کورد لەنەخشە گۆڕاوەکەدا!

د.تاڤگە ئەحمەد میرزا

بە گەڕانەوە بۆ پەیماننامەى ویستفالیا ساڵى ١٦٤٨ پەیوەندی نێودەوڵەتى کە تیایدا ئیعلانى راگرتنى جەنگ کرا لەنێوان (کاولیک ـ پرۆتستانت)ەکان لە ئەوروپاى ئەوسا پاش ئەوەى ئاسەوارى شەڕێکى ئایینى قورس لەنێوان کاردانەوەى شەڕى درێژخایەنى ئایینى لەئەوروپا لەنێوان (کاثولیک ــ پرۆتستانت)ەکان، کۆبونەوەى سەرکردە گەورەکانى هەردولا پەیماننامەى ویستفالیاى ساڵى ١٦٤٨ى لێ بەرهەم هات کە ناوەرۆکى ئەم پەیمانامەیە کۆبەندى چەند بنەمایەکى لە پەیوەندى نێو دەوڵەتى لە خۆ گرتبو تا تەحکوم بە په یوەندیەکانەوە بکات، لەوانە:
١/ بنەماى دەستتێوەرنەدان (عدم تدخل) لە کاروبارى ناوخۆى هەر وڵاتێک.
٢/ بنەماى سەروەرى.
٣/ بنەماى ئینتیما بۆ نەتەوە نەک ئایین.

ئەم سێ بنەمایە لە دەقى جارنامەى نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە ساڵى ١٩٤٥ رەنگى داوەتوە.

لەمیانەى ئەم سێ بنەمایەوە جۆرێک لەبەردەوامى ژینگەى نێودەوڵەتى بەرجەستەبو بەوەى کە پەیوەندی لەنێوان دو دەوڵەتى نەتەوەیى یاخود زیاتر کە خاوەنى سەروەرى خۆیان بن و بەهیچ شێوازێک دەست تێوەرنەدان  لە کاروبارى نێو خۆى هەردەوڵەتێک نەبێت پشت بەست بە هەر سێ بنەماى سەرەوە داڕێژرا.

بۆ دابەشکردنى میراتى دەوڵەتى پیاوە نەخۆشەکە (دەوڵەتى عوسمانى) بەنهێنى هەردو دبلۆماتکارى بەریتانى (مارکس سایکس)، فەرەنسى (فرانسوا جۆرج بیکۆ)و روسیاى قەیسەرى لەنێوان ساڵى(١٩١٥ ــ ١٩١٦) تیایدا میراتى ئیمپراتۆریەتى عوسمانیان لەنێوان خۆیاندا دابەشکرد بە رێکەوتنێک ناونرا (رێکەوتنى سایکسبیکۆ)، تیایدا :
فەرەنسا سوریاو لوبنان و موسڵ لە عێراقى بەرکەوت. بەریتانیا فەلەستین و ئەردەن و بەغداو بەسرەى لە عێراق بەرکەوت.

روداوەکان وەک ئەوەى برنارد لویس لە نەوەدەکانى سەدەى بیست کە سەرلەنوێ نەخشەى بۆ کێشاوە بەرجەستە دەبێت؟!

یاخود وەک ئەوەى کە (نیویۆرک تایمز) پێش چەند مانگێک باسى لێ دەکات؟!

بەپێى نەخشەکەى نیۆیۆرک تایمز کە ڕوبن رایت دارێژەریەتى لەژێرناوى چۆن بتوانین (٥) وڵات بکەینە  (١٤) وڵات؟!.

ئەو وڵاتانەى کە گۆڕانکارى لەنەخشەى جیۆپۆلیتیکیدا ئەنجام دەدرێت :
١/ سوریا دەبێتە (٣) وڵات.
٢/ لیبیا دەبێتە (٢)تا (٣) وڵات.
٣/ سعودیە دەبێتە (٥) وڵات.
٤/ یەمەن دەبێتە (٢) وڵات.
٥/ عێراق دەبێتە (٣) وڵات.

