قۆناغەکە لەبارە بۆ ئەوەی دەسەڵات وەربگرین
|
سازدانی: هوشیار عەبدوڵا
عومەری سەید عەلی، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، هەمو توانایەکیان هەیە بچنە دەسەڵات و ئەوەی لە ئاسۆدا دیارە، هەم لەڕوی ناوخۆیی، هەم لەڕوی ناوچەیی و دەولی، قۆناغەکە لەبارە بۆ ئەوەی ئەوان دەسەڵاتی سیاسی وەربگرن.
ناوبراو لە بەرنامەی (روبەڕو)ی کەناڵی KNN دا، ئاماژە بەوەش دەکات، ئامانج و به‌رنامه‌ی ئەوان خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان و هێنانه‌دی ئه‌رك و داخوازیهكانیهتی، هەروەک وتی "ئێمە بۆ ئەوە نەهاتوین تۆڵە لە کەس بکەینەوە، تەنانەت لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا شەڕی سیستەم و شەڕی بەرنامە دەکەین و شەڕێکی مەدەنی دەکەین، شەڕێکی مۆدێرن و شەڕێکی سیاسی دەکەین، جگەلەوەش ئێمە هێزی چەکدارمان نیە".
جەختی لەوەشکردەوە، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌لایه‌وه گرنگ نیه فه‌رمانبه‌ران سه‌ر به چی حیزبێكن و بیروباوه‌ڕیان چۆنه، به‌ڵكو گۆڕان گرنگی به توانای فه‌رمانبه‌ران ده‌دات به‌مانای كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو. هاوکات داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، دەستبخەنە سەر ویژدانی خۆیان و دەنگ بده‌ن بەو هێز و لایەنەی کە دەتوانێت لەخزمەتی گەل و نیشتیمانەکەیدا بێت.
- ئێوه چوار ساڵ له ئۆپۆزسیۆن بونتان تێپه‌ڕاند، ئه‌زمونێكی چۆن بو؟ به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه‌و مانان كه كۆمه‌ڵێك سهركردهبون ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ده‌سه‌ڵاتدا بون؟ به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردودا چوار ساڵ له‌سه‌ر كورسی ئۆپۆزسیۆن دانیشتن و ئۆپۆزسیۆن بون؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به‌ڵێ دیاره ئێمه چوار ساڵمان تێپه‌ڕاند، ئه‌م چوار ساڵه ئه‌زمونێكی نوێ بو بۆ گه‌له‌كه‌مان و بۆ حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م چوار ساڵه سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان دو جه‌مسه‌ری هه‌بو، جه‌مسه‌رێكیان ئۆپۆزسیۆن بو جهمسهرێكیشیان ده‌سه‌ڵات، جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵات هه‌مو حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی و ده‌وڵه‌تی له‌به‌ر ده‌ست بو، به‌تایبه‌تیش ئه‌و دو پارته سیاسیه (پارتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و چه‌ند حیزبێكی بچوك) له دهسهڵاتدابون، هه‌مو حكومڕانی به ده‌ستیان بو له روی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و هه‌مو كایه‌كانی ژیان، ئۆپۆزسیۆنیش له سێ لایه‌نی سیاسی پێكهاتبو، له‌پێش هه‌مویانه‌وه گۆڕان له بیست و پێنچ كورسیه‌وه له‌گه‌ڵ دو لایه‌نی دیکەدا (یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، ئه‌م لایه‌نانه‌ی ئۆپۆزسیۆن توانیان رۆڵێكی باش ببینن لە به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه و به‌كارهێنانی په‌رله‌مان وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌شریعی هه‌روه‌ها چاودێری، توانیان چاودێرێكی راسته‌قینه‌بن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌سه‌ر حوكمه‌وه، به‌سه‌ر كابینه‌كه‌وه و په‌چه له روی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵماڵن، شته شاراوه‌كانی حكومه‌ت (كابینه‌كه) ده‌سه‌ڵات بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رونبكه‌نه‌وه، په‌چه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و له‌سه‌ر بودجه‌و له‌سه‌ر هه‌مو مه‌سه‌له‌كانی كه په‌یوه‌ندی به ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه.. هه‌ڵماڵن، په‌چه له روی گه‌نده‌ڵی قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و دو حیزبه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و حیزبه‌كانیان نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل.
- پێتانوابو له‌و قۆناغه‌دا، ئه‌ركی قۆناغهكهتان بریتیه له‌وه‌ی كه ئۆپۆزسیۆن بن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه زۆرباش بو، له‌و چوارساڵه‌دا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌رجه‌سته كرا و به ئۆپۆزسیۆن مانه‌وه، ئه‌مه له مێژوی هه‌رێمی كوردستاندا له دوای راپه‌ڕینه‌وه، له دوای هه‌ڵبژاردنی 1992ه‌وه ئۆپۆزسیۆن نه‌بوه، هه‌ر ئه‌و حیزبانهبون كه له ده‌سه‌ڵاتدا بون، به‌ڵام چوار ساڵی دوای 25/7/2009 ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌كرد كه له‌و سیسته‌مه‌دا پێویسته ئۆپۆزسیۆنێك هه‌بێت، بۆ چاودێریكردنی راسته‌قینه‌ی حكومه‌ت له رێگه‌ی داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه به خه‌باتێكی سیاسیانه‌ی مه‌ده‌نیانه.
- كاك عومه‌ر ئه‌وساش و ئێستاش پرسیارێك به به‌رده‌وامی له‌ئێوه ده‌كرێت، چ به‌ڕێزت، چ كاكه‌كانی تر، ئێوه چۆن وازتان له كێكی ده‌سه‌ڵات هێنا؟ هاتن بۆ دروستكردنی هێزێكی نوێ، ئه‌و هێزه‌ش ببێت به ئۆپۆزسیۆن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه زۆر راسته، له‌دوای 25/7 و گۆڕان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستهێناو 25 كورسی چنیه‌وه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌نگیان پێدا، گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا هه‌بو، دو رای جیاواز هه‌بو، رایه‌ك هه‌بو كه بچینه ده‌سه‌ڵات، 25 كورسیمان هێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتدان، چ پارتی، چ یه‌كێتی، پارتی 30 كورسی هه‌یه‌و یه‌كێتی 29 كورسی هه‌یه، شتێكی وا فه‌رق نیه‌و بۆ نه‌چینه ده‌سه‌ڵات و به‌پێی ئیستحقاقی ئینتخابی بچینه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی ئه‌و دید و بۆچونه راست نیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م چوار ساڵی داهاتوه ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌و دیدو بۆچونمانه و ئاوات و ئاره‌زوی خه‌ڵكه، له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بگه‌یه‌نین، له‌مافه‌كانی خۆیان و سیسته‌مه‌كه ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه، بزانن داهاتیان چیه؟ بودجه چیه؟ حكومڕانی چیه؟ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌نفیزی و ته‌شریعی و قه‌زائی چیه‌و چۆن كارده‌كات؟ چۆن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه له‌یه‌كتر جیاده‌كرێته‌وه؟ گۆڕان توانی هه‌موی له‌و چوار ساڵه‌دا رونبكاته‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن و له‌گه‌ڵ میدیای ئازاد، بۆیه دواجار بزوتنه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد كه به ئۆپۆزسیۆنی بمێننه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌ركه‌وتوبون و له‌گه‌ڵ راو دیدو بۆچونه‌كانی خۆیاندا كه به گهلهكهیاندابو هێنایانه دی.
- لێره‌دا به نسبه‌ت ئێوه‌وه، وه‌ك كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌و كۆمه‌ڵێك كاك، مه‌سه‌له‌ی مێژو دێته پێشه‌وه، ئایا قورس نه‌بو ئێوه ئه‌م مێژوه‌ی خۆتان بهجێبهێڵن، به‌تایبه‌ت له‌ناو یه‌كێتی نیشتیمانیدا؛ تیاتاندایه دامه‌زرێنه‌ره، تیاتاندایه تێكۆشه‌ری دێرینه، پله‌كانی حیزبایه‌تی له ئاستی سه‌ره‌وه‌یه له مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی و بۆ خواره‌وه، هه‌ن پێیانوایه ئه‌مه سفر كردنه‌وه‌ی مێژوی خۆتانه له‌ناو ئه‌م حیزبه‌دا؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه بۆچی سفر كردنهوهبێت؟ ئێمه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتونه‌ته ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه، چ وه‌ك لایه‌ن هاتبن یان وه‌ك گروپ هاتبن یان وه‌كو تاك هاتبن، ئه‌و خه‌باته‌ی كه كردویانه له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌كاندا خه‌باته بۆ میله‌ته‌كه‌یان و بۆ گه‌له‌كه‌یان و بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، ئه‌ركێكی نیشتمانیه، ئێمه شانازی به‌و خه‌بات و تێكۆشانه‌وه ده‌كه‌ین له‌و رێكخراوه‌ی كه تێیدابوین یه‌كێتیه كۆمه‌ڵه‌یه یان هه‌ر شوێنێكه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌نه‌كانی تریشه‌وه هاتون شانازی پێوه ئه‌كه‌ن، له كاتێكدا كه حیزبه‌كه‌یان، لایه‌نه‌كه‌یان، رێكخراوه‌كه‌یان، له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بوه بۆ هێنانه‌دی ئه‌ركه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هیچمان په‌شیمان نین له‌وانه، له‌وانه هاوڕێكانی ئێمه چونه‌ته پای په‌تی سێداره، له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌هید بون، گه‌له‌كه‌مان ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران قوربانی داوه، ئه‌نفال و كیمیاباران و هه‌زاران گوند ته‌خت كردنی به‌سه‌ر هاتوه، ئێمه سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ خه‌باتی هه‌مو ئه‌وانه دائه‌نه‌وێنین، ئینجا ئیتر له یه‌كێتی بوه، له پارتی بوه، یان له هه‌ر شوێنێك بوه، بۆیه ئه‌مه سفركردنه‌وه‌ی مێژو نیه، به‌ڵام كاتێك كه ئه‌بینیت رێكخراوهكهت كه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت، پشت ده‌كاته ئه‌و دید و بۆچونانه‌ی رابردوی، پشت ده‌كاته داخوازیه‌كانی گه‌ل، پشت ده‌كاته ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، چینێكی سیاسی مشه‌خۆر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرێت، تۆ هه‌وڵی چاكسازی ده‌ده‌یت، كه ده‌ره‌قه‌تی نایه‌یت.. نا‌توانیت له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامبیت، ئێمه ململانێی زۆرمان كردوه له‌ناو ئه‌وسای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكه چینێكی سیاسی مشه‌خۆر دروست ده‌بێت له‌ناو ئێمه‌داو له میله‌ته‌كه داده‌بڕێت و پشت ده‌كاته ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئێمه ململانێی زۆر مان كردوه‌و تیایدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوین، دیاره گه‌نده‌ڵكاران و ئیراده‌یان زاڵتربوه و گوێیان لێنهگرتوین.. بۆیه ناچاربوین بهجێیبێڵین، هاتوین رێكخراوێكمان دروست كردوه، بۆیه ئه‌و مه‌سه‌لانه سفر ناكرێته‌وه، خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان دیاره، باشه كێ به جوتیاران ده‌ڵێت بۆ نمونه كه ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تیه‌یان به‌سه‌ر هات، بۆ ماوه‌ی 30ساڵ زیاتر ماڵ و جێگه‌و رێگه‌یان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوه، حه‌شارگه‌ی پێشمه‌رگه بوه، رۆڵه‌كانیان سوته‌مه‌نی شۆڕش بون و له‌ناو شۆڕشدابون، باشه ئه‌وانه خه‌باتیان سفرده‌كرێته‌وه؟
- ویستم پرسیارێك بكه‌م، ئه‌م قسانه‌ی به‌ڕێزت ده‌لیله له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه (ئه‌و هاوڕێیانه‌تان كه ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانتان دروستكردوه) حیزب لای ئێوه وه‌سیله‌یه نه‌ك ئامانج؟ به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به ته‌ئكید، له كۆمه‌ڵگادا خه‌ڵك خه‌بات ده‌كات، رێكخراوێكی سیاسی دروست ده‌كات بۆ دیدو بۆچون و به‌رنامه‌یه‌ك، له‌و كاته‌دا له سه‌رده‌مێكدا تا حیزبه‌كه دروست ده‌كه‌یت ره‌نگه ئامانج بێت حیزبه‌كه، له فه‌تره‌یه‌كی موحهدهددا تا پێئهگرێ و ئه‌و ئه‌ركه‌ی ده‌خه‌یته سه‌رشان، به‌ڵام حیزب وه‌سیله‌یه‌كه بۆ ته‌حقیق كردنی ئامانجه نه‌توایه‌تی و نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئێمه عه‌بدی رێخراوێكی سیاسی نابین ههرچێكیكرد راسته خه‌بات و تێكۆشانمان تیادا كردوه، به‌ڵام كه ره‌وه‌و گه‌نده‌ڵی رۆشت و پشتی كرده داخوازیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كاری له‌گه‌ڵ ناكه‌ین.
