موزه‌فه‌ر هه‌مزه ره‌زا 
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ له‌و وتاره‌دا ئاماژه‌ی پێبكه‌م سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانه له ئاست پێداویستییه‌كانی هه‌رێم و دهسگرتنهكانه به سامانی دارایی هه‌رێم. 
1- كاتێ په‌رله‌مان چاودێره له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت، پێویسته ئه‌و چاودێرییه یه‌كه‌مجار له خۆیدا ره‌نگبداته‌وه و پاشان بۆ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت شۆڕی بكاته‌وه. هه‌ڵوێستی له‌مه‌ودوای په‌رله‌مان به تایبه‌تی له بواری چاودێكردنی حكومه‌ت به‌سه‌ر داهات و خه‌رجییه‌كانی چۆن ده‌بێت، گه‌ر هاتو پرۆژه‌ی كڕینی ئۆتۆمبیل به گوژمه‌ی (48ملیۆن دینار) بۆ هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ئایا ده‌تونرێ جارێكی تر له به‌خششه ملیارییهكانی كه‌رتی نه‌وت ببپێچێته‌وه؟. 
2- حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌و جۆره ئه‌دایه وایكردوه به‌ره‌و ئاقاری (سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی) هه‌نگاو بنێت، كه بۆته مۆته‌كه‌ی سه‌ر سینگی سیستمی ئابوری بازاڕی هه‌رێم. راسته له ئابوری بازاڕدا سه‌رمایه‌داران و بزنسكاران پێشره‌وی ده‌كه‌ن، بهلاَم ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئه‌و سیستمه ده‌رگا له‌به‌رده‌م چین و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵ دابخات، وه‌كو چۆن ئێستا ده‌یبینین. له‌و سیسته‌مه‌دا دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتی تا ئاستێكی باش په‌یره‌وی لێده‌كرێت له شێوه‌ی سۆشیال و بیمه‌ی بێكاری و كۆمپانیا پشكداره‌كان و دڵنیایی ته‌ندورستی و شوێنی حه‌وانه‌وه و...هتد. پشتگوێخستنی دادپه‌روه‌ری كۆمهلاَیهتی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا روبه‌ڕوی چه‌ندین گرفتی كۆمهلاَیهتی و ئابوری ده‌كاته‌وه. 
3- زه‌قترین كێشه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستییه‌وه گیرۆده‌یه ته‌نگژه‌ی نیشته‌جێیه. با به زمانی داتا و ئامار ئه‌و ته‌نگژه‌یه بخه‌مه‌ڕو: 
- ژماره‌ی كرێنشینان ته‌نها له سنوری پارێزگای هه‌ولێر به پێی ئاماری (كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكه‌ران له مافی كرێنشینان) گه‌یشتۆته (20000) ئه‌ندام ئه‌وانه‌ی وه‌كو كرێچی خۆیان ناونوس كردوه و ئه‌ندامن له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا. 
- ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه دوان به‌یه‌كه‌وه له خانویه‌كدا ده‌ژین له هه‌رێمی كوردستاندا ژماره‌یان (108810) خێزانه. ئه‌وانه‌ی سێ به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین له خانویه‌كدا (23742) خێزانه و ئه‌وانه‌ی چوار به‌یه‌كه‌وه له خانویه‌كدا ده‌ژین ژماره‌یان ( 5550) خێزانه. بۆ كۆی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی نیشته‌جێی ئه‌و توێژانه پێویستمان به (172944) خانوه. 
- بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و دو توێژه پێویستمان به (192944) هه‌زار خان‌و هه‌یه. 
- پرۆژه‌كانی نیشته‌جێ و شاره هاچهرخهكان له سه‌ره‌تای 2008وه تاكو ئێستا گه‌یشتۆته زیاتر له (62) پرۆژه، ئه‌و پرۆژه بازرگانیانه توانیویانه (26242) ده‌سته‌به‌ر كراوه، بهلاَم كه‌مترین خزمه‌تی گه‌یاندوه به كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و خاوه‌ن كێشه‌كانی سه‌ره‌وه. واته ئێستا (166702) خان‌و و شوققه‌ی فیعلیمان پێویسته. 
- به‌پێی ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی تاكه كه‌س له هه‌رێمی كوردستاندا، رێژه‌ی 10% زیاتری خه‌ڵكی كوردستان له ژێر هێلی هه‌ژارییه‌وه‌ن، كه تێیدا (9،8%) داهاتی مانگانه‌یان له (60000) هه‌زار دینار كه‌متره. رێژه‌ی (8،4%) ناوه‌ندی داهاتی مانگانه‌ی له (60000تاكو 80000) هه‌زار دیناره. 
  
    
        
            | 
             پۆلینی داهات 
            دینار 
              
             | 
            
             هه‌ولێر 
            % 
             | 
            
             دهۆك 
            % 
             | 
            
             سلێمانی 
            % 
             | 
            
             كوردستان (تيَكرا %) 
             | 
         
        
            | 
             كه‌متر له  60 
             | 
            
             6.1 
             | 
            
             11.7 
             | 
            
             11.9 
             | 
            
             9.8 
             | 
         
        
            | 
             60 – 80 
             | 
            
             5.7 
             | 
            
             13.1 
             | 
            
             8.2 
             | 
            
             8.4 
             | 
         
    
 
 
 
- په‌رله‌مان له كوێی پێزانینی ئه‌و گرفتانه‌دایه. 
  
سه‌رچاوه: 
• روپێوی كۆمهلاَیهتی و ئابوری ÷ IHSASS (2007-2008) 
• ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان. 
 
    
 |