نوسەرى ئەمەریکى پاتریک بوکانن لە وتارێکدا باس لە وەدەکات پاش نەوەد ساڵ لەڕێکەوتنى سایکسبیکۆ نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێویستى بە پێداچونەوە هەیە، پێویستى بەنەخشە رێگەیەکى نوێیە کە بەخوێن دادەڕێژرێت وەک ئەوەى ویلز بە سنورە سروشتیەکان بۆ رەگەزى بەشەریەت دەیشوبهێنێت!.

وێڵز دەڵێت: نەخشەیەکى جیهانى سیاسى سروشتى زەرورە بۆ ئەوەى زاڵبێت بەسەر دەوڵەتە دەستکردەکانى ئێستادا، ئەم دەوڵەتانە لەسەر بنەماى زمان، رۆشنبیرى، عەقیدە، توخم و خێڵ پێکدێن!

کورد لەسوریاو تورکیاو عێراق و ئێران هەوڵى نەخشاندنى دەوڵەتى نەتەوەیى خۆیان دەدەن.

گومانى تێدانیە، هەرێمى کوردستان دەبێتە پێگەى سەرەکى ئەو دەوڵەتە چاوەڕوانکراوە، چونکە ئەوەى لەسوریا دەستى پێ کردوە بەتەئکید ئاوێتە بونە لەتەک بەشە کوردییەکەى تورکیا کە زیاتر لە (١٥) ملیۆن کورد نیشتەجێن لەسەر زێدى باوباپیرانیان و لەسەر خاک و ئاوى خۆیان.

لەم نێوەندەدا کوردى رۆژهەڵات پێویستیان بە راچەنینێکى گەورەهەیە بۆ ئەو دابەشبونە چاوەڕێ  کراوەى کە پێویستە لە دەوڵەتى ئێران روبدات، ئەوکات هیلالى شیعى (حزبوڵاى لوبنان، کەمینەى عەلەویەکانى سوریاى ئەسەد، شیعەى عێراق، ئێرانى ئایەتوڵا) دوچارى مەترسیەکى گەورە دەبنەوە، چونکە سونەکانى سوریا پەیوەست دەبن بە کۆمەڵێک پارێزگا لە ناوەڕاستى عێراق تا دەگاتە ئەنبارتەشکیلى ناوچەى سونەستان دەکەن.

ویلایەتى موسڵ یەکێکە لە تیشکۆ گەورەکانى ئەم نەخشەیە، ڕزگارکردنى موسڵ بۆ کورد مەغزاو دەلالەتى خۆى هەیە، چونکە بەهەمان شێوە دابەشبونى سایکسبیکۆى یەکەم، ویلایەتى موسڵ گرنگى خۆى دەبێت بە پێکبەستنى بە تورکیاو ڕێگەیەکى گرنگە بۆ هەناردەکردنى نەوت و کاڵابازرگانى و ئابوریەکان!

چاودێران پێیانوایە دابەشبونەوەى رۆژهەڵاتى ناوین بەشکڵێکى نوێ دەرئەنجام و کاردانەوەى ستەم و سیستمە شمولى و تۆتالیتارەکانى  دەوڵە دروستکراوەکانى سەرەوەیە، هەربۆیە ، نەخشە نوێکەش خوین تیایدا هەل و مەرجى تایبەت بەخۆى هەیە!

کورد گرنگە پێگەى خۆى قایمتر رابگرێت لە نێو کێشمە کێشى ئەم نەخشە نوێیەو پابەند بێت بە ستراتیژێکى رون و شەفاف، گەڕانەوە قابیلى قبوڵ نیە، ئەوەى لەهەرێمى کوردستان بەئەنجام گەیشتووە لە دەوڵەت بچوکترەو لەفیدراڵیەت زیاترە، لەم نێوەندەدا هەرێمى کوردستان(باشور) چەقى قورسایى سەربەخۆیى لە ئەستۆیە، ئیدى توندوتؤڵکردنى پایەگرنگەکانى دەوڵەتداریى و ئیدارەدان و سەربەخۆیى مومکین نیە خۆمانى لێ بەدور بگرین، چونکە ئەمەى هاتۆتە نێو کایەى جیۆپۆلەتیکى ناوچەکەو سەرلەنوێ دابەشبونەوەى بەهێندى ئەوەى دەرئەنجامى کەڵەکەبونى قەیرانەکانى دەوڵەتانى ناوچەکەیە بەهێندى ئەوە قەدەرێک نیە لەغەیبەوە دابەزیبێتە نێو گەلانى ستەم دیدەى ناوچەکە لەژێر چەترى سیستمە شمولیەکانیان!