ئامانجی ئێمه و به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌ی تێكۆشه‌ره راسته‌قینه‌كانی گه‌له‌كه‌مان خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه، هێنانه‌دی ئه‌رك و داخوازیهكانیهتی، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا بژیت، نه‌ك قه‌تیسی حیزبێك یان رێكخراوێك بیت ئیتر هه‌ر چۆنێك بێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ دروستت كردوه یان ده‌ورت هه‌بوه تیایدا ئیتر تۆ قه‌تیس بیت، ئه‌و گه‌نده‌ڵیش بێت تۆ هه‌ر له‌گه‌ڵی بیت، ئه‌وه نابێت.
- لێره ره‌نگه پرسیارێكی تر بێته ئاراوه، ئێوه ئێستا له دروشمهكانتاندا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێوه رابردو به خه‌ڵك نافرۆشنه‌وه، ئێوه هێزی سبه‌ی و دو سبه‌ین؟ پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا هیچ هێزێك هه‌یه به‌بێ مێژو به‌بێ رابردو بژی؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه شانازی به رابردوی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، شانازی به خه‌بات و تێكۆشانی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، كه بۆ گهلهكهمانمان كردوه‌و ئه‌ركێكی نیشتمانیشمان جێبه‌جێ كردوه، ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه له‌سه‌ر شانمان بوه‌و واجبیش بوه‌و پێویستیش بوه كه له‌م نیشتمانه‌دا ئه‌ژین.. بۆ گه‌له‌كه‌مان بژین، بۆ نیشتمانه‌كه‌مان بژین و ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ین، به چاوی رێز‌و نه‌وازشه‌وه سه‌یری خه‌باتی هاوڕێكانمان ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌می په‌تی سێداره‌دا راوه‌ستان و جوامێرانه شه‌هید بون، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نگه‌ره‌كاندا شه‌هید بون، هه‌روه‌ها خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌رده‌می شێخی نه‌مره‌وه خه‌ڵك خه‌بات ده‌كات و تێكۆشان ده‌كات بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، ئێستا ئێمه كه ئه‌زمونێكمان هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ئێمه له‌پێش هه‌مو كهسێكهوهین بۆ خه‌بات و تێكۆشان بۆ پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه لایه‌نه گهندهڵیهكهشی ببینین، دژایه‌تی لایه‌نه گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی و دژایه‌تی ئه‌وه‌ی كه چینێكی سیاسی مشه‌خۆر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، ئه‌وه خۆی خزمه‌ته بهئهزمونهكه، بۆ ئه‌وه‌ی كه سوته‌مه‌نی شۆڕش بوه، ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی شۆڕش بوه، به عه‌داله‌ت مافه‌كانی خۆی ده‌ست كه‌وێت، یه‌كسانی هه‌بێت، ئازادی هه‌بێت، دیموكراتیه‌ت هه‌بێت، ئێمه ئه‌وه به میله‌تی خۆمان نافرۆشینه‌وه و بڵێین وەڵا ئێمه مادام خه‌باتمان كردوه هه‌تا هه‌تایه ئێمه ئه‌بێت به‌رپرس بین و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا بگرین و بۆ خۆمانی قۆرغ بكه‌ین، باشه ئه‌و جوتیارانه‌ی كه باسمكرد توشی ئه‌و هه‌مو كاره‌سات و ناهه‌مواریه بون، ئێستا هه‌مو گونده‌كانیان چۆڵكردوه و له‌بازاڕه‌كانی شاره‌كاندا وێڵن به‌دوای كاردا، ئه‌ی باشه ئه‌وانه هه‌مو ره‌نج و تهقهلایهكیانداو 30ساڵ ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌ستی شۆڕشدا بو دوایی به مایه‌پوچی ده‌رچون، ئێ باشه ئه‌وانه ئه‌وه‌ی كردویانه به‌كێی بفرۆشنه‌وه؟
- كاك عومه‌ر بالێره یه‌ك پرسیار بكه‌م، ئێوه به‌تایبه‌تی له گه‌نجێتیدا ته‌مه‌نی خۆتان له شۆڕشدا به‌سه‌ر بردوه، ئێستا له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودان و ملتانداوهتهوه به‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ست ده‌كه‌ن قۆناغی ئێستای خه‌بات كردنتان ته‌واوكردنی هه‌مان ئامانجه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌یه؟
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: به ته‌ئكید ئه‌وه به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌باتی ئه‌و رۆژگارانهمانه و ئه‌و رۆژگاره چیمانكردوه كه زانیومانه ئه‌و ئامرازه سیاسیه‌ی كه ئێمه ئیشی تێدا ده‌كه‌ین لایداوه هاتوین رێكخراوێكی كه دروستبكه‌ین له گه‌ڵ ئه‌و برایانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رجه‌سته‌ی خه‌باتی ئه‌و رۆژگاره بكات و درێژه ده‌ربێت بۆ خه‌باتی ئه‌و رۆژگاره و بۆ هێنانه دی ئه‌رك و مافه‌كان.
- بابیچینه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێتانوایه كه ئێوه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ماوه‌ی چوار ساڵی كاركردنتاندا تا چه‌ند راستگۆبون له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشم و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌سه رهتای دروستبونی بزوتنهوهكهتاندا به خه‌ڵكتان داوه.
عومه‌ر سەید عەلی: ئێمه كه دروست بوین و ئه‌و دروشمانه‌ی هه‌ڵمانگرتوه به هیچ جۆرێك لێمان لانهیاوه له‌هه‌مو دام‌و ده‌زگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا خه‌باتمان بۆ كردوه چ له فراكسیۆنه‌كانمان له په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و داموده‌زگاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك میدیای گۆڕان سایته‌كانی كۆمپانیای وشه هه‌مو ئه‌وانه، له‌گه‌ڵ میدیای ئازادی گه‌له‌كه‌مان و له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و دروشمانه‌ی كه هه‌مانبوه بهرجهستهمانكردوه و خه‌باتی زۆر و ئه‌و نوێنهرانهمان كه له په‌رله‌مان بون قاره‌مانانه ههڵوێستهكانبان ده‌ربڕیوه و ره‌خنه‌ی توند‌و تیژیان له حكومه‌ت گرتوه‌و په‌چه‌یان له روی رژێم هه‌ڵماڵیوه‌و هۆشیاریه‌كی سیاسی گرنگیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزسیۆن به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك داوه، كه ئێستا ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن ئێوه كه ده‌چنه ناوبازارو نوێنه‌ره‌كانتان ده‌چێته ناو بازار‌و له كاسب و خه‌ڵك ده‌پرسێت و میدیای ئازاد و مایكی ئازاد‌و ئێستا خه‌ڵك ده‌زانێت بوجه چیه داهات چیه مافه‌كانی چیه دازانێت كێ داكۆكی لێده‌كات و كێ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و كێیه مافی ده‌خوات.
- ئه‌وه‌ی كه ئێستا سه‌یری تابلۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات یا سه‌یری ئه‌و هێزه نوێیه سیاسیه بكات كۆمه‌ڵێك تێكۆشه‌ری دێرین ده‌بینێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجدا كه به‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵی دروستكردنی هێزێكن كه له‌به‌رده‌م یه‌كێتی و پارتی لهكۆمهڵگهكهدا ئیشده‌كات، كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌و تابلۆیه چۆن ده‌بینێت؟
عومه‌ر سەید عەلی: ئه‌وه تابلۆیه‌كی زۆر جوانه زۆر رازاوه‌یه ئه‌و تابلۆیه ژماره‌یه‌ك یا كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ڵسوراو كادر‌و تێكۆشه‌ری دێرینی تێدایه كه له‌ناو رێكخراوه سیاسیه‌كانی ترەوە هاتون به‌زۆری له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه هاتون و له‌ناو لایه‌نه‌كانی كه‌شه‌وه هاتون له پاڵ ئه‌مانه كه ئه‌مانه خاوه‌نی ئه‌زمونێكن ته‌جروبه‌یان هه‌یه ده‌زانن له كاری سیاسی ئیداری كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیری و له وه‌رگرتنی بڕیاردانی سیاسی و هه‌ڵه‌ی چه‌وتی حیزبه‌كان، به ته‌جروبه‌یه‌كی زۆره‌وه هاتون له‌گه‌ڵ گه‌نجان كه ئه‌مانه توێژێكی گرنگن و هاتون ئه‌مانه حه‌ماسێكی زۆریان هه‌یه‌و وزه‌یه‌كی زۆریان تێدایه ئیمكاناتی زۆریان تیایه له‌روی چالاكی جه‌سته‌یه‌وه و ئه‌م دوانە تێكه‌ڵكراوه ته‌جروبه‌ی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس و لێهاتوی گه‌نجان كه له‌دوری بزوتنه‌وه‌كه‌یان كۆبونه‌ته‌وه و پاشهرۆژ بۆ ئه‌وانه‌و ده‌بێت ده‌ستی ئه‌وان بگیرێت ئه‌و هێزو توانایه‌ی كه هه‌یانه به‌كار بهێنرێت و بتوانن رۆژ به‌رۆژ بێنه پێشه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كان بگرنه ده‌ست و له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی وه‌ربگرن، كه ئێستا ئه‌وه له ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌وه به‌رجه‌سته كراوه بۆ نمونه له په‌رله‌مانی كوردستان له عێراق له دام‌و ده‌زگاكانی بزوتنهوەی گۆڕان له میدیا له بازنهكانیان له رایهڵهكانیان ئه‌وانه له ریزی پێشه‌وه‌ن و ده‌ورێكی گرنگیان هه‌یه وه ئه‌وه تابلۆیه‌كی زۆر جوان و ئه‌وه‌یه.
- باسی ئهوهتكرد به‌شێكی زۆر له تێكۆشهرهكانتان یا تێكۆشه‌ری دێرین، له‌ناو هێزه‌كانی تره‌وه هاتون و هه‌ندێكیشیان له ناو یه‌كێتیه‌وه هاتون، قسه‌یه‌ك هه‌یه كه زیاد له ئێوه له‌سه‌ر ئێوه كراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له خراپیه‌كانی رابردوی یه‌كێتی كه‌م تا زۆر به‌شدارن.
عومه‌ر سەید عەلی: خراپه‌كانی یه‌كێتی كه‌م تا زۆر به‌شدارین، من یه‌ك شتت پێ‌بڵێم ئێمه كه له یه‌كێتی هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه له خۆمانه‌وه نه‌هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه و دهریشیان نه‌كردوین، زۆر مه‌منونیش بون له‌گه‌ڵیان بمێنینه‌وه و ئێمه هه‌میشه له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌نگێكی دلێر بوین و قسه‌مان بوه روبه‌روی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ڕێز سكرتێری گشتیش و قسه‌كانی خۆمانمان كردوه و ململانێمان كردوه و ئه‌وانه‌ی كه له‌مه‌كته‌بی سیاسیه‌و له مهحزهردا هه‌یه هه‌موی ئێمه تێیدا به‌شدارین، راسته ئه‌وانه‌ی له پشت مه‌كته‌بی سیاسی و به تاكڕه‌وانه كرابێت یا سه‌رۆكی حكومه‌ت بێت یا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت یا وه‌زیرێك بێت یا هه‌ر كه‌سێك بێت كه كارێكی كردبێت ئه‌وا ئێمه لێی به‌رپرسیار نین یا به‌رپرسی مه‌كته‌بێك بێت و خۆی شتێكی كردبێت یا گه‌نده‌ڵ بێت ئه‌وه لێی به‌ر پرسیار نین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له ناو مه‌كته‌بی سیاسی و له ناو ئه‌و كۆبونه‌وانه بیچت به مه‌حزه‌ر و به نوسین هه‌یه ئه‌وا به‌شدارین و ئێمه ناڵێین كه‌موكوڕیمان نه‌بوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و به‌گژداچونه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه كراوه و ئێمه له خۆمانه‌وه نه‌هاتوینه‌ته دەره‌وه ئه‌وه نه‌تیجه‌ی ململانێیه‌كی زۆری چه‌ند ساڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانا و پێمان وتن وتومانه ئێمه دائهبڕێین له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له داخوازیه‌كانیان داده‌بڕێین له مافه‌كانیان دادەبڕێین و له حه‌ز و خواسته‌كانیان داده‌بڕێین ئێمه ده‌بین به چینێكی سیاسی مشه‌خۆر به‌قسه‌یان نه‌كردین، ئیراده‌ی ئه‌وان دیاره زیاتر هی گه‌نده‌ڵكاران زیاتر بو حه‌زیشیان ده‌كرد وایان ده‌زانی كه ئێمه ئێسته بێینه ده‌رێ ده‌بێت به شامی شه‌ریف، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌وێمان به جێهێشت و ئێمه ئەوە تێیدا به‌شدار بوین له بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا بوه.
- له رابردودا هه‌ر له چوارچێوه‌ی یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه ئه‌وه‌یه كه ئەرسه‌لان بایز باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئاماده كراوه و ناوی بەڕێزتی هێنا.
عومه‌ر سەید عەلی: راسته ئه‌وە من سه‌ر پهرشتیم كردوه و لیژنه‌یه‌كمان دروستكرد، ده‌ستور كێشه‌ی زۆری له‌سه‌ر بوه كه ده‌ستور پرۆژه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستور هات پێویست بو یه‌كێتی ره‌ئی خۆی هه‌بێت و منیان دانا من بكه‌ن به سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌وه لیژنه‌یه‌كمان دروستكرد كه پێكهاتبو له نوخبه‌یه‌كی سیاسی ئه‌كادیمی كارگێڕی یاسایی كه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه لیژنه‌یه‌كمان دروستكرد له خه‌ڵكی پسپۆڕ كه به ره‌شنوسی ده‌ستوردا بچێته‌وه ره‌شنوسی ده‌ستور ئه‌وسا بریتی بو له 160 ماده ئه‌وانه‌ی كه به‌سه‌ریا چونه‌وه 52 ماده‌یان پێشنیار‌و ئهوەیانكردو له دیدو بۆچونی یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مانه‌وه سه‌یریان كرد دیدو بۆچونیان وابو كه 52 ماده هه‌موار بكرێته‌وه له هه‌ره ئه‌ساسیه‌كانی مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی سیستمی سیاسی بو له وڵات، ئێمه ئه‌و لیژنه‌یه ئه‌وه‌ی پێشنیار كردوه كه سیسته‌مه‌كه ئه‌بێت سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بیێ ئه‌مه یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی نه‌بێت په‌رله‌مانی بێت، دوه‌م ئه‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت به دو له‌سه‌ر سێی ده‌نگ، سێیه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌نها بۆ دو خول ده‌توانێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه جا ئیتر له په‌رله‌مانه له كوێ ئه‌بێت ته‌نها دوخول بێت، چواره‌م سیسته‌م ده‌بێت موماره‌سی لامه‌ركه‌زی ئیداریی بكات بۆ پارێزگاكان و موحافه‌زه‌كان، ئه‌مه خاڵه ئهساسیهكانە.
- یانی ئەم رەشنوسە زۆر جیاوازە لەوەی ئێوە داواتان کردوە.
عومەر سەید عەلی: ئەم رەشنوسە کە ئێمە داوامان کرد جێبەجێ نەکرا، برادەرانی پارتی و ئەوانە هەتا لەسەر مەسەلەی دەسەڵاتی تەنفیزی و دابەشکردنی کێشە هەبو، دوای ئەوەبو کاک مەسعود نامەیەکی نوسی بۆ مام جەلال وتی ئەوەمان قبوڵ نییەو ئێوە باسی دەسەڵاتی تەنفیزی دەکەن و برادەرەکانتان وادەڵێن و من ئەوە ناکەم و جەنابت بوی بە سەرۆک کۆمار موشکیلە نیە، ئەوە نامەکەش بڵاوکرایەوە، دوایی بە تەنها چوە لای کاک مەسعود، دوای گەڕایەوەو ئەوەیان جێبەجێکرد. لەوێ وا پەشیمان بویەوەو پەشیمان بونەوە لەو مەسەلەیەو ئەوەی نەکرد، مام جەلال لەگەڵ رێککەوتبو دۆکیۆمێنتەکان هەموی ماوە، هەتا ئەم رەشنوسەی دەستور لە سایتی شار پرێس بڵاوبۆتەوە، وابزانم لە سایتی سبەیش هەیە، هەمو کەسێک ئەتوانێ بچێت سەیری بکات.
