عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو

دیمانه‌: سبه‌ی‌

كاوه‌ محه‌مه‌د نوسه‌ر ‌و رۆشنبیر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ له‌ 2003 پارتی ‌‌و یه‌كێتی‌ به‌رده‌وام له‌ كورتهێنان ‌و پاشه‌كشه‌دان، چیتر خه‌ڵك حه‌وسه‌ڵه‌ی گوێگرتنی له‌ گوتاری پڕ له‌دروشم‌ و مژده‌ گه‌وره‌كانیانی‌ نه‌ماوه‌.
ئه‌و نوسه‌ره‌ كه‌ زۆركات وه‌ك چاودێرێكی‌ سیاسی‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌م دیداره‌ی‌ (سبه‌ی‌)دا ره‌خنه‌ی‌ توند له‌ ئه‌دای‌ حكومڕانی‌ ئه‌و دو حیزبه‌ ده‌گرێت‌ و ده‌ڵێت: 22 ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌فه‌زای ئیداری‌و بێ سیستمی‌و نادامه‌زراوه‌ییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێم دیكۆرێكه‌‌و له‌پشتییه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزب شاردراوه‌ته‌وه‌.

سبه‌ی‌: ئێستا كه‌ سه‌روبه‌رندی پێكهێنانی كابینه‌ی 8ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، چۆن ئه‌زمونی حكومداری 7 كابینه‌ی پێشو له‌ڕوی ئیداری‌و خزمه‌تگوزاری‌و ده‌وڵه‌تداریه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
كاوه‌ محه‌مه‌د: گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ بونی كێشه‌‌و گرفتی بونیادییه‌ له‌ته‌واوی سیستمی حوكمڕانیدا، 22 ساڵه‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌فه‌زای ئیداری‌و بێ سیستمی‌و نادامه‌زراوه‌ییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا كارخانه‌یه‌كه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی كاره‌ ره‌شه‌كانی حیزب، دیكۆرێكه‌‌و له‌پشتییه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزب شاردراوه‌ته‌وه‌، بوكه‌ڵه‌یه‌كه‌‌و ته‌ونی داوه‌كانی به‌ده‌ستی بڕیارده‌رانی حیزبه‌وه‌یه‌. ئه‌مه‌ وایكردوه‌ به‌رده‌وام قه‌سابخانه‌ بۆ نیازو ئیراده‌‌و به‌رنامه‌كانی چاكسازی‌و به ‌دامه‌زراوه‌ییكردن هه‌ڵبخرێت‌و حكومه‌ت ببێته‌ روبه‌رێكی مۆنۆپۆلكراوی نوخبه‌یه‌كی ته‌ماعكارو پۆستخواز. هه‌ر هه‌مان عه‌قلیه‌ت‌و هه‌مان ده‌موچاوی تێدا دوباره‌ ببێته‌وه‌‌و نه‌توانێ خۆی له‌و كێشه‌ بونیادیانه‌ رزگار بكات. چه‌ند كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت خرانه‌ به‌رپێی جه‌نگاوه‌رانی شه‌ڕی ناوخۆو لێكه‌وته‌كانی، ئه‌وانی دواتریش كرانه‌ قوربانیی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی. واته‌ هه‌م به‌ناوی شه‌ڕ و هه‌م به‌ناوی ئاشتی-ش هه‌ر ئه‌و نوخبه‌ سیاسییه‌ پیره‌ ده‌سه‌ڵاتدار و سودمه‌ند بون.

