ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت نه‌ڕه‌خسا، ئۆپۆزسیۆن دەبین

چاوپێكه‌وتنی‌: شار

جه‌لال جه‌وهه‌ر هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌ لە دیمانەیەکی گۆڤاری شاردا، باس له‌دوا قۆناغه‌كانی‌ دانوستانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت ده‌كات و دەڵێت: "بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا به‌پێویستی‌ ده‌زانێت‌ هاوبه‌شی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو بێت گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ پێویست بڕه‌خسێت‌ بۆ ئه‌و هاوبه‌شییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆ خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان بكات، خۆ ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت نه‌ڕه‌خسا، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هۆشیارانه‌ترو گه‌رمتر له‌جاران درێژه‌ به‌خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆی‌ ده‌دات له‌به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن".


شار: زیاتر له‌چوار مانگه‌ هه‌ڵبژاردن كۆتایی‌ هاتوه‌و حكومه‌ت پێكنه‌هاتوه‌، گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌كوێ گه‌یشتوه‌؟ ئه‌گه‌ر به‌پێی پشكی خۆتان له‌هه‌ڵبژاردن پۆستتان پێنه‌درێت به‌شداری له‌حكومه‌تدا ده‌كه‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان سێ‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌نجامداوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، له‌و سێ‌ كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر مه‌بادیئی‌ گشتیی‌ گفتوگۆكراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌ گشتیانه‌ش جیاوازی‌ زور كه‌ممان هه‌بو له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌پێی‌ ئه‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ بێت، ده‌بێت‌ پۆسته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستیحقاقی ئینتیخابی دابه‌شبكرێت.

شار: ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ستی‌ تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر راده‌كێشن له‌مه‌سه‌له‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا، به‌بڕوای‌ تۆ هۆكاری‌ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت كام لایه‌نه‌یه‌و له‌قازانجی كێدایه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: به‌پێی ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 21ی‌ ئه‌یلولی‌ رابردو به‌شێكی‌ كورسییه‌كانی‌ خۆی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌ستدا، بۆیه‌ ده‌بێت له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌تیش به‌شێك له‌پۆسته‌كانی‌ پێشوی‌ خۆی‌ له‌ده‌ست بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كێتی هۆكاری یه‌كه‌مه‌ له‌دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م، یه‌كێتی‌ خۆیشی‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌شاردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ته‌ دوای تێپه‌ڕبونی‌ نزیكه‌ی‌ چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كاندا تازه‌ كاك سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ڵێ‌: یه‌كێتی‌ په‌له‌ی‌ نییه‌ له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌ت.
ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ تێبینییه‌و پێویسته‌ لێره‌دا بوترێت‌ ئه‌وه‌یه‌، درێژكردنه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ كاری‌ حكومه‌تی‌ كاربه‌ڕێكه‌ر زۆری‌ خایاند‌و پاساوی‌ نییه‌‌و جێگای‌ ره‌خنه‌و تانه‌یه‌‌و به‌نایاسایی‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌، پارتیش به‌رپرسیاری‌ یه‌كه‌مه‌ له‌م مه‌سه‌له‌یه‌.

شار: پارتی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نه‌رمی‌ ده‌نوه‌ێنێت له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌تدا، به‌ڕای‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی‌ پارتی‌ له‌چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتوه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: پارتی ده‌ڵێت له‌پێناوی‌ دروستكردنی یه‌كڕیزیی‌‌و سازانه‌، به‌ڵام به‌رای‌ من مرونه‌تی له‌م جۆره‌و بۆ ئه‌م ماوه‌ زۆره‌، ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كاتی‌و سنورداری‌ لایه‌ك یان چه‌ند لایه‌كدایه‌.

شار: ئه‌نجامی ئه‌م چاوه‌ڕوانییه‌ زۆره‌ چی ده‌بێت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌گه‌ر له‌مه‌ زیاتر بخایه‌نێت ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ به‌نیگه‌رانی‌و بێ متمانه‌یی خه‌ڵك‌و حكومه‌تێكی لاواز كۆتایی دێت.

شار: یه‌كێتی‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ نێوانمان نیوه‌ی‌ كۆی‌ پۆسته‌كانی‌ پارتی‌‌و یه‌كێتیمان به‌رده‌كه‌وێت‌، پێتان وانییه‌ مادام رێككه‌وتنی‌ ستراتیژی‌ له‌نێوان یه‌كێتی‌ پارتیدا ماوه‌ ئه‌وانیش مافی‌ خۆیانه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ده‌كرێت‌ یه‌كێتی‌ ئه‌و حیسابه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م داوایه‌ كاتێك‌ ره‌وایی تێدا ده‌بو كه‌ پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌یه‌ك لیست به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان بكردایه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌یان داوایه‌كی‌ ناڕه‌وایه‌.

