ئاسۆی‌ چاكسازی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كارنامه‌كه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م

موزه‌فه‌ر هه‌مزه‌ ره‌زا

كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م كارنامه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر پێنج لایه‌نی‌ سیاسی‌ به‌شدارله‌ حكومه‌تدا كۆكبون له‌سه‌ر شێوه‌گرتنی‌ كۆتایی‌، تێیدا هێله‌ گشتیه‌كانی‌ چاكسازی‌ بۆ زۆربه‌ی‌ بواره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌خۆگرتوه‌. ده‌توانین لێره‌دا هه‌ندێ له‌ هێڵه‌ گشتیه‌كانی‌ ئه‌و كارنامه‌یه‌ بخه‌ینه‌ڕو:

به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم – بنیادنانی‌ ئاشتی‌ و دادپه‌روه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ - سه‌روه‌ری‌ یاسا - حكومه‌تی‌ كارا و شه‌فاف - چاكسازی‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌ - به‌ ره‌نگاربونه‌وه‌ و بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ - پاراستنی‌ ژینگه‌ - دابینكردنی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ و ژیانی‌ شایسته‌ بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم – هاوڵاتیبون و مافه‌كانی‌ - په‌ره‌پێدانی‌ ئابوری‌ كوردستان و گه‌شه‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ و پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌ و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كیه‌كان وه‌كو ئاو كاره‌با و كار - چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ سیستمی‌ خانه‌نشینی‌ و مووچه‌ به‌ جۆرێك هاوڵاتیان دادپه‌روه‌رانه‌ سودمه‌ندبن - چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ نیشته‌جێبون به‌ تایبه‌تی‌ بۆ توێژه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان - رێگریكردن له‌ قۆرخكردنی‌ بازاڕ و كۆمپانیاكانی‌ وه‌به‌رهێنان... هتد.

 هه‌رچه‌نده‌ كارنامه‌كه‌ هێزی‌ یاسایی‌ نیه‌ گشت دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت پابه‌ند بكات به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ ئه‌و كابینه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه‌ په‌یمانی‌ ئه‌و پێنج حیزبه‌ وێنا ده‌كات كه‌ به‌ جه‌ماوه‌ریی‌ كوردستانیان داوه‌ جێبه‌جێی‌ بكه‌ن.

ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ بزانین كه‌‌ كارنامه‌كه‌ بریتی‌ نیه‌ له‌ پلانێكی‌ ستراتیجی‌ و ورده‌كاری‌ شێوازی‌ جێبه‌جیكردنی‌ ئامانجه‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ گشت كه‌رته‌ ژیارییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌خۆ بگرێت و هه‌روه‌ها خودی‌ ئامانجه‌كانیش بۆ بڕو رێژه‌ی‌ ورد نه‌كردۆته‌وه‌و ئامرازه‌كانی‌ جێبه‌جیكردنیشی‌ ده‌ستنیشان نه‌كردوه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاری‌ هیچ كارنامه‌یه‌ك نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ئه‌ركی‌ كابینه‌كه‌ بۆ قۆناغێكی‌ مێژویی‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات و ورده‌كارییه‌كانی‌ تری‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان‌ و فه‌رمانگه‌كان جێده‌هێڵێ.

ئه‌گه‌رچی‌ ره‌وشی‌ جه‌نگ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ تێوه‌گلێنرا و هه‌مو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو به‌رگرییكردن و رزگار كردنه‌ و ئه‌م جه‌نگه‌ پارسه‌نگی‌ هه‌مو دۆخه‌كه‌ی‌ گۆڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یەنێت كه‌ ژیان و ده‌وڵه‌تداری‌ له‌گه‌ڵ جه‌نگدا كۆتایی‌ دێت.

سه‌ره‌ڕاى ره‌وشى جه‌نگ، كارنامه‌كه‌ى حكومه‌ت چاوى ئه‌وه‌ى تێدايه‌ به‌ چڕى كارى له‌سه‌ردا بكرێت و هه‌وڵبدرێت ئه‌و گرێيانه‌ى كه‌ روبه‌ڕوه‌ لاببردرێن بۆ ئه‌وه‌ى تا بكرێت كه‌ڵكى لێوه‌ربگرێت:

گرێی‌ یه‌كه‌م: چۆن بزانرێ ئه‌م كارنامه‌یه تا چه‌ند كاری‌ له‌سه‌ر كراوه‌ و رێژه‌ی‌ به‌شداری‌ هه‌ر وه‌زاره‌تێك بۆ له‌به‌رچاوگرتنی‌ به‌ركه‌وته‌ی‌ له‌بواری‌ په‌یوه‌ندیداردا چه‌نده‌ و چیكردوه‌!‌ ئایا له‌ حكومه‌تدا لایه‌نێكی‌ په‌یوه‌ندیدارهه‌یه‌ ئه‌ركی‌ خه‌مڵاندنی‌ رێژه‌ی‌ جێبه‌جیكردنی‌ له‌ ئه‌ستۆدا گرتبێت. ده‌بیستین لێره‌ و له‌وێ به‌شێوه‌ی‌ پچڕ پچڕ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، لیژنه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌كانی‌، ئه‌ندامێكی‌ په‌رله‌مان، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت لێدوانێك, پرێس كۆنفرانسێك، بڕیارێك ده‌رده‌كه‌ن كه‌ هی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ژماری‌ به‌گژداچونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بۆ بكرێت یان له‌چوارچێوه‌ی‌ كاری‌ دامه‌زراوه‌یی‌ له‌ قاڵب بدرێ.

خه‌ریكه‌ وا ساڵێك به‌سه‌ر سوێندخواردنی‌ ته‌واوی‌ وه‌زیرانی‌ كابینه‌كه‌ كه‌ 18/6/2014 بو، تێپه‌ر ده‌بێت، ده‌بوایه‌ وته‌ بێژی‌ حكومه‌ت یان نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ن وه‌رزییانه‌ یان مانگانه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا یان له‌هه‌ر بۆنه‌یه‌كی‌ تری‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌سكه‌وتی‌ كابینه‌كه‌ی‌ رابگه‌یاندبا. یان راپۆرتێكی‌ تێروته‌سه‌ڵی‌ بڵاوكردابایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رچاوڕونی‌ بداته‌ رای‌ گشتی‌ و شاره‌زایان و شرۆڤه‌كارانیش شیكارییان بۆ بكردابایه‌ و راسپارده‌ و ده‌رنجامه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرابا.

گرێی‌ دوه‌م: هه‌ر وه‌زاره‌تێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ئه‌و كابینه‌یه‌ به‌پێی‌ په‌یوه‌ندیداربونی‌ به‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆیه‌وه‌، دیدگایه‌كی‌ نوسراوی‌ ئه‌گه‌ر نه‌بێت وه‌كو نه‌خشه‌رێگایه‌ك یان په‌یپه‌رێكی‌ چاكسازی‌، زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت كه‌سی‌ وه‌زیر ئه‌دای‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ بزانێت و رێژه‌ی‌ جێبه‌جێكردنیشی‌ بپێوێت كه‌ دواتریش كۆی‌ گشتی‌ ئه‌دای‌ وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌دای‌ كابینه‌كه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات.

هه‌ندێ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ئه‌و كابینه‌یه‌ له‌ رێگای‌ وه‌زیره‌كانیه‌وه‌ هه‌م په‌یپه‌ری‌ چاكسازییان هه‌یه‌ و‌ن هه‌م ده‌سكه‌و‌تیشیان هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ر هه‌مویان كاره‌كانیان به‌شێك نه‌بوه‌ له‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك تێیدا كه‌سی‌ وه‌زیر له‌ماوه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ كابینه‌كه‌ به‌ تێروته‌سه‌ڵی‌ له‌سه‌ری‌ بوه‌ستێت و توانا مرۆییه‌كانی‌ نێو دامه‌زراوه‌كه‌ی‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجه‌كان ته‌وزیف بكات و میكانیزمی‌ جێبه‌جێكردنی‌ نه‌رمی‌ بۆ دابین بكات. چاكسازیكردن یان ده‌ست پێشخه‌ری‌ كردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ر دیدگا و ستراتیجێكی‌ نوسراودا ئه‌وه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌سی‌ وه‌زیر یان دامه‌زراوه‌كه‌ی‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م كاری‌ سه‌رپێیی‌ و ناچاری‌ ده‌كات ده‌ست بۆ چه‌ند پرسێكی‌ هه‌نوكه‌یی‌ ببات به‌رله‌‌وه‌ی‌ روانگه‌یه‌كی‌ رونی‌ هه‌بێت له‌باره‌یه‌وه‌.

گرێی‌ سێهه‌م: ده‌ستاوده‌ستی‌ نه‌كردنی‌ ده‌سه‌ڵات به‌پێی‌ شایسته‌ی‌ هه‌ڵبژاردن:
كه‌سێك سه‌رنجی‌ دابێته‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی‌ حكومه‌ت له‌یه‌ك جیاده‌كاته‌وه‌ كه‌ بریتی‌ بو له‌ هه‌شت مانگ، بۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌ستاو ده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵات دو بابه‌تی‌ گرێ نه‌دراون به‌ یه‌كتره‌وه‌، به‌ڵكو له‌یه‌ك جیاوازن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ له‌ په‌راوێزه‌وه‌ شه‌ن وكه‌وی‌ بۆ ده‌كرێت، ئه‌گینا وه‌زیره‌كان به‌بێ هه‌بونی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ راوێژكاری‌ شاره‌زا و به‌بێ هه‌بونی‌ چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی‌ گشتی‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ كه‌سی‌ وه‌زیر هه‌رس بكه‌ن، و هه‌روه‌ها به‌بێ لادانی‌ ئه‌و سه‌رۆكی‌ یه‌كه‌ كارگێڕییانه‌ی‌‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ ده‌ستپاكی‌ و لێهاتوییه‌وه‌ هه‌ژارن، كارنامه‌ی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م و هێله‌ گشتیه‌كانی‌ كێ جێبه‌جێی‌ بكات؟ ئه‌و كاته‌ هه‌ژماری‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كرێت كه‌ ته‌نها ده‌قێك بوه‌ بۆ رازیكردنی‌ شه‌قام و میدیاكان.

گرێی‌ چواره‌م: په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ ئه‌و لایه‌نی‌ تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ چاودێریكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن له‌ رێگای‌ لیژنه‌ پسپۆرییه‌كانه‌وه‌. ئه‌و له‌مباره‌یه‌وه‌ چی‌ هه‌بوه‌ بۆ پابه‌ندكردنی‌ حكومه‌ت به‌ كارنامه‌كه‌یه‌وه‌، ئایا هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌ نێوان لیژنه‌كاندا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موویان هه‌ر یه‌كه‌ به‌پێی‌ ئه‌و بواره‌ی‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ی‌ به‌وه‌زاره‌تێك یان زیاتر به‌ وه‌زاره‌تێك ده‌یبه‌ستێته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئاستی‌ جێبه‌جێكردنی‌ حكومه‌ت بۆ كارنامه‌كه‌ی‌ بخه‌مڵێنن؟ پێموایه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیش له‌م رێژه‌كاری‌ و ژمێره‌كردنه‌ به‌دوره‌.

دەقی كارنامه‌ی‌ حكومه‌ت‌ له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م
29/05/2015 بینین: 3201
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
(99) پرۆژه‌ یاسا، دیوه‌ نادیاره‌كان، خاڵه‌ ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كان...
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان...
دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و حكومه‌تی ژیر- Good Governance - ...
پێشنيارى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (4)ى ساڵى (2006)...
سیستمی‌ حوكمڕانی‌ و تێپه‌ڕاندنی‌ قۆناغی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له ‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
ئه‌دای‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با...
تۆخكردنه‌وه‌ی‌ دو ئیداره‌یی‌...
له‌ گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ بۆ سازشكردن...
راستاندنی‌ بودجه‌ی‌ 2011 و ئاراسته‌ی‌ چاكسازییه‌كان...
حیساباتی‌ خیتامی‌ - 2009ی حكومه‌تی‌ هه‌رێم
- خاڵه‌ لاوازه‌كان و راسپارده‌كان –...
له‌ ده‌رخستنی‌ رێژه‌ و هێلی‌ هه‌ژاری‌ كوردستان، بۆچی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگه‌...
په‌رله‌مانی‌ كوردستان و ئۆتۆمبیل و گرفته‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان...
میكانیزمی‌ ئیشكردنی‌ ده‌زگای‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراقی‌؟...
چه‌مكی‌ هه‌ژاری‌ و چۆنییه‌تی‌ دیاریكردنی‌ هێڵه‌كانی‌...
دیارده‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چۆن له‌نێو ده‌سه‌لاَت و كۆمه‌ڵگادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌...
كاتێ‌ ئابوری‌ بازاڕ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا به‌ ناكامی‌ پراكتیزه‌ ده‌كرێت...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...