سبه‌ی‌: ئایا یه‌كێتی‌ و پارتی له‌ 7 كابینه‌ی رابردودا چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هێز‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تری هه‌رێم كردوه‌، ویستویانه‌ به‌شداریان پێبكه‌ن، یان ته‌نها حكومه‌تیان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شكردوه‌؟
كاوه‌ محه‌مه‌د: له‌كابینه‌كانی رابردودا پارتی و یه‌كێتی، به‌ لۆجیكی (چه‌ق و په‌راوێز) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا كردوه‌، حكومه‌ت‌و ته‌واوی ئه‌رز‌و ئاسمانی هه‌رێمیان به‌موڵكی ره‌وای خۆیان زانیوه‌، هه‌رچیه‌كیان ویستبێت بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسا، ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوه‌‌و هه‌رچیشیان دابێته‌ خه‌ڵك‌و هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌، به‌مه‌كره‌مه‌‌و پاداشت‌و خێر به‌شینه‌وه‌یان داناوه‌. به‌داخه‌وه‌ هاوكاتی ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان یان دروستكراوی پارتی‌و یه‌كێتی خۆیان بون یانیش ئیراده‌ لاواز بون‌و نه‌یانتوانیوه‌ ته‌عبیر له‌ئیراده‌یه‌كی جیاواز بكه‌ن، بۆیه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتییه‌وه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی فره‌یی‌و هه‌مه‌ڕه‌نگیی سیاسی‌و ئیداری به‌كارهێنراون، نه‌ك به‌شدارێكی كارای دروستكردنی بڕیار بوبن‌و توانیبێتیان كاریگه‌ریی بخه‌نه‌ سه‌ر ئاراسته‌‌و ئه‌دای حكومه‌ته‌كه‌. ئه‌و هێزانه‌ش هه‌مویان له‌قه‌یرانی دۆزینه‌وه‌ی كۆدی هێزی سێیه‌م یان هێڵی سییه‌مدا بون، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو نه‌بون، تا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبو و توانی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم بگۆڕێ‌و ببێته‌ هێلی سێیه‌م له‌سه‌ر روی نه‌خشه‌كه‌.

سبه‌ی‌: رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی‌و پارتی كه‌ به‌شێكی گرنگی تایبه‌ت بوه‌ به‌ پێكهێنانی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، چ رۆڵێكی بینیوه‌ له‌ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوان خۆیان‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حیزبیه‌كانیان؟
كاوه‌ محه‌مه‌د: ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتنی ستراتیژیی له‌نێوان دو حیزب‌و به‌ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دوای شه‌ڕی نێوانیان هاته‌ كایه‌وه‌، به‌ڵام دواتر وه‌ك ده‌ستوری حوكمڕانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراو بو به‌ به‌ڵایه‌ك بۆ سیستم‌و پرۆسه‌ی سیاسیی له‌هه‌رێم، شوره‌یه‌كی قایمی له‌ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبی‌و شه‌خسیی كاراكته‌ره‌ ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی پارتی‌و یه‌كیتی دروستكرد، دیوارێكی زه‌به‌لاحی له‌به‌رده‌م ئیراده‌ی چاكسازیی هه‌ڵچنی، به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبیی كرده‌ مۆته‌كه‌ بۆ ژیان‌و بژێویی خه‌ڵك، ناعه‌داله‌تیی‌و بێ یاسایی پێ تیۆریزه‌كرا. به‌كورتی بو به‌ئامرازو پاساوده‌ری درێژه‌دان به‌دابه‌شكاریی حیزبیی، به‌ڵام له‌فۆرمێكی دیكه‌دا، ئه‌گه‌ر پێشتر شه‌ڕی ناوخۆ هه‌رێم‌و حكومه‌ته‌كه‌ی دوله‌تكرد، پاشتر رێككه‌وتنی ستراتیژیی به‌رده‌وامی پێدا و بوه‌ رێگرێكی گه‌وره‌ی به ‌دامه‌زراوه‌ییكردنی سیستمی حوكمرانیی له‌هه‌رێم.

سبه‌ی‌: هه‌وڵدان بۆ به‌شداریپێكردنی ئۆپۆزسیۆن له‌ كابینه‌ی 8ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت وه‌ك گۆڕانكاری له‌ تێڕوانینی پارتی‌و یه‌كێتی، به‌ تایبه‌تی پارتی لێكبدرێته‌وه‌؟ یان گۆڕانكاری له‌ هاوكێشه‌ی هێز ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ئۆپۆزسیۆن ره‌خساندوه‌؟
كاوه‌ محه‌مه‌د: ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی هه‌یه‌، له ‌ئه‌نجامی هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه‌‌و ده‌بێ به‌سه‌ر دید و تێڕوانینی هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌، چونكه‌ ئۆپۆزسیۆن (به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) توانیویه‌تی پانتاییه‌كی زۆری ده‌نگه‌ ناڕازییه‌كان ئۆرگانیزه‌ بكات‌و بیكاته‌ وزه‌یه‌كی سیاسی كاریگه‌ر. ئیتر یه‌كێتی‌و پارتی ناتوانن له‌سه‌ر هه‌مان زه‌مینه‌ ته‌قلیدییه‌كه‌ سیاسه‌ت بكه‌ن‌و گۆڕانكارییه‌كه‌ فه‌رامۆش بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی گۆڕان هێزی لێ وه‌رده‌گرێ ده‌نگی ناڕازی و گۆڕانخوازی خه‌ڵكه‌، نه‌ك سوپا و جبه‌خانه‌ و پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌كراو. بۆیه‌ به‌ڕای من ئه‌وه‌ گۆڕانكاریی هاوكێشه‌ی هێزه‌كانه‌ كه‌ به‌شداریی ئۆپۆزسیۆن له‌كابینه‌ی داهاتوی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كاته‌ ئیستیحقاقی قۆناغه‌كه‌ نه‌ك گۆڕانكاری خۆویستانه‌ی تێڕوانینی پارتی و یه‌كێتی بێت بۆ سیاسه‌تكردن و حوكمڕانیكردن.

