له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته قوربانی
|
دیمانه: سبه‌ی
نه‌وزاد شوانی، هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرای ده‌كات كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی یه‌كگرتوی لایه‌نه كوردیه‌كان له كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن پارتی‌و یه‌كێتیه‌وه نیگهرانیو دڵساردی لای كه‌ركوكیه‌كان دروستكردوه، له به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌و چاودێره سیاسیه له‌م دیداره‌ی (سبه‌ی)دا باس له‌وه‌ش ده‌كات له ئێستادا ستراتیجی سیاسی كاربه‌ده‌ستانی كورد له ده‌وری نهوتو پاره چڕكراوهتهوهو چاره‌نوسی ناوچه دابڕاوه‌كان، كه ده‌بوایه كێشه‌ی سه‌ره‌كی كورد بێت كراوه‌ته قوربانی بابه‌تی نه‌وت.
سبه‌ی: دوای 9 ساڵ له په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری عێراق، كه یه‌كێك له مادده‌كانی 140ی تایبه‌ته به ناوچه جێناكۆكه‌كانه، ئایا ئێستا دانیشتوانی ناوچه جێناكۆكه‌كان، به‌تایبه‌تی كه‌ركوكیه‌كان هیچ ئومێدێكیان به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ماوه؟
نه‌وزاد شوانی: به‌ر له هه‌مو شتێك به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه بكه‌م كه خودی ماده‌ی 140 به‌رهه‌می زنجیره‌یه‌ك له شكستی سیاسیه، كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئه‌ندازیاری بون. ئه‌م شكستانه به‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له كوردستانی باشور له ئاستێكدا نه‌بو ئه‌و بواره مێژویه بقۆزێته‌وه كه له سه‌روبه‌ندی روخانی رژێمی به‌عس و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان هاته‌كایه‌وه، بۆ سه‌پاندنی مافه‌كانی میلله‌تی كورد له عێراق و له‌وانه‌ش كێشه‌ی خاك كه به درێژایی میژوی ده‌وڵه‌تی عێراق كێشه‌ی سه‌ره‌كی نێوان حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده. ئه‌وكات كورد تاكه هێزی رێكخراوی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و عه‌سكه‌ری عێراق بون و ئه‌گه‌ر وه‌ك به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتو بچونایه‌ته به‌رده‌م هاوپه‌یمانان و كاریان بكردایه ده‌كرا، هه‌ر ئه‌وكاته ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكه‌ن به (ئه‌مری واقیع). ئه‌م بێده‌ربه‌ستیه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد درێژه‌ی هه‌بو بۆ سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوكم و ماده‌ی 58 كه پاشتر له ده‌ستوری عێراق كرا به ماده‌ی 140، به‌مه‌ش نوێنه‌رانی كورد پێشینه‌یه‌كی مێژویان تۆماركرد كه له هیچ شوێنێكی تری جیهان روی نه‌داوه، كه میلله‌تێك خاكی خۆی بخاته راپرسییه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و ناوچانه ده‌یه‌ها ساڵه ئامانجی هێرشێكی شۆڤینیانه‌ی بهعهرهبكردنو گۆڕینی دیمۆگرافی بون.
ئێستا زیاتر له 9 ساڵ تێدهپهڕیێت به سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و 7 ساڵ به سه‌ر دوا واده‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و سه‌رباری تێپه‌ڕینی سێ كابینه‌ی حكومه‌ت كه له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی هه‌ر یه‌كه‌یانه‌وه په‌یمانی ئه‌وه‌یان داوه كه ماده‌ی 58و دواتر 140 جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌نا به‌و ئاراسته‌یه‌و له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی ته‌واو بێده‌نگ بون له‌م پرسه. بۆیه له ئێستادا هه‌ستێكی قول له بێهێوای له ناو كوردی كه‌ركوك‌و ناوچه دابڕاوه‌كان په‌یدا بوه‌و له زیادبوندایه، خه‌ڵك پێیانوایه كه ئه‌م ماده‌یه ته‌نها ژمارهیهكهو بابه‌تێكه بۆ باسكردن‌و خۆهه‌ڵكێشانی به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌ك بۆ جێبه‌جێكردن.
سبه‌ی: له دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه كورد پێگه‌ی گرنگی هه‌بوه له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌ڵام به‌درێژایی ئه‌و 11 ساڵه نابینرێت بهرپرسو نوێنه‌ره كورده‌كان له به‌غداد شه‌ڕیان له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان كردبێت؟
نه‌وزاد شوانی: له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده كورده‌كان سه‌رقاڵی چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی كورد بن به هه‌ڵه‌داوان رۆیشتن بۆ به‌غدا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی. كورد له هه‌مو كابینه‌كانی عهلاویو جه‌عفه‌ری‌و مالیكی یهكهمو دوهه‌م پشك‌و پۆستی به‌رچاویان هه‌بو، به‌ڵام هیچكات مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 58 و 140 غه‌می سهركییان نه‌بو.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی دوهه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق كورد رازی نه‌بون به دانانه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری، بۆیه لایه‌نی شیعه مالیكیان خسته شوێنیو له دانوسانێكی درێژخایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورد و مالیكی رێككه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌مو قۆناغه‌كانی ماده‌ی 140 تا 31/12/2007 جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ركات لایه‌نی كوردی بكشێته‌وه حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام نه مالیكی په‌یمانه‌كانی جێبه‌جێكرد و نه لایه‌نی كوردی هیچ فشارێكیان خسته سهریو نه‌كشانه‌وه، ئێستاشی پێوه بێت هه‌مان سیناریۆ له به‌غدا به‌ردوامه. بۆ نمونه له ساڵی 2012 و له‌به‌ر رێكنه‌كه‌وتنی حكومه‌تی به‌غدا و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم له‌سه‌ر پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت، سه‌رۆكی هه‌رێم حكومه‌تی فیدراڵی هێنایه گیروگاز و گرژییه‌كان گه‌یشته ئاستی جوڵاندنی هێز و خه‌ریك بو بگاته پێكدادانی عه‌سكه‌ری، به‌ڵام تا ئێستا و سه‌رباری پشتگوێخستنی ماده‌ی 140 و لێدواندانی ئاشكرا دژی ئه‌و ماده‌یه له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی هه‌ردو پێكهاته‌ی شیعه‌و سوننه‌وه، نه به‌رپرسێكی كورد له به‌غدا هه‌ڵوێستی گرتوه، نه سه‌رۆكی هه‌رێمیش بڕیاریدا، ته‌نها سهربازێكیشی له سوپای عێراق بكێشێته‌وه.
سبه‌ی: چۆن ده‌ڕوانیته نوێترین بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به به‌پارێزگاكردنی قه‌زاكانی دوزخورماتو و ته‌له‌عفه‌ر، ئایا ئه‌مه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا ده‌گونجێت؟
نه‌وزاد شوانی: سه‌رباری لێكدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی مالیكی، بۆ به پارێزگاكردنی ئه‌و دو قه‌زایه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كارتێكی هه‌ڵبژاردن بێت، یان هه‌وڵێك بێت بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونی شیعه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌داو ...هتد ره‌هه‌ندێكی گرنگی ئه‌م بڕیاره بنكۆلكردنو لاوازكردنی ماده‌ی 140ه، چونكه ناوچه‌كانی خورماتو ته‌له‌عفه‌ر ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه‌و به‌پێی ئه‌و ماده‌یه ناكرێت هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئیداری به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بهێنرێت، به‌ر له كۆتاییهاتنی هه‌مو قۆناغه‌كانی ماده‌كه. بۆیه ئه‌م كرده‌وه‌یه به رونی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره. به‌ڵام ئه‌م دۆخه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارێكی تر، ئاشكرایه كه پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی به‌شێوه‌ی ته‌وافوقی دابه‌شكراوه‌و له‌م دابه‌شكردنه‌ش پشكی سه‌رۆك كۆمار به‌ر كورد كه‌وتوه كه بڕیار وایه پاسه‌وانی ده‌ستور بێت و له رێگه‌ی پۆسته‌كه‌یه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی كورد بكات. زیاتر له ساڵێكه ئه‌و پۆسته به‌تاڵه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌لایه‌ن جێگره‌كه‌یه‌وه پیاده ده‌كرێت، كه عهربهو نزیكه له مالیكیه‌وه، ئه‌مه‌ش كارێكی وای كردوه كه مالیكی ده‌ستكراوه‌تر بێت له پێشێلكردنی ده‌ستور و هێرشكردنه سه‌ر مافه‌كانی كورد. ئایا پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته زیانی به كورد نهگیاندوه؟