شار: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌ 18 كورسییه‌وه‌ له‌24 كورسییه‌كه‌ی گۆڕان زیاتر پۆستی به‌ركه‌وت، هه‌ڵوێستی گۆڕان چیده‌بێت؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌میشه‌یی عێراق‌و یاسا كارپێكراوه‌كانه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و پێچه‌وانه‌ی‌ مه‌بده‌ئی‌ ئیستیحقاقی ئینتیخابییه‌، بۆیه‌ قبوڵ ناكرێت، به‌ڵام ئێمه‌ لاریمان نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پارتی‌ له‌به‌شێك له‌پۆسته‌كانی‌ خۆی‌ ته‌نازول بكات‌و بیبه‌خشێت به‌ یه‌كێتی‌ به‌پێی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوانیان، به‌مه‌رجێك هاوسه‌نگی‌و پله‌به‌ندی‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان تێكنه‌چێت.

شار: یه‌كێتی‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وان جگه‌ له‌ئیستیحقاقی ئینتیخابی‌، ئیستیحقاقی مێژویشیان هه‌یه‌، راتان چییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ی‌ یه‌كێتی‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌م ئیدیعاو داوایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ رێك پێچه‌وانه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراق‌و یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و بێبڕوایی‌‌و پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌ له ‌دیموكراسیه‌ت و بنه‌ماكانی‌ بیری‌ سۆشیال دیموكرات، كه ‌یه‌كێتی‌ ئیدیعای‌ ده‌كات، به‌پێی‌ ئه‌م ئیدیعاو داوایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بێت هیچ مانایه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ته‌نانه‌ت بۆ پرۆسه‌ی‌ سیاسیش نامێنێت له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی‌ یه‌كێتی‌ له‌ئیستیحقاقی مێژویی‌، مێژوی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بێت، یه‌كێتییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ به‌ته‌نیا خاوه‌نی‌ مێژوی‌ یه‌كێتی نین، له‌چاكترین حاڵه‌تدا، ئه‌وان خاوه‌نی‌ مێژوی دوایین پێنج ساڵی‌ (له‌ 2009 تا ئه‌مڕۆ) یه‌كێتین. خاوه‌نی‌ مێژوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ یه‌كێتیش به‌شی‌ هه‌ره‌ ئه‌ساسیان شه‌هیدبون یان كه‌مئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌ن، كه‌ ئه‌وان موڵكی‌ هه‌موانن‌و به‌شه‌ هه‌ره‌ دیاره‌كه‌ی‌ ئه‌و مێژوه‌ ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتییه‌، بۆیه‌ یه‌كێتییه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ مافی ئه‌وه‌یان نییه‌، به‌ته‌نیا خۆیان به‌خاوه‌نی‌ مێژوی‌ خه‌باتی‌ پڕ سه‌روه‌ریی‌‌و شانازی‌ (34) ساڵی یه‌كه‌می‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان بزانن.

شار: چه‌ند جارێك باسی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ ره‌نگه‌ پارتی‌ گومانی‌ هه‌بێت له‌نیه‌تی‌ به‌شداریكردنی‌ ئێوه‌، تاچه‌ند دڵنیاییتان داوه‌ته‌ پارتی له‌ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنتان له‌حكومه‌ت له‌نیوه‌یدا ناكشێنه‌وه‌و چوارساڵه‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بونی‌ عه‌قدێكی‌ هاوبه‌شی‌ سیاسی له‌نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كان‌و دانانی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش كه‌ ته‌عبیر بێت له‌به‌رنامه‌ی‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان‌و دیاریكردنی‌ ئالیات‌و جه‌دوه‌لی‌ زه‌مه‌نی‌ بۆ جێبه‌جێكردن‌و پابه‌ندبون به‌و عه‌قده‌ گه‌وره‌ترین گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پێكه‌وه‌ كاركردن، به‌ڕای ئێمه‌ ئه‌م عه‌قده‌ هه‌م متمانه‌ی‌ زیاتر دروستده‌كات‌و هه‌م دڵنیایی‌ زۆرتر ده‌دات به‌هه‌مو لایه‌نه‌كان.

شار: له‌ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنتان له‌حكومه‌ت، تاچه‌ند سورده‌بن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك‌و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كراون به‌تایبه‌ت كه‌یسی 17ی شوبات؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ راستكردنه‌وه‌ی‌ باری‌ ناهه‌مواری‌ خه‌ڵك دروستبو، به‌شداریكردنیشی‌ له‌حكومه‌تدا هه‌ر له‌پێناوی‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌بێت، به‌داوا ره‌واكانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ 17ی‌ شوباتیشه‌وه‌.

شار: به‌لای‌ گۆڕانه‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنبون به‌كراوه‌یی‌ ماوه‌ته‌وه‌، یان ته‌واو ده‌چنه‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا به‌پێویستی‌ ده‌زانێت‌ هاوبه‌شی‌ حكومه‌تی‌ داهاتو بێت گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ پێویست بڕه‌خسێت‌ بۆ ئه‌و هاوبه‌شییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ راسته‌وخۆ خزمه‌تی‌ هاوڵاتیان بكات، خۆ ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت نه‌ڕه‌خسا، بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هۆشیارانه‌ترو گه‌رمتر له‌جاران درێژه‌ به‌خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆی‌ ده‌دات له‌به‌ره‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن.

شار: ده‌وترێت نزیكبونه‌وه‌ی گۆڕان له‌پارتی‌و به‌شداریكردنی‌ له‌حكومه‌ت، زیانی جه‌ماوه‌ریی به‌بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆچونتان چییه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ چییه‌و تاچه‌ند ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌تان تاوتوێكردوه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: گۆڕان خۆی‌ باش ده‌ناسێت‌‌و هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ گۆڕه‌پانی‌ كوردستانیش باش ده‌ناسێت، گۆڕان ده‌زانێت‌ هێزو توانای‌ چییه‌و چی‌ ده‌وێت‌و چی‌ پێده‌كرێت‌و متمانه‌ی‌ زۆریشی به‌خۆی‌ هه‌یه‌.
دۆخی‌ سیاسی‌ له‌كوردستان له‌ماوه‌ی‌ 22 ساڵی‌ رابردو گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا هاتوه‌، به‌و پێیه‌ی‌ هه‌م نه‌خشه‌ی‌ سیاسی له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان گۆڕانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌سه‌ردا هاتوه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ 22 ساڵی‌ رابردودا‌و هه‌م شوێنی‌ سیاسی‌‌و ئابوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گۆڕانی‌ زۆری‌ به‌سه‌ردا هاتوه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ 22 ساڵی‌ رابردو، ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ده‌یان قونسوڵییه‌تی‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانی‌ دونیا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، به‌سه‌دان كۆمپانیای‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كانی‌ دونیاو ناوچه‌كه ‌له‌هه‌رێمی‌ كوردستاندا كارده‌كه‌ن له‌بواره‌ جیاجیاكانی‌ ئابوری‌.
له‌پاڵ‌ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا خه‌ڵكی‌ ئه‌مڕۆی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش خه‌ڵكی‌ 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نییه‌، هۆشیارو وریاتره‌، باری‌ ژیان‌و گوزه‌رانی‌ گۆڕاوه‌ له‌چاو 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، چاوی‌ كراوه‌تره‌و بێده‌نگ نابێت‌ له‌ئاستی‌ كه‌موكوڕی‌‌و گه‌نده‌ڵییه‌كان له‌كوردستان.
چونه‌ ناو حكومه‌ت پشتكردن نییه‌ له‌جه‌ماوه‌ر، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی‌ جه‌ماوه‌ره‌، چونه‌ ناو حكومه‌ت مانای‌ بێده‌نگیی‌ نییه‌ له‌گه‌نده‌ڵیی‌‌و كه‌موكوڕییه‌كان، هه‌مو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ناو په‌رله‌مانی‌ كوردستان رێكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌بێت په‌رله‌مانی‌ داهاتو كارا بكرێت‌، رۆڵی‌ ته‌شریعی‌ چاودێری‌ خۆی‌ به‌باشترین شێوه‌ ببینێت‌‌و به‌ده‌نگ‌ داواكاریی‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ بچن‌و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی‌‌و كه‌موكوڕییه‌كان بێده‌نگ نه‌بن.

شار: له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردندا ئێوه‌ بردتانه‌وه‌، پێتانوایه‌ پێویستتان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌بێت به‌وپێیه‌ زۆرێك له‌داموده‌زگاكان به‌تایبه‌ت ئه‌منییه‌كان تائێستاش حیزبین‌و به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌ن؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئێمه‌ رامان وایه‌ له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به‌هاوكاریی‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و هاوبه‌شی‌ هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان ده‌بێت‌ به‌یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیشه‌وه‌، له‌كوردستان به‌گشتیی‌‌و له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌تایبه‌تی‌ به‌هه‌مو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ كوردستان ده‌توانین داموده‌زگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ین به‌دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتیمانی‌‌و خزمه‌تی‌ باشی‌ میلله‌تی‌ پێ‌ بكه‌ین.
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ هێزو لایه‌نه‌كانی‌ ئه‌مڕۆی‌ كوردستان به‌جۆرێكه‌ نه‌ك ته‌نها یه‌ك هێزی‌ سیاسی‌، به‌ڵكو به‌دو هێزو لایه‌نی‌ سه‌ره‌كیش زه‌حمه‌ته‌‌و بگره‌ ئه‌سته‌مه‌ حكومه‌ت‌و ئیداره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رن.

شار: به‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نزیكبونه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و پارتی‌، ئه‌و نزیكبونه‌وه‌یه‌ له‌چی‌ ئاستێكدایه‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئێمه‌ ئێستا له‌قۆناغی‌ دانوستاندنداین له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، دانوستاندنیش پێویستی‌ به‌كه‌ش‌و هه‌وای‌ ئارام‌و هێمن هه‌یه‌، قۆناغی‌ دانوستاندن قۆناغی‌ ناو حكومه‌ت نییه‌ وه‌ك چۆن قۆناغی‌ ئۆپۆزسیۆنبونیش نییه‌، به‌ڵام مانای‌ بێده‌نگیش نییه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی‌‌و كه‌موكوڕییه‌كان به‌زمانێكی‌ شیاو گونجاو، په‌یوه‌ندی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ له‌سه‌ره‌تادایه‌ بۆ دروستكردنی‌ متمانه‌ له‌نێوان هه‌ردولا، تاڕاده‌یه‌كی‌ باشیش هه‌وڵ دراوه‌و هه‌نگاو نراوه‌ به‌و ئاڕاسته‌یه‌.

شار: باس له‌وه‌ ده‌كرێت گۆڕان پێشنیاری بۆ یه‌كێتی كردوه‌ پێكه‌وه‌ هاوپه‌یمانی پێكبهێنن بۆ دروستكردنی حكومه‌ت، به‌ڵام یه‌كێتی ره‌تیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ تاچه‌ند راسته‌؟
جه‌لال جه‌وهه‌ر: بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان چه‌ندینجار ئاماده‌یی‌‌و نیاز پاكی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌ كردوه‌ بۆ خاوكردنه‌وه‌و دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ له‌پێناوی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیی‌ له‌ناوچه‌كه‌، وه‌ك كۆبونه‌وه‌ی‌ ده‌باشان، دواجاریش په‌یامی‌ گۆڕان دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 21ی‌ ئه‌یلولی‌ 2013 بو به‌دوه‌م هێزی‌ سیاسی‌ له‌كوردستان، بۆیه‌ به‌پێویستی‌ زانی‌ جارێكی‌ تریش ئاماده‌ی‌ خۆی‌ نیشان بدات بۆ هاوكاری‌ یه‌كێتی‌ له‌م دۆخه‌ سیاسییه‌ نوێیه‌ی‌ ئه‌وانی‌ تێدایه‌، به‌ڵام ئاماده‌یی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ هاوپه‌یمانی‌ دروست بكه‌ن بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ بو كۆتایی‌ به‌و په‌یوه‌ندییه‌ ناته‌ندروسته‌ بێت‌و هاوكاری‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ جێگای‌ بگرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ سیاسی‌‌و په‌رله‌مانی‌‌و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هه‌ر له‌هه‌مانكاتیشدا ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت ئه‌م هاوكارییه‌ له‌سه‌ر حیسابی‌ هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی بێ‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌تایبه‌تی‌ پارتی‌ كه‌ 38 كورسی‌ هه‌یه‌و زۆرترین ده‌نگیان هێناوه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی‌ تری‌ كوردستان، به‌داخه‌وه‌ یه‌كێتی‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا وایان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گۆڕان ئاماده‌ی نیشانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان حكومه‌ت دروست بكه‌ن‌و سه‌رۆكی‌ حكومه‌تیش بدرێت به ‌یه‌كێتی‌، كه‌ یه‌كێتی‌ ده‌نگی‌ 18 كورسی‌ هێناوه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان.