سبه‌ی‌: پێشتر پۆسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و كورسیه‌كانی په‌رله‌مان ته‌نها له‌نێوان پارتی‌و یه‌كێتیدا دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا ته‌نها له‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا ئۆپۆزسیۆن 7 وه‌زیر‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و ده‌یان سه‌دان پۆستی تری حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان ده‌به‌ن، ئایا ئه‌مه‌ پاشه‌كشه‌ نییه‌ له‌ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دو هێزه‌‌و گۆڕانی هاوكێشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان؟
كاوه‌ محه‌مه‌د: بێگومان پارتی و یه‌كێتی له‌دوای روخانی رژێمی سه‌دام (9/4/2003)وه‌ له‌كورتهێنان‌و پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رده‌وامدان، به‌حوكمی گۆڕانی زه‌مینه‌ سیاسی‌و ئابورییه‌كه‌، پێگه‌‌و نفوزیان به‌وه‌رزی پایزی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، رۆژانه‌ گه‌ڵای گوتارو مه‌نتیقی سیاسییان هه‌ڵده‌وه‌رێ و ناتوانن متمانه‌ له‌ده‌ستچوه‌كه‌یان به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان دو حیزبی ته‌قلیدیی و نه‌گۆڕاوی ناو فه‌زایه‌كی گۆڕاون، چیتر خه‌ڵك حه‌وسه‌ڵه‌ی گوێگرتنی له‌گوتاری پڕ له‌دروشم‌و مژده‌ گه‌وره‌كانیان نه‌ماوه‌، بالۆنه‌ فوتێكراوه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌ناسنه‌وه‌‌و ده‌زانن ئه‌وان له‌وه‌ كه‌وتون خاوه‌نی خه‌م و خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ بن.
له‌دوای ساڵی (2003)وه‌ هه‌رێم كه‌وته‌ دۆخێكی سیاسیی‌و ئابوریی دیكه‌وه‌ كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه‌ به‌سه‌ر تێڕوانین‌و سایكۆلۆژیای ده‌سته‌جه‌معی خه‌ڵك، بۆیه‌ ئیتر گوتار و ره‌فتاری پارتی و یه‌كێتی كه‌وتنه‌ ژێر پرسیارو گومانی خه‌ڵك، عه‌یب‌و عاره‌كانیان كه‌شف بون‌و زۆر له‌نهێنییه‌كانیان كه‌وتنه‌ڕو، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌شی پێوتین؛ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بون كه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌ك پاشه‌كشه‌ی ئه‌و دو حیزبه‌ زیاتر سه‌ربه‌ره‌وخوار ده‌بوه‌وه‌ و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له‌ كه‌می ده‌دا، تا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی (21/9/2013)دا كورتهێنانی ئه‌وان‌و به‌هێزیی لایه‌نه‌ ركابه‌ره‌كانیان (به‌تایبه‌ت گۆڕان) رونتر ده‌ركه‌وت‌و گۆڕانكاریی به‌رچاوی له‌نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێم دروستكرد و واقیعێكی هێنایه‌ پێشه‌وه‌ كه‌ به‌شداربونی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌كابینه‌ی داهاتودا بكاته‌ مه‌رجێكی سه‌ره‌كی كه‌ لانیكه‌می سه‌ركه‌وتویی لێ چاوه‌ڕوان بكرێ.