گومان لهودانیه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره هێرشكردنه سه‌ر ماده‌ی 140 و پهكخستنیهتیو له رێگه‌ی ئه‌م بڕیاره‌وه مالیكی خوازیاره، كه كورد بخاته دۆخی پاشه‌كشه‌و بهرگریكردنو سه‌رقاڵی بكات به بابه‌تی لاوه‌كیه‌وه، وه‌كو كارتێك به‌كاری بهێنێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌نازولی زیاتر له‌لایه‌ن كورده‌وه له هه‌ر جۆره دانوستانێك. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌م بڕیاره ته‌واو په‌یوه‌ندیداره به‌و ململانیه‌ی له نیوان كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز.
ئاشكرایه كه ناوچه دابڕێنراوه‌كان به گشتی‌و پارێزگای كه‌ركوك به‌تایبه‌تی ناوچهگهڵێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به نه‌وت و غاز ئه‌مه‌ش وایكردوه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به ته‌واوی دڕدۆنگ بن له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن به‌ربه‌ستی زیاتر دروست بكه‌ن بۆ جێبه‌جێبونی ئه‌و ماده‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش بكه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و له كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ربچن.
له ئێستادا ستراتیجی سیاسی كاربه‌ده‌ستانی كورد له ده‌وری نهوتو پاره چڕكراوهتهوهو چاره‌نوسی ناوچه دابڕاوه‌كان، كه ده‌بوایه كێشه‌ی سه‌ره‌كی كورد بێت كراوه‌ته قوربانی بابه‌تی نه‌وت كه بێجگه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه دهسهڵاتداراكانو سه‌ركرده‌و خێزانه دهسترۆیشتۆكانی ناو ئه‌و حیزبانه هیچ ئامانجێكی تری نیه. ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشای پێدراوه سیاسیه‌كانی پاش ساڵه‌كانی 2007 و 2008 بكه‌ین به ڕونی دیاره كه كاربه‌ده‌ستانی كورد خۆیان له هه‌ر باسێكی كه‌ركوك و ناوچه دابَڕاوهكان ده‌بوێرن‌و ته‌نها له كاتی گهزافگۆیی و موزایدهكردن به سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌بێت باسێك له‌و بابه‌ته ناكه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی ستراتیجی سیاسی كورد سامان بخاته خزمه‌تی خاكه‌وه، خاكی نیشتمان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه له پێناوی سامان و پاره‌دا.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی بارودۆخی ناوخۆی كه‌ركوك بكه‌ین، ئایا ته‌نها هۆكاری ده‌ره‌كی وایكردوه مادده‌ی 140 په‌كبخرێت، یان هۆكاره ناوخۆییه‌كانیش رۆڵیان هه‌یه؟
نه‌وزاد شوانی: به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن یهكێتیو پارتیه‌وه شه‌ڕكردن نه‌بوه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانی كه‌ركوكیه‌كان، به‌ڵكو دژایه‌تیكردنی یهكترو دابه‌شكردنی پۆسته‌كان بوه له نێوان خۆیاندا. ئه‌گه‌ر ته‌نها ته‌ماشای ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردو بكه‌ین له‌شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ كه‌ركوك با ئاشكرا دیاره، كه ئه‌م دو حێزبه قێزه‌ونترین شێوازی مللانێی حیزبیان هێناوه‌ته ئه‌م شاره، كۆی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م شاره له نێوان هه‌ردو حیزب دابه‌شكراوه. دوا روداوی ئه‌م مێژوه شهرمهێنهی پارتی و یه‌كیتی له كه‌ركوك بریتی بو له پێكه‌وه‌نانی لیستی یه‌كگرتوی كورد بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق، به‌ڵام ململانێی نێوان هه‌ردو حیزب رێگه‌ی نه‌دا كه ته‌مه‌نی لیسته‌كه بگاته 24 كاتژمێر و هه‌ر خێرا له گۆڕیان ناو له‌ئێستادا ئه‌و ئاریشه‌یه درێژه‌ی هه‌یه‌و كارێكی كردوه كه ده‌نگده‌رانی كوردی كه‌ركوك ته‌واو دڵساردبن له به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن.
