرپرسیارێتیو لێپرسینه‌وه به‌پێی ئاست و جۆری به‌رپرسیارێتییه‌كه له په‌یامی لیستی (117)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
له‌تیف مستەفا: بیست ساڵی رابردو بەرپرسەکانی یه‌كێتی و پارتی، وه‌كو فه‌رمانڕه‌واكانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته له‌خۆیاندا كۆیان كردۆته‌وه، به‌بێ سنور و لێپرسینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جۆراوجۆریان هه‌یه له دامه‌زراندن و خه‌رجكردن و پێدانی ئیمتیازات، ده‌سه‌ڵاتی ته‌نازولكردن و فرۆشتنی به‌شێك له‌خاكی كوردستانیشیان داوه به‌خۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارێتیان هه‌بێت و هیچ هێزێك بتوانێت لێیان بپرسێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و ئاقارێكی زۆر خه‌ته‌رناك ده‌بات، جگەلەوەش نه‌بونی به‌رپرسیارێتی و ملهوڕی حاكمییه‌ت هه‌مو شته‌كان زه‌ڕبی سفر ده‌كاته‌وه، له‌م روانگه‌یه‌وه په‌رۆشی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌رێمه به‌رده‌وامی هه‌بێت، گه‌شه بكات و پێشبكه‌وێت.
سبه‌ی: سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌په‌یامی لیستی (117)دا هاتوه‌و ئه‌م بابه‌ته چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم داده‌نێت؟
له‌تیف مستەفا: پێشكه‌وتنی هیچ وڵاتێك به بینا نییه، پێشكه‌وتن واتا سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، هه‌ر حكومڕانییهك ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌بو هیچ گره‌وێك له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه مادیه‌كانی ناكرێت و له‌هه‌مو كاتێكدا قابیل به هه‌ره‌سهێنانه، ئه‌گه‌ر بته‌وێت وڵاتێكی دیموكراتیت هه‌بێت و مافی مرۆڤی تیا پارێزراوبێت، دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆت هه‌بێت كه ببێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ هاوڵاتیان، هه‌ر كه‌سێك باڵاده‌ست بو یان بێده‌ست كه مافی پێشێلكرا، دادگا ببێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و مافه‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه.
سبه‌ی: پارێزبه‌ندی به‌رپرسان (حصانه) له په‌یامه‌كه‌ی لیستی گۆڕاندا ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌مە یاساییه؟
حاكم شێخ له‌تیف: پارێزبه‌ندی به‌رپرسان (حه‌صانه) دژی سه‌روه‌ری یاسا‌و یه‌كسانی هه‌موانه له‌به‌رده‌م یاسادا، ئێستا له‌كوردستاندا نه‌ك پارێزبه‌ندی یاسایی به‌ڵكو پارێزبه‌ندی واقعی هه‌یه، كه ئه‌م به‌رپرسه حیزبیانه خۆیان ناوناوه مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و ... هتد، ئه‌مانه كه له‌ڕوی یاساییه‌وه هیچ نین، به‌ڵام له واقعدا له‌سه‌رو هه‌مو دهسهڵاتهكانهوهن و هیچ كه‌س ناتوانێت لێیان بپرسێته‌وه.
سبه‌ی: تاچه‌ند بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت ئه‌و ئامانجانه‌ی بهێنێته‌دی كه له په‌یام و به‌رنامه‌ی لیستی (117)دا هاتوه؟
له‌تیف مستەفا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر له‌چوار ساڵی رابردودا به‌شێك له‌مانه‌ی كردوه، بۆ نمونه كه‌رامه‌تی گێڕایه‌وه بۆ تاكی كورد، پێش (25/7) یه‌كێتی و پارتی هەمو شتێک بون، خۆیان له ئاسمان ده‌بینی و قاچیان له‌سه‌رو سه‌ری خه‌ڵكه‌وه ده‌بینی، ده‌مانبینی چۆن گاڵته‌یان به ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌كرد، چۆن منه‌تیان به كه‌س نه‌بو، ئەسڵەن هاوڵاتی فه‌قیریان هه‌ر له‌بیر نه‌بو، به‌ڵام دوای (25/7) و ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا ئه‌وان هانا بۆ خه‌ڵك دەبەن، باههمو خه‌ڵك بزانێت هه‌مو ئه‌و مهراییەی ئێستا یه‌كێتی و پارتی بۆ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن ئازایه‌تییه‌كه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش كه ده‌یانبه‌ن بۆ بانگه‌شه‌و بڕێک پارەیان ده‌ده‌نێ و ئاڵای سه‌وز و زه‌ردی پێههڵدهكهن، من پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه له‌به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بێت نه‌ك بانگیان نه‌ده‌كردن، رێشیان لێده‌گرتن بچنه به‌رده‌م باره‌گاكانیان "چونكه ده‌یانوت پێویستمان پێیان نییه‌و باره‌گاكانمان پیس ده‌كه‌ن"، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانیویەتی جگه‌له شه‌فافیه‌ت و ناساندن و رونكردنه‌وه‌ی بودجه‌و فشارێكی به‌هێز له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه‌رامه‌ت بۆ تاكی كورد بگەڕێنێتەوە.
سبه‌ی: دوا قسه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان چییه كه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئه‌یلولی داهاتودان؟
له‌تیف مستەفا: گرنگه له‌م قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌نگ بده‌ن به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه و ئامانجیشی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی و سه‌روه‌ری یاسا‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و نه‌هێشتنی پارێزبه‌ندی (حصانه) بۆ به‌رپرسه حیزبی و حكومییه‌كان و هاتنه كایه‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌م ئامانجانه دروستبوه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر خه‌باتی رابردو دروست بوبن و تا ئێستایان هێنابێت، ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا زۆر له‌وان زیاتریشی كردوه.
هەروەها دروستكردنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا مه‌تریاڵی دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن. هه‌ربۆیه هاوڵاتیانی كوردستان ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌چوار ساڵی داهاتودا ده‌بینن كه له‌سه‌ر ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جۆرێكی تری حكومڕانی هه‌یه‌و جۆرێكیتر له سیاسه‌تمه‌داری كورد ده‌بینن، جۆرێكیتر له‌ئیداره‌دانی وڵات ده‌بینن، بۆیه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی گرنگه، ده‌وترێت "تێكۆشان بریتییه لە قسه‌یه‌كی حه‌ق، له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتێكی زاڵم"، ئه‌م دو ده‌سه‌ڵاته زۆر ناعهدالهتن، له‌هیچ شتێك سڵناكهن، سنوریان نییه نه بۆ ده‌ستبردن بۆ پاره، نه بۆ ماڵ و موڵكی خه‌ڵك، خه‌ڵك بیست ساڵه زوڵمی لێده‌كرێت بۆیە ئێستا كاتی گۆڕینه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ده‌یه‌وێت به‌شداربێت له‌م تێكۆشانه شه‌رعییه، هیوادارم ئه‌مه بكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك و بیگۆڕین، خه‌ته‌ری گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه بیست ساڵه ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار گۆڕیمان ئیدی بۆ هیچ كه‌سێك ناچێته سه‌ر نه بۆ پارتی و یه‌كێتی، نه بۆ گۆڕان و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیتر، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجار بگۆڕێت ئیتر وڵات ده‌كه‌وێته سه‌ر سكه‌ی دیموكراتی، بۆیه داوا ده‌كه‌م هه‌مو كه‌س وه‌كو تێكۆشانێكی شه‌رعی بچێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری بكه‌ن، به‌شداری نه‌كردن، به‌شداریكردنه له‌تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
|
|