سبه‌ی‌: رۆڵی وڵاتانی دراوسێ‌ چۆن ده‌بینیت له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ پێكهێنانی كابینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و كێشه‌ سیاسیه‌ ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟
كاوه‌ محه‌مه‌د: ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ پارتی‌و یه‌كێتی به‌ وڵاتانی دراوسێ به‌ستۆته‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌واو حیزبییانه‌ بوه‌، په‌یوه‌ندییه‌ك نه‌بوه‌ كه‌ مێنتالێتی‌و به‌رنامه‌‌و ستراتیژێكی ده‌وڵه‌تداریی له‌پشته‌وه‌ بوبێت‌و وه‌ك حوكمڕان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌رج‌و گوشار‌و داواكاریی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كردبێت، بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌كاته‌كانی شه‌ڕ و ئاشتیدا، له‌كایه‌كانی سیاسه‌ت‌و ئابورییدا، ده‌ستی دراوسێكان ئاماده‌یی هه‌بوه‌‌و زۆرجاریش پارتی‌و یه‌كێتی ناچار به‌جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی كردوه‌. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانییان دوچاری پارادۆكسی ناهاوسه‌نگی كردوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتییانی خۆیان به‌ده‌ستبهێنن‌و پشت به‌هێز‌و وزه‌ی ئه‌وان ببه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م وڵاتانی دیكه‌دا، به‌هێز ده‌ركه‌ونۆ نه‌كه‌ونه‌ ژێر باری هیچ مه‌رجۆ گوشارێكه‌وه‌، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌؛ پشت به‌هێزی ده‌ره‌كی ده‌به‌ستن بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵات‌و درێژه‌دان به‌سیاسه‌ته‌كانیان‌و نواندنی بێ باكیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیان. واته‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌ پشتیوانیی خه‌ڵك روبه‌ڕوی داواكارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ببنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ پشتیوانی ده‌ره‌وه‌ روبه‌ڕوی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ده‌بنه‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین له‌زۆربه‌ی وێستگه‌ سیاسیه‌كاندا ده‌نگ‌و ره‌نگی وڵاتانی دراوسێ بونێكی به‌هێزی هه‌یه‌‌و هه‌ندێجاریش رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه‌، كه‌ دوایین جار چونی وه‌فدی هه‌ردولا بو بۆ تاران‌و پرس‌و راوێژكردن به‌ئێرانییه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی 8ی‌ حكومه‌ت.


29/01/2014 بینین: 36362
 
زیاتر
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆ
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی‌
ئەسیل نوجێفی: پلانی ئازادکردنی موسڵ لە قۆناغی
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی‌ كوردستا
محەمەد ئاکیف‌
ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكە وایكردوه‌ بتوانین روبه‌ڕوی ق
د.یوسف محەمەد‌
د. دەرباز محەمەد: گەلێك جوڵاوە، نەك ئاوارەبون
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف: له‌ هه‌ولێرەوە ده‌ستمان پێك
به‌غدا بوه‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ گه‌شتنی‌ چه‌ك به‌
مسته‌فا سه‌ید قادر‌
گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک
مه‌لا فه‌رمان‌
یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
ئه‌دهه‌م جومعه‌‌
سلێمانی به‌رده‌وام سزا دراوه‌
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌
ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد، خەڵک بیر ل
نەوشیروان مستەفا‌
كەس تەفاسیلی كێشەكان و گفتوگۆ داخراوەكان ناز
ئارام شێخ محەمەد‌
حه‌جمێ‌ حه‌قیقی‌ ده‌سه‌لات ژ بادینان ل موعار
حه‌مید حه‌سه‌ن‌
گه‌نجێن بادینان بهیچ ره‌نگه‌كێ‌ تاكره‌ویێ‌ ق
حاجی‌ رێكانی‌‌
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ن
جه‌لال جه‌وهه‌ر‌
له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته‌ قوربانی‌
نه‌وزاد شوانی‌‌
عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو
كاوه‌ محه‌مه‌د‌
له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم كاره‌بای‌ به‌رده‌وام نی
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس‌
هه‌ندێك قه‌باره‌ی‌ خۆیان نازانن
یوسف محه‌مه‌د:‌
پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌بژێرین
دانا عەبدولکەریم‌
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق