یەکێتی و پارتی خەڵکی کەرکوکیان دابەشکردوە
|
دیمانەی: سۆران كامه‌ران
ئه‌دهه‌م جومعه عه‌بدولره‌حمان، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، ئه‌و ئامانجانه‌ی كه خه‌ڵك له‌پێناویدا راپه‌ڕین، له‌سایه‌ی (یەکێتی و پارتی)دا له‌بارچون، ئەوەش دەخاتەڕو، ئەو دو حیزبە ململانێییەکی توندی حیزبی دەکەن و ته‌نانه‌ت له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشته‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوكیان دابه‌شكردوه.
ناوبراو لەم دیمانەیەیدا لەگەڵ (سبەی)، تیشک دەخاتە سەر بارودۆخی کەرکوک و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و دەڵێت: خەڵکی ئەم شارە بوەتە قوربانی ململانێ حیزبیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و ئەو دو حیزبە تەنها لە خەمی بەرژوەندییەکانی خۆیاندان.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئیدارەی کەرک و نوێنەرانی کورد لە بەغدا لەئاست بەرپرسیارێتیدا خۆیاندا نەبون بەرامبەر ئەم شارەو وەک پێویست خواست و داواکانی خەڵکی ئەم شارەیان جێبەجێ نەکردوە، بەرپرسیارێتییەکەش بە پلەی یەکەم دەخاتە ئەستۆی یەکێتی و پارتی.
سبه‌ی: دوای 23 ساڵ له راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كه‌ركوك، ئایا ئه‌و ئامانجانه‌ی كه خه‌ڵك له‌پێناویدا راپه‌ڕین به‌دیهاتوه؟
ئەدهەم جومعه: نه‌خێر، چونكه ئه‌گه‌ر له‌ڕوی نه‌ته‌وه‌ییەوە ته‌ماشای بكه‌ین كه‌ركوك هه‌نگاوێكی وا دیاریكراوی نه‌ناوه بكه‌وێته سەر رێی گه‌ڕانه‌وە بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێک به‌ر‌به‌ستی یاسایی به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك مه‌حاڵ بێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. هەربۆیە ئه‌و ئامانجانه‌ی كه خه‌ڵك له‌پێناویدا راپه‌ڕین، به‌داخه‌وه له‌سایه‌ی ئه‌م دو حیزبەدا (یەکێتی و پارتی) له‌بارچو.
سبه‌ی: دوای نزیكەی 11 ساڵ له‌ئازادكرنی عێراق، كه‌ركوك تاكو ئێستا له‌بۆشایه‌كی ئه‌منیدا دانیشتوانی ژیان ده‌گوزه‌رێنن؟ تۆ هۆكاری خراپی ره‌وشی ئه‌منی بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
ئەدهەم جومعە: له‌ماوه‌ی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م دو حیزبه خه‌مێكی جدیان له‌ڕه‌وشی ئه‌منی نه‌خواردوه له‌كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كان دابه‌شبكه‌یت به‌سه‌ر دو به‌شدا بۆ نمونه به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌كرده‌وه تیرۆریستیەكان و به‌شێكیش تاوانه‌كان وه‌ك خۆی.
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌كرده‌وه تیرۆریستیەكان، تائێستا به 13 ده‌زگایی ئه‌منیه‌وه نه‌توانراوه ره‌وشێكی ئه‌منی له‌بار دروست بكرێت بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركوك، چونكه ده‌زگا ئه‌منیەكان له‌وپه‌ڕی بێ پلانیدان، ئه‌منیه‌تی چوارده‌وری كه‌ركوك به‌هیچ شێوەیه‌ك له‌پلانی ده‌زگا ئه‌منیەكاندا نیه، كاتێك كه شارۆچكه‌كانی خوارو ئاوی كه‌ركوك له‌نێو پلانی ئه‌منی داموده‌زگا ئه‌منیەكاندا نیه، زۆر به‌ئاسانی ئه‌و گروپانه كاره‌كانیان به‌ئاسانی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كاتێك كه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌درێت له كه‌ركوك، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێپێچنه‌وه ناكرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌منیەكاندا بۆ نمونه، له‌م شاره كۆمه‌ڵێک كرده‌وه‌ی گه‌وره رویداوه، لەوانەش هه‌ڵكوتانه سه‌ر بازاڕی ئاڵتونچیه‌كانی كه‌ركوك كه له‌ماوه‌ی رابردودا رویدا، هه‌موان چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه بون له‌بابه‌ته‌كه، بەڵام هیچ به‌رپرسێكی ئه‌منی له‌م شاره بانگهێشت نه‌كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانی لێكه‌وته‌وه، بۆیه ئیداره‌ی شاری كه‌ركوك به‌رپرسی دابینكردنی ئه‌منیته بۆ هاوڵاتین.
سبه‌ی: له‌ئێستادا كه‌ركوك له‌بۆشایه‌كی یاسایی قوڵدا گوزه‌رده‌كات، هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ به‌ڕای ئێوه بۆچی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ناكرێت كه بكوژن؟
ئەدهەم جومعە: هۆكاره‌كه‌ی دیاره، بۆ نمونه كاتێك كه رفاندنێك روده‌دات داموده‌زگاكان هیچ به‌دواداچونێكی بۆ ناكه‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردو له‌نێوان دو ئاسایشی هێزێكی دیاریكراو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌شه‌قامه سه‌ره‌كیەكانی كه‌ركوك له‌نێوان (كه‌ركوك_قه‌ره‌هه‌نجیر) مامۆستایه‌كی ئاینی به‌ناوی (مه‌لا ره‌مه‌زان) ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێ ده‌كرێت و شه‌هید ده‌كرێت، كه كه‌س تائێستا نازانێ بكوژانی به‌ره‌و كوێ هه‌ڵاتن.
سبه‌ی: کەواتە بەڕای تۆ لەئێستادا چاره‌نوسی کەرکوک به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
جومعه: هه‌ڵه سیاسییە گەورەکەی سه‌ركردایه‌تی كورد کە له‌كه‌ركوك ئه‌نجامیدا ئه‌وه‌یه، چاره‌نوسی ئه‌م شاره‌یان خسته نێو یاسایه‌كه‌وه، كه ئه‌و یاسایە باری سیاسی ناوچەكه زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ری، كاتێك كه تۆ كارێك دواده‌خەیت بۆ كاتێكی نادیار، ئه‌وكاره خۆی له‌خۆیدا ئه‌و گرنگیه‌ی نامێنێت به‌تایبه‌ت ئێمه ركابه‌ره‌كانمان كه‌سانی به‌هێزن وه‌ك عه‌ره‌بی سوننه، كه وڵاته به‌هێزه‌كانی عه‌ره‌ب پاڵپشتیانن.
سبه‌ی: ئایه ئیداره‌ی كه‌ركوك تاچه‌ند توانیویه‌تی هاوسه‌نگی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا رابگرێت؟
ئەدهەم جومعە: ئیداره‌ی كه‌ركوك زۆر لاوازه له‌ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی پارێزگاکە دابڕوان له‌دانیشتوانی كه‌ركوك، به‌شێوه‌یه‌ك كاریكردوه كه ئه‌م شاره دابه‌شبوه بۆ دو ناوچه‌ی ئه‌م به‌ره‌و ئه‌وبه‌ری خاسه، كه به‌شێكی زۆربه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانه به‌شێكی زۆریشی زۆربه‌ی كورده هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له‌دابه‌شكردنی ناوچه‌كانه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دیمۆگرافیاو ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌كه‌ركوك هه‌یه بۆ ئاینده‌ی شاره‌كه‌ش باش نیه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ی كورد له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌وبه‌ری خاسه‌دا پاشه‌كشێی كردوه بۆ ناوچه كوردیەكان كه ده‌كه‌وێته ئه‌م به‌ری خاسه.
سبه‌ی: له‌ئێستادا عه‌ره‌به هاورده‌كانی كه‌ركوك، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ماده‌ی 140 دەیانگرێتەوە بۆچی كه‌ركوكیان به‌جێ نه‌هێشتوه؟
ئەدهەم جومعە: له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پارێزگاری كه‌ركوك داوای پاڵپشتی ئێمه‌ی كرد له‌وه‌ی ئه‌و به‌نیازه ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه بگێڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، هه‌رچه‌نده ئێمه زۆر پشتگیریمان كرد له‌م هه‌ڵوێسته‌ی, بەڵام پاش ماوه‌یه‌ك كه چه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی عه‌ره‌ب سه‌ردانیان كرد پاشگه‌ز بویەوە له بڕیاره‌كه، بۆیه نەگەڕانەوەی ئه‌و عه‌ره‌بانه به‌شێكی له‌ئەستۆی پارێزگار و ئیدارەی كه‌ركوكدایە.
سبه‌ی: له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كاری چاودێریكردنه، تا چەند توانیویەتی ببێته چاودێرێك به‌سه‌ر كاره‌كانی ئیداره‌ی کەرکوکەوە؟
ئەدهەم جومعە: له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م شاره ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وتنێكی سیاسی دانراوه، دڵنیابه ناتوانێت كاری چاودێری خۆی ئه‌نجامبدات، له‌دوای ئه‌و رێكه‌وتنه سیاسییە كه (سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و پارێزگار و جێگره‌كه‌ی) دانراون، زۆر به‌ڕونی ده‌رده‌كه‌وێت پرۆسه‌ی چاودێری ل ه‌ئه‌نجومه‌ن لاوازه، له‌ئێستادا له‌لایەن هاوڵاتیانه‌وه گومانی ئه‌وه ده‌كرێت كه رێكکه‌وتنی ژێربه‌ژێر هه‌بێت بۆ شاردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیەكانی یه‌كتر.
پرسیارێك كه مافی هه‌مو هاوڵاتیانه بیكات، هۆكاری ئەوەی تائێستا چه‌ندین دۆسێی گه‌نده‌ڵی بونی هه‌یه له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، بەڵام به‌دوداچونی بۆ ناكرێت. ئه‌و هه‌مو گه‌نده‌ڵییه هه‌یه بۆچی تائێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌یتوانی لێپێچنه‌وه له‌گه‌ڵ دو به‌پرسدا ئه‌نجامبدات كه‌ركوك له‌م بۆشاییه ئەمنییەدا، بۆچی ئه‌نجومه‌ن نه‌یتوانی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ دو به‌رپرسی ئه‌منیدا بكات.
سبه‌ی: ئه‌و ململانێیه‌ی لەنێوان یه‌كێتی و پارتیدا لەكه‌ركوك دەبینرێت، به‌ڕای ئێوه هۆكاری چیه؟
ئەدهەم جومعە: ئه‌و ململانێیە له‌نێوان ئه‌م دو هێزه‌دا هه‌یه درێژه‌پێدراوی ئه‌و ململانێیەی هه‌رێمە كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21ی ئەیلولی رابردوی هەرێمی کوردستانەوە هاوكێشه‌ی سیاسی گۆڕاو جیاوازی لەڕێژەی دەنگ و کورسی ئەو دو لایەنەدا هاتە ئاراوە، كه ئه‌مه‌ش هه‌ندێ لایه‌ن پێیان قبوڵ ناكرێت.
سبه‌ی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لیستی كه‌ركوكی كوردستانی كه سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردیەکانی پێكه‌وه كۆكردبویەوە، به‌هۆی ناته‌بایی و ململانێی یه‌كێتی و پارتی تاچه‌ند ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگی كورد له‌كه‌ركوك؟
ئەدهەم جومعە: ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری كه‌ركوك هه‌رچه‌نده تێبینمان زۆر بو له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتی، بەڵام ئاماده‌بوین بچینه نێو هاوپه‌یمانێتیەك له‌گه‌ڵیان له‌پێناو راگرتنی سه‌نگی كورد له‌به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، بەڵام ئه‌وان كه ساڵانێكه باسی كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، نه‌یانتوانی بۆ ماوه‌ی 24 سەعات له هاوپه‌یمانێتییەک بەردەوام بن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌كه‌ركوك، وای ده‌بینم كه بڕیاری پێشوه‌خت هه‌بوه له‌لایەن یه‌كێتی و پارتیه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م لیسته، چونكه ئه‌وان فشارێكی جه‌ماوه‌ریان له‌سه‌ر بو بۆ ئه‌وه‌ی لیستێكی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن، بەڵام نه‌یانتوانی بۆیه ته‌نها نمایشێكیان ئه‌نجامدا و خه‌ڵكیان پێ چه‌واشه‌كرد.
سبه‌ی: هه‌رچه‌نده واپێویست بو له‌كه‌ركوك كوردایه‌تی بكرێت، بەڵام وەک دەبینرێت ئەو دو لایەنە بەشێوەیەکی تر مامەڵە دەکەن و حیزبایەتیان کردوەتە پێشەنگی کارەکانیان، خەڵک لەمڕوەوە چی دەڵێن؟
ئەدهەم جومعە: پێویسته خه‌ڵك بزانێت ئه‌مه ئه‌و دو هێزه‌ن کە له‌مێژە باسی كوردایه‌تیان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێک دروشمی گه‌وره‌یان به‌رزكردەوە، جێگه‌ی داخه كه ئه‌م شاره وای به‌سه‌ر هاتوه به‌ده‌ست ئه‌م دو حیزبه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشته‌وه خه‌ڵكی كه‌ركوكیان دابه‌شكردوه، كاتێك كه به‌رژه‌وه‌ندیە تایبه‌تیەكان زیاتر قوڵبۆتەوە، زیاتر هه‌ست به‌ململانێی نێوانیان ده‌كرێت.
سبه‌ی: رۆژانه كه‌ركوك 430 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، له‌م بڕه‌ش رۆژانه بۆ هه‌ر به‌رمیلێک بڕی دۆلارێك بۆ دانیشتوانی ئه‌و شارانه ته‌رخانكراوه كه نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن، كه‌ركوكیش له‌و پارێزگایانه‌یه، تا چەند دانیشتوانی كه‌ركوك لێی سودمەندبون؟
جومعه: پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركوك هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی نیه به پڕۆژه‌كانی كه‌ركوكه‌وه، ئه‌و پاره‌یه بۆ دانیشتوانی كه‌ركوك ته‌رخان كراوه له‌پای ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه‌یان پیس ده‌كرێت و ته‌ندورستیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌م پاره‌یه بۆ ئه‌وه نیه پرۆژه‌ی به (گرێبه‌ستی راسته‌وخۆ) بدرێت به كۆمپانیاكان كه كه‌س نازانێ ئه‌و پاره‌ییه چه‌نده و چۆن سه‌رف ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پرسیار‌ێكه به‌رۆكی ئیداره‌ی كه‌ركوكی گرتوه‌و پێویسته وەڵامی هاوڵاتیانی شاره‌كه بده‌نه‌وه.
سبه‌ی: هۆكاری چیه رێژەی دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایەن بەغداوە رێژه‌یه‌كی كه‌مه لەچاو توركمان و عه‌ره‌ب كه له‌فه‌رمانگه‌كاندان؟
ئەدهەم جومعە: هۆکارەکەی ئەوەیە نوێنه‌رانی كورد لەبەغدا كه‌مته‌رخه‌من له‌داواكردنی مافی خه‌ڵكی كه‌ركوك بەتایبەتیش بۆ دامەزراندن، جگەلەوەش ئیدارەی کەرکوکیش بەهەمان شێوە بێدەنگە، بۆ نمونه كۆمپانیای نه‌وت خاوه‌نی 11 هه‌زار كارمه‌نده، بەڵام رێژه‌ی كورد له‌و كۆمپانیایه 5%ی تێپه‌ڕ نه‌كردوه، کەچی تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی پارێزگاری كه‌ركوك و ئیدارەی ئەو شارە به‌دی ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و کەسیش نازانێ هۆكاره‌كه‌ی چیه.
سبه‌ی: رۆڵی ئیداره‌ی كه‌ركوك چۆن ده‌بیت له‌ئاوەدانكردنه‌وەی گونده‌كانی چوار ده‌وری كه‌ركوك؟
ئەدهەم جومعە: نه ئیداره‌ی پێش‌و نه ئیداره‌ی ئێستاش كه هه‌ردوكی پارێزگاره‌كه‌ی كورد بو هیچ رۆڵێكیان نه‌بو له‌ئاوەدانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی چوارده‌وره‌ی كه‌ركوك و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئیداره‌ی ئێستا بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح له‌پێش ده‌ستیدایه، بەڵام هیچ كارێكی نه‌كردوه له‌و باره‌یه‌وه.
سبه‌ی: وه‌ك به‌دی ده‌كرێت رێژه‌ی بێكاری تادێت له‌فراوانبوندایە، هۆكاری ئەوە چیه‌و چی کراوە بۆ کەمکردنەوەی بێ‌کاری؟
ئەدهەم جومعە: هۆكاره ناوخۆیه‌كانی ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی بازاڕه‌گه‌وره‌كان له‌لایەن به‌رپرسانه‌وه قۆرخكراوه، چونكه ئه‌و كه‌سانه خه‌ڵكی بازاڕی راسته‌قینه نین، نازانن چۆن ئیدارەی بازاڕه‌كان بكه‌ن، بۆیه فه‌وزا‌یه‌كی قوڵیان دروستكردوه كه وایكردوه رۆژ له‌دوای رۆژ خه‌ڵك پاشه‌كشێ بكات له‌بازاڕ و هه‌لیكار كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه ده‌بینیت كاتێك كه دامه‌زراندنێك ده‌بێت خه‌ڵكێكی زۆر روی تێده‌كات ئه‌مه‌ش وایكردوه خه‌ڵك بە تەنها چاوی له‌ده‌ستی حكومه‌ت بێت، بۆیه ده‌بینت كاتێك بودجه دواده‌كه‌وێت و پاره‌ی كارمه‌نده‌كانی حكومه‌ت نادرێت، بازاڕ ده‌وەستێت.
سبه‌ی: سەنتەرەکانی چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە کەرکوک تا چەند بوەتە هۆکارێک بۆ سودگەیاندن بە خەڵکی ئەم شارە؟
ئەدهەم جومعە: له‌ڕاستیدا چه‌ند سه‌نته‌رێكی چالاكی كه حكومه‌تی عێراقی دروستی كردبو سه‌ر به وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان بو، چۆن حیزبی به‌عس ته‌رخانی كردبو بۆ كاری حیزبی و له‌گانجانی كه‌ركوكیان داخستبو، ئێستاش له‌لایەن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر ئه‌و باره‌گایانه‌داو قۆرخیان كردوه و بۆ كاری حیزبی و لە بەرژەوەندی خۆیان و حیزبەکانیان بەکاری دەهێنن.
|
|