گۆڕان ده‌توانێت له ئاینده‌دا موعجیزاتی گه‌وره بخوڵقێنێت
|
(سبه‌ی):
دیمانە: عەلی فەتاح
د. زانا ره‌ئوف، مامۆستای زانكۆ و هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، رایده‌گه‌یه‌نێت به شانازیه‌وه كار بۆ سه‌رخستنی لیستی (117)ی گۆڕان ده‌كات و داواده‌كات هاوڵاتیانی كوردستان ده‌نگ به‌و لیسته بدات كه له رابردودا سه‌لماندی ئۆپۆزسیۆن، ئۆپۆزسیۆنی سیسته‌می سیاسیه، نه‌ك ته‌نها هه‌ڵچونێكی كاتی له‌به‌رامبه‌ر دۆخێكی تایبه‌تی پارتێكی سیاسی و ده‌ڵێت " گۆڕان ده‌توانێت له ئاینده‌دا موعجیزاتی گه‌وره بخوڵقێنێت ".
د. زانا ره‌ئوف، له دیدارێكی (سبه‌ی)دا ئاماژه به‌پێویستی به‌شداری خه‌ڵك ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان و پێیوایه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه دروستبونی ئۆپۆزسیۆن ته‌نها هه‌ڵچونێكی كاتی و ناڕه‌زایه‌تیه‌ك نه‌بو له به‌رامبه‌ر كه‌می خزمه‌تگوزاری و كه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، باس له بێباكی ده‌سه‌ڵات ده‌كات به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و خوێنی رۆڵه‌كانی و به‌پێویستی ده‌زانێت بۆ چاكسازی ریشه‌یی هاوڵاتیان ده‌نگ به گۆڕان بده‌ن.
سبەی: به‌خوێندنه‌وه‌ی باردۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 21ی ئه‌یلول له‌چیدایه؟
د. زانا ره‌ئوف: ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ڵبژاردنی (25/7/2009) به هه‌نگاوی یه‌كه‌م دابنێین بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی دوه‌م سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه دروستبونی ئۆپۆزسیۆن له 25/7 دا ته‌نها هه‌ڵچونێكی كاتی نه‌بو، له هه‌مانكاتدا ته‌نها ناڕه‌زایه‌تیه‌ك نه‌بو له به‌رامبه‌ر كه‌می خزمه‌تگوزاری و كه‌می موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنێك بو له‌به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رامبه‌ر به سیسته‌مێكی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه، كه واپێویستی ده‌كرد پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر بكرێت به كۆی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌دا تا بتوانین بناغه‌یه‌كی دروست دابنێین.
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌كانی رابردودا ئۆپۆزسیۆن بچوایه‌ته ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وا ئه‌و ئه‌زمونه‌ی به ته‌واوه‌تی شكست پێده‌هێنا، بۆیه جێگه‌ی دڵخۆشیه بۆ هه‌مومان چوار ساڵی رابردو له‌په‌رله‌ماندا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن مایه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئێستا بڕیارێكی تر بدات و به‌شداری بكات له حكومه‌ت ته‌ماحی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترینی ده‌نگه‌كانی هه‌بێت زۆر ره‌وایه‌و له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر من ئێستا وه‌ك چاودێرێكیش سه‌یری بكه‌م، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانیویه‌تی بیسه‌لمێنێت كه ئۆپۆزسیۆن.. ئۆپۆزسیۆنی سیسته‌می سیاسیه، نه‌ك ته‌نها هه‌ڵچونێكی كاتی له‌به‌رامبه‌ر دۆخێكی تایبه‌تی پارتێكی سیاسی.
سبەی: به‌شداری خه‌ڵك له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا تا چه‌ند گرنگه؟
د. زانا ره‌ئوف: ئێمه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا ئه‌زمونی 17ی شوباتمان هه‌یه، له 17ی شوباتدا ده‌ركه‌وت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی چه‌ند بێباكه له ده‌نگی خه‌ڵك و له داواكاریه‌كانی خه‌ڵك، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی گه‌نجانی ئه‌م وڵاته شه‌هید بكرێن، له‌به‌رامبه‌ریشدا توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیشمان هه‌بو، مادام ده‌رفه‌تی خۆپیشاندان نه‌یتوانی بگاته ده‌رئه‌نجامێكی پێویست بۆ چاكسازی له سیسته‌می سیاسی‌دا، هیوادارم تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌مجاره له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه بێت، واتا ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی كه پێشتر نه‌یتوانی له شه‌قامه‌كاندا گوزارشتی لێبكرێت، ئه‌بێت ئه‌مجاره خه‌ڵك له رێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه تۆڵهبكاتهوه، واتا ئه‌و داواكاریانه‌ی ده‌یویست له ده‌سه‌ڵات له دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی خه‌ڵك یاخود دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی وڵات.! ئه‌وا ئه‌گه‌ر دادگاكه له‌ناو مهحكهمهیهكدا نه‌بێت.. ئه‌كرێت له رێگه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه.