چاودێرانى سیاسى پێیانوایە ئەوەى ئێستا لەگۆڕەپانى ئەم ناوچەیە سەرى هەڵداوە (کارەساتە) بەو مانایەى کەمینەى ستەمدارو سیستمى سیاسیان کارێکى کردوە ئەم بارودۆخەى شڵەقاندوەو تەواوى ناوچەکە لەسەر گڕکانێکى چاوەڕوانکراو تەقینەوەى پێ بەپێ لە سەرچاوەى ستەم و سیستمەکانیان سەرهەڵدەدات!.

کورد دواهەڵوێستى روبەڕوى حکومەتى ئیتحادى بەغدا کردوەتەوە، کە لەبەیاننامەیەکى چوارخاڵى خۆى دەبینێتەوە، تەئکیدکردنەوە لەگرتنەبەرى چارەسەرى ئاشتیانە بۆ کێشە هەڵپەسێراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، ئەگەر نەڵێم موستەحیلە لانى کەم لەئێستا مومکین نیە!... بۆ؟!.

سەرەڕاى سادەیى بەیانامەکە ئاشکرابونى تەواوى خاڵەکان و بەئەزمون دەرکەوتووە لە ٢٠٠٣ تا بەئەمڕۆ بەغدا هەمیشە سیاسەتى کێشانە بەدوکێشى جیاوازى لەبەرامبەر هەرێم پەیڕەو کردوە!.

عێراق ئێستا لەدوڕیانى دابەشبون نزیکە، دەوڵەتى بەناو خەلافەتى داعش سنورە دیاریکراوەکانى بمانەوێ نەمانەوێ رو لە دیاریکردنە، رۆژانە تاکتیک بۆ ستراتیژى دورو قوڵى ناوچەى سونەستان ئاسەوارەکانى بەدەردەکەوێت!.

وێڕاى پاڵپشتى گەورەى ئەندازیارە شاراوەکانى دەوڵەتى خەلافەتى بەناو داعش لەبوارى جبەخانەو پاڵپشتى ئابورى و پیادەکردنى ئاڵوێراى بازرگانى هەموو ئەو بنەمایانە ئەوەمان پێ دەڵیت، ئیدى پێویستە کورد ناوەندى دروستکردنى بڕیارى بزانێت چۆن مامەڵە لەتەک دۆسیەکى گرنگى سیاسى وەک هەنگاو بەرەو سەربەخۆیى و بە دەوڵەتبون بکات!.

کورد و ناوەندى بڕیارى سیاسى پێویستە بزانێت پێگەمان لە نەخشە گۆڕاوە نوێکەدا چیە؟!.




ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
فراکسیۆنى گۆڕان

16/05/2015 بینین: 2337
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
هاوپەیمانى فراکسیۆنە کوردستانیەکان لەنێوان (تەماع )و (تموح)دا!...
ئەزمونى بەمەدەنیبون!...
ئیدارەدانى دەوڵەت!...
(8 مارس)...
لەئامێزى ١٧ى شوباتدا! ...
(٨)مارس سەدایەک بۆ مرۆڤ بون!...
دیدێك بۆ هه‌شتی‌ مارس!...
17ی‌ شوبات... له‌ دیدار و رونكرنه‌وه‌یه‌كدا!...
یا كوردستان... یا گیرفان!......
پارتی‌ ... حه‌ره‌می‌ زانكۆی‌ به‌زاند!......
ئازادی‌ میدیا... دیدی‌ سه‌ركرده‌ی‌ حیزب!......
٧/٣، ٢٥/٧ نیه‌!......
حیزبی كوردی... حیزبی هه‌یكه‌لی*... ...
كه‌ژاوه‌ی‌ گۆڕان ... به‌ره‌و ده‌سه‌لاَت......
نه‌خشه‌ی‌ سیاسی‌ له‌ گوَڕاندا ده‌گوَڕێت......
ئێره‌ كوردستانه‌......
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...