سبه‌ی: ئه‌و ئه‌زمونه‌ی یهكێتیو پارتی له كه‌ركوك نیشانیاندا، چ بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌لای عهرهبو توركمانی شاره‌كه دروست كردوه، ئایا پشتگیری له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
نه‌وزاد شوانی: وه‌ك له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێدا، له سه‌روبه‌ندی روخانی رژێمی سه‌دام سه‌ركرده كورده‌كان چون بۆ به‌غدا بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی پایه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، به‌ڵام له‌ملاوه رێگه‌یاندا به سه‌ركرده پله دو پله سێیه‌كانی حیزبه‌كانیان كه بڕۆنه ناوچهدابڕاوهكانو ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی به‌عس و ده‌زگا حكومیه‌كان‌و ماڵ و خانوی به‌رپرسه به‌عسیه‌كان بۆ خۆیان‌و حیزبه‌كانیان، به‌م شێوازه ئه‌و ناوچانه كه‌وتنه به‌ر هێرشێكی گه‌وره و له په‌نای ماڵ و خانوی به‌رپرسه حیزبیه‌كانه‌وه ماڵ‌و موڵكی خه‌ڵكێكی زۆری سیڤیلیش كه‌وتنه به‌ر ئه‌و هێرشه كه له‌ناویاندا كورد‌و توركمان‌و عهرهبو كه‌مینه‌كانی تریش هه‌بون، ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌كردن جۆرێك له بێمتمانه‌یی قوڵی دروستكرد له لایه‌ن پێكهاته‌كانی تری شارێ كه‌ركوك.
له لایه‌كی تر شێوازی نه‌شیاوی كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌و مامه‌ڵه‌كردنی نا به‌رپرسیارانه‌ی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و بڵاوبونه‌وه‌ی گهندهڵییو بێ سیسته‌می رۆژ به رۆژ ئه‌و بێمتمانه‌ییان قوڵكرده‌وه، ئه‌م مێژوه‌ی هه‌ردو حیزب كارێكی وای كردوه كه پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك توركمان به ئاشكرا باس له بێمتمانه‌یی خۆیان به كورد بكهنو دوای ئه‌وه بكه‌ن كورد به كرده‌وه نیه‌تپاكی خۆی نیشان بدات به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر هاوكارییه‌ك بكه‌ن له گه‌ڵ كورد. بۆیه له ئێستادا ئه‌وه نابینم كه هیچ یه‌كێك له پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك هاوڕا بن له‌گه‌ڵ كورد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان‌و بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و دۆخه‌ش كورد پێویستی به كاری جدییه له‌سه‌ر بابه‌تی گێڕانه‌وه‌ی متمانه له كه‌ركوك و هه‌مو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كه فره ئایین‌و فره نه‌ژادن.
|
|