ئێمه ئێستا له قۆناغێكی ناڕه‌زایه‌تی خۆڕسكه‌وه گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی ناڕه‌زایه‌تی رێكخراو، چونكه هێزی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌و له‌به‌رامبه‌ردا ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك باشتر بوه، خه‌ڵكیش دڵنیابوه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ماوه‌كانی رابردودا بێ‌باك بوه له ده‌نگی خه‌ڵك، بۆیه ده‌كرێت ده‌ربڕینی ئه‌و توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵك به ده‌نگدان بێت، پێموایه هه‌ركه‌سێك نه‌چێت بۆ ده‌نگدان به‌و مانایه‌دێت كه رازیبونێكی هه‌یه بۆ ئه‌و واقعه‌ی كه له رابردودا هه‌بوه، كه گومانم نیه كه‌سمان پێی رازینهبوین له رابردودا.
سبەی: به‌شدارینه‌كردنیش مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه، ئایا بهخوێندنهوهت بۆ دۆخی ئێستای هه‌رێم تا چه‌ند به‌كارهێنانی ئه‌و مافه مه‌ترسی هه‌یه؟
د. زانا ره‌ئوف: له روی تیۆریه‌وه هه‌مو لایه‌ك كۆكنین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شداریكردن ته‌نها مافێكی كه‌سی بێت، ره‌نگه هه‌ندێكیان وه‌كو ئه‌ركێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییش لێیبڕوانن، واتا ئه‌گه‌ر تۆ له‌ماوه‌كانی رابردودا ناڕازی بوبیت له رۆتین له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا، یاخود له بارگرانی ژیانی خۆت، یان له‌و ناحه‌قیانه‌ی كه به‌رامبه‌رت كراون، ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه خۆت قسه بكه‌یت، وه‌كو ئه‌وه وایه له‌به‌رده‌می دادگایه‌كدا بیت و داوات لێبكرێت بڵێت چی هه‌یه له دڵتا به‌رامبه‌ر به كه‌سێك كه تاوانی به‌رامبه‌ر كردویت، به‌ڵام تۆ له‌و كاته‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌كانی رابردودا بێده‌نگیت هه‌ڵبژاردبێت.. ئه‌وا ده‌بێت له‌مكاته‌دا بێده‌نگی رهتبكهیتهوهو ده‌نگ بده‌یت، چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ده‌رفه‌ته كه‌مانه‌ی كه ده‌نگت سه‌نگی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانیت له‌م كاته‌دا ده‌نگ بده‌یت ئه‌وا چانسێكی تری باشكردنی گوزه‌رانت له‌ده‌ست خۆت ده‌ده‌یت له‌لایه‌كه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا بارگرانیه‌كی خراپتر بۆ سه‌ر ژیانی خۆت ده‌هێنیت، به‌هه‌ند وه‌گرتنی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه به‌هه‌مو مانایه‌ك دۆخێكی چه‌قبه‌ستوه، بۆیه ئێستا ده‌رفه‌تێكی گونجاوه كه به‌ده‌نگی هاوڵاتیان پارسه‌نگی هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕیت، نه‌خشه‌ی سیاسی به‌وشێوه‌یه بگۆڕیت كه خۆت ئه‌ته‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خه‌ڵك سه‌ربه‌سته ده‌نگ به‌كێ ده‌دات به‌ڵام گرنگه به‌شداری بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌رگایه‌كی گه‌وره له‌به‌رده‌م ساخته‌كاری داده‌خات، من پێم سه‌یره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رێزدهگرم له‌و كه‌سه‌ی كه بڕیارهدات ده‌نگ نه‌دات، به‌ڵام ئێمه له ههرێمێكداین مردوه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن ئه‌ی بۆ زیندوه‌كان ده‌نگ نه‌ده‌ن؟ مردوه‌كان هه‌مو ناوه‌كانیان ماوه ئه‌وان بۆ شه‌رعیه‌تدان له ئیشه‌كانیان ده‌نگی مردوه‌كان زیندو ده‌كه‌نه‌وه.. كه‌چی ئێمه بێین ده‌نگه زیندوه‌كانی خۆمان بمرێنین.