04/02/2014 بینین: 31549
 
زیاتر
دەبێت ئەو تاڵە داوانە بدۆزینەوە کە هەموانی کۆ
شێخ ئه‌نوه‌ر ئه‌لعاسی‌
ئەسیل نوجێفی: پلانی ئازادکردنی موسڵ لە قۆناغی
کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێم: ئارامی‌ كوردستا
محەمەد ئاکیف‌
ئیراده‌ی‌ خه‌ڵكە وایكردوه‌ بتوانین روبه‌ڕوی ق
د.یوسف محەمەد‌
د. دەرباز محەمەد: گەلێك جوڵاوە، نەك ئاوارەبون
وه‌زیری‌ ئه‌وقاف: له‌ هه‌ولێرەوە ده‌ستمان پێك
به‌غدا بوه‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ گه‌شتنی‌ چه‌ك به‌
مسته‌فا سه‌ید قادر‌
گۆڕان بوەتە جێی ئومێدی خەڵکی کەرکوک
مه‌لا فه‌رمان‌
یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
ئه‌دهه‌م جومعه‌‌
سلێمانی به‌رده‌وام سزا دراوه‌
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر‌
ئەگەر رێگەی هەڵبژاردن شکستی خوارد، خەڵک بیر ل
نەوشیروان مستەفا‌
كەس تەفاسیلی كێشەكان و گفتوگۆ داخراوەكان ناز
ئارام شێخ محەمەد‌
حه‌جمێ‌ حه‌قیقی‌ ده‌سه‌لات ژ بادینان ل موعار
حه‌مید حه‌سه‌ن‌
گه‌نجێن بادینان بهیچ ره‌نگه‌كێ‌ تاكره‌ویێ‌ ق
حاجی‌ رێكانی‌‌
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ن
جه‌لال جه‌وهه‌ر‌
له‌به‌ر نه‌وت كه‌ركوكیان كردۆته‌ قوربانی‌
نه‌وزاد شوانی‌‌
عه‌یب ‌و عاره‌كانیان كه‌شف بو
كاوه‌ محه‌مه‌د‌
له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم كاره‌بای‌ به‌رده‌وام نی
عه‌بدولڕه‌حمان موهەندیس‌
هه‌ندێك قه‌باره‌ی‌ خۆیان نازانن
یوسف محه‌مه‌د:‌
پارێزگاری‌ نوێی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌بژێرین
دانا عەبدولکەریم‌
 1      
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبەجێدەکات
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێدایە
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتوەكان: 85 هەزار كەس لە رومادی هەڵاتون
واشنتۆن كوبای لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر دەرهێنا
سەدان كۆچبەری نایاسایی لە كەناراوەكانی ئیتالیا رزگاردەكرێن
قەتەر لە بەغدا باڵیۆزخانە دەكاتەوە
پلاتەر بۆ جاری پێنجەم وەك سەرۆكی (فیفا) هەڵبژێردرایەوە
لەبارەی هەڵبژاردنەكەی (فیفا)وە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فیفا كەوتە قۆناغی دوەم
مەرجەعیەتی شیعە: دورنییە جەنگێكی خوێناوی هەڵگیرسێت
''کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەن بودجەی یەک ساڵی هەرێم بدەن''
سلێمانی؛ كۆنگرەی سێیەمی ئازادی ژنانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
بەوێنە؛ سەردانی وەزیری دارایی بۆ لای خانەنشینان
هەولێر؛ سەندیكای پارێزەران بایكۆتی كۆنگرەی دادوەری دەكات
پسپۆڕێكی بواری تیرۆر: داعش تەنها لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان شارەزایە
سوریا؛ بەری نوسرە شاری ئیدلەب كۆنتڕۆڵ دەكات
كۆمەڵی ئیسلامی سێیەمین كۆنگرەی خۆی دەبەستێت
هەڵەبجە؛ روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەسی کردە قوربانی
حەویجە؛ داعش هێزێكی تایبەت بە سزادانی ژنان پێكدێنێت
لیبیا؛ داعش گەورەترین بنكەی ئاسمانی لە شاری سەرت کۆنتڕۆڵکرد
یەمەن؛ هۆزە میلیەكان شاخی عەریش-یان كۆنتڕۆڵ كرد
جۆش ئارنست: ئەمەریكا بەرپرس نیە لە ئاسایشی عێراق