لایەکی دیکەش لە دوا کۆبونەوەی وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ جەنابی مام جەلال، لەوێ قسەیان کرد هەمدیسان جارێکی تر لەسەر دەستور یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێی دەڵێت رێککەوتننامە یان لێک تێگەیشتن یان هەر شتێکی پێ دەڵێت، لەوێ قسەیان کردوە لەسەر ئەوەی کە سیستەمی سەرۆکایەتی ببێت بە سیستەمی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت، هەتا وتویانە ئەگەر پارتی نەهات، جەنابی مام جەلال وتویەتی وایان بۆ گێڕاومەتەوە، ئەگەر پارتی نەهات باشە یەکێتی 29 کورسی ، گۆڕان 23 کورسی و 10 کورسی کۆمەڵ و یەکگرتوش ئەمە دەکاتە 62 کورسی، ئێمە زۆرینەین، بە زۆرینە ئەوە جێبەجێ دەکەین، راستە ئەمان باسی سزان و تەوافوق دەکەن وتویانە هەتا بتوانین پارتی راکێشین، بەڵام کە نەیکرد ئەوەکەین، ئێستا ئەوان بە زۆرینە دو ساڵیان بۆ جەنابی کاک مەسعود درێژنەکردەوە؟ ئێ فەرقی چییە، خۆ ئەوەی یەکێتی و پارتی، هەمو ئۆپۆزسیۆن دژی بون، نە سازان نە هیچ بو یاساکەش بە نایاسایی رۆیشت و دو ساڵیشیان درێژکردەوە، ئەوە ئەوسا ئەوان بیریان دەکردەوە، بەڵام لەوەش پەشیمان بونەوە یەکێتی ئێستا ئەوەیان جێبەجێکرد کە لە 30 حوزەیراندا جێبەجێکرا.
- راتان لەسەر هەڵبژاردنی داهاتو چییە، هێزی ئێوە پشتیوانی جەماوەر بۆ ئێوە چۆنە؟
عومەر سەید عەلی: لەبەرئەوەی ئامارێک نییە، نە لە عێراق نە لە هەرێم ناتوانی یەکسەر بڵێی ئەو مەسەلەیە چۆنە، بەڵام ئێمە بەپێی ئەوەی بۆمان دەگێڕنەوە، بەپێی بونمان لەناو جەماوەر و پێگەی خۆمان و هەڵسوکەوتمان لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەها چونە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەڕێی رایەڵەو بازنەو میدیاوە، وەزعی خۆمان زۆر بە باش دەزانین ئەمە لایەک، لایەکی دیکە ئەو قسەیەی بڵێی یەک لایەنی سیاسی لە هەڵبژاردندا دەتوانێت زۆربەی کورسییەکان بەرێ و کابینە بۆ خۆی دروست بکات و حکومەت بۆ خۆی دروست بکات، ئەمە وارید نیەو ئەمە نابێت.
خاڵی دوەم ئەم هەڵبژاردنە ئەوەمان پیشان دەدات، چ ئەو هێزانەی لە دەسەڵاتن، چ ئەو هێزانەی لە ئۆپۆزسیۆنن، قەبارەی راستەقینەی خۆیان دەردەکەوێت ئەگەر ساختەکاری نەبێت، کەم یان زیاد دەردەکەوێت وەزعیان چۆن دەبێت لە ساحەکەدا، ئێمەش یەکێکین لەو هێزانە متمانەمان بە خۆمان و پایەگاکەی خۆمان و کۆمەڵانی خەڵک هەیە کە دەنگمان بداتێ و کورسی باش بهێنین.
- دروشمی ئەمجارەتان بەرەو دەسەڵاتە یاخود وەرگرتنی دەسەڵاتە، مامەڵەتان چۆن دەبێت لەگەڵ فەرمانبەراندا کاتێک ئێوە دەچنە دەسەڵاتەوە، بەوپێیەی یەکێک لە چاوەڕوانیەکان ئەوەیە بە هێزێکی زۆرەوە بچنە دەسەڵاتەوە؟ هەیە پێیوایە کە ئێوە دەچنە دەسەڵاتەوە تۆڵە دەکەنەوە، خەڵک دەردەکەن و سزای کۆمەڵێک خەڵک دەدەن، لەوبارەیەوە رای بەڕێزت؟
عومەری سەید عەلی: ئێمە بۆ ئەوە نەهاتوین تۆڵە لە کەس بکەینەوە، هەتا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا شەڕی سیستەم دەکەین، شەڕی بەرنامە دەکەین، شەڕی بەرنامەش دەکەین شەڕێکی مەدەنی دەکەین، شەڕێکی مۆدێرن و شەڕێکی سیاسی دەکەین، جگەلەوە ئێمە هێزی چەکدارمان نیە، جگەلەوە ئێمە تۆڵە بۆ لە فەرمانبەر بکەینەوە، ئێمە بەدوای کەفائات و توانا دەگەڕێین، ئەو کەفائات و توانایانە لای یەکێتیە، لای پارتیە لای ئیسلامیە، لای شیوعیە، لای یەکگرتوە، لای کۆمەڵە لای هەر هێزێکی سیاسی یان هەر هێزێک تەنانەت کورسییەکی هەیە، کەفائاتی باشی هەیە، مەمنونی دەبین بێتە ئەو کابینەیەوە بێ ئیش بکات یاخود فەرمانبەرێک بێت لە مەوقیعێکدا قاعیدێکی باشەو کاری خۆی دەکات شانبەشانی ئەو خەڵکانەی توانایان هەیە.
ئێمە شەڕی بەرنامەکە دەکەین، بەدوای کەفائاتدا دەگەڕێین، کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دابنێین و ئەرکەکانی میلەتەکەمان بەڕێبکات و خزمەتی خەڵک بکات، بیر لەوە دەکەینەوە خزمەتی فەرمانبەران و خەڵکیش بکەین، هیچ تۆڵەسەندنەوەیەک لای ئێمە نییە، بەپێچەوانەوە ئێمە داوای یەکسانی دەکەین، داوای عەدالەتی کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری دەکەین، فەرمانبەران توێژێکی زۆری کەمدەرامەتن پێویستە ئەوپەڕی یارمەتی و هاوکاریان بکرێت.
- مامەڵەتان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان چۆن دەبێت، بەتایبەتی کە ئێستا ئێوە هێزێکن لە ململانێیەکی توندان، بەتایبەتی لەگەڵ دو لایەنەکەی دەسەڵات؟
عومەر سەید عەلی: ئێمە وەکو وتم، شەڕمان شەڕی بەرنامەیەو گۆڕینی سیستەمە، ئێمە ئەوپەڕی پەیوەندیمان باش دەبێت لەگەڵ هەمو ئەو لایەنانە، بەڵام بەگژ گەندەڵیدا دەچینەوە، هەتا سود لەو بەرنامانە وەردەگرین بەرنامەی لایەنە سیاسیەکان وەردەگرین، ئەگەر ئێمە بچینە دەسەڵات کامە خاڵی باش لە بەرنامەکانی لایەنە سیاسیەکان پارتیە، یەکێتییە هەر لایەنێکی سیاسیە سودی لێوەربگرین، ئێمە زۆر زۆر هەوڵماندا پاکێجەکان هەتا خۆیان داوایان کرد تێبینیتان چیە، بزوتنەوەی گۆڕان هەمو ئەو شتانەیان بۆ ناردن ئەوان جێبەجێیان نەکرد، بەڵام ئێمە بە پێچەوانەی ئەوانەوە کە چوینە دەسەڵات هەمو خاڵی باش لە بەرنامەکانی ئەواندا بێت وەریدەگرین و جێبەجێی دەکەین و هاوکارییان دەکەین.
- کاک عومەر ئێوە ئامادەن بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، ئەتوانن ئەو وەعدانەی لە بەرنامە ئینتیخابیەکەتاندا خستوتانەڕو جێبەجێی بکەن، بە تایبەتی بەرنامەی ئینتیخابی ئێوە مژدەی زۆری پێیە، کۆمەکی زۆری پێیە، بۆ کابانی ماڵە، بۆ بەخێوکردنی منداڵ و مەسەلەی خانەنشینیە؟
عومەر سەید عەلی: بۆ نا، ئێمە زۆر باش هەمو توانایەکمان هەیە بچینە دەسەڵات و وەکو لایەنێکی سیاسی بە مافێکی خۆمانی دەزانین کە کۆمەڵانی خەڵک دەنگی پێیاین و زۆربەی کورسیەکانمان بردەوە، بچینە دەسەڵات. ئەوەی لە ئاسۆدا دیارە، هەم لەڕوی ناوخۆیی، هەم لەڕوی ناوچەیی و دەولی، قۆناغەکە لەبارە بۆ ئەوەی ئێمە دەسەڵاتی سیاسی وەربگرین.
جگەلەوەش ئێمە خاوەنی بودجەیەکی زۆرین، خاوەنی داهاتێکی زۆرین، خاوەنی نەوت و گازین، خاوەنی ئاوین و خاوەنی خاکێکی بەپیت و بەرەکەتین، هەمو پێویستییەکانی ژیان لەوڵاتی ئێمەدا دەست دەکەوێت، سامانێکی زۆر و بودجەیەکی باشمان هەیە، هەروەها سامانێکی مرۆیی باشیشمان هەیە، کەفائاتی باشمان هەیە، لەڕوی سیاسی و ئابوری و ئیداریی و یاسایی و هەمو ئەوانەوە، هەمو کەفائات و توانان خەڵکی نیشتیمان پەروەرن، دەتوانین هەم سود لە سامانە مرۆییەکە وەبگرین، هەم سود لە بودجەکە وەربگرین، ئەو وەعدو پەیمانانەی یاومانە بە کۆمەڵانی خەڵک هەموی جێی تێدا دەبێتەوە لەکابانی ماڵ و لەیارمەتی منداڵ تا دەچێتە 18 ساڵ، بۆ خوێندنگاکان بۆ هەمو ئەو مەسەلانە، ئەو وەعدانەی کە یاومانە دەتوانین جێبەجێی بکەین، بۆ خانەنشینە بۆ هەمو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان.
- کاک عومەر ئێوە بایەخێکی زۆر ئەدەن بە مەسەلەی هێزی پێشمەرگە، زێرەڤانی و هێزەکانی ناوخۆ بەشێوەیەکی گشتی، بایەخێکی زۆرتان هەیە هەم لەفراکسیۆنەکەتان بەرگرییان لێدەکەن، هەم میدیاکەتان بەرگری لێ دەکەن، ئایا ئەمە زیاتر بۆ مەسەلەی جۆرێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن، یان ئێوە وەکو ستراتیژ قەناعەتتان وایە کە دەبێت ئەم هێزانە، هێزی نیشتیمانی و رێکخراو بن، هەڵبەتە بایەختان بۆ چین و توێژەکانی تریش هەیە، بەڵام ئەم بایەخەتان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر دەردەکەوێت.
عومەر سەید عەلی: ئێمە سەیری ئەو هێزانە دەکەین پۆلیس و ئاسایش بە تایبەتی هێزی پێشمەرگە، قەڵغانی پاراستنی گەلەکەمانن بۆ بەرگری و رۆڵی گرنگیان هەبوە لە خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، بەچاوی رێزەوە سەیریان دەکەین، ئەمانە زۆر مەغدورن و غەدریان زۆر لێکراوە، ئەمانە، لەکاتی رابردودا ئەگەر پێویستیەکیشیان بۆ دابینکرابێت شتێکی ئەوتۆ نەبوە، هەتا لەکاتی خۆ‌یا ئەمانە هەندێ زەویان دانێ بۆ خان‌و ئەوەنە هەژار و کەمدەرامەت بون، زەویەکانیان بە پارەیەکی کەم فرۆشتەوەو ئەسڵەن بەشی یەک دو مانگێکی ژیان و گوزەرانیان نەکرد، لەبەرئەوە ئێمە بەچاوێکی رێزەوە سەیریان دەکەین و ئەمەش پڕوپاگەندە نیە، ئەوەی لەم چەند ساڵەی دواییشدا هەندێ گۆڕانکاری لە موچەکانیان کراوە بە فشاری ئۆپۆزسیۆن و بزوتنەوەی گۆڕان بوە، ئەو بەرگرییەی خۆت ئاگات لێیە لەمیدیاکاینی ئێوەوە بۆیان کراوە کەم کەس ئەو بەرگرییەی لێکردون، ئێستاش ئێمە ئەمانەوێ باری ژیان و گوزەران و موچەیان چاک بکرێت لەڕوی مەشق و چەکدارییەوە هێزێکی رێک و پێک و رێکخراو بن، لەڕوی جلوبەرگ و هەمو پێداویستییەکانی هێزێکی مۆدێرنەوە، بەڵام هێزێکی نیشتیمانی نەک هێزێکی حیزبی، نەک هێزێکی چەند سەرکردەیەک دو فەوج بۆ خۆی دادەنێت و سێ بۆ ئەو دادەنێت و چوار بۆ ئەو دادەنێت و زۆر ئەوەبێت دەڵێت فەوجێکت بۆ بکەمەوە، ئەمە ببێ بە هێزێکی نیشتیمانی بێت، چ پۆلیس و ئاسایش بێت چ هێزی پێشمەرگە بێت و لەخزمەتی گەلەکەمان بێت و ئەو کیانەمان بۆ بپارێزێت، هەمی ئەو پاراستنتی کیانەکە بێت بەکارنەهێنرێت بۆ ململانێی حیزبی و سیاسی.
- کاک عومەر ئێوە ئەمجارە دەڕۆنە دەسەڵاتەوە یاخود دەسەڵات وەردەگرن، ئەکرێ بپرسم ئێوە بە چی لەچیدا بەتەواوەتی لە یەکێتی و پارتی جیاواز دەبن؟
عومەر سەید عەلی: ئینجا لەچیدا جیاواز نین، یەکەم ئەمانە دو ئیدارەیان دروستکردوە، لە 12/2/1998ەوە یەکەم کۆبونەوەی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بوە لە شەقڵاوە لەسەر پێکهاتن و ئەوانە، پانزە ساڵ تێپەڕیوە لەوکاتەوە تائێستا ئەم دو ئیدارەیە نەیانتوانیوە یەک بخەن، من ئەوکاتە ئەندامی لیژنەکە بوم بەڕێز کاک دکتۆر کەمال فوئاد سەرۆکی وەفدەکە بو، ئەم دو ئیدارەیەیان یەکنەخست، ئەمە جیاوازییەک، هێزی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە هێزی حیزبین، پاراستن و زانیاری هێزی حیزبین، دو داراییە دو ئیدارەیە، مەسەلەی جیاکردنەوەی دەسەڵاتی تەشریعی و تەنفیزی و قەزائی ئەوان هەمویان تێکەڵ کردوەو بە ئارەزوی خۆیان خەڵک دادەنێن و لائەبەن، هیچ رێزێک لە سەروەری یاسا ناگرن، هیچ رێزێک لەو دەسەڵاتانە ناگرن و هەمویان تێکەڵ بوەو حیزبەکان لەدوایەوەیەتی و ئەوانە بە حیزبی کراون، لەبەرئەوە ئێمە دژین.
نەبونی شەفافیەت، بەتایبەت لە بودجەدا، بەهەدەردانی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە، هەروەها قۆرخکردنی دەسەڵات بۆ خۆیان و بە حیزبیکردنی هەمو شتێک هەتا قۆرخکردنی بازاڕ لەلایەن ئەمانەوە، لەبارەی دەستور جیاوازییەکی زۆرمان هەیەو ئێستاش نەگەیشتوینەتە نەتیجە، ئەو هەمو شتە کە باسمان کرد، ئێمە وتمان گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی لایەزال ئەوان نەهاتون، هەر باسی سازان دەکەن ناڵێن سازان لەسەر چی، باسی سازان دەکەن راستە، بەڵام سازان لەسەرچی، ئەگەر باشە سبەینێ وەڵا دەستورمان گێڕایەوە بۆ پەرلەمان، وەڵا سازان دەکەین رەنگە هەندێ رتوش بکەن و بڵێن ئەوە سازانمان کردوە.
- زۆر سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە، بەڵام لەدوا دەرفەتدا دەمەوێ بزانم پەیامی بەڕێزت بۆ دەنگدەرانی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە چیە؟
عومەر سەید عەلی: ئێمە داوامان لە جەماوەری گەلەکەمان ئەوەیە، هەرچی مافی دەنگدانی هەیە بچێت بۆ دەنگدان، دەستبخاتە سەر ویژدانی خۆی، دەنگ بدات بەو هێز و لایەنەی کە دەتوانێت لەخزمەتی گەل و نیشتیمانەکەیدا بێت. هەمو کەس پێویستە بڕوات مومارەسەی ئەو مافەی خۆی بکات، ئەو ئەرکەی خۆی بەجێبهێنێت، ئەوە ئەرکێکی نیشتیمانییە، ئەگەر دەنگ بدات رێگری دەکات لەساختەکاری، دەنگ بدات پاڵپشتی حەق دەکات. داوا لە هەمو جەماوەری گەلە خۆشەویستەکەمان دەکەین بچن دەنگ بدەن و لە رۆژی دەنگداندا بیکەن بە کەرنەڤاڵێک و ئەو مافەی خۆی مومامەرەسە کات.
بەڕێز کاک عومەر سەید عەلی، سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە سوپاس بۆ ئەوەی کە وەڵامی پرسیارەکانی ئێمەت دایەوەو لە بەرنامەی روبەڕودا ئامادە بویت.
|
|