مه‌ترسیه‌كانی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ دیموكراسی‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌

ئاریان رەشید شەریف


ئه‌و دونیایه‌ی‌ كه‌ سیستمه‌ دیكتاتۆری‌ و تۆتالیتاریه‌كان دروستی‌ ده‌كه‌ن دونیایه‌كی‌ تاریك و ترسناكه‌، دونیایه‌كه‌ به‌سه‌رخۆیدا داخراوه‌ و هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ كرانه‌وه‌ و ئازادی‌ ناهێڵێته‌وه‌، هه‌میشه‌ له‌م سیسته‌مانه‌دا به‌ر به‌ڕای‌ جیاواز و دونیابینی‌ جیاواز ده‌گیرێت و ده‌رفه‌تی‌ هه‌بونی‌ ره‌نگ و ده‌نگی‌ جیا له‌وه‌ی‌ سیستم خوڵقاندویه‌تی‌ له‌ئارادا نابێت. به‌ڵام كێشه‌ی‌ مه‌ترسیدار له‌وه‌دایه‌ هه‌میشه‌ مرۆڤ هه‌ڵگری‌ جیاوازیه‌ و خوازیاری‌ ته‌عبیركردنه‌ له‌ جیاوازیه‌كانی‌، كاتێكیش سیستم به‌ناوی‌ حه‌قیقه‌تێكی‌ مێژوییه‌وه‌ سه‌ركوتی‌ ئه‌و جیاوازیانه‌ ده‌كات و رێگه‌ له‌ ده‌ربڕینیان ده‌گرێت، مرۆڤه‌كان ناچاری‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ ده‌روازه‌یه‌ك ده‌كات تاوه‌كو لێوه‌ی‌ ده‌رفه‌تی‌ ده‌رخستنی‌ جیاوازیه‌كانیان بۆ بڕه‌خسێت. لێره‌وه‌ مرۆڤه‌كان ناچاری‌ شۆڕش و توندوتیژی‌ ده‌بن و زه‌مینه‌ی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕ و پێكدادان ته‌نیا هه‌ڵژارده‌ ده‌بێت.

حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كانی‌ عێراق نمونه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ سیستمه‌ سته‌مكارانه‌ بون، كه‌ هه‌میشه‌ به‌ زه‌بری‌ هێز و به‌ په‌نابردنه‌ به‌ر ئامرازه‌كانی‌ توندوتیژی‌ و تۆقاندن، سه‌ركوتی‌ هه‌ر ده‌نگ و ره‌نگێكی‌ جیاوازیان ده‌كرد، هه‌ربۆیه‌ش هه‌میشه‌ شۆڕش و راپه‌ڕین سیمای‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م جۆره‌ سیستمانه‌ بو. سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی به‌عسیش به‌هه‌مان شێواز له‌ڕێگه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه ‌و به‌كارهێنانی‌ زه‌بر و زه‌نگه‌وه‌، ئازادی‌ و ده‌ربڕینی‌ رای‌ جیاواز سه‌ركوت ده‌كرا. ئاكامه‌كه‌شی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شۆڕش و راپه‌ڕین و له‌ناوچونی‌ خودی‌ سیستمه‌كه‌ بو.

له‌ سه‌رده‌می‌ حوكمڕانی‌ كوردی‌ و له‌ژێر سایه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتی‌ و پارتی‌، مایه‌ی‌ نیگه‌رانیه‌ كه‌ ئه‌وان هێشتا له‌م هاوكێشه‌یه‌ تێناگه‌ن و هه‌میشه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی‌ هێز و توندوتیژی‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ بیروڕای‌ جیاواز و سه‌ركوتكردنی‌ هه‌ر تێڕوانینێك ناكۆك بێت به‌ ویست و ئیراده‌ی‌ خۆیان. هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كارابونی‌ كاری‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ و زه‌مینه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ دیموكراسی‌ تاڕاده‌یه‌ك ده‌رفه‌تی‌ بۆ ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان فه‌راهه‌م كرد. ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌نگ و تێڕوانینه‌ جیاوازه‌كان شێوازی‌ دیموكراسیانه‌ له‌ خۆبگرن و له‌بری‌ په‌نابردنه‌به‌ر شۆڕش و یاخی‌ بون جۆرێك له‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نیانه‌ و خۆپیشاندانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن. به‌ڵام ملنه‌دانی‌ ئه‌وان به‌ ئیراده‌ی‌ خه‌ڵك و ئاماده‌نه‌بونیان بۆ ده‌ستبه‌رداربون له‌ ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی‌ ئاشتیانه‌، په‌نابردنه‌به‌ر فێڵ و ساخته‌كاری‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئاماژه‌ی‌ ترسناكن بۆ ئاشنا نه‌بونی‌ ئه‌وان به‌ دونیای‌ كراوه‌و دیموكراسی‌، به‌مه‌ش هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی‌ جیاوازیه‌كان ناهێڵنه‌وه‌ جگه‌ له‌ شۆڕش و راپه‌ڕین، كه‌ بێگومان هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ نێگه‌تیفه‌ و كاره‌سات و نه‌هامه‌تی‌ به‌ دواوه‌یه‌. پێویسته‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ ئه‌م دۆخه‌ تێ بگه‌ن و لایان رون بێت، له‌ دۆخی‌ شۆڕشدا زه‌ره‌رمه‌ندی‌ یه‌كه‌م خودی‌ خۆیان ده‌بن، له‌ دۆخی‌ شۆڕشدا كۆی‌ سیستمه‌ كه‌ به‌ته‌واوی‌ له‌ به‌ین ده‌چێت و لانه‌ی‌ ئارامی‌ ئه‌وانیش تێكوپێك ده‌شكێت. هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و شانازیكردن به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانیه‌وه‌ و پێوه‌نازینیان ئاماژه‌یه‌كی‌ مه‌ترسیداری‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شه‌ڕێكی‌ تری‌ ناوخۆیه‌، پێویسته‌ یه‌كێتی‌ له‌وه‌ دڵنیا بێت كه‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و هه‌ر په‌نا بردنه‌به‌ر توندوتیژی‌ و به‌كارهێنانی‌ هێزێك و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئیفلیج كردنی‌ پرۆسه‌ی‌ دیموكراسی‌ و شكست پێهێنانی‌ شێوه‌ خه‌باتی‌ دیموكراسیانه‌ زه‌مینه‌ی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شۆڕش و راپه‌ڕین له‌بار ده‌كات. ئاكامه‌كه‌شی‌ له‌ دایك بونی‌ شه‌ڕێكی‌ تری‌ خوێناوییه‌ كه‌ له‌ ئه‌زمونی‌ شه‌ڕی‌ یه‌كه‌م كاره‌ساتبارتر و ماڵوێرانكه‌رتر ده‌بێت، ئۆباڵ و نه‌فره‌ته‌كه‌شی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ ئه‌ستۆی‌ خۆیان ده‌بێت.
06/05/2014 بینین: 2191
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
تێگەیشتن لەڕیفۆرمی ئایینی لەسۆنگەی ژێرخانی مێژوییەوە...
ئاژەڵ و مرۆڤ...
سایکۆلۆژیای فەندەمێنتالیزم...
تێگەیشتن لە ئایین یان ململانێی ئایین و عەقڵ ...
ئه‌ركه‌ نوێیه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و متمانه‌ی‌ خه‌ڵك...
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و دیموکراسی...
ناوشیاری‌ مرۆڤ و كۆیله‌بونی‌ عه‌قڵ...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...