سبەی: به‌بۆچونی به‌ڕێزت نه‌چون بۆ ده‌نگدان ده‌چێته چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به‌كێوه؟
د. زانا ره‌ئوف: درێژه‌دانه به‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كه هه‌بوه، ئێمه به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا بوین هه‌ر جاره‌ی به پاساوێكه‌وه، جارێك به بیانوی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی جارێك به بیانوی قه‌یرانی ئابوری، جارێك به بیانوی قه‌یرانی سیاسی، هه‌ر جاره‌ی به پاساوێك ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی هه‌رێمی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له كاتێكدا كه هیچ پاساوێكی دروستی نه‌بوه، به‌ڵام كاتێك ناچیت بۆ ده‌نگدان ده‌رفه‌تێك واڵادهكهیتهوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بدات به‌خۆی، ده‌سه‌ڵات له‌دوای هه‌ڵبژاردن دو شتی ده‌ست ده‌كه‌وێت، یه‌كێكیان ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ریه كه شه‌رعیه‌ته، دوه‌م مهشروعیهتێكی یاسایی ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام كه تۆ بێده‌نگ بویت ئه‌مه هه‌میشه وا راڤه ده‌كرێت كه نیشانه‌ی رازیبونیهتی، من دڵنیام ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بێده‌نگن به‌شێكی زۆریان ناڕازین، بۆیه ده‌بێت ئه‌و بێده‌نگیه مانای ناڕازیبون بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به به‌شداریكردن ده‌بێت له ده‌نگدان. هه‌ندێك جار كات (توقیت) زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شته‌ی كه تۆ دهتەوێت بیڵێیت، ئێستا ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه و هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان پێویستیان به‌و ده‌نگه‌یه، ئیتر مرۆڤ خۆی و ویژدانی خۆی، ده‌نگده‌ر ده‌بێت سه‌یری ویژدانی خۆی بكات، به چ دۆخێك رازیه؟ بۆ خۆت نا بۆ ئه‌و نه‌وانه‌ی دوای خۆت دێت، بۆ منداڵه‌كه‌ت، بۆ خوشك و براكانت، تۆ له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژویی نهتهوهییدایت، بۆیه به‌بڕوای من هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی له‌و كاته‌ی كه پێویسته ده‌نگت هه‌بێت ره‌نگه له ده‌ره‌نجامدا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌تری لێبخوڵقێت وه‌ك له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه.
سبەی- تۆ پێشتر په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بویت و ماوه‌یه‌كیش پله‌ی حیزبیت هه‌بوه، ئایا ئێستا ئاماده‌یت پشتگیری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌یت و هه‌وڵی سه‌رخستنی لیستی ژماره (117)ی گۆڕان بده‌یت؟
د. زانا ره‌ئوف: به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌م له پشتیوانیكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تازه بوه‌ته به‌شێك له نه‌ریت و ژیانی رۆژانه‌و تایبه‌تی خۆشمان، بۆیه من پشتگیریكردنی هاوڕێ كاندیده‌كانمان له لیستی ژماره (117) به ئه‌ركێكی شه‌خسی خۆمی ده‌زانم، شانازیش ده‌كه‌م كه هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌م له‌م قۆناغه‌دا، كه دڵنیام ئه‌ركێكه زۆر ماندوبونی تێدایه، زۆر روبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌و بێزاركردن و به‌ربه‌ستی گه‌وره ده‌بینه‌وه، به‌ڵام به هیمه‌تی هه‌مو دڵسۆز و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه من دڵنیام هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ونمان هه‌یه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كه شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، شانازی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر وه‌كو سه‌ربازێكی ونیش بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ترما كاربكه‌م بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سبەی: ئه‌گه‌ر له لیستی كاندیدان و په‌یام و به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوانیت، پێتوایه لیست و په‌یامێكی ئومێد به‌خشه بۆ داهاتوی هه‌رێمی كوردستان؟
د. زانا ره‌ئوف: به‌ڵێ، من وێڕای ئه‌وه‌ی متمانه‌م به كاندیدهكانیشیهتی، ئه‌و په‌یامه‌ی كه گرنگه بۆ من داوا له‌خه‌ڵك بكه‌م ده‌نگبدات به لیستی گۆڕان، ئیتر خۆی سه‌ربه‌سته چ كاندیدێك هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ماوه‌ی رابردودا پابه‌ندبوه به په‌یامه‌كانی خۆی، به‌ڵێ من یه‌كێكم له‌وانه‌ی به ده‌نگێكی زوڵاڵه‌وه به شانازیه‌وه داوا له خه‌ڵك بكه‌م ده‌نگ بدات به لیستی (117)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونكه به راستی له شوێنی به‌ڵێنه‌كانی خۆیدا بوه، ئه‌زمونی چوار ساڵی رابردو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو رێگری‌و به‌ربه‌ستانه توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوانه لانیكهمی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌نگده‌رو هه‌واداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بون.. ده‌نگیان رابگرێت، ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه ئیغراكردن به پاره‌و پۆست، هه‌ڕه‌شه‌كردن به كوشتن، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیان و ئازادیه‌كان به‌رده‌وام هه‌بوه، به‌ڵام توانیویه‌تی له ئاستی داواكاری خه‌ڵكدابێت، هه‌روه‌ها خهڵكهكانیش ئازایه‌تی و بوێری زیاتریان تیا ده‌ركه‌وتوه، به‌جۆرێك نه منه‌تیان به پله‌و پۆسته‌كانه، نه ئهشترسێن له هه‌ڕه‌شه‌كان، بۆیه ئه‌مه هه‌مومان هانده‌دات كه پشتگیری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بین. دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌مومان چاو‌دێر ده‌بین به‌سه‌ر كاندیده سهركهوتوهكانهوه، په‌یام و به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌ك ده‌ستورێك سه‌یر ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ریاندا ئه‌گه‌ر لێیان لادا هه‌ر به‌پێی په‌یام و به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانین دادگاییشیان بكه‌ین.
سبەی: دوا پرسیارم تایبه‌ته به پێگه‌ی ئێستا‌و داهاتوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئایا پێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا چ راده‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به فراوانبونی مه‌وداكانی ئازادی و ئامانجه دیموكراتیه‌كانه‌وه هه‌یه؟
د. زانا ره‌ئوف: به بۆچونی من پاشه‌كشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پاشه‌كشه ده‌بێت له ئه‌زمونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئێستا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه بۆ هه‌مومان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێگه‌ی خۆی سه‌لماندوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ئێستا له نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان فه‌رامۆش بكرێت، واتا پێگه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناو پۆسته ره‌سمیه‌كانی هه‌رێمیشدا نه‌بوبێت ئه‌وا له‌ناو دڵی هه‌زاران كه‌سدا جێگه‌ی خۆی كردۆته‌وه، به بڕوای من ئه‌مه مژده به‌خشه بۆ ئایندهی دور، به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌رج نیه هه‌موی له چوار ساڵی رابردودا جێبه‌جێ كرابێت، ئێستا به‌رنامه‌یه‌كی دورودرێژمان له‌به‌رده‌ستدایه سه‌رمایه‌یه‌كی مرۆیی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ده‌توانێت له ئاینده‌دا كۆمه‌ڵێك موعجیزاتی زۆر گه‌وره بخوڵقێنێت، له‌سه‌ر ئاستی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌له هه‌موشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامانه‌یه كه له ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمهڵگاكهوه دروست بوه، واتا له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، ئاینی، كلتوری، هه‌مویشی پارێزگاری لێكردوه، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م په‌یامانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه كه له‌و قۆناغه‌ی گۆڕان پێویستی پێمانه پشتگیری بكه‌ن، له‌و قۆناغه‌شدا گۆڕان پێویسته چاودێری بكرێت.. چاودێری بكه‌ین. ئه‌گه‌ر دۆخێكیش هاته ئاراوه لێی لادا ئه‌و كاته ده‌توانین لێیشی بپرسینه‌وه، چونكه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی ئه‌م نه‌ریته‌ی هێناوه‌تە ئاراوه‌و دڵنیاشم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پێش هه‌مو هێزه‌كانه‌وه خۆی پابه‌ند ده‌بێت به‌و په‌یامه‌